ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
#قەرفە

خودایا کەی تەقاویت بم ، بڕۆم بۆ جادەکەی بانە
لەوێ دانیشم و بێژم ڕەسووڵ بۆم بێنە سوبحانە

سەد و پەنجا کەلانەم بۆ بهێنێ تاقی ناهێڵم
دڵم تۆقاوە بۆ دۆغاو و ئەو پیوازە سەوزانە

ئەوە دوو ڕۆژە فیساوە کونای لووتی چەپ و ڕاسم
لە کۆڕۆنا دەترسم بمکوژێ لەم شارە وێرانە

شەوێ پژمام لە ماڵی کا عەتای مێردی کچی پوورم
هەموو هەڵسان و ڕۆییشتن ، ئەوانیش بوون بە بێگانە

گەرم پێوم لە دەمدایە ، تەبم خوارە ، لە سەر بیسە
دەڵێم بەشکەم هەڵامەت بێت و بڕوا ئەم غەم ژانە

ئەگەر چاوم دەرێنن سەر بە لانەی دوکتوورا ناکەم
ئەرێ یاران بڵێن تۆخوا ، چییە بۆو دەردە دەرمانە

نەخۆشخانەی شەهیدانیش ، نزیکە و ها لە تەجریشا
چەنێ لە خوا دەترسم ، سەد بەرابەر لەو نەخۆشخانە

دەترسێم گەر کۆڕۆنا بێ و قەرنتینەم کەن و بمبەن
کەوا زیندە بە چاڵم کەن ، لە نێو ئەو گۆڕە تەنگانە

بەڵام تۆ خوا ئەگەر مردم لە جێی قورائان و فاتیحا
بە ڕەسووڵی حەمەی حاجی بڵێن لێی دا هەزار دانە

بە ماشینێ بەرەو قەبری #بەڵاچێژ بێت و ڕایگوێزێ
بە کوللێرە و کەلانە ، دامبپۆشن مەرد و مەردانە

#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ 😂
🌼 #گوڵ_ئەندام🌼

‍ ‍ ‍ ‍ #قاڵب : غەزەل
#بەحر : هەزەجی هەشتیی ئەخرەبی مەکفوف مەحذوف
#کێش : مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
#هێما : – –∪ / ∪– –∪ / ∪– –∪ / ∪– –
_______________________________

ئەو چاوە ڕەشەت چەندە دڵاوێنە گوڵ ئەندام
زولفەینی لەسەر لابە ، سەرهەڵبێنە گوڵئەندام

عیسا سیفەتان زیندوو دەکا جەستەیی مردوو
لەم کوشتەیی چاوەت کەمێ ڕامێنە گوڵ ئەندام

ناڵێم کە بە وەسڵی گوڵی ڕووت شاد بکە قەلبم
بەس جارێ بە ڕووی نازەوە بمدوێنە گوڵ ئەندام

شادن بە تەماشات قومەز و ناکەس و ئەغیار
جوابی منی بێچارەیە ، هەر جوێنە گوڵ ئەندام

یەک دڵ لە کەمەندی سەری زولفت نییە دەرباز
تەنیا دڵی من دیل نییە لەو شوێنە گوڵ ئەندام !

با بڕژێ لە دیدەم دەمەکیش ئەشکی موحیببەت
کەم ئەسری غەم و حەسرەتی لێ بێنە گوڵ ئەندام

چاوم نەترووکێنم ئەگەر بمدەیە بەر تیر
گیانم گڵی بێ دەنگی بەری پێنە گوڵ ئەندام

ڕەحمێ بکە ئیتر بەسە بەو بەردی جەفایەت
شووشەی دڵی ئەم ئاشقە مەشکێنە گوڵ ئەندام

عومرێکە #بەڵاچێژ بە شەوا بێ خەوی تۆیە
ئامێزی حەزی بۆ کەوە ڕایژێنە گوڵ ئەندام

#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2