#شووی_تەلێ
#تەنز
هاتەوا بازەم لە ڕێگەی ، نا لەباری شووی تەلێ
هاتەوا بۆ گۆتنی ، ماستاوی شاری شووی تەلێ
ڕاستەکەی ، ڕاوەستە بێژم ، بەر خەلافی ئینتزار
بۆ لە کن هیلکی سەفێحم ، پینە کاری شووی تەلێ ؟
دەمفرۆشی ژێری قیمەت ، هەر لە بۆ بابۆڵەیێ ؟
باری خۆت بەستۆ بە باری ، پاچە خاری ، شووی تەلێ !
ڕۆژی ئەووەڵ چەندە گێژ و ، حێوڵ و ساوێلەکە بووم
باوەڕم کرد مەردی پاکی ، ڕۆژگاری شووی تەلێ
تازە زانیم چەن سەفێح و چەن قەوێح و ناکەسی
هێندە چێشتم لەو زوبانەت ، زەحمی کاری شووی تەلێ
بۆ ئەوەی توونا بکەی من ، نەو ڕەفێقی نا ڕەفێق
داتەوە تەک دوژمنانم ، دەستی یاری شووی تەلێ
نیسکی دوو ڕوو دەستی حەڵقەس وا لە دەوری گەردنت
تا بکێشێ با تۆ ، ڕەسمی ، یادگاری شووی تەلێ
ڕیخت و قامی تۆ لە پاشا ، چەشنی ئاغازادەیە
بەس لە پێشا شیبهی بورجی ، ژەهری ماری شووی تەلێ
چاوی بازی نیوە بازی ، دەم بە گازی تێز ددان
لووت بە فیدای ڕەنگی شازی ، پێسی داری شووی تەلێ
ڕووت کە تورشە ، خووت کە تووندە ، چاو کە شۆرە ، لێی گەڕێن
ئێژی تاڵی و تەعل و تەڵخی ، بن خەیاری ، شووی تەلێ
پێکەنینم مەحو ئەکا ئەو چاوە دەپەڕیاوەتە
ئەوجی یەک ئەندووهـ و دەردی ناگواری شووی تەلێ
هەر کە چێشتێ لێ دەنێن ، لەو ئاسمانەش بی دەگەی
چاوەکانت تێژە وەک بازی شیکاری شووی تەلێ
دارە دووقاشێ دەتاشم ، هەر وەکوو تیر و کەمان
دادەنیشم تاوەکوو دێ ، زگ تەلاری شووی تەلێ
بۆی دەهاوێم ڕوو بە چاوی ، تا لە ئێش و ژان و سۆ
ڕۆحی دەرچێ هەڵنەسێتۆ ، هارە یاری شووی تەلێ
وەر :
#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ
😄
🆔@malbandihonrawa

دەردم لە دەسی نانە ، وە دەرمانیشم
قوربانی دەکەم ماڵ و دڵ و گیانیشم
هەر ئەونە حەزم هەس لە سەموونی تازە
قازێکی لەگەڵ خەن لە پەنای دانیشم
لەووانەیە دڵ بێتەدەرێ بۆ قازێ
وەیلانی ڕوب و گوێزی فیسینجانیشم
ئەڵڵا لە کەباب خۆشە بە نان و ترشۆ
ئاشق بە سماق و دۆ وو ڕەیحانیشم
ئەسڵەن نیە هیچ تاقەتی کار و بارم
تابێژی مل ئەستوور و زل و پانیشم
هەرچی غەمی نانە ، بە دڵم پێشکەش بێ
بەم وەزعەوە دێ ، دائیمە مێهمانیشم
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ😝
🆔@malbandihonrawa
دەردم لە دەسی نانە ، وە دەرمانیشم
قوربانی دەکەم ماڵ و دڵ و گیانیشم
هەر ئەونە حەزم هەس لە سەموونی تازە
قازێکی لەگەڵ خەن لە پەنای دانیشم
لەووانەیە دڵ بێتەدەرێ بۆ قازێ
وەیلانی ڕوب و گوێزی فیسینجانیشم
ئەڵڵا لە کەباب خۆشە بە نان و ترشۆ
ئاشق بە سماق و دۆ وو ڕەیحانیشم
ئەسڵەن نیە هیچ تاقەتی کار و بارم
تابێژی مل ئەستوور و زل و پانیشم
هەرچی غەمی نانە ، بە دڵم پێشکەش بێ
بەم وەزعەوە دێ ، دائیمە مێهمانیشم
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ😝
🆔@malbandihonrawa