ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
دەربارـــ تێزارـــ سوور
حیزبی کومونیست #ئیستالینی لەچاو هاونەوعانی کردە هێزێکی باڵادەستی مرۆڤی و کەسایەتێکی لەڕادەبەدەر،هەر وەها ئەویان هەتا پێگەی خودایی بەرز کردەوە.بەو شێوەیە وایان خەڵک دوودڵ کردبوو کە گۆیا ئیستالین هەموو شتێ دەزانێ کەوایە دەتوانێ لەبڕی هەموو کەس بیر بکاتەوە و بڕیار بدات،ئەو لەهەموو ئیشێدا بەتوانایە و لە کردەوە و ئاکاری ئەودا هەڵە و خەتا بەدی ناکرێ،تۆوی ئەم بڕوایە لە ماوەی ساڵانێکی دوور و درێژ دا لە ناخی خەڵکدا چێندرا.......
دانی پێگەی خوایی بە ئیستالین هێزێکی زۆری پێبەخشی و ئەو هەلەی لەبۆ ڕەخسان کە نەتەنیا لەهەر چەشنە ڕەخنەیەک پارێزراو بێ بەڵکو لە نفرین و نزای ئەو خەڵکانەی کە ببوونە قوربانی ناکارامەیی و لێنەهاتوویی حوکوومەتەکەی لە ئەمان دابێ چونکە هیچکام لە خواترسان و باوەڕداران ناشوکری و بێزاری لە خودا لەهەمبەر لافاو،بوومەلەرزە،تۆف و زریان،قاتوقڕی
و.......بە بیری دا نایە!!
ئیستالین بۆخۆی بۆ یەکەمجار وشەی #دوژمنی خەڵکی هێنایە ئاراوە(لەو دەستەواژەیە بە بیانووی ئەوەیکە خەڵک خاوەنی هێز و دەسەڵاتن کەڵکی وەرگرت ،کەوابوو هەرچەشنە دژایەتی و ناڕەزایەتێکی بە دوژمنایەتیکردن لەگەڵ خەڵک دەزانی و زیندان،دەرکردن،سێدارە و تاڵانی سامانیش بە شوێنەوە بوو)ئەو بابەتە خۆی لە خۆیدا پێویست بوونی هەر جۆرە وەڵام دانەوە لەمەڕ هەڵە ڕامیارێکانی ڕەتدەکردەوە.......
سیاسەتی هەمیشەی ئیستالین وەبەرنانی ترس و دڵەڕاوکێ بوو لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا و پاشان چاوەدێری کردنیان بە کەڵک وەرگرتن لە ترساندن و تۆقاندنیان بوو.
ستالین کەسانێکی لەخۆی کۆ دەکردەوە کە لە ئامانجەکۆمەڵایەتێکان بێبەری بوون و تەنیا لەبیری پلە و جێگەی خۆیاندا بوون،بەڵام ستالین بەو حاڵەشەوە لە یەکێتی ئەوان لەدژی خۆی زۆر دەترسا هەر بۆیە لەناخی ئاواندا ئاگری دووڕوویی و شەڕئەنگێزانەی خۆشدەکرد چونکە ئەو خزمەتکارانەی کە پێکەوە ململانێ و کێبەرکێیانە هەرگیز لە توانایان دانێ پیلان و نیازی خراویان لەدژی فەرمانڕەوای خۆیان داببێ!!

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور

کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2