شێعرەکانت وە سەما خستم و خۆمت وە تەما
وەی به گۆرانی ئەوێ شاغەزەلت بم سەنەما
قەرزی عومرێ نەفەسم ماوە لە سەر، بێنە دەمت
لە خوداشم بوو تەڵەب، یەک نەفەسم دڵ نەدەما
شادی! حاڵی نییە دەریا کە لە بەستێنی حەزت
سەر دەدا؛ بەڵکوو شەپۆلانی ببینی لە غەما
شەمێ چەن ساڵە لە پەیوەندی مە تێپەڕ بووە، شەو
هەر بە ماهێکەوە سووتاوە لە دەم خاوی شەما
ناز و ئازایەتی ڕانابوو ئەگەر سەروی گەڕەک
کۆڵەکەی بەختی ترازا بە بزەت پشتی چەما
من ئەوەی هەم هەم و بێچارە رەقیبم نییە ئەو
هەمهەمەی زۆرە کوتم چاکە بمێنێ؛ ئەوە ما
باوی هەنگاوی تەمەن خۆشە دڵم کەوتووە پاش
تۆزی نەشکاوە، سەرم بەردە لە پێشی قەدەما
چ دەمارێکی هەبوو پیری فەلەک، بووکی هەتاو
دابەزی هێندی بە زاوایی زەوی کەوتە سەما
چاوی ئەو خەڵکە لە زاری منە، چاوت لە خەڵەک
تا هەڵێنا بە فەنا چووم و بەقا بەو گەلە ما
هەر گوڵەی باس و حەدیست بە زمانێکی دەکەن
کە لە زانستی نەزەر کێشەیە بەینی عولەما
ماڵەکەم ڕووگە فڕی مەسڵەحەتی نوێژی هونەر
لەوەدا بوو لە شەقەی باڵی بدا قوبڵە نەما
#عەبدوڵڵاگولابی
#هونەر
/٥ی خەرمانانی ۹۷/مهاباد
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
دڵتهنگييهکانم
بەشی یەک
يار ڕۆيی تاک و تهنيا مامهوه
يار ئاوا جوابی چاکهی دامهوه
نهمدهکرد ههر کارێ دڵخوازی نهبا
نهمدهپێوا ڕێگهیهک ڕازی نهبا
قهت لهئادابی ڕهفاقهت دهر نهچووم
من لهڕێوڕهسمی وهفا قهت دهر نهچووم
کاتی گفتوگۆ بهتهشريفی سيفات
يهک وشهی بێجێ لهزارم دهرنههات
بێ بزهی سهر لێو و زهردهی دهمبهدهم
کهم ههبوو لێدهین لهکۆڵانێ قهدهم
ههر گرفتێکی لهکاريدا دهبوو
ئهو بهپشتيوانی من پێی سادهبوو
خهم ئهگهر بوايه، منی خهمخوار بووم
ئهو نهیاری کرد و بۆ وی يار بووم
زامی بوايهجهرگی من ژانی دهکرد
جهرگی پێ کهم بوو تهمای گيانی دهکرد
پێیبڵێن کردی زهرهر لایدا لهمن
ڕووی گوڵی داوهبهکێ، نايدا بهمن
ههر قهرزدارهکهڕۆی لهو کاتهوه
سهبر و هۆشی برد و ناشمداتهوه
گهرچی دهردهڕۆيی هۆی دڵشادی من
ئاﻫ ئهو جارێکی ناکا يادی من
نامهيهک خهتتێک ههواڵێکی نييه
من ههبم يا نا خهياڵێکی نييه
غافڵهگۆيا لهڵای خار و خهسان
بۆتهگهرمی مهجليسی ئيترکهسان
پێی بڵێن کهس نايگرێ وهک من بهدۆست
چۆن لهيهکتر دهبنهوهجيا خاڵ و پۆست
ژووری دڵتهنگێمهبێ وی کێو و دهشت
بێسهفايهتهلعهتی سافی بهههشت
ژين ئهگهر شيرينهياری خوشهويست
چون کهرۆيی ژينی شيرينم نهويست
بەشی یەکەم
#عەبدووڵڵا_گولابی

دڵتەنگییەکانم
بەش دوو
ههر شهوێ مهيلی لهسهر بێ مايلم
گيانهناقابيلهبۆ وی قايلم
سهر بهفهرمانی گوڵی نهوڕهستهيه
گهر بهگهردن بهستهيا نابهستهيه
جهرگ ئهگهر لهت کا جهرگ گۆشم دهوێ
قهستی مهرگيشم بکا خۆشم دهوێ
گهر ههموو ژينم بهرووی ئاگر بکا
بێوهفايی سهد ئهوهندهی تر بکا
شهرتهههر وا بهر سهری پهيمانهکهم
بێ لهلای من يا نهبێ گيانانهکهم
ئاخ چهن دڵتهنگم ئهمشۆ نازهنين
زامی گيانی خهستهگشتی تازهنين
يهکسهرهناسۆر و قووڵ و کۆڵهوار
يا لهشيری دوژمنن يا تيری يار
يێکهيێکهداستانی خۆی ههيه
جێگهجێگهشێعری کۆن و نۆی ههيه
گوێ ئهگهر بگری بهوردی پێتدهڵێم
خهم دهگڵ من ههر چی کردی پێتدهلێم
نا خهمی چی باسی شاديت بۆ دهکهم
بێيهوهنازانی تۆ چيت بۆ دهکهم
گهرچی پێم خۆشهلهخهم بێژم بهڵام
خهم لهبيرم دهچنهوهگهر بێيهڵام
هێندی ئهو شهوگارهتاڵ و ئهستهمه
بارتهقايی ئهو ههموو دهرد و خهمه
ههر بهئهندازهی تهواوی دهردهکان
پڕ بهشاری داوهڵه نامهردهکان
نازهنين دڵتهنگی دڵتهنگم وهره
پهردهڵاده خهم بشۆ تهم ڵابهره
بێنهگوڵ تا رووبهرووی نهينووکی باخ
گڕ دهمه ئاواتی خامۆشی وهجاخ
بەشی دووهەم
#عەبدوڵڵا_گولابی

بەشی سێ
دۆستهکهی جاران و ياری خهمڕهوێن
شهونشينی و عاشقی و فرمێسک و خوين
دهرد و دڵداری و سروودی جارجار
شهوقی شهوگاران و جهوری رۆژگار
نهعرهتهی مهستی و سوکوتی دهم خهوی
ئاشنا ، نائاشنا، کێوی ، کهوی
چی بهسهر ئهو سينهئازادانه هات
ههر وهکوو من سهروی ئازا دانههات
گهر چی لێم کووژاوه زوو ئهو مهشخهڵه
مهشخهڵی دڵ باشه وهک پێشوو ههڵه
نازهنين دانيشه شهو زوويه مهڕۆ
چاو و لێو کارم به ههر دوويه مهڕۆ
ديده نووری چاوهکهت ڕوونی دهکا
دڵ بهتۆوه ئارهزووی بوونی دهکا
رهنگی چاوت چی بڵێم؛ دهريا؟ بههار؟
ها کهمی هێنا وشه و شێعر و وتار
چاوی تۆ هێشووی سووههيله و قافڵه
دێ بهدووتا چون به دووی سهرمهنزڵه
نازهنين سهرقافڵهی دهردی شهوان
تێری تێگرتووم و کێشاوێ کهوان
ههست به ترسێکی ئهويناوی دهکهم
سهيری چاوێکی سهير ئاوی دهکهم
ئاهچهن شيرينه ئهو يهک کاته ئاه
بێ نيگاهێ تێک بئاڵقێ دوو نيگاه
ئاگرێ لهو نێوه دهڕوا دێتهوه
دهيگرێ دڵ تازه ناکووژێتهوه
هۆده سهرڕێژه لهتهنيايی وهره
ئهی پهری چاومهستی دهريايی وهره
پڕ له دڵتهنگيمه حهوشی ئهو خهمه
بۆنی گهرنی ياس و يێخهی مهريهمه
بەشی سێهەم
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔 @Abdolla_Golabi
بەشی سێ
دۆستهکهی جاران و ياری خهمڕهوێن
شهونشينی و عاشقی و فرمێسک و خوين
دهرد و دڵداری و سروودی جارجار
شهوقی شهوگاران و جهوری رۆژگار
نهعرهتهی مهستی و سوکوتی دهم خهوی
ئاشنا ، نائاشنا، کێوی ، کهوی
چی بهسهر ئهو سينهئازادانه هات
ههر وهکوو من سهروی ئازا دانههات
گهر چی لێم کووژاوه زوو ئهو مهشخهڵه
مهشخهڵی دڵ باشه وهک پێشوو ههڵه
نازهنين دانيشه شهو زوويه مهڕۆ
چاو و لێو کارم به ههر دوويه مهڕۆ
ديده نووری چاوهکهت ڕوونی دهکا
دڵ بهتۆوه ئارهزووی بوونی دهکا
رهنگی چاوت چی بڵێم؛ دهريا؟ بههار؟
ها کهمی هێنا وشه و شێعر و وتار
چاوی تۆ هێشووی سووههيله و قافڵه
دێ بهدووتا چون به دووی سهرمهنزڵه
نازهنين سهرقافڵهی دهردی شهوان
تێری تێگرتووم و کێشاوێ کهوان
ههست به ترسێکی ئهويناوی دهکهم
سهيری چاوێکی سهير ئاوی دهکهم
ئاهچهن شيرينه ئهو يهک کاته ئاه
بێ نيگاهێ تێک بئاڵقێ دوو نيگاه
ئاگرێ لهو نێوه دهڕوا دێتهوه
دهيگرێ دڵ تازه ناکووژێتهوه
هۆده سهرڕێژه لهتهنيايی وهره
ئهی پهری چاومهستی دهريايی وهره
پڕ له دڵتهنگيمه حهوشی ئهو خهمه
بۆنی گهرنی ياس و يێخهی مهريهمه
بەشی سێهەم
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔 @Abdolla_Golabi
#عومه ر_ره سوولی
@Omar_Rasouli
#وەرە_دەی
✍هۆنراوەی #هونەر
مامۆستا #عەبدوڵڵا گولابی لە گەڵ گۆرانیەکی_مامۆستا_ماملێ
🎼
ماوە 7 خولەک
مەهاباد ـ 22/9/1397ـ هەتاوی
🆔 @Abdolla_Golabi
✍هۆنراوەی #هونەر
مامۆستا #عەبدوڵڵا گولابی لە گەڵ گۆرانیەکی_مامۆستا_ماملێ
🎼
ماوە 7 خولەک
مەهاباد ـ 22/9/1397ـ هەتاوی
🆔 @Abdolla_Golabi
دەتهەوێ هەر چی هەمە و وەڵڵاهی غەیری ئەو غەمە
هەر دڵێکە نازەنینی من ئەوەی نیمە و هەمە
گەر لە بن ئەو بارە نەخزێ شانی بەرزم، زەحمەتە
گەر لە پێی ئەو یارە نەبزێوم سەری دڵ، ئەستەمە
دەچمە نێو هەر ئاگرێ بۆ ئاوی تۆ؛ شۆخی نییە
خۆ لە هەر بەحرێ دەدەم بۆ چاوی تۆ؛ ناکەم گەمە
سەیری هەم جیرانی مەی، هەم خەڵکی کۆڵانێ تری
چاو لە چاوی ئێمە دای و گوێت لە زاری عالەمە
خاوەنی هیچم وەلی ئەو مڵکە نرخی هێندەیە
دوو جەهانی پێبدەی ناکەی زەرەر؛ هێشتا کەمە
پێشەوام ئەو یارە پەرچەمدارەیە لەو ژیانەدا
سەربەرز بۆ داری مەرگە و سەرنەوی بۆ پەرچەمە
گیانە ڕازێکم هەیە و بۆتی دەدرکێنم، دڵم
قەت قسەی تیا ڕانەوەستاوە و هەمیشەش مەحرەمە
شەو شەوەت میوانە گۆیا ئەو پەپوولە عاشقەی
ڕۆژگارێ خاوی گوڵ بوو، ئێستێ سووتاوی شەمە
دەس بنێ سەر جەرگی زامارم بە ئەزموونێ تەبیب
خوێنی من دەتکێ لە پەنجەی وەی کە زامی مەڵحەمە
گەردم و پاییزە سەرگەردانی دەشتم ، چاوەڕێم
تا بەهارانم دڵۆپی دیدە سەرباری چەمە
چەن بە چاوانت دەپێوم دوورە لێوت ناگەمێ
تۆ لە سەر هەوران و من ماڵم لە بن باری تەمە
هەر بە پێیان و بە هەنگاوێکی وا هێور بڕۆم
چاترە ، سواری بەلەز دەگلێ کە ڕێ پێچ و خەمە
سەردەمت شیرینه، دەورەت گوڵ، وەکوو شێعری هونەر
روونترین بەڵگەی غەمی دەوران و دەردی سەردەمە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
عـگ(هونەر)/۱۲ی ڕەزبەری۹۷/مهاباد

❤1
غەزەل
خوا لە من دوورت نەکا هیوامە هەرگیز وا نەکا
خۆت ئەگەر دووری بکەی رۆژێ ئەزیزم خوا نەکا
من نە دێوانەم وەلی فەرزانە بێژی نیم ئەویش
پیاوی ئاسایی دەشێ شەو بێت و شەم داوا نەکا؟
با هەڵێم ئیتر لە خۆ چون خۆری ئاواتم هەڵات
تا خوداوەندی چیا ئەو ڕۆژە قەت ئاوا نەکا
لادە مەستوورانە تارا با زەماوەندی حەیات
بەزمی بووکێ بێ، سەما بێ زەمزەمەی زاوا نەکا
هەر هەلێ ڕەخسا لە دیدارت سڵاوێ، باشە دڵ
بۆ مەقامی مەرحەبا ئەو مەسڵەتەی نەلوا،نەکا
چم له پێشە و چۆنە داهاتم نەبێ کارت وەره و
بگرە ڕێگەی ئاشنایێ فیکری ڕۆژی دوا نەکا
داستانی غەم لە ئەربابی رەوایەت بگرە گوێ
رەعیەتی موڵکی ئەدەب نابێ بە غەم بڕوا نەکا
کێ لە مەردانی گەڕاوەی گرتووە عەیبی کەماڵ
عەیبە کەی بۆ مژتنی مەم شیوەنێ، ساوا نەکا؟
پێمە ئازارێکی نوێ پێوەم بە ئاکارێکی کۆن
پەی هونەر بگرم ئەگەر دڵ پێوە بێ پەروا نەکا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
عـگ(هونەر)/۱۹ی خەزەڵوەری ۹٦/مهاباد
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی

attach 📎
کۆشێ گوڵی گەشی،تۆ پڕ بە باوەشی
دەتگرمە باوەشم ئەی نوێبەرەی گەشی
دۆستم کە ڕووی سپی دەرخست و هاتە دەر
بۆ دوژمنی لە ژوور هەر ماوە ڕووڕەشی
ئیمانی پێ نەما بولبول لە سووچی باغ
دەیدی وەدەر دەخا گوڵ بۆ هەوا لەشی
ئەی تیشکی بەندی شەو ئایا بەیانییەک
دەنگێوێ خۆرەتاو زیندانی سەرکەشی؟
ژینم کە شیرنە و منداڵە یاری دڵ
چاوی لە وەندەیە چۆنی نەدەم بەشی
ساتێ دڵم نەهات جەرگی لە من بوێ
نەیدەم بە ئاوی ئەو نەیکەم بە ئاتەشی
مەشکێنە دڵ کە لەو بازاڕی داغەدا
پێمداوە نازەنین خوێنی سیاوەشی
ئەوڕۆ دڵێ هەیە و ئاسوودەم و دەڵەم
نایەم لە قاتی غەم قەت تووشی
قەرقەشی
بایێ هەڵیخولاند خونچەی خەزانی زوو
شی کردەوە لە گوڵ، ڕێستوویەتی تەشی
نابێژی سوڕڕی ڕۆژ بۆ چی هونەر بە شەو
مانگی لە بەر هەتاو نیشی وەلی هەشی
عـگ(هونەر)/۸ی بەفرانباری ۹۷/مهاباد

لەخۆبایی نەبی کاتێ غەزەل رەمزێکی جوانیتە
شێعر ڕازی دەمی خۆتە و ئەدەب شێوەی زمانیتە
وەکوو من عاشقێ نیتە و هەودارێ هەتە و یارێ
لە سەر عەرزی بەشەر هەتبێ لە ئەفلاکی خودا نیتە
چ دەریایەک لە چاوتدا دەڕوانم پڕ بە دڵ بگرێ
گڕێ جەرگم کە چاوم کانیاوی چاوەڕوانیتە
ژنانە و شاعیرانەت سازی پیری دڵ ژەنی نازێ
ئەگەر ئەو پیاوە بی لێدەی دڵا! ڕۆژی جەوانیتە
دەگەڵ ئیحساسی من کردت شهوێ سۆحبەت،کوتت هەڵدێ
هەسارەی چاوی مەستم، هەستە کازیوەی بەیانیتە
دەپێوێ شێخی گوڵ دەشتی وجوودت تا مریدی با
لە کۆساری سەمادا گوڵبژێری کامەرانیتە
بە ئایاتی مەمت نەرمێ قەسەم، زینی هەوەس دەخزێ
حودوودی خانی سەرکەش مەستی تۆڕی خانومانیتە
غەریبستانە بێ تۆ نیشتمانی خۆشەویستی من
دڵم خۆشخوانەکەی کۆڕی سروودی نیشتمانیتە
بەړۆکی دادڕی گوڵ بۆ شنە و گیانی هەوا دەرچوو
بەهاری ئێرەیی شینی هەوادارانی گیانیتە
دەخوازم گەردنئازایی لە دڵ پێکام و مەغڵووبم
عەزیزم لەو هەڵەش بووردن سرووشتی سەیدەوانیتە
تەواوی سووچی من دەستێ بوو بۆ سێوێ دەچوو چ بکەم
دەبەخشی، نازەنین چاوم لە دەستی مێهرەبانیتە
وەکوو تۆ هۆنەرێ پیاڵەی هونەر پڕ کا بە ئازادی
دڵە و مەیگێڕی وێرانیم و ساقی ئاوەدانیتە
عـگ(هونەر)/ ۲۲ی ڕێبەندانی ۹٦/مهاباد

سەیری کوێستانی سەفا تا شنەیێ لەو جەوە دێ
بە وەجی جوانی بەرەو چاوی هەڵۆ هەر کەوە دێ
پێ ئەگەر دەگری دڵی چووکه ئەوی تفڵی حەقن
یەک ورەی پێیە ئەوی تر بە ورەی ڕەوڕەوە دێ
وەخەبەر دێیەوە ئاخر لە خەوی قورسی مەرگ
کە بەسووکی نەفەسی ژینە لە دووی ئەو خەوە دێ
سوێند بە یادت گوڵی کۆچکردە لە یادت ناکەم
جگە لەو سوێندە چ بێژم کە لە دەستم ئەوە دێ
لە بەڵا چاوی رەشت دوورە کە رشتووتە بەڵا
خوێنی رۆژانی سڵامەت لە دڵی ئەو شەوە دێ
هەر چی دەیبێژم و دەیبیسی من و ویستی منە
کە (وەکوو تۆ نەفەسێ) کەی لە دڵی خەستەوە دێ
بادەوەی سەر بە هەوایێ دەگەڕێ سەربەنی دڵ
شل کەوە تا بە دڵی بەزمێ سەری بادەوە دێ
من هەوم تۆ هەوی عالەم هەوە لەو هەو هەوەدا
عالەمێ من نە هەوم دڵ بە سەری تۆ هەوە دێ
چاوەڕێی گیانە دەزانم خەبەری هاتی نەهات
دەرکی خەم دامەخە وەک چاوی لە دەر بیکەوە، دێ!
زوو دەگۆزێتەوە بۆ مەنزڵی نوێ دیارە #هونەر
کۆنە یارێکی هەیە و خۆشە دەڵێ پێمەوە دێ
عـگ(هونەر)/ ۱۷ی رەشەمەی ۹۷/ مهاباد
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بە وەجی جوانی بەرەو چاوی هەڵۆ هەر کەوە دێ
پێ ئەگەر دەگری دڵی چووکه ئەوی تفڵی حەقن
یەک ورەی پێیە ئەوی تر بە ورەی ڕەوڕەوە دێ
وەخەبەر دێیەوە ئاخر لە خەوی قورسی مەرگ
کە بەسووکی نەفەسی ژینە لە دووی ئەو خەوە دێ
سوێند بە یادت گوڵی کۆچکردە لە یادت ناکەم
جگە لەو سوێندە چ بێژم کە لە دەستم ئەوە دێ
لە بەڵا چاوی رەشت دوورە کە رشتووتە بەڵا
خوێنی رۆژانی سڵامەت لە دڵی ئەو شەوە دێ
هەر چی دەیبێژم و دەیبیسی من و ویستی منە
کە (وەکوو تۆ نەفەسێ) کەی لە دڵی خەستەوە دێ
بادەوەی سەر بە هەوایێ دەگەڕێ سەربەنی دڵ
شل کەوە تا بە دڵی بەزمێ سەری بادەوە دێ
من هەوم تۆ هەوی عالەم هەوە لەو هەو هەوەدا
عالەمێ من نە هەوم دڵ بە سەری تۆ هەوە دێ
چاوەڕێی گیانە دەزانم خەبەری هاتی نەهات
دەرکی خەم دامەخە وەک چاوی لە دەر بیکەوە، دێ!
زوو دەگۆزێتەوە بۆ مەنزڵی نوێ دیارە #هونەر
کۆنە یارێکی هەیە و خۆشە دەڵێ پێمەوە دێ
عـگ(هونەر)/ ۱۷ی رەشەمەی ۹۷/ مهاباد
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
#عمررسولی
@Omar_Rasouli
حەزرەتی یار
لە هۆنراوەکانی مامۆستا عەبدووڵڵا گولابی
ناسراو بە #هونەر
خوێندنەوە#عومەر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لە هۆنراوەکانی مامۆستا عەبدووڵڵا گولابی
ناسراو بە #هونەر
خوێندنەوە#عومەر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#عمررسولی
@Omar_Rasouli
حەزرەتی یار
لە هۆنراوەکانی مامۆستا عەبدووڵڵا گولابی
ناسراو بە #هونەر
خوێندنەوە#عومەر
ـــ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لە هۆنراوەکانی مامۆستا عەبدووڵڵا گولابی
ناسراو بە #هونەر
خوێندنەوە#عومەر
ـــ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
غەزەل:
گوڵغەزەل لەو حەوشە داخوازی لقێ شەوبۆ دەکەم
شاهیدی، عومرێکە لەو کۆڵانە هاتووچۆ دەکەم
دەمهەوێ گۆرانییەک بۆ پەنجەرەی تاسەم بڵێم
ئارەزووی ئەو دیوی پەردەی گیانی تامەزرۆ دەکەم
بەرزە بارانێ لە وەرزی داغی کۆچت دادەکا
بۆنی خاکی کووچە، ئێستاکەش بە یادی تۆ دەکەم
ریشسپی چاورەشپەرەستم، پرسی عیشقم پێدەکەن
تۆ خودایی خۆ بکە و من کەیخودایی خۆ دەکەم
دەستەمۆتن بولبول و بازی غەزەل تۆ چی دەکەی
من غەریبی وەک مەلێکی کۆچەری نامۆ دەکەم
نامەکانت رووحی شەیدایی کوڕێکی سادە بوون
یادی تۆ لەو ڕووحە سووتاوەم کە دێ بۆسۆ، دەکەم
زایەڵەی (خۆشم دەوێی)( خۆشم دەوێی) ناگاتە گوێت؟
چەندی هاوارێ لە ئەشکەوتی غەمی بەشکۆ دەکەم؟!!
چاوەکانت شاعیرانی ژین و خاکن من لە وان
دیارە داواکاری شێعری بەردی سەر گڵکۆ دەکەم
سەر لە سیوادی بەیانی بەزمی هێڕۆم گرتووە
ڕوو لە دەشتێکی شەڵاڵی خوێنی تا ئاسۆ دەکەم
خەڵکی شێعری من دەناسن چوونکە باسی تۆ دەکەن
گەر بە عینوانی هونەر جوانی بە دڵ واژۆ دەکەم
۹ی گەلاوێژی ۹٦/مهاباد/هونەر
#عەبدوڵڵاگولابی
#هونەر
🆔
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀

👨👩👧👦#چۆنیەتی_پەروەردە
✍فلیب بولمان
(ڕۆماننووس و نووسەری بواری ئەدەبی) منداڵان دەڵێت:
"منداڵ بە ئەندازەی پێویستیان بە خۆراک و خۆشەویستی و یاری، پێویستیان بە #هونەر و #چیرۆک و #شیعر و مۆسیقا هەیە. ئەگەر خۆراکتان نەدا بە منداڵ، کاریگەری زیانەکانی بە خێرایی لەسەر دەردەکەوێت.
👈🏻ئەگەر منداڵ یاری نەکرد پاش ماوەیەکی کەم کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت.
👈🏻 ئەگەر خۆشەویستیتان پێنەدا کاریگەریەکانی تاکوو چەند ساڵی داهاتوو دەردەکەوێت، بەڵام بەردەوام لەگەڵی دەژی.
◽️بەڵام تێرنەبوونی منداڵ بە هونەر و چیرۆک و شیعر و مۆسیقا ئێوە ناتوانن کاریگەرییە ترسناکەکەی لە کورت مەودادا ببینن. ڕەنگە لە تەمەنی گەورەیدا خاڵی بوونی ڕۆحی لەوان ئازارێکی وای بدات لە ئازاری برسییەتی زیاتر بێت، ڕەنگە منداڵەکانمان لە زۆربەی بوارەکانی ژیانیان دا سەرکەوتووبن، بەڵام مرۆڤێکی وشکی بێ هەست، برسییەکی قوڵ بە ڕۆشنبیری و مۆسیقا و هونەر، کە ئیدی قەرەبووکردنەوەی دەبێتە کارێکی مەحاڵ.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷

بە قەرا سەبرە دڵ و قەولە کە بیدەم بە نیگارم
تا هەتا گیانە دەکەم سەبر و لە سەر قەول و قەرارم
سەد بریا هێندە نەبا باری تەمەن تا کەم و زۆری
پێ ببەخشم؛ مەگەرم رازی ببێ یاری لەبارم
مۆمی دڵ، ماڵە! دەکووژێتەوە گەر بیخەمە بەحرت
وەک پەپوولەی لە چراخانی بەڵادا نییە چارم
چاوی ئەستێرە لە زارم نییە گوێی لێ نییە جارێ
بەڵکوو هەڵبێ کە دەپاڕێمەوە شەوگاری جخارم
گەورەیی خەرجی هەیە یا مەبە چووکەی حەسەناتی
یا دەفەرمێ: ئەوی دەخڵی هەتە دڵ! بیکە خەسارم
ئەو گوڵەی ڕواوە لە حەوشێ تەوەرەی رازی جەهانە
گوڵ دەڵێ ساتێ بە بێ پەردە وەرە دەرک و حەسارم
چۆنی پێکاوە جگەر نایە دڵۆپێ مەیی سوکنا
وەکوو مەڵحەم لە سەر ئەو زامە بڕێژێ لە کەنارم
سەیری باغاتی دەکەم ئەو دەمە تێیکردووە جامێ
دەگەڕێ بۆ گوڵێ نەیگرتبێ مەیگێڕی بەهارم
جڵەوم داوە بە دەس ئەو دڵە شێتە و نیگەرانم
کە نەخا لەو دەر و کۆسارە سەری چووکەڵەسوارم
یادی تۆ ئاوی رەوانە و گوزەرانی منە گیانا
دەگوزەرێ چۆنی کە ویستووتە لە سەیران و گوزارم
هەر چی شەیدایە لە چاوی منی بینیوە گڕی دڵ
دەیهەوێ بۆیە ببینێ وەکوو من حەزرەتی یارم
وەی دە سەر شێعری گەڕێم و لە دەم ئاوازی مرم من
چ ژیان بەخشە دەمی یەک #هونەر و دەنگی هەزارم
عـگ(هونەر)/۱٤ی سەرماوەزی ۹۷/مهاباد
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2

(کەسانی درۆزن)، لە لیستی کەسانی ژەهراویدان
چۆن لە ڕێگەی گفتوگۆکردنەوە بیانناسینەوە
پوختەیەک لە کتێبی #هونەر_و_ئەتەکێتی_گفتوگۆکردن
درۆزنەکان لە وەڵامدانەوەدا درەنگ دەکەون، بۆ ئەوەی چیرۆکە دروستکراوەکەیان بەباشی دابڕێژن، زۆربڵێن و کۆنترۆڵ ناکرێن، زیاتر لەوەی پێويستە ڕوونکردنەوە دەدەن و زانیاری بێ مانا دەخەنەڕوو، دووڕوون و ستایش زۆر دەکەن، زانیارییەکانی ئەوانیتر دەهێنن بۆ تۆ و زانیارییەکانی تۆش بۆ کەسانی تر دەبەن، لە قسەکردن دەوەستن و بیردەکەنەوە، بۆیە زۆرجار (ئم، م، ئئ، ئوو) دەکەوێتە قسەکانیانەوە.
بە شێوازی کەسی سێهەم قسە دەکەن، ئەگەر کەسەکە شتێکی شكاندبێت ناڵێ شکاندوومە دەڵێ شکاوە، زیاتر لە هەرکەسێکی تر سوێند زیاتر دەخۆن، زمانی قسەکردنی توند و هەندێ کات جوێنیش بەکار دەهێنن، ئەگەر دواکەوتبێت بۆ سەرکار دەڵێت، بەهۆی شۆفێرێكی نەفرەتيیەوە دواکەوتم، بیانووەکانیان سادەیە و زۆر قوڵی ناکەنەوە، بەردەوام هەڵەکان دەخاتەسەر ئەستۆی کەسانی تر و خۆی لە بەرپرسیارێتی دەدزێتەوە، ئەم جۆرە وشانە دوبارە دەکاتەوە: (ئەها، تۆ دەزانی، ئەوە باشە، دیقەت بدە، با ڕاستگۆ بم لەگەڵتدا، ئەگەر ڕاستیت دەوێ، دڵنیابە درۆ ناکەم).
کۆمەڵێک وشە بەکاردەهێنن کە داوای دڵنیابوونەوە دەکات بۆ نمونە دەڵێت، (دڵنیای لەوەی من کورسیيەکەم شکاندوە). کاتێک دەزانن درۆکەیان خەریکە ئاشکرا دەبێت، دەستدەکەن بە مەرایی و پێداهەڵدان و ملکەچبوون. درۆزنەکان لە دەمەکانی، ڕابردوو و ڕانەبردوو تێدەکەون، زۆرکاتیش بابەتی دژبەیەک دەکەوێتە ناو قسەکانیانەوە، بەکارهێنانی وشەی (تەنها گاڵتەیەک بوو)، نەخۆشیيەکە ئەمانیشی گرتۆتەوە، زۆر جەخت لەوە دەکەنەوە، بابەتەکە نایەتەوە یادیان یان دەڵێن: (ئەگەر درۆنەکەم)!.
بەداخەوە ئەوەندەی من سەرنج دەدەم، درۆزنی بووەتە حاڵەتێکی ئاسایی، دۆخی کۆمەڵگەی ئێستامان بە جۆرێکە، هێندە گوێمان لە درۆ بووە، وەک حاڵەتێکی ئاسایی دەیبینين و توشی سەرسوڕمان نابین، ئەوەی توشی شۆکمان دەکات، گوێگرتنە لە کەسانێک کە بەڕاستگۆیی لە بارەی بابەتێکەوە دەپەیڤن و درۆ ناکەت.
بۆچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسی درۆزن، پێويستە داوایان لێبکەین، ئەوەی باسیان کردوە، لە کۆتاییەوە بۆ سەرەتا بیگێڕنەوە، ئەمەش ئەگەر چیرۆکێکی دروستکراو بێت، ناتوانن و توشی دژبەیەکی و دژواری دێن، یان دەتوانین بڵێين بۆچی سەیری چاوم ناکەیت، یان ناڕاستەوخۆ دەتوانی بڵێيت: (قسەکان دەکرێن و کردارەکان دەبینرێن، بۆیە مەرج نیە قسەی هەموو کەس ڕاست بێت)، هەروەها بە زمانی جەستە ئەوە دەربڕە کە بڕوا بە قسەکانت ناکەیت و گەرموگوڕیت نەبێ بۆی، هەرچەندە گوێی لێبگرە، بەزەردەخەنەیەکی ساختەوە بڵێ (تۆ بڵێی وابێت).
ئارتوور شۆپێنھاوێر (١٧٨٨- ١٨٦٠)، دکتۆرا لە فەلسەفە، فەیلەسوف و مامۆستای زانکۆ. (درۆ سێ جۆرە، یەکەم: درۆی سادە. دووەم: درۆ لەگەڵ سوێندا. سێهەم: درۆی کەسێک کە وەهای پیشان دەدات هەرگیز درۆی نەکردووە).
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
چۆن لە ڕێگەی گفتوگۆکردنەوە بیانناسینەوە
پوختەیەک لە کتێبی #هونەر_و_ئەتەکێتی_گفتوگۆکردن
درۆزنەکان لە وەڵامدانەوەدا درەنگ دەکەون، بۆ ئەوەی چیرۆکە دروستکراوەکەیان بەباشی دابڕێژن، زۆربڵێن و کۆنترۆڵ ناکرێن، زیاتر لەوەی پێويستە ڕوونکردنەوە دەدەن و زانیاری بێ مانا دەخەنەڕوو، دووڕوون و ستایش زۆر دەکەن، زانیارییەکانی ئەوانیتر دەهێنن بۆ تۆ و زانیارییەکانی تۆش بۆ کەسانی تر دەبەن، لە قسەکردن دەوەستن و بیردەکەنەوە، بۆیە زۆرجار (ئم، م، ئئ، ئوو) دەکەوێتە قسەکانیانەوە.
بە شێوازی کەسی سێهەم قسە دەکەن، ئەگەر کەسەکە شتێکی شكاندبێت ناڵێ شکاندوومە دەڵێ شکاوە، زیاتر لە هەرکەسێکی تر سوێند زیاتر دەخۆن، زمانی قسەکردنی توند و هەندێ کات جوێنیش بەکار دەهێنن، ئەگەر دواکەوتبێت بۆ سەرکار دەڵێت، بەهۆی شۆفێرێكی نەفرەتيیەوە دواکەوتم، بیانووەکانیان سادەیە و زۆر قوڵی ناکەنەوە، بەردەوام هەڵەکان دەخاتەسەر ئەستۆی کەسانی تر و خۆی لە بەرپرسیارێتی دەدزێتەوە، ئەم جۆرە وشانە دوبارە دەکاتەوە: (ئەها، تۆ دەزانی، ئەوە باشە، دیقەت بدە، با ڕاستگۆ بم لەگەڵتدا، ئەگەر ڕاستیت دەوێ، دڵنیابە درۆ ناکەم).
کۆمەڵێک وشە بەکاردەهێنن کە داوای دڵنیابوونەوە دەکات بۆ نمونە دەڵێت، (دڵنیای لەوەی من کورسیيەکەم شکاندوە). کاتێک دەزانن درۆکەیان خەریکە ئاشکرا دەبێت، دەستدەکەن بە مەرایی و پێداهەڵدان و ملکەچبوون. درۆزنەکان لە دەمەکانی، ڕابردوو و ڕانەبردوو تێدەکەون، زۆرکاتیش بابەتی دژبەیەک دەکەوێتە ناو قسەکانیانەوە، بەکارهێنانی وشەی (تەنها گاڵتەیەک بوو)، نەخۆشیيەکە ئەمانیشی گرتۆتەوە، زۆر جەخت لەوە دەکەنەوە، بابەتەکە نایەتەوە یادیان یان دەڵێن: (ئەگەر درۆنەکەم)!.
بەداخەوە ئەوەندەی من سەرنج دەدەم، درۆزنی بووەتە حاڵەتێکی ئاسایی، دۆخی کۆمەڵگەی ئێستامان بە جۆرێکە، هێندە گوێمان لە درۆ بووە، وەک حاڵەتێکی ئاسایی دەیبینين و توشی سەرسوڕمان نابین، ئەوەی توشی شۆکمان دەکات، گوێگرتنە لە کەسانێک کە بەڕاستگۆیی لە بارەی بابەتێکەوە دەپەیڤن و درۆ ناکەت.
بۆچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسی درۆزن، پێويستە داوایان لێبکەین، ئەوەی باسیان کردوە، لە کۆتاییەوە بۆ سەرەتا بیگێڕنەوە، ئەمەش ئەگەر چیرۆکێکی دروستکراو بێت، ناتوانن و توشی دژبەیەکی و دژواری دێن، یان دەتوانین بڵێين بۆچی سەیری چاوم ناکەیت، یان ناڕاستەوخۆ دەتوانی بڵێيت: (قسەکان دەکرێن و کردارەکان دەبینرێن، بۆیە مەرج نیە قسەی هەموو کەس ڕاست بێت)، هەروەها بە زمانی جەستە ئەوە دەربڕە کە بڕوا بە قسەکانت ناکەیت و گەرموگوڕیت نەبێ بۆی، هەرچەندە گوێی لێبگرە، بەزەردەخەنەیەکی ساختەوە بڵێ (تۆ بڵێی وابێت).
ئارتوور شۆپێنھاوێر (١٧٨٨- ١٨٦٠)، دکتۆرا لە فەلسەفە، فەیلەسوف و مامۆستای زانکۆ. (درۆ سێ جۆرە، یەکەم: درۆی سادە. دووەم: درۆ لەگەڵ سوێندا. سێهەم: درۆی کەسێک کە وەهای پیشان دەدات هەرگیز درۆی نەکردووە).
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
شێعرەکانت وە سەما خستم و خۆمت وە تەما
وەی به گۆرانی ئەوێ شاغەزەلت بم سەنەما
قەرزی عومرێ نەفەسم ماوە لە سەر، بێنە دەمت
لە خوداشم بوو تەڵەب، یەک نەفەسم دڵ نەدەما
شادی! حاڵی نییە دەریا کە لە بەستێنی حەزت
سەر دەدا؛ بەڵکوو شەپۆلانی ببینی لە غەما
شەمێ چەن ساڵە لە پەیوەندی مە تێپەڕ بووە، شەو
هەر بە ماهێکەوە سووتاوە لە دەم خاوی شەما
ناز و ئازایەتی ڕانابوو ئەگەر سەروی گەڕەک
کۆڵەکەی بەختی ترازا بە بزەت پشتی چەما
من ئەوەی هەم هەم و بێچارە رەقیبم نییە ئەو
هەمهەمەی زۆرە کوتم چاکە بمێنێ؛ ئەوە ما
باوی هەنگاوی تەمەن خۆشە دڵم کەوتووە پاش
تۆزی نەشکاوە، سەرم بەردە لە پێشی قەدەما
چ دەمارێکی هەبوو پیری فەلەک، بووکی هەتاو
دابەزی هێندی بە زاوایی زەوی کەوتە سەما
چاوی ئەو خەڵکە لە زاری منە، چاوت لە خەڵەک
تا هەڵێنا بە فەنا چووم و بەقا بەو گەلە ما
هەر گوڵەی باس و حەدیست بە زمانێکی دەکەن
کە لە زانستی نەزەر کێشەیە بەینی عولەما
ماڵەکەم ڕووگە فڕی مەسڵەحەتی نوێژی هونەر
لەوەدا بوو لە شەقەی باڵی بدا قوبڵە نەما
#عەبدوڵڵاگولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
وەی به گۆرانی ئەوێ شاغەزەلت بم سەنەما
قەرزی عومرێ نەفەسم ماوە لە سەر، بێنە دەمت
لە خوداشم بوو تەڵەب، یەک نەفەسم دڵ نەدەما
شادی! حاڵی نییە دەریا کە لە بەستێنی حەزت
سەر دەدا؛ بەڵکوو شەپۆلانی ببینی لە غەما
شەمێ چەن ساڵە لە پەیوەندی مە تێپەڕ بووە، شەو
هەر بە ماهێکەوە سووتاوە لە دەم خاوی شەما
ناز و ئازایەتی ڕانابوو ئەگەر سەروی گەڕەک
کۆڵەکەی بەختی ترازا بە بزەت پشتی چەما
من ئەوەی هەم هەم و بێچارە رەقیبم نییە ئەو
هەمهەمەی زۆرە کوتم چاکە بمێنێ؛ ئەوە ما
باوی هەنگاوی تەمەن خۆشە دڵم کەوتووە پاش
تۆزی نەشکاوە، سەرم بەردە لە پێشی قەدەما
چ دەمارێکی هەبوو پیری فەلەک، بووکی هەتاو
دابەزی هێندی بە زاوایی زەوی کەوتە سەما
چاوی ئەو خەڵکە لە زاری منە، چاوت لە خەڵەک
تا هەڵێنا بە فەنا چووم و بەقا بەو گەلە ما
هەر گوڵەی باس و حەدیست بە زمانێکی دەکەن
کە لە زانستی نەزەر کێشەیە بەینی عولەما
ماڵەکەم ڕووگە فڕی مەسڵەحەتی نوێژی هونەر
لەوەدا بوو لە شەقەی باڵی بدا قوبڵە نەما
#عەبدوڵڵاگولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
🕊1
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
26/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/26هەتاوی
ئێمە دەینی کەسمان لەسەر نێ هەتا شیکردنەوەی بۆ بکەین.
ئیزن بدە با بڵێن نامەنتقی یان ناکۆمەڵایەتین؛ بەڵام ئەوەی دێنێ کە خۆمان بین.
هەتا کاتێ کە ڕەوشت و بڕیارگەلی ئێمە زیانی بۆ کەس نەبێ ئێمە ناچار نین خۆمان بۆ کەس ڕوون بکەینەوە؛ چیها ژیان بەو شیکردنەوانە و حەولە بێهۆیانە بۆ ڕازی کردنی خەڵکی بەفیڕۆ چووە.
📕#هونەر ــــ ئەوینداری کردن
✍#ئێریک ـــ فرۆم
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲٦ی ڕەشەممەی۲۷۲۳ی کوردی

❤2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟣 #هونەر
🔻نێوی گۆرانی: کابۆکێ
🔻گۆرانیبێژ: #مێهدی_باقری
🔻دەستەی مۆسیقای ڕۆژهەڵات زانکۆی برێکڵی ئەمریکا.