ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
دەمهەوێ لە دنیایەک زیندوو ببمەوە کە هیچ ئینسانێک لە یەک جار زیاتر نەمرێ!!

#ژاک_ پره‌ور
🔅


دەمهەوێ بمرم
دەمهەوێ یەک ملیارد جار بمرم
وە لە دنیایەک‌دا
هەستمەوە
کە هاوسێکان
یەکتری بناسن
لەوێ خەڵک
هەموو ڕەنگێکیان خۆش بوێ
ڕەش و سوور و سپی
لێ نەمێنێ

ئەرێ دەمهەوێ بمرم
وە لە دنیایەک‌دا
هەستمەوە
نرخی ئەوین
پێکەنین بێ
وێنەی یەک بۆ هەمووان
دڵخۆشی لە ژین بێ
پیاوەکان نەمرن
ژنەکان نەگرین
عەداڵەت باغێک بێ
تەواوی خەڵک
هەر وەکوو یەک
سێوی لێ بخۆن
هەموو کەسێک
یەک جۆر بمرێ

بەڵێ
دەمهەوێ لە دنیایەک‌دا
هەستمەوە
ئەگەر هیچ ئینسانێک
لەوێ‌
جارێک
زیاتر نەمرێ!...

#ژاک_پره‌ور

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️


گەرەکما مروو
گەرەکما یەک ملیارد جارێ مروو
وە جە دنیایێوەنە
هۆرزوەوە
کە هامساکێم
هەنترینی بژناسا
چاگە خەڵک
گرد ڕەنگێوەشا وەشە بسیۆ
سیاو سوور چەرمەش
نەمەنۆ چەنە

ئەرێ گەرەکما مروو
جە دنیایێوەنە
هۆرزوەوە
نرخە و وەشەسیایی
خڤای بۆ
وێنەما پەی هەنترینی
دڵوەشی ژیوای بۆ
پیاکێ نەمرا و
ژەنەکێ نەگرەوا
عەداڵەت باخێو بۆ
تەماموو خەڵکی
هەر پێسەو یۆی
ساویش چنە بوەرا
گردٚ کەسێو
یەک جاێو مرۆ

بەڵێ
گەرەکما جە دنیایێوەنە
هۆرزوەوە
گرد بنیادٚمێو
چاگە
جارێ و
زیاتەر مرۆ!...

هۆرئەوەگێڵنای ــ ڕانا

@Mostafazadeh2
.
لە شەوێکی زستانی دا
کابرایەکی سەرتاپێ سپی و کەڵەگەت وەکوو ئەوەی کەسێ ڕەپێی نابێ،بە تووندی هەڵدێ.
ئەو بووکە بەفرینەیەکە بە پێی‌دارین، بووکە بەفرینەیەکی گەورە،کە سەرما وەزاڵەی هێنابوو، دەگاتە ئاواییەک، بە دیتنی زریوە زریوی چراکان دڵگەرم دەبێ،بێ‌ئەوەی لە دەرگا دا خۆ بە ماڵیەکی چکۆڵەدا دەکا،بۆ گەرم بوونەوە لە پەنا سۆبەیەکی گەرم و هەڵکراو دادەنیشێ، کە چی بە چاو ترووکانێک ون دەبێ و نامێنێ لە بەر چاوان،تەنیا پیپ و کەمێ تووتن و کڵاوە کۆنەکەی لە قووڵکە ئاوێک دا بە جێ‌دێڵێ...


شاعر#ژاک_پره‌ور 💙[ Jacques Prévert | فرانسه، ۱۹۷۷–۱۹۰۰ ]

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە

برگردان: #اعظم_کمالی 



کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍2
لێوەکانتم
زیاتر لە گشت
کتێبەکانم  خۆش دەوێ
بۆچی
چونکێ
بە لێوەکانی تۆوەیە
زیاتر
لەوەی بزانم دەزانم

لێوەکانتم
زیاتر
لە تەواوی گوڵەکانی
حەوشەخۆشتر دەوێ
لە بەر ئەوەی لێوەکانت
تورت و ناسکتر لە تەواوی ئەوانن


لێوەکانتم
زیاتر لە هەموو وشەکان خۆش دەوێ
بۆچی چونکێ
بە لێوی تۆوەیە
کە پێویستیم
بە هیچ وشەیەک نامێنێ


#ژاک_پره‌ور

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1