🔴 وێستگەی هۆنراوەی کاژە
⚡️گەیشتنە خۆر
✨دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان ، زمانناس و توێژەر
دڵت تاڤـــگەی ڤیــانێکی بەتیــن بێ
سەرت سەوداسەری بیر و نەرین بێ
چاوت کانیاوی ئەنگێـوەی ئەوین بێ
چەم و چاوگەی بزاڤ و هەم لڤین بێ
هونەر لای تۆ تەبیبی شێت و دین بێ
هەناســەی ژین و هەتوانی برین بێ
کە پانتای سۆزی تۆ زەریای بەرین بێ
هەناوت بۆ گراوت دوور لە قین بێ
هونەر خۆی ژانی داهێنان و ژین بێ
ڕووگەی ئافرێنەرت دەرمانی دین بێ
بیرۆکەی داهێنانت سەوز و شین بێ
گڕی ئافراندنت هەر دەم بەتین بێ
هونەر مان و نەمان , شایی و شین بێ
هونەر وێنای ئەوینی مامووزین بێ
هونەر پێشەنگی گشت هۆزان و چین بێ
هونەر شالووری دەنگچڕ تاکوو چین بێ
هونەر هەر بەردەبازی ڕێی ئەوین بێ
هونەر بۆ گەیشتنە کانزایخۆر کەوین بێ
کە گەیشتنە خۆر بە تاو و داپەڕین بێ
دە با کاری ئەتۆ هەر هەڵپەڕین بێ
هونەر بۆ گەلنەویستانت کەمین بێ
لە شەڕگەی دژبەراندا چەشنی مین بێ
ئامانجت وەک تەوار هەر هەڵفڕین بێ
نەیاری تۆ و هونەر یاخوا خەمین بێ
🌹🌹🌹گوڵانی 1399ـی هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2

Telegram
attach 📎
#عومه ر_ره سوولی
@Omar_Rasouli
جێژنانەی خۆم و مامۆستا ئاسۆ
4__3 __ 1399
هەڵبەستێکی ئەوینداری 💜💜
بە کەڵک وەرگرتن لە گۆرانی خودای دەنگ ـ حەزرەتی زیرەک ی نەمر 💜
دیاری ئەویندارانی ئەدەب دۆست 🍀🌹
بچووکی ئەدەبستانی کوردی #عومەر ڕەسووڵی
لە دووتۆڕی جێهانی بڵاو دەبێتەوە
🆔 t.me/Omar_Rasouli
http://instagram.com/omar1433m

خۆشه ویسته که م
په نجه ی زێرینت
هه ستی بزوێنت
ئاهی به سۆزت
تاسه ی له شمی ده هه ژاند
بسکی شێواوت
باوشی گه رمت
ئه سرینی چاوت
گرده ڵولی خه مه که ت
بۆن به خه یاڵ
دڵی ناسکم بۆن به کۆرپه
له باۆشی تۆ دا ڕام ده ژاند
هه نیسکه کان پیتا پیتا
بۆن به فڕمیسک و
فڕمیسکه کان بۆن به ڵافاو
ڵافاوه کان دڵی ده ریایان ده هه ژاند
ئاهی دڵم بۆن به ئاگر
ئاگری دڵ کولکه بۆز و ده شته کانی ده برژاند
بڕژانگی چاوت بۆن به تیر
بزه ی لیوت وه کو شه م شیر
مەزه ی سیووت بۆن به شه راب
چیژی خۆشه ویستیان به من ناساند
ئەمجەد اسمایل زاده
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
په نجه ی زێرینت
هه ستی بزوێنت
ئاهی به سۆزت
تاسه ی له شمی ده هه ژاند
بسکی شێواوت
باوشی گه رمت
ئه سرینی چاوت
گرده ڵولی خه مه که ت
بۆن به خه یاڵ
دڵی ناسکم بۆن به کۆرپه
له باۆشی تۆ دا ڕام ده ژاند
هه نیسکه کان پیتا پیتا
بۆن به فڕمیسک و
فڕمیسکه کان بۆن به ڵافاو
ڵافاوه کان دڵی ده ریایان ده هه ژاند
ئاهی دڵم بۆن به ئاگر
ئاگری دڵ کولکه بۆز و ده شته کانی ده برژاند
بڕژانگی چاوت بۆن به تیر
بزه ی لیوت وه کو شه م شیر
مەزه ی سیووت بۆن به شه راب
چیژی خۆشه ویستیان به من ناساند
ئەمجەد اسمایل زاده
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💐💐شعری مامۆستا #عەباس_کەمەندی
#💐🙏خوێندنهوه:سۆنیا_ئهسهدی 💐💐
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#💐🙏خوێندنهوه:سۆنیا_ئهسهدی 💐💐
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جوانترین کلیپ پێشکێش بە ئێوە ئەندامانی بەڕێزی کاناڵ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
یاسا و ڕێسای تۆپی پێی زەمەنی مناڵی
ــــ ئەوەیکە لە هەمووان بە خۆوەتر و قەڵەوتر بوایە مودام دەروازەوان بوو
ــــ هەمیشە خاوەن تۆپ ، بڕیاری دەدا کێ یاری بکا یاخود نەیکا
ــــ ئەگەر زۆرت سوێند خواردبا پنالتی بوو، بە پێچەوانە سوێندت نە خواردبا پنالت نەبوو.
ــــ یاری کاتێ کۆتایی دەهات کە هەموو ماندوو دەبوون
ــــ گرینگ نەبوو یاری چەندچەندە ، هەر تیمێ گۆڵی کۆتایی لێدابا براوە بوو
ــــ داوەریش پەتی سەوەتە بوو
ــــ ئەگەر کاتێ تۆپ نەبووبا دەبەیەک، تونگەیەکیان پەیا دەکرد ئینجا.....
ــــ کاتێ تۆپ چووبا ژێر ترومبیلێک کە لە حاڵی ڕۆیشتن دابوایە، ئیتر مەترسیترین کاتی ژیان بوو.
ــــ هەر کەسێ لە هەڵبژاردن و جیا کردنەوەی یاریزانەکان کەوتبایە ئاخر، ئیدی لە ژیان بێ هیوا دەبوو
ــــ بە تووڕەبوونی خاوەن تۆپ یاری تەواو دەبوو
ــــ بە تێپەڕبوونی کچی هاوسا و جیران هەموو دەبوونە رۆناڵدۆ
ــــ ئەگەر پێڵاو، کراس دڕابایە، تێهەڵدانی شەو هەر مەپرسە
ــــ کێبەرکێ لە تەک کۆڵانی دراوسێ، وەک قۆشەنکێشی هیتلێر بۆ لهستان وابوو.
وەرگێڕان:
کامیل ئاغابەیگ پوور

لە هێندێ شوێن مرۆڤ لە حەیوان پتر تێدەگا، ئەویش:
"ناسین و جیاکردنەوەی ڕێگای درووست لە هەڵەیە"
بەڵام لە هێندێ شوێنی گرینگتر حەیوان لە مرۆڤ زۆرتر تێدەگا، ئەویش:
"حەیوان ڕێگای هەڵە دووبارەپات ناکاتەوە، بەڵام مرۆڤ تووشی دووپاتکردنەوەی هەڵە دەبێ"
لەبەر ئەوەیە کە حەیوان مێژوی نێ، ئەمما مرۆڤەکان بە دووپاتکردنەوەی هەڵەکانیان مێژو درووست دەکەن.

لانی کەم، لە گوگڵ سێرچێکتان کردبا جا، کردباتتان بە کورد و تورک!
مێژوویەکی شاری "خوێ" خۆی،
یهکهمین حکومهتی دۆنبۆلی له شاری خۆی، بهدهستی سهلمان خانی ئۆباشی، یهکێک له گهورهترین و بههێزترین کوردانی دۆمبۆلی پێکهات و ماوهی حکوومهتی 22 ساڵ بوو. پاش ئهویش ههتا سهردهمی قاجار دۆنبۆلییهکان حکومهتێکی سهربهخۆیان ههبووه. له ساڵی 1214ی مانگی، به هێرشی قاجاڕهکان و پاش کوشتارێکی زۆر حکومهتی دۆنبۆلی لهناو چوو. پێش هێرشی قاجاڕ، شههبازخانی دۆنبۆلی و مورتهزا قولیخانی دۆنبۆلی له شاری خۆی دهسهڵاتیان بهدهستهوه بووه. له نێو ئهو میرانهدا که حکومهتی خۆییان بهدهستهوه بووه ناوی ئهحمهدخانی دۆمبۆلی وهک ئهستێرهیهک دهدرهوشێتهوه. ئهحمهدخانی دۆمبۆلی سهرهڕای لێهاتوویی، ژیری، بوێری و خهڵک دۆستی وهک فهرمانڕهوایهکی دادوهر له ناو خهڵکی خۆیدا ناسراوه. ئهحمهدخانی دۆنبۆلی ههمووی ههوڵی خۆی بۆ ئاوهدانی شاری خۆی خستۆته گهڕ و له ئاستێکی بهرچاودا گهشهی بهو شاره داوه. ئهحمهدخان کوڕی مورتهزا قولیخان بووه که لهساڵی 1167ی مانگی حکومهتی خۆیی گرته دهست و دهسهڵاتدارییهکهشی ماوهی 5 ساڵی خایاند. ئهحمهدخانی کوردی دۆنبۆلی له ماوهی پێنج ساڵی دهسهڵاتدارێتی خۆیدا حکومهتێکی سهربهخۆی پێکهێنا و تهنانهت لهو ماوهیهشدا توانی دراو چێبکات. ناوبراو له 14 ڕهبیعولئهوهڵی ساڵی 1200ی مانگیدا به پیلانێک که لهلایهن ئاقامحهممهدخانی قاجاڕهوه دارشترابوو، بهدهستی برازایهی خۆی کوژرا.
له شاری خۆی دهیان شوێنهواری کوردی سهردهمی دۆنبۆلی ههیه که بۆ نموونه دهتوانین ئاماژه بکهین بهمانه، دهروازهیی مێژوویی بازاڕی خۆی، کانی خان له داوێنی چیای عهورین، قهڵای خۆی، تاریکهبازاڕی خۆی، باخی دلگوشا، فیروڕهق، پردی خاتوون، چهمامی محهممهدبهگ، مزگهوتی موتهلیب خان و ماڵی کهبیری.
سەرچاوەکە، بە هەڵە نێوی پارێزگای ورمێی بە ئازەربایجان نووسیوە.
لە فیسبووکی بەڕێز ڕێباز ئازەرپوور وەگیراوە

یادێک لە سێزدەبەدەری 1399
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
من وا بیر ناکەمەوە کە غەمی ئینسان کاتی بە جێهێشتنی شتێک، لەوە سەر چاوە بگرێ کە خەریکە شتێکی کە خۆشی دەوێ تەرکی کا.
غەمی مرۆڤ ڕەنگە سەرچاوەی لە خاڵی ڕوبەڕووی بێ، ئینسان هەست دەکا کە لزگەی خزمایەتی و دۆستایەتییەکان چ ئاسان دەپچڕێ، و خەڵکانی تر چەند بە ئاسانی لە ئینسان جوێ دەبنەوە...
#فرانتس_کافکا
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
غەمی مرۆڤ ڕەنگە سەرچاوەی لە خاڵی ڕوبەڕووی بێ، ئینسان هەست دەکا کە لزگەی خزمایەتی و دۆستایەتییەکان چ ئاسان دەپچڕێ، و خەڵکانی تر چەند بە ئاسانی لە ئینسان جوێ دەبنەوە...
#فرانتس_کافکا
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
وەکوو ساڵانی ڕابردوو
خەیاڵی تۆ...
له نێوان مێشکم دا
هاتوچۆی دەکرد
هەنگاو به هەنگاو
یادەڪانت له گەڵما بوون...
شەقامەڪانی ئەم شاره
بۆنی تۆیان لێ دەهات
منیش به دیار
بیرەوەری ئەوساتەوە...
بەڪۆڵاندا گوزەرم دەڪرد...
بەڵڪوو تۆ ببینم...؟!
که تۆم بینی...
تۆ وەڪ جاران نەمابووی
هەنگاوەڪانت ماندوو
و بێ هێز بوون
نیگاڪانت سەد قسەی نەڪراویان
تێدا بوو
خەنده له لێوەڪانت
دوور کەوتبوونەوە...
وەک ڕێبوارێڪی نەنارساو
لێم دوور کەوتیتەوه...
تەواو گۆڕا بووی
منیش هەستم ڪرد ناتناسم
ڕێگای نادیارم گرتەبەر
وەڪوو ڕێبوارێکی تەنیا
شەڪەت و خەمبار
ڕۆیشتم .
و
دوور کەوتمەوه...
#بەهارناهـیـــدی

دەربارـــ تێزارـــ سوور
حیزبی کومونیست #ئیستالینی لەچاو هاونەوعانی کردە هێزێکی باڵادەستی مرۆڤی و کەسایەتێکی لەڕادەبەدەر،هەر وەها ئەویان هەتا پێگەی خودایی بەرز کردەوە.بەو شێوەیە وایان خەڵک دوودڵ کردبوو کە گۆیا ئیستالین هەموو شتێ دەزانێ کەوایە دەتوانێ لەبڕی هەموو کەس بیر بکاتەوە و بڕیار بدات،ئەو لەهەموو ئیشێدا بەتوانایە و لە کردەوە و ئاکاری ئەودا هەڵە و خەتا بەدی ناکرێ،تۆوی ئەم بڕوایە لە ماوەی ساڵانێکی دوور و درێژ دا لە ناخی خەڵکدا چێندرا.......
دانی پێگەی خوایی بە ئیستالین هێزێکی زۆری پێبەخشی و ئەو هەلەی لەبۆ ڕەخسان کە نەتەنیا لەهەر چەشنە ڕەخنەیەک پارێزراو بێ بەڵکو لە نفرین و نزای ئەو خەڵکانەی کە ببوونە قوربانی ناکارامەیی و لێنەهاتوویی حوکوومەتەکەی لە ئەمان دابێ چونکە هیچکام لە خواترسان و باوەڕداران ناشوکری و بێزاری لە خودا لەهەمبەر لافاو،بوومەلەرزە،تۆف و زریان،قاتوقڕی
و.......بە بیری دا نایە!!
ئیستالین بۆخۆی بۆ یەکەمجار وشەی #دوژمنی خەڵکی هێنایە ئاراوە(لەو دەستەواژەیە بە بیانووی ئەوەیکە خەڵک خاوەنی هێز و دەسەڵاتن کەڵکی وەرگرت ،کەوابوو هەرچەشنە دژایەتی و ناڕەزایەتێکی بە دوژمنایەتیکردن لەگەڵ خەڵک دەزانی و زیندان،دەرکردن،سێدارە و تاڵانی سامانیش بە شوێنەوە بوو)ئەو بابەتە خۆی لە خۆیدا پێویست بوونی هەر جۆرە وەڵام دانەوە لەمەڕ هەڵە ڕامیارێکانی ڕەتدەکردەوە.......
سیاسەتی هەمیشەی ئیستالین وەبەرنانی ترس و دڵەڕاوکێ بوو لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا و پاشان چاوەدێری کردنیان بە کەڵک وەرگرتن لە ترساندن و تۆقاندنیان بوو.
ستالین کەسانێکی لەخۆی کۆ دەکردەوە کە لە ئامانجەکۆمەڵایەتێکان بێبەری بوون و تەنیا لەبیری پلە و جێگەی خۆیاندا بوون،بەڵام ستالین بەو حاڵەشەوە لە یەکێتی ئەوان لەدژی خۆی زۆر دەترسا هەر بۆیە لەناخی ئاواندا ئاگری دووڕوویی و شەڕئەنگێزانەی خۆشدەکرد چونکە ئەو خزمەتکارانەی کە پێکەوە ململانێ و کێبەرکێیانە هەرگیز لە توانایان دانێ پیلان و نیازی خراویان لەدژی فەرمانڕەوای خۆیان داببێ!!
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور

🍃ˢʰᵖᵒˡ-ᵃᵛⁱⁿ
"خۆشەویستی"
چاو لە چەرخی چاوی یارم،کاتێ نووری لێوە دێ
کام گوڵی ئاڵی بەهاری، بۆی چنووری
لێوەدێ؟
"حەبیبە"ت حەزرەتی"نالی" ئەر بەشی شێعر و دڵە
ئەو دڵەی من بۆی هەراڵەی سنەی سووری لێوە دێ
شەرتە تاجی پادشاهی شایەنی شاهی منە
شێوەی شاجوانی وڵاتی سەلم و تووری لێوە دێ
هەر کە ئامێزی بەپێزی ڕوو لە چاوانم دەنێت
ئەو ڕەقیبەی ڕقدڵم،هەر لوورە لووری لێوە دێ
بێستوون بوو ناوی فەرهادی بەسر عەشقا بڕی
وا بەرەو کێوێک دەچم ئەڵماسی نووری لێوە دێ
کاتێ کەزیەی چون چنووری،سروە
پەخشانی دەکا
سەیری جەرگی "زایەڵە"، کڵپەی تەنووری لێوە دێ
بێتوو ڕۆژێ چاوی دونیا تێر لە چاوی ئەو نەبێ
بێگومانم، ئەو ڕۆژەیە نەفخی سووری لێوە دێ
🖊#م_کۆنەپۆشی [ زایەڵە ]
❤️کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

👨👩👧👦#چۆنیەتی_پەروەردە
✍فلیب بولمان
(ڕۆماننووس و نووسەری بواری ئەدەبی) منداڵان دەڵێت:
"منداڵ بە ئەندازەی پێویستیان بە خۆراک و خۆشەویستی و یاری، پێویستیان بە #هونەر و #چیرۆک و #شیعر و مۆسیقا هەیە. ئەگەر خۆراکتان نەدا بە منداڵ، کاریگەری زیانەکانی بە خێرایی لەسەر دەردەکەوێت.
👈🏻ئەگەر منداڵ یاری نەکرد پاش ماوەیەکی کەم کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت.
👈🏻 ئەگەر خۆشەویستیتان پێنەدا کاریگەریەکانی تاکوو چەند ساڵی داهاتوو دەردەکەوێت، بەڵام بەردەوام لەگەڵی دەژی.
◽️بەڵام تێرنەبوونی منداڵ بە هونەر و چیرۆک و شیعر و مۆسیقا ئێوە ناتوانن کاریگەرییە ترسناکەکەی لە کورت مەودادا ببینن. ڕەنگە لە تەمەنی گەورەیدا خاڵی بوونی ڕۆحی لەوان ئازارێکی وای بدات لە ئازاری برسییەتی زیاتر بێت، ڕەنگە منداڵەکانمان لە زۆربەی بوارەکانی ژیانیان دا سەرکەوتووبن، بەڵام مرۆڤێکی وشکی بێ هەست، برسییەکی قوڵ بە ڕۆشنبیری و مۆسیقا و هونەر، کە ئیدی قەرەبووکردنەوەی دەبێتە کارێکی مەحاڵ.

Forwarded from Deleted Account
موعتاد و بەهەشت
موعتادێک دەمرێ و دوو فریشتە دەچنە سەری پاش پرسیار لێ کردن دەڵێن دەتبەینە بەهەشت هەڵی دەگرن و دەگەڵ خۆیان دەیبەن تەماشا دەکا لە نیوەی ڕێ دەستەیەک خەریکی تریاک کێشانن دەڵێ لێرە دامنێن !!
دەڵێن : ماوتە دەڕۆن دەگەنە دەستەیەکی تر خەریکی دەرزی لێدان دەبن دەڵێ : لێرە دەبێ دامنێن لەوە زیاتر و دەگەڵ نایەم !!
دەڵێن : ئێستا ماوتە بگەینێ
دەڵێ : لە خۆڕا بۆ دەمسوڕێنن هەر یەکجار بڵێن دەتبەینە کەمپی تەرکی ئیعتیاد ئیتر ئەو بەهەشت بەهەشتەتان لە چێ !!!!
نادر مستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە 👇👇👇
https://telegram.me/Mostafazadeh2

سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنجشەممە
8/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/8هەتاوی