ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
ئاڵ و گۆڕ

بۆبزە


هاتوومە کە من مەغز و سەرم تەعویز کەم
بوو بوو ، کە نەبوو ، خوو و نەزەرم تەعویز کەم

کاتێ کە بڵاو بۆوە درۆ و شاییعە
کافییە ، کە حەوزەی خەبەرم تەعویز کەم

ئەو دوکتورە دوێ نوسخەیەکی پێچا بۆم
تا پەردەیی دوو گوێیی کەڕم ، تەعویز کەم

ئەم ڕێگە یەقینە بە فەنا دەمباتن
بریا دەکرا ڕێی سەفەرم تەعویز کەم

هێن داومە لە ڕیشەم ، کە شکاوە تیشە
پێویستە کە دەستەی تەبەرم تەعویز کەم

کەوتوومەتە ژێر باری خەرج ، مەجبوورم
چەن دانە لە مۆرەی کەمەرم تەعویز کەم

دوێ شەو کە بە یادت بە دەمێ دا کەوتم
ئەوڕۆکە دەچم تا سوپەرم تەعویز کەم

دڵ ناڵەیە ، بەم ناڵە ، جگەر عاجیزە
مەجبوورم ئەگەر من جگەرم تەعویز کەم

سووتاوە کڵێڵ زەنگی دەری خانەی من
با بیکڕم و زەنگی دەرم تەعویز کەم

من تاقەتی ئەسپاوە کەشانم نییە
لازممە کەسی دەور و بەرم تەعویز کەم

منداڵی هەژارم ، نیسەم پارە و ڕێز
خۆزگا دەکرا من پدەرم تەعویز کەم

چون تەنزە غەزەل ، ئێوە لە دڵ مەگرن با
من قاڵبی شەعر و ئەسەرم ، تەعویز کەم

😄

هەرچەندە کە من بەم ئەسەرە فەیزم بر
لازم بوو قەوافی خەفەنم ، تەعویز کەم

مەفهمووی غەزەل ڕوو بە قەسیدان ڕۆیی
باشتر دەبێ سووژەی سوخەنم ، تەعویز کەم

دوێ شەو لەخوا ، تەرمم ئەچوو بۆ قەبران
با ڕۆحی بە بێ جانی تەنم ، تەعویز کەم

با تازە بێ ئێسقانی لەش و ئەندامم
یەک یەک هەموو ئەعزای بەدەنم تەعویز کەم

کیلاسە ، مەڵێن عارە ، تۆغا واز بێنن
با لووت و لەبی گەند و پەنم تەعویز کەم

#ژن_خۆشە_ئەگەر_حەو_گلە_بێ_بۆ_حەفتە
زۆر خۆشە کە تەعمی دەهەنم تەعویز کەم

بڕیارە ، ئەدیبان لە گرووپ لفتم بەن
#ئەم_مانگە_دەبێ_ئەنجومەنم_تەعویز_کەم


وەر :
#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ 😄



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#واز

بێ وازە ژیان ، پووڵی فەراوانم ئەوێ من
بیمارم و پارەم لە بۆ دەرمانم ئەوێ من

ئانژییو و گرافی ، هەموو تا بەستە ڕەگانم
قرتانی دەماغ ، تەرمیمی دەندانم ئەوێ من

یارانە دەدەن هیچ کونەکی ناگرێ بۆ من
لەو پارە تەواو بوونی نیە ، وانم ئەوێ من

ئەو شوغلە کە وا ، حەق و حقوقی کەمە نابێ
فیشێکی ، وەکوو فیشی موودیرانم ئەوێ من

بەینێکە هەوای جووجە کەباب دایە لە کەللەم
سالاد و برینجی گەشی گیلانم ئەوێ من

من کەمتر ئەخۆم سێو و خەیار ، مۆزی تەعم خۆش
هەر نیسک و لەپە و شەڵغەمی هەرزانم ئەوێ من

قەت قەت بە #مەعیشەت ، نەبوو گیرفانی مە پڕ بێ
کارێکی لە بۆ کەم بوونی بوحرانم ئەوێ من

ناتانم ئەگەر کاری گران کەم لە وەڵاتان
کارێکی کەم و ، نیسبەتەن ئاسانم ئەوێ من

هەر ئەونە هەوای ماڵەکەمان ، گەرم و گڕاوە
ئاوارەیی ناو کێو و بیاوانم ئەوێ من

ئێستا نیە پارە ، لە دوبەی تاوێ وەسووڕێم
گەشتێکی نەرم ، لەو پەڕی ئوستانم ، ئەوێ من

#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ 😄

🆔
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#شووی_تەلێ
#تەنز


هاتەوا بازەم لە ڕێگەی ، نا لەباری شووی تەلێ
هاتەوا بۆ گۆتنی ، ماستاوی شاری شووی تەلێ

ڕاستەکەی ، ڕاوەستە بێژم ، بەر خەلافی ئینتزار
بۆ لە کن هیلکی سەفێحم ، پینە کاری شووی تەلێ ؟

دەمفرۆشی ژێری قیمەت ، هەر لە بۆ بابۆڵەیێ ؟
باری خۆت بەستۆ بە باری ، پاچە خاری ، شووی تەلێ !

ڕۆژی ئەووەڵ چەندە گێژ و ، حێوڵ و ساوێلەکە بووم
باوەڕم کرد مەردی پاکی ، ڕۆژگاری شووی تەلێ

تازە زانیم چەن سەفێح و چەن قەوێح و ناکەسی
هێندە چێشتم لەو زوبانەت ، زەحمی کاری شووی تەلێ

بۆ ئەوەی توونا بکەی من ، نەو ڕەفێقی نا ڕەفێق
داتەوە تەک دوژمنانم ، دەستی یاری شووی تەلێ

نیسکی دوو ڕوو دەستی حەڵقەس وا لە دەوری گەردنت
تا بکێشێ با تۆ ، ڕەسمی ، یادگاری شووی تەلێ

ڕیخت و قامی تۆ لە پاشا ، چەشنی ئاغازادەیە
بەس لە پێشا شیبهی بورجی ، ژەهری ماری شووی تەلێ

چاوی بازی نیوە بازی ، دەم بە گازی تێز ددان
لووت بە فیدای ڕەنگی شازی ، پێسی داری شووی تەلێ

ڕووت کە تورشە ، خووت کە تووندە ، چاو کە شۆرە ، لێی گەڕێن
ئێژی تاڵی و تەعل و تەڵخی ، بن خەیاری ، شووی تەلێ

پێکەنینم مەحو ئەکا ئەو چاوە دەپەڕیاوەتە
ئەوجی یەک ئەندووهـ و دەردی ناگواری شووی تەلێ

هەر کە چێشتێ لێ دەنێن ، لەو ئاسمانەش بی دەگەی
چاوەکانت تێژە وەک بازی شیکاری شووی تەلێ

دارە دووقاشێ دەتاشم ، هەر وەکوو تیر و کەمان
دادەنیشم تاوەکوو دێ ، زگ تەلاری شووی تەلێ

بۆی دەهاوێم ڕوو بە چاوی ، تا لە ئێش و ژان و سۆ
ڕۆحی دەرچێ هەڵنەسێتۆ ، هارە یاری شووی تەلێ

وەر :
#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ
😄

🆔@malbandihonrawa
ماڵ حاج ڕەجەب


دوێ شەوێ ماشێن شکا هاوێشمە دەندە عەقەب
چوومە داوای کیژەکەی خاتوو تەلێ و حاجی ڕەجەب

پوورە فاتێم پێی گوتم هەڵسە بڕۆ تەحقێق بکە
خەڵک ئەڵێن حاجی ڕەجەب مەردێکە با ئەسڵ و نەسەب

دوو کچی جوانی هەیە هەر وەک هەتاوی دەم بەیان
هەم نەجین ، هەم قەشەنگ هەم نازەنین و هەم عەزەب

ئەو لە زانکۆی خاریجا وانەی پزشکی خوێندووە
ئێستە لەم شارە هەسی چەن دانە ماڵ و چەن مەتەب

هەر پەزیرایی دەکرد دایکی هەتاکوو دەم بەیان
شام و نان و پستە وو مۆز و خەیار ، ئینجا ڕەتەب

ئەو شەوە خەندە و بزە و هەر باس و خواس و زەم کەران
هەر درۆ و وێڕڕاجی بوو تاکوو دەوازدەی نیوە شەب

باس گەییشتە سووئیس و ئینجا ئەرووپا سا سووئێد
تا گەیینە شاخەکەی جەولان و ئەوزاعی حەڵەب

کاتێ سەیرم کرد غەزەڵ خۆی کرد بە ژووری ئێمەدا
مۆڕە مۆڕەی چاوەلی پڕ بوو لە هاواری عەسەب

مووژەکانی شیبەهەتی سیخێ لە ناو تەریاکی خاش
قین لە چاوی مەوج ئەدا وەک قەهەوەیی تاڵی عەرەب

مەم هەنار و ، دەم بچووک گۆنای وەکوو بێستانی قۆخ
چاوی بادامیی و مووی خورمایی و گێڵاسە لەب

تابی چەن ڕەنگی هەبوو شەڵوارەکی تەنگی لە پێ
ئیرتیفاعی گەردنی یەک پەنجە یانی یەک وەجەب

ڕام گەیان پێی مەتڵەبێ چاوم لە چاوی دەرپەڕان
ڕوو بە ڕووم وەستا هەنێ زانیم کە ماوە دەر عەجەب

چاوی بەد دووربێ لە تۆ هێدی لە بەر خۆوە گوتم
هەم دۆعا وو هەم حەدیس و هەم نووێژی موستەحەب

چوومە ئاشپەز خانەکەی چاوم بە قامی کەو بەیان
هەر لەوێ زانیم کە وا خواردیمە بەو جۆرێ ڕەکەب

لاک و ماتیک و ڕژ و ڕەنگی حەساوی کردبوو
کەممەرم گرت ماچی کەم گۆتی بڕۆ هەی بێ ئەدەب

چاوی خێل بوو ئیشتیبا ئامێزی بۆ من کردەوە
فەڕزییەی قوبلەم بە جێ هێنا لە جێی حاجی ڕەجەب

لە شێعرێکی فارسیەوە
وەرگێڕ :
#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ 😄


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
خودایا غەم لە دڵداران جودا کە
دڵی پڕ دەردی ئەهلی دڵ دەوا کە

لە دونیا وێم بدە حۆری بە خەڵوار
لە دونیای دی کەمێ کەمتر عەتا کە

#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ🤣

🆔
🌼 #گوڵ_ئەندام🌼

‍ ‍ ‍ ‍ #قاڵب : غەزەل
#بەحر : هەزەجی هەشتیی ئەخرەبی مەکفوف مەحذوف
#کێش : مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
#هێما : – –∪ / ∪– –∪ / ∪– –∪ / ∪– –
_______________________________

ئەو چاوە ڕەشەت چەندە دڵاوێنە گوڵ ئەندام
زولفەینی لەسەر لابە ، سەرهەڵبێنە گوڵئەندام

عیسا سیفەتان زیندوو دەکا جەستەیی مردوو
لەم کوشتەیی چاوەت کەمێ ڕامێنە گوڵ ئەندام

ناڵێم کە بە وەسڵی گوڵی ڕووت شاد بکە قەلبم
بەس جارێ بە ڕووی نازەوە بمدوێنە گوڵ ئەندام

شادن بە تەماشات قومەز و ناکەس و ئەغیار
جوابی منی بێچارەیە ، هەر جوێنە گوڵ ئەندام

یەک دڵ لە کەمەندی سەری زولفت نییە دەرباز
تەنیا دڵی من دیل نییە لەو شوێنە گوڵ ئەندام !

با بڕژێ لە دیدەم دەمەکیش ئەشکی موحیببەت
کەم ئەسری غەم و حەسرەتی لێ بێنە گوڵ ئەندام

چاوم نەترووکێنم ئەگەر بمدەیە بەر تیر
گیانم گڵی بێ دەنگی بەری پێنە گوڵ ئەندام

ڕەحمێ بکە ئیتر بەسە بەو بەردی جەفایەت
شووشەی دڵی ئەم ئاشقە مەشکێنە گوڵ ئەندام

عومرێکە #بەڵاچێژ بە شەوا بێ خەوی تۆیە
ئامێزی حەزی بۆ کەوە ڕایژێنە گوڵ ئەندام

#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2