ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
🌼 #گوڵ_ئەندام🌼

‍ ‍ ‍ ‍ #قاڵب : غەزەل
#بەحر : هەزەجی هەشتیی ئەخرەبی مەکفوف مەحذوف
#کێش : مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
#هێما : – –∪ / ∪– –∪ / ∪– –∪ / ∪– –
_______________________________

ئەو چاوە ڕەشەت چەندە دڵاوێنە گوڵ ئەندام
زولفەینی لەسەر لابە ، سەرهەڵبێنە گوڵئەندام

عیسا سیفەتان زیندوو دەکا جەستەیی مردوو
لەم کوشتەیی چاوەت کەمێ ڕامێنە گوڵ ئەندام

ناڵێم کە بە وەسڵی گوڵی ڕووت شاد بکە قەلبم
بەس جارێ بە ڕووی نازەوە بمدوێنە گوڵ ئەندام

شادن بە تەماشات قومەز و ناکەس و ئەغیار
جوابی منی بێچارەیە ، هەر جوێنە گوڵ ئەندام

یەک دڵ لە کەمەندی سەری زولفت نییە دەرباز
تەنیا دڵی من دیل نییە لەو شوێنە گوڵ ئەندام !

با بڕژێ لە دیدەم دەمەکیش ئەشکی موحیببەت
کەم ئەسری غەم و حەسرەتی لێ بێنە گوڵ ئەندام

چاوم نەترووکێنم ئەگەر بمدەیە بەر تیر
گیانم گڵی بێ دەنگی بەری پێنە گوڵ ئەندام

ڕەحمێ بکە ئیتر بەسە بەو بەردی جەفایەت
شووشەی دڵی ئەم ئاشقە مەشکێنە گوڵ ئەندام

عومرێکە #بەڵاچێژ بە شەوا بێ خەوی تۆیە
ئامێزی حەزی بۆ کەوە ڕایژێنە گوڵ ئەندام

#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2