#سڵاو_و_ڕێزی_تایبەت
#ڕێزمان= دستور زبان
#لامی_سادە #ل
و
#لامی_قەڵەو #ڵ 👉لامی باڵەدار
لە #زمانی_کوردی وەکوو هەندێک لە زمانەکانی دیکە دوو جۆر لاممان هەیە کە دەنگەکەیان جیاوازە.
لە زۆربەی زمانەکانی دیکە، ئەم دوو لامە بە یەک شێوە نیگار دەنووسرێ، بەڵام لە زمانی کوردی یاسامەندی کوردیدا بۆ هەر کامیان شێوە نیگارێکمان هەیە.
۱. #لامی_سادە: شێوە نیگارەکەی بەم شێوەیە: #ل
وەکوو:
#پەل #کەل #مەل #هەل #پەلە #لاولاو #لاو #مەلوول
۲. #لامی_قەڵەو: شێوە نیگارەکەی بەم شێوەیە: #ڵ
وەکوو: #گوڵ #قۆڵ #خێڵ #کوڵ #ئاڵ #کاڵ #ئاڵا #تێکەڵ #گەڵا
لام ساده و لام درشت
در زبان کوردی مثل بعضی از زبان های دیگر دارای دو نوع لام هستیم که دارای صدای متفاوتی هستند.
در بیشتر زبان های دیگر، این دو لام به یک شیوه نمایش و نوشته می شوند، اما در دستور زبان کوردی برای هر کدام شیوەی نمایشی جداگانە وجود دارد.
۱. لام ساده: شیوه نوشتاری آن به صورت (ل) می باشد.
۲. لام درشت: شیوه نوشتاری آن به صورت(ڵ) می باشد.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

Telegram
attach 📎
🌼 #گوڵ_ئەندام🌼
#قاڵب : غەزەل
#بەحر : هەزەجی هەشتیی ئەخرەبی مەکفوف مەحذوف
#کێش : مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
#هێما : – –∪ / ∪– –∪ / ∪– –∪ / ∪– –
_______________________________
ئەو چاوە ڕەشەت چەندە دڵاوێنە گوڵ ئەندام
زولفەینی لەسەر لابە ، سەرهەڵبێنە گوڵئەندام
عیسا سیفەتان زیندوو دەکا جەستەیی مردوو
لەم کوشتەیی چاوەت کەمێ ڕامێنە گوڵ ئەندام
ناڵێم کە بە وەسڵی گوڵی ڕووت شاد بکە قەلبم
بەس جارێ بە ڕووی نازەوە بمدوێنە گوڵ ئەندام
شادن بە تەماشات قومەز و ناکەس و ئەغیار
جوابی منی بێچارەیە ، هەر جوێنە گوڵ ئەندام
یەک دڵ لە کەمەندی سەری زولفت نییە دەرباز
تەنیا دڵی من دیل نییە لەو شوێنە گوڵ ئەندام !
با بڕژێ لە دیدەم دەمەکیش ئەشکی موحیببەت
کەم ئەسری غەم و حەسرەتی لێ بێنە گوڵ ئەندام
چاوم نەترووکێنم ئەگەر بمدەیە بەر تیر
گیانم گڵی بێ دەنگی بەری پێنە گوڵ ئەندام
ڕەحمێ بکە ئیتر بەسە بەو بەردی جەفایەت
شووشەی دڵی ئەم ئاشقە مەشکێنە گوڵ ئەندام
عومرێکە #بەڵاچێژ بە شەوا بێ خەوی تۆیە
ئامێزی حەزی بۆ کەوە ڕایژێنە گوڵ ئەندام
#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀

لە سەر داوای ماموستا کوردی ئەو شێعرە دائەبەزێنم
بۆ دوو هاوژینەکەم
گوڵی جـوان و ڪـەناری دەستی ڕاستم
نەبــوو جارێ بــرۆی تێک نـێ لـە ئاستم
ئەمن دەمکوت کە خانمی گەورە مــاڵـی
ئەویش دەیوت بـە بێ شک ساز و بازتم
لـە جـــوانی خانمـی چکۆڵــە بـە جــاری
گـوڵی هیــوا، گوڵی ڪۆی ژیـن دەبــارێ
قـەلەندەر مـات و سەر سامە لـە ئـاستی
ئەگەر دێت و دەچێ سوبــح و ئێـــوارێ
بـە ڕۆژ سەد جار حەیاتی من لە بەر دەر
لە ڕێ وبانان کە دەڕوانێ #گوڵ ئەختەر
ڪە ڕێبـوارێ بــە وێ دابـێ بـە بــێ شک
لە جیـرانان، دەپـرسێ ڪوا قـەلــەنــدەر
#هەڵاڵەی من دەڵێ گەر چوویە نێـو شار
نەچــی لادەی لەقەولـی ســۆز و بـــڕیــار
نەچـی چاوم بە حەسـرەت کەی لە دەرگا
لـە بـۆم بێنـە بە دڵ، خۆشی هەوەڵ جـار
کە ئەختەر هات و بـەر بـۆوە لـە سـەر دا
فـــریشتەی دڵ هەڵات و خۆی وەبــەر دا
بە باوەش وەک پەپوولـەی ئـاشقی گــوڵ
گەرای ئەشقی لــە نێــو گــەرداوی وەردا
هەڵاڵەی من دەچـێ بــۆنــی گوڵان ڪات
گوڵان دێـن و دەبـن ڪاس و وڕ و مــات
هەموو دێـن و لە کەزیەی ئەو دەهـــاڵێن
دەترسێن ئەو ڪە بـۆنـی عەتـری بـڕوات
گوڵ ئـەختــەر دێ بـە نازی سـاز و بــازی
لـە ســەر خــۆیـەو وەکیلە و داد و قـازی
ئەگەر بێت و خەتایەک بێ بــە ســـەرمـا
بـــە چـــاوی دڵ دەڪـا چـــارم بـە "ڕازی
خــوداوەنــدا گـوڵــی ئــەختـەر ، هـەڵاڵە
لــە گەڵ ڪیژ و ڪوڕانی ڕەنگ خــەزاڵە
بە سەر بەرزی بـــژین هەر کات و سـاتێ
بە ئاگا بــــەو بە تۆم ڪردن حـــەواڵـــە
قەلەندەر
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

👍2🤨2