#واز
بێ وازە ژیان ، پووڵی فەراوانم ئەوێ من
بیمارم و پارەم لە بۆ دەرمانم ئەوێ من
ئانژییو و گرافی ، هەموو تا بەستە ڕەگانم
قرتانی دەماغ ، تەرمیمی دەندانم ئەوێ من
یارانە دەدەن هیچ کونەکی ناگرێ بۆ من
لەو پارە تەواو بوونی نیە ، وانم ئەوێ من
ئەو شوغلە کە وا ، حەق و حقوقی کەمە نابێ
فیشێکی ، وەکوو فیشی موودیرانم ئەوێ من
بەینێکە هەوای جووجە کەباب دایە لە کەللەم
سالاد و برینجی گەشی گیلانم ئەوێ من
من کەمتر ئەخۆم سێو و خەیار ، مۆزی تەعم خۆش
هەر نیسک و لەپە و شەڵغەمی هەرزانم ئەوێ من
قەت قەت بە #مەعیشەت ، نەبوو گیرفانی مە پڕ بێ
کارێکی لە بۆ کەم بوونی بوحرانم ئەوێ من
ناتانم ئەگەر کاری گران کەم لە وەڵاتان
کارێکی کەم و ، نیسبەتەن ئاسانم ئەوێ من
هەر ئەونە هەوای ماڵەکەمان ، گەرم و گڕاوە
ئاوارەیی ناو کێو و بیاوانم ئەوێ من
ئێستا نیە پارە ، لە دوبەی تاوێ وەسووڕێم
گەشتێکی نەرم ، لەو پەڕی ئوستانم ، ئەوێ من
#بەهرووز_ئەحمەدی_بەڵا_چێژ 😄
🆔
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2