ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
🔴 وێستگەی هۆنراوەی کاژە

⚡️گەیشتنە خۆر

دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان ، زمانناس و توێژەر


دڵت تاڤـــگەی ڤیــانێکی بەتیــن بێ
سەرت سەوداسەری بیر و نەرین بێ

چاوت کانیاوی ئەنگێـوەی ئەوین بێ
چەم و چاوگەی بزاڤ و هەم لڤین بێ

هونەر لای تۆ تەبیبی شێت و دین بێ
هەناســەی ژین و هەتوانی برین بێ

کە پانتای سۆزی تۆ زەریای بەرین بێ
هەناوت بۆ گراوت دوور لە قین بێ

هونەر خۆی ژانی داهێنان و ژین بێ
ڕووگەی ئافرێنەرت دەرمانی دین بێ

بیرۆکەی داهێنانت سەوز و شین بێ
گڕی ئافراندنت هەر دەم بەتین بێ

هونەر مان و نەمان , شایی و شین بێ
هونەر وێنای ئەوینی مامووزین بێ

هونەر پێشەنگی گشت هۆزان و چین بێ
هونەر شالووری دەنگچڕ تاکوو چین بێ

هونەر هەر بەردەبازی ڕێی ئەوین بێ
هونەر بۆ گەیشتنە کانزای‌خۆر کەوین بێ


کە گەیشتنە خۆر بە تاو و داپەڕین بێ
دە با کاری ئەتۆ هەر هەڵپەڕین بێ

هونەر بۆ گەل‌نەویستانت کەمین بێ
لە شەڕگەی دژبەران‌دا چەشنی مین بێ

ئامانجت وەک تەوار هەر هەڵفڕین بێ
نەیاری تۆ و هونەر یاخوا خەمین بێ


🌹🌹🌹گوڵانی 1399ـی هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دەقێکی جوان و بەسوودە بۆ چارەسەری بەخۆنازیین ، بیخوێنەوە خوای گەورە ڕەحم بە من و ئێوەش بکات..!
إبن حزم – ڕەحمەتی خوای لێبێت- فەرمویەتی":
ئەوە کەسەی تاقیبکرێتەوە بە ئیعجاب و سەرسام بوون با بیربکاتەوە لە عەیبەکانی خۆی،
ئەگەر موعجیب بوو بە چاکەکانی با پشکنینێک بکات و بزانێت چی تێدایە لە ڕەوشتە نزمەکان،
ئەگەر لێیشاردرایەوە هەموو عەیبەکان و گومانی وابوو عەیبەی نیە،
ئەو با بزانێت موسیبەتەکەی بۆ هەتا هەتاییە،
ئەو کەسەیە کە لە هەموو خەڵکی نوقسانی و عەیبە و گەوجی گەورەترێکە،
یەکەمیان ئەوەیە کە عەقڵی لاوازە و جاهیلە شتێکیش نیە وەکوو ئەم دوانە عەیبدار بێت،
چونکە کەسی عاقڵ شارەزایە بە عەیبەکانی خۆی و هەوڵ ئەدات نەیانهێڵێت،
بەڵام گێل و گەمژە ئەو کەسەیە کە نەزانە بە عەیبەکانی نەفسی خۆی،
جا یان بە هۆی کەمی عیلم و نەشارەزا و لاوازی بیرکردنەوەی،
یان پێی وایە عەیبەکانی سیفەت و ڕەوشت جوانیە،ئەمەش خراپترین عەیبەکانە لەسەر زەویدا،
لە ناو خەڵکیدا زۆرن کە شانازی ئەکەن بە زیناکردن بە نێربازی بە دزیکردن بە زوڵمکردن،
ئینجا سەرسامە بەخۆیەوە لە کردنی ئەم بەدبەختیانە و بە ئەو توانانەیەی کە هەیەتی لە ئەنجامدانی ئەو ڕیسوایانە،
وە دڵنیام هیج ئینسانێک سەلامەت نابێت لە کەموو کوڕی حاشا لە پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام)،
ئەو کەسەی عەیبەکانی نەفسی خۆی لێدیار نەبێت ئەوا ئەکەوێت و هەژماردە ئەکرێت لە کەسانی"
گەوج و سووک و ڕیسوا و لاواز و کەم عەقڵ و کاڵ فام،
بە جۆرێک کەسێک نیە لە ژێر ئەوەوە بێت لە پیسی و سووکی و ڕیسواییدا هەبێت،
بۆیە با فریای نەفسی خۆی بکەوێت بە پشکنین بۆ عەیبەکانی و سەرقاڵبوون پێیانەوە،
وازبهێنێت لە سەرسامی بە خۆی و خەریک بوون بە عەیبەی خەڵکیەوە،
کە عەیبەی خەڵکی هیچ زیانێک نادات لە ئەو نە لە دونیا و نە لە ئاخیرەتیدا،
وە نەمزانیوە لە بیستنی عەیبەکانی خەڵکی سیفەتێکی باش هەبێت،
مەگەر پەند وەرگرتن و خۆپاراستن و هەوڵی ئەوە بدەیت لە خۆتدا ئەو عەیبانە نەهڵیت بە پشتیوانی خوای گەورە.
(الاخلاق والسیر في مداواة النفوس) لابن الحزم الاندلسي صـ ٦٦


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کابرایە چوو بۆ دادگا
کوتی:قەرزم ڵە سەر کەسێکە و حاشا دەکا و نامداتەوە.
کوتیان:شایەدێکت هەیە؟
کوتی:بەڵێ خودام شاهیدە!!!
کوتیان:تۆ ناوی کەسێک بڵێ
گەر دادوەر بیناسێ!!!

#عبید_زاکانی

وە ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Forwarded from Deleted Account
کەوا جەژنە و ئەمن بێ بەش لە دیداری عەزیزانم
چ مەودایەکی بێ ڕەحمە بە تاڵان بردی هەرمانم

هیلالی مانگە وا وادەی ویساڵی عاشق و مەعشووق
ئەمن مەحزوون و تاساوم، کە دیلی دەردی هیجرانم
جیژنتان پیرۆز بیت
Forwarded from Deleted Account
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان ڕۆژی جێژنتان پیرۆز
پەیامی پیرۆزبایی بۆ جێژنی پیرۆزە رەمەزان🌸👌
تۆش بە ناردنی ئەو پەیامە پیرۆزبایی لە خۆشەویستانت بکە❤️🌺🌷

ئەمڕۆ یەکشەممە
4/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/4هەتاوی
میوانی

لە میوانی لێوەکانت
ماچ لە ماچ
دەپشکوێنم
وەکوو مۆم‌دانێ
ئەو کاتە کە بە دەفەی باران
بە میوانی بەهار دەچێ

#نعیمه_المولی

وە ـ نادرمستەفازادە

🌸🍃🌸🍃🌸

#سپکو - میوانی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژ باش هاوڕێیان

گۆرانی کرمانجی جوان👌


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
نە تۆ خوشکی نە من کاکم...
پەشێو | Dilnus@
عەبدووڵڵا پەشێو
نە تۆ خوشکی نە من کاکه


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
"قەڵەمی سپی"

ئەمەوێت حەزەکانم یەک به یەک
بنووسمەوە
هەموویان بکەم به شیعر ،
له ژوورەکەم هەڵیانواسم
تنۆک تنۆک
فرمێسکەکانم بکەم
به ئاهەنگ
خەمەکانم
بکەم به باران،
تا بەڵکوو
ببێت به لافاو و بڕوات
هەڵبەستەکانم
بکەم به ئەستێره
تا له ئاسمانی
ژینی تۆ بدرۆشێتەوە
ئەمەوێت!!
تێنووسەکەم
بخوێنمەوە
چاوم گرت لێیان
هیچ وشەیەک نەماوە.
زانیم
فەرامۆشیم گرتووە
بەقەڵەمی سپی
کە نانووسێت
نووسیومەوە.

#بەهارناهیـدی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
باب و کوڕێک چوون بۆ سەفەر
بیلامانێ بە سواری کەر

پیادە و سواریان بە نۆبە بوو
هەرجارێ یەکیان سوار دەبوو

لە نۆبەی سواربوونی کوڕدا
تووشی پیاوێک بوون لەپڕدا

لێی توڕە بوو: مەگەر ئاوسی؟
باوکت دەڕوا بە پێخاوسی

کوڕ دابەزی بابی سوار بوو
بە یەکی دیکە دووچار بوو

پێی گوت: بۆچی ئەو نازدارە
بە پێیان بڕوا و تۆ سوارە؟

دووپشتەکی سواربوون ئەوجار
تووشی کابرایەک بوون ڕێبوار

کوتی: چا ئەو بەستەزمانە
پێوە بووە بە دەس ئەم دوانە

ئەوجار هەر دووکیان دابەزین
یەکی دی لێوی لێ گەزین

کوتی: تەماشای چەن هینن!
کەرێکیان پێیە و نایبینن

#شێعر #مامۆستا_حەقیقی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دەربڕینی ئەوین و هۆگری بە لایەنی بەرامبەر، نە بە دیاری گرانبایی وەدەست دێ نە بە ئاشخانەی بەرزوتەرز.
ئەوین و ڕێزلێنان لە ژنێ کە خۆشت دەوێ، دەبێ لە ئاکار و شێوازی ڕوانینت دا خویا بێ....

نامەکانی ڕۆز
کلاریس ــ سابار
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
کزەی بەیان
ئەوین داران ڕا دەچڵەکێنێ
موژده و تامی ژیان
بۆنی خۆشی گوڵ دەخەمڵێنێ
بەڵام ناگاتە من
گڕی ناخم
چڕۆی داخم
فرمێسکی چاو
ئاهی ساردم ناسریتەوه

دەڵێن عیشق وئەوین هەیە
شیرین و فه رهاد
لەیلی و مەجنون
مەم وزین

چەند هەزار هەزاری تر
هەر هەموویان ئەفسانەیە
دەڵێن عیشق و ئەوین
خوێنی دڵ دەخواتەوە
ڕابردو و ژیان ده شواتەوە
هێماوسیما دەباتەوە
ڵافاوێکه
ژین وژیان
ڕق وقین
شێت وشەیدا
جوان وپیر

پوڵدار و بێ پوڵ

پاک وپیس ده شواته وه
بەڵام هەر هەموویان ئەفسانەیە
لافاوەکان بەردی قوورس جێ‌دێڵن
بەنداوەکان دەشکێنن
فەرهاد کێوهەڵ دەکەنێ
خوسرەو شیرین دێنێ
هەر بۆیه دڵدارەکان بە یەک ناگەن
خەیانەت و درۆ کاخی شاهی له بن دێنێ
کە بەیانی کەڵەشێر دەخوێنێ
له خەونو خەیاڵ دەرم دێنێ
ژین وژیان وێک ڕا
عیشق و ئەوین تێک‌‌ڕا
پا ک وپیس دەسووتێنێ

دەبێ عیشق خودایی بێ
خۆڕایێ بێ
جانانه بێ
له قۆژبنی دیوارێکا
ماڵیکی چوڵ و روخاو
لە سەر تەختە بەردێک
ئەشکەوتەکەی قەراغ ماڵان
بن‌دارەکەی قەراغ جۆگه
هێلانەیەک وەکوو تەیران
بەڵام هێشتا هەر درۆیە و ئەفسانەیە
چونکه عیشق ئەمڕۆ
رۆژ ژمیره
که پۆڵت بوو
سامان و سه یاره ت بوو

خۆشەویستی بەکڕینە
زۆر پتەوە و زۆر دێڕینە
هەر کە نەما سامان و ماڵ
کە سەیارەت لە دەست داوە
ئیش و کارت هەڵوەشاوە
ژیانت تیک چووە
ئیتر هاوژین دیوانەیە
ماخولیایه پەت‌یاریە
یا موعتاده و بەڕەڵایە

جیا بونەوەی یەک‌جارییە
بۆیە عیشق هەر هەموی ئەفسانەیە
چون لە هەمیان دا خەیانەت و سپڵە هەیە

ئەمجەد ئیسمایل‌زاده بۆکان 99/1/1



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کابرایە چوو بۆ دادگا
کوتی:قەرزم ڵە سەر کەسێکە و حاشا دەکا و نامداتەوە.
کوتیان:شایەدێکت هەیە؟
کوتی:بەڵێ خودام شاهیدە!!!
کوتیان:تۆ ناوی کەسێک بڵێ
گەر دادوەر بیناسێ!!!

#عبید_زاکانی

وە ـ نادرمستەفازادە
ئەو ڕۆژە جەژنە بۆ کوردی هەژار
خۆی سەربەخۆ بێ و مەوتەنی ڕزگار
ئەوسا لێو دەکەم جەژنە پیرۆزە
ئەوڕۆژە پیرۆز وەکوو نەورۆزە

شاهۆ موکریانی

99/3/3
❤️🌹🌹🌹🌹❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کووتت من ڕۆژی جێژنانه‌ ئه‌تۆم هه‌رگیز له‌ بیر ناچێ
نه‌ جێژنم دی،نه‌ جێژنانه‌ و ،دریغت کرد له‌ من ماچێ

نه‌ هاتی تا کراسی ڕه‌ش،له‌ نه‌و جێژنه‌ی مــه‌ داماڵی
ڕه‌بی ڕه‌شپۆش بێ باعیسمان،هه‌موو ماڵێ به‌ قوڕ داچێ

سـه‌رم شێواوه‌ لێت، نه‌تکووت به‌ کام باوه‌ڕ ئه‌وینــداری
کووتت به‌ خوا موسوڵمانم، که‌چی خستووته‌ مل خاچێ

کوتویانه‌ گوڵی باخی،،نموونه‌ت نێ،،،ئه‌دی بۆچی؟
له‌ ئه‌وسافی گوڵت گیانه‌ ،ده‌بێ دڕکم له‌ دڵ ڕاچێ؟

ده‌ڵێن په‌نجه‌ت ،وه‌کوو نازی ته‌بیبانه‌ و له‌ ئاستــی مــن
چ وێرانگه‌ر بوو ده‌ستی تۆ،،به‌ چه‌شنی هه‌ڵمه‌تی پاچێ

له‌ کۆڵانی دڵی عاشق،،وه‌ها تووند تێپه‌ڕی ئازیــز
که‌ ئیتر زه‌حمه‌ته‌ به‌خوا،،ته‌پ و تۆزی خه‌مم لاچێ

ئه‌گه‌ر دیبات که‌ جێژنی من ،،وه‌کوو هیچ جێژنه‌یه‌ک ناچێ
زگت پێمان ده‌سووتا گیان،،حه‌واڵه‌ی مه‌ت ده‌کرد ماچێ

دیاری بەڕێز شەهاب قادری
🌹🌹================🌹🌹

لەگەڵ ئەم جەژنەبۆم ناردی سڵاوێ

سڵاوێکی بەعەتر و بۆی گوڵاوێ

لەهەرکاتا دەڵێن یادی عەزیزت

هەتاکوو بووی لە نێو ناخی دڵاوێ

" کوردە "
🌹🌹================🌹🌹
سڵاو
بەیانیتان باش
باشترین ڕۆژی ژیانت دەبێ، ڕۆژێ کە بۆ خۆت بی،خۆت خۆش بوێ و بەخاتر خۆت بژی، گەر وایە با بۆخۆمان بژین
ئەمڕۆدووشەممە
5/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/5هەتاوی
شاد بن بە شادی بژین
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ژیاننامەی شێخ حیسامەدین شێخ محەممەد بەهائەدینی شێخ عوسمانی تەوێڵە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Audio
شێعری دایک


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2