ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
لە سەر داوای ماموستا کوردی ئەو شێعرە دائەبەزێنم


بۆ دوو هاوژینەکەم

گوڵی جـوان و ڪـەناری دەستی ڕاستم
نەبــوو جارێ بــرۆی تێک نـێ لـە ئاستم
ئەمن دەمکوت کە خانمی گەورە مــاڵـی
ئەویش دەیوت بـە بێ شک ساز و بازتم

لـە جـــوانی خانمـی چکۆڵــە بـە جــاری
گـوڵی هیــوا، گوڵی ڪۆی ژیـن دەبــارێ
قـەلەندەر مـات و سەر سامە لـە ئـاستی
ئەگەر دێت و دەچێ سوبــح و ئێـــوارێ

بـە ڕۆژ سەد جار حەیاتی من لە بەر دەر
لە ڕێ وبانان کە دەڕوانێ #گوڵ ئەختەر
ڪە ڕێبـوارێ بــە وێ دابـێ بـە بــێ شک
لە جیـرانان، دەپـرسێ ڪوا قـەلــەنــدەر

#هەڵاڵەی من دەڵێ گەر چوویە نێـو شار
نەچــی لادەی لەقەولـی ســۆز و بـــڕیــار
نەچـی چاوم بە حەسـرەت کەی لە دەرگا
لـە بـۆم بێنـە بە دڵ، خۆشی هەوەڵ جـار

کە ئەختەر هات و بـەر بـۆوە لـە سـەر دا
فـــریشتەی دڵ هەڵات و خۆی وەبــەر دا
بە باوەش وەک پەپوولـەی ئـاشقی گــوڵ
گەرای ئەشقی لــە نێــو گــەرداوی وەردا

هەڵاڵەی من دەچـێ بــۆنــی گوڵان ڪات
گوڵان دێـن و دەبـن ڪاس و وڕ و مــات
هەموو دێـن و لە کەزیەی ئەو دەهـــاڵێن
دەترسێن ئەو ڪە بـۆنـی عەتـری بـڕوات

گوڵ ئـەختــەر دێ بـە نازی سـاز و بــازی
لـە ســەر خــۆیـەو وەکیلە و داد و قـازی
ئەگەر بێت و خەتایەک بێ بــە ســـەرمـا
بـــە چـــاوی دڵ دەڪـا چـــارم بـە "ڕازی

خــوداوەنــدا گـوڵــی ئــەختـەر ، هـەڵاڵە
لــە گەڵ ڪیژ و ڪوڕانی ڕەنگ خــەزاڵە
بە سەر بەرزی بـــژین هەر کات و سـاتێ
بە ئاگا بــــەو بە تۆم ڪردن حـــەواڵـــە

قەلەندەر


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍2🤨2