ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
🌼 #گوڵ_ئەندام🌼

‍ ‍ ‍ ‍ #قاڵب : غەزەل
#بەحر : هەزەجی هەشتیی ئەخرەبی مەکفوف مەحذوف
#کێش : مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
#هێما : – –∪ / ∪– –∪ / ∪– –∪ / ∪– –
_______________________________

ئەو چاوە ڕەشەت چەندە دڵاوێنە گوڵ ئەندام
زولفەینی لەسەر لابە ، سەرهەڵبێنە گوڵئەندام

عیسا سیفەتان زیندوو دەکا جەستەیی مردوو
لەم کوشتەیی چاوەت کەمێ ڕامێنە گوڵ ئەندام

ناڵێم کە بە وەسڵی گوڵی ڕووت شاد بکە قەلبم
بەس جارێ بە ڕووی نازەوە بمدوێنە گوڵ ئەندام

شادن بە تەماشات قومەز و ناکەس و ئەغیار
جوابی منی بێچارەیە ، هەر جوێنە گوڵ ئەندام

یەک دڵ لە کەمەندی سەری زولفت نییە دەرباز
تەنیا دڵی من دیل نییە لەو شوێنە گوڵ ئەندام !

با بڕژێ لە دیدەم دەمەکیش ئەشکی موحیببەت
کەم ئەسری غەم و حەسرەتی لێ بێنە گوڵ ئەندام

چاوم نەترووکێنم ئەگەر بمدەیە بەر تیر
گیانم گڵی بێ دەنگی بەری پێنە گوڵ ئەندام

ڕەحمێ بکە ئیتر بەسە بەو بەردی جەفایەت
شووشەی دڵی ئەم ئاشقە مەشکێنە گوڵ ئەندام

عومرێکە #بەڵاچێژ بە شەوا بێ خەوی تۆیە
ئامێزی حەزی بۆ کەوە ڕایژێنە گوڵ ئەندام

#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بەهار🌹

#بەحر : هەزەجی هەشتیی ئەخرەبی مەکفوف مەحذوف
#کێش : مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
#هێما : – –∪ / ∪– –∪ / ∪– –∪ / ∪– –

____

خوێندنەوەی خاتوو ئاسۆ


واسارە گوڵم دار و دەوەن سەوزە گەڵای دا
بەو دەشت و دەر و دیمەنە سەیران و سەفای دا

بنواڕی لە هەر لایەکی وەک جەننەتی مەئوا
خەمڵاوە بە گوڵ عەتری ڕژاون بە سەرای دا

چەن مانگ بوو کە بوڵبوڵ نەبوو ئاوازێ ببێژێ
ئەمڕۆکە ئەویش هاتەوە پەیمانی وەفای دا

وا بادی سەحەرگاهی لە ئەم سوبحی وەهارە
پەیغامی بزە و عەیش و نیشاتی بە هەرای دا

دیدەم لە دیەن ، دیمەنی پڕ چیمەنی زێدم
ڕووناکە لە ژێر تۆف و تەم و هەور و هەڵای دا

گوێچکەم بە چریکەی مەلی خۆش خان ئەزرینگێ
ڕۆح تازەیە ، لەم مەنتەقە خۆش ئاو و هەوای دا

ئەو کاتە کە چەشتم قومە ئاوێک لە دیارم
پێچایەوە دەردی دڵ و بۆ دوورگەیێ ڕای دا

هەرگیزە کە "هێور" بە مەی و بادە ببێ مەست
مەر عەتری گوڵی نێرگز و بەیبوون بێ بەلای دا !

#بەهرووز_ئەحمەدی_هێور

🆔کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍1👏1