#چیرۆک
پیاوێک ڕۆیشتە لای ژنەکەیی و پێی گوت: "نازانم ئەمڕۆ چ کارێکی چاکم کردووە کە جندۆکەیەک هاتە لام و گوتی ئاوات بۆ چی دەخوازی هەتا سبەینێ من بۆتی وەدی بێنم"!
ژنە پێی گوت: " ئێمە شازدە ساڵە کە منداڵمان نابێ، ئاوات بخوازە منداڵێکمان بێ.
پاشان پیاوە ڕۆیشتە لای دایکی و ڕووداوەکەی بۆ گێڕاوە، دایکی گوتی: "ساڵانێکی زۆرە چاوەکانم نابینن، کەوایە ئاوات بخوازە کە چاوەکانی من چاک ببنەوە "
ئەوجار پیاوە لە لای دایکی ڕا چوو بۆ لای بابی، بابیشی پێی گوت: "من زۆر قەرزدارم و قەرز و قۆڵەیەکی زۆرم هاتووتە سەر، داوای پووڵ و پارەیەکی زۆری لێبکە"
پیاوە هەرچی بیری کردەوە لای کامیان بگرێ، کامیان لە پێشترە و مافی بە سەرییەوە زیاترە، ژنەکەی؟ دایکی؟ بابی؟
سەرەنجام تا بەیانی ڕێگەچارەیەکی دۆزێوە و بە خۆشحاڵییەوە چوو بۆ لای جندۆکە و گوتی: "ئاواتمە کە دایکم منداڵەکەم لە لانکەیەکی زێڕ دا ببینێ،،
چەندە باشە ئێمەش تۆزقاڵێ بیر بکەینەوە و بە پەلە بڕیار نەدەین...
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۲ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

🙏1
#چیرۆک
بالوول هەر کاتێ دڵتەنگ دەبوو دەچۆ قەراخ ڕووبار، دادەنیشت و لە ئاو و دیمەنی ڕووباری دەڕوانی و بە قوڕی کەنار ڕووبار خانوویەکی ساز دەکرد. جارێک لە حاڵی درووست کردنی خانوو دا گوێی لە خشپەی پێ بوو دیتی هاوسەری خەلیفەیە، لە بالوولی پرسی چ دەکەی؟ ئەو زۆر قورس و قایم گوتی بەهەشت درووست دەکەم هاوسەری خەلیفە کە دەیزانی بالوول گاڵتە دەکا گوتی نایفرۆشی؟ وەڵامی داوە بە سەد دینار دەیفرۆشم. بالوول سەد دینارەی وەرگرت و گوتی ئەم بەهەشتە بۆ تۆ ئینجا بەرەو شار ڕۆیشت، لەنێو ڕێ تووشی هەر هەژارێک بوو سککەیەکی پێدا کاتێ هەموو دینارەکانی کردە سەدەقە بە خەیاڵێکی ئاسوودە گەڕاوە ماڵەکەی.
هەر ئەو شەوە هاوسەری خەلیفە خەونی بینی لەناو باخێکی گەورە و جوان دایە کە هەر لەوێ وەڕەقێکی زێڕینیان پێدا و گوتیان ئەوە قەباڵەی ئەو بەهەشتەیە کە لە بالوولت کڕی. ئەو پاش هەستان لە خەو لە حاڵێکدا کە زۆر خۆشحاڵ بوو ڕووداوەکەی بۆ هاوسەرەکەی گێڕاوە. هاوسەرەکەشی ئاواتی دەخواست تا ئەویش یەکێ لەو بەهەشتانە لە بالوول بکڕێ بەڵام بالوول حازر نەبوو بە هیچ قیمەتێک بیفڕۆشێ. وەختێ بە ناڕەحەتی هۆکارەکەی لە بالوول پرسی ئەو وەڵامی داوە:
هاوسەری تۆ نەدیدە ئەو بەهەشتەی کڕی بەڵام تۆ دەزانی و دەتەوێ بیکڕی من بە تۆی نافرۆشم....
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲٨ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی

👍1👏1
#چیرۆک
پرسی: چۆنی؟
گوتی: دەبێ چۆن بێ حاڵی قەومێک کە لە دەریا بن و گەمی بشکێ و هەر کەسەو لەسەر تەختەدارێک بمێنێتەوە؟
گوتیان: ئەستەم و چەتوونە.
گوتی: حاڵ و وەزعی ئێمە ئاوایە.
#عەتتار ـــ نەیشابووری
تەزکەرەتۆلئەولیا
زیکری حەسەنی بەسەری
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲ی ڕێبەندانی۲۷۲۲ی کوردی

👍1
#چیرۆک
*پاشایەک بە شاردا دەگەڕا.*
*پیاوێکی بینی کە کاریلەیەکی لەگەڵ خۆی دەبرد.*
*پاشا گوتی : ئەو کاریلەیەت بە چەند کڕیوە؟٭
٭پیاوە کوتی : خانوویەکم بوو، پارەکە فرۆشتم کە خانوویەکی باشتر بکڕم.٭
٭ئەم ساڵ بە پووڵی ئەو خانوویە توانیم ئەو کاریلەیە بکڕم.٭
٭پاشا کوتی : خانوویەکت داوە بە کاریلەیەک؟٭
٭پیاوە کوتی : لە سایەی بەرەکەتی پاشایەتی تۆ،٭
٭ساڵێکی دیکە بە پووڵی ئەم کاریلەیە دەتوانم فڕووجێک بکڕم.٭
#مەخزەنولئەسرار
٭نیزامی گەنجەوی٭
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۲ی بانەمەڕی۲۷۲۳ی کوردی

👍3
#چیرۆک
عەبدولمەلەک کوڕی مەروان لە کاتی سەرەمەرگ و گیانەڵا، لە کۆشکەیدا، چاوی لە جلشۆرێ کرد کە جلە شۆراوەکانی لە عەرز دەدا و کوتی :
خۆزگە جلشۆر بوایەم و بەرعۆدەی خلافەت نەبوایەم !
جا قسەکەی بە گوێی (ئەبووحازم) گەیشت و لە وەڵامدا کوتی : سپاس بۆ خودا کە ئەوانی لە پێگە و پلەیەک دانا کە چۆن کاتی مردنیان هات، ئاوات بۆ شوین و پێگەی ئێمە بخوازن وە ئێمەش کە کاتی مرگمان هات، بۆ پۆست و پێگەی ئەوان ئاخ هەڵنەکێشین.
#کەشکۆڵ
#شێخی ــ بەهایی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۲ی بانەمەڕی۲۷۲۳ی کوردی

جارێک لە دوژمنەکەت بترسە
وە هەزار جار لە هەواڵەکەت
#چارلی ـــ چاپلین
ــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️
#چیرۆک
بە زانایەکیان کوت:
لە حەفتا ساڵەیش ماڵ وەسەریەک دەنێی؟
ئەو کوتی:
پیاو بمرێ و لە پاش خۆی ماڵەکەی وەدەست دوژمن بکەوێ،
باشترە لەوەیکە لە ژیاندا چاوی لەدەستی دۆست و هەواڵ بێ.
#کەشکۆڵ
#شێخی بەهایی
وە:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳۰ی بانەمەڕی۲۷۲۳ی کوردی

👍4
#چیرۆک
پیاوێک لەقەراخ شەقام
کاڵا و کەلوپەلی
دانابوو
شێڵانە(قەیسی) کیلۆی دوو تمەن
ناوکەشێڵانە کیلۆی چوار تمەن
کەسێک پرسی
بۆچی نێوکەکەی لە شێڵانەکە گرانترە؟
فرۆشیار کوتی:
چونکە ئەقڵی مرۆڤ زیاد دەکا
پیاوە بڕێک تێفکری و کوتی
کیلۆیەکم ناوکەشێڵانە بدەیە
کە کڕی و سەرقاڵی خواردن
بوو بەخۆی کوت:
ئەوە چ کارێک بوو کردم
شێڵانەم کڕیبوایە هەم خودی شێڵانەم دەخوارد هەم ناوکەکەشی هەم هەرزانتریش دەکەوت...!!!
ڕۆیشت ئەو قسەیەی بە فرۆشیاریش کوت،
فرۆشیار کوتی: بەڵێ
نەمکوت ئەقڵی مرۆڤ زیاد دەکا
چەند خێرا کاری کرد
#دێخودا
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۷ی جۆزەردانی۲۷۲۳ی کوردی

❤1👍1
#چیرۆک
دەستەیەک لە ئەشکەوتێکی تاریکدا دەڕۆیشتن کە هەستیان کرد بەرد لەژێر پێیان دایە. گەورەکەیان کوتی:
ئەوانە بەردی خەفەتن. هەر کەسێ هەڵیگرێ خەفەت دەخوا، هەر کەسیش هەڵینەگرێ هەر خەفەت دەخوا.
هێندێ کوتیان کەوایە بۆچی باری خۆمان قورس کەین؟
هێندێکیش کوتیان خۆ زەرەری نییە با کەمێ بۆ دیاری هەڵگرین.
کاتێ لە ئەشکەوتەکە هاتنە دەرێ زانییان کە ئەشکەوتەکە پڕ بووە لە ئەڵماس و بەردگەلێکی بەنرخ. ئەوانەی کە هەڵیان نەگرتبوو خەفەتیان خوارد، ئەوانی دیکەش هەر خەفەتیان خوارد کە بۆچی کەمیان هەڵگرتووە.
ژیانیش ئاوایە، ئەگەر لە چرکە چرکە و سات ساتی کەڵک و بەهرە وەرنەگرین خەفەت دەخۆین وە ئەگەر بەهرە وەرگرین دیسان خەفەت دەخۆین کە بۆچی بەهرەمان کەم لێ وەرگرت... کەوایە حەولی خۆمان بدەین کە هەرچی زۆرتر لەو چرکەساتانە کەڵک و بەهرە وەرگرین.
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱٦ی جۆزەردانی۲۷۲۳ی کوردی

👍2💯1
#چیرۆک
ڕێوییەک گازی لە عەرەبێک گرت. جادووگەریان هێنا.
پرسی: چ گیانەوەرێ گازی لێگرتووی؟
کوتی: سەگێک، پێی شەرم بوو لە ڕووی هەڵنەهات بڵێ ڕێوی.
کە جادووگەر دەستی بە سێحر کرد کوتی شتێکیش لە سێحر و جادووی ڕێوی گەستەی پێوە زیاد کە!
#عوبەید ـــ زاکانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۴ی جۆزەردانی۲۷۲۳ی کوردی

خواناسێک لە سارا و چۆڵگەیەک، بە ئافرەتێکی کوت:
لە ڕوانگەی تۆوە ئەوین چیە؟
ئافرەت کوتی: وەها بەرزە کە لە کەس شاراوە نێ و وەها مۆکمیزانە کە نابیندرێ و وەها لە ناخی ئاشقدا جێگیر بووە هەر وەکوو بەردەچەخماخ لەناو چەخماخدا،نابیندرێ و خامۆشە بەڵام کە چەخماخت لێدا ئاگری لێ هەڵدەستێ.
#کەشکۆڵ
#شێخ ــــ بەهایی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۱ی پووشپەڕی۲۷۲۳ی کوردی

#چیرۆک📚
💎ڕۆژێک کابرایەکی گەنج بە زانایەکی گوت :
تۆ بەدروستی لەبیرت دێ باپیرەم ، کەی ماڵئاوایی لەژیان کرد؟
زانا پرسی : ئەم پرسیارە لەبەر چێ؟
گەنجە گوتی : ڕەنگبێ من خێرێکم بۆ خزمان و دۆستانی خۆم نەبووبێ بەڵام ڕێکەوتی کۆچی دوایی تەواوی خزمانم وەدەست هێناوە و دەمەوێ ڕۆژی مەرگیان بچمە گۆڕستان و نزایان بۆ بکەم و خێرات و چاکەکاری بکەم!
زانا پێکەنی و گوتی : مرۆڤێکی زۆر چارەڕەشی!
خواوەند تۆی ناردووە تا شادی بخۆڵقێنی و دەستی زیندووەکان و هەژاران بگری تا لە سەختی و کوێرەوەری دا نەمرن ئێستا تۆ بەس بەشوێن مردووەکانتەوەی؟
فەیلەسووفی ئێرانی «ئۆڕۆدی گەورە» دەڵێ:
توێژینەوە لە خەمەکان ئێمە ناگەیەنێتە بەختەوەری
لە شوێنێکی تر دەڵێ:
ئەوەیکە گۆرانی گریان دەچێنێ ، ڕزان و تیاچوونی ژیانی دروێنە دەکات
هیوادارم هەموومان بایەخی ژیان بزانین و بۆ دڵخۆشی یەکتر تێبکۆشین، هەتا هەڵمان هەیە ئەوینداری یەکتر بین.
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور

👍5
#چیرۆک
کەسێ بۆ چارەسەری ئازار و دەردی ڕۆیشتە لای دوکتور.
دوکتور پرسی: کوێت دێشێ؟
وەڵامی داوە: مووی ڕیشم !
دوکتور پرسی: چت خواردووە؟
نەخۆش کوتی: نان و سەهۆڵ!!
دوکتور کوتی: بڕۆ بمرە کە نە دەردت لە دەردی بەشەر دەچێ نە خواردنت!
#عوبەید ــــ زاکانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۷ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

👍2
#چیرۆک:
وەرزێڕێک مەزرایەکی گەورەی گەنمی هەبوو زەوییەکی بەپیت و بەرەکەت کە گەنمەکەی ببۆ وێردی سەرزاران.
کاتی کۆکردنەوە و رەعەمەل هاتنی بوو کە شەوێک لە شەوان ڕێوییەک چۆ نێو مەزرای پیاوەپیرە و بڕێکی پێشێل کرد و کەمێ زیانی پێ گەیاند.
پیرەپیاو ڕقی لە ڕێوی هەڵگرت و پاش چەند ڕۆژێ بەتەڵەوەی بوو، بڕیاری دا تۆڵەی لێبکاتەوە!
بڕێک پووش و پڵاشی ڕۆناوی کرد و لەکلکی ڕێوییەی بەست و ئاوری دا.
ڕێوی گڕگرتوو بۆ ئەملا و ئەولا ڕای دەکرد و وەرزێڕی بەختڕەشیش بە شوێنیدا
لەو هەڵاتهەڵات و ڕاورڕاوینەدا کێڵگە بوو بە خۆڵەمیش!
کاتێ ڕقمان هەستاوە و بەشوێن تۆڵەوەین دەبێ بزانین ئاوری ئەو تۆڵەیە داوێنی خۆشمان دەگرێتەوە!
وا باشە ببوورین و واز بێنین...!
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳ی گەلاوێژی۲۷۲۴ی کوردی

💯1
#چیرۆک
تاجرێ لە ئاواییەک،گەنمێکی زۆری کڕی و دەیویست بە ماشێن بۆ ئەنباری ڕاگوێزێ.
لە ڕێگا لە کوڕێکی پرسی:
«تاکوو جاددە چەنێ ڕێێە؟»
کوڕە وەڵامی داوە:«ئەگەر لەسەرخۆ بڕۆی دە خولەکێ دەگرێ. بەڵام ئەگەر بەخێرایی بڕۆی نیوکات یان ڕەنگبێ زیاتریش بگرێ.»
تاجر لەو دژایەتی و ناکۆکییەی وەڵامی کوڕە ناڕەحەت بوو و جنێوی پێدا و بەخێرایی بەرەوپێشەوە ماشێنەی لێخوڕی.
بەڵام پەنجا میتر نەڕۆیشت تەگەری ماشێنەکەی وەبەردێک کەوت و وەهای تەکان دا کە تەواوی گەنمەکەی ڕژا و بڵاو بۆوە.
تاجر کاتێکی زۆری بۆ کۆکردنەوەی گەنمەکە تەرخان کرد، ئەو دەمەی کە ماندوو و مردوو دەگەڕاوە بۆ لای ماشێنەکە قسەکانی کوڕەی وەبیر هاتەوە و کاتێ لە مەبەستی کوڕە گەیشت بەئارامی و بەوریایی درێژەی بە ڕێگاکەی دا.
دنیایە هێندێ جار دەبێ ئارامتر هەنگاو هەڵێنینەوە تاکوو بە مەنزڵ بگەین.
«بۆ کەسێک کە لەسەرخۆ و نەوەستاو دەڕوا، هیچ ڕێیەک دوور نیە.»
بەڵێ زۆر جار پەلە باش نێ هەروەک چۆن لە کوردی خۆماندا دەڵێن کاری بەپەلە لاقێکی شەلە
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
24ی گەلاوێژی 2724ی کوردی

👍1💯1
#چیرۆک📚
💎ڕۆژێک کابرایەکی گەنج بە زانایەکی گوت :
تۆ بەدروستی لەبیرت دێ باپیرەم ، کەی ماڵئاوایی لەژیان کرد؟
زانا پرسی : ئەم پرسیارە لەبەر چێ؟
گەنجە گوتی : ڕەنگبێ من خێرێکم بۆ خزمان و دۆستانی خۆم نەبووبێ بەڵام ڕێکەوتی کۆچی دوایی تەواوی خزمانم وەدەست هێناوە و دەمەوێ ڕۆژی مەرگیان بچمە گۆڕستان و نزایان بۆ بکەم و خێرات و چاکەکاری بکەم!
زانا پێکەنی و گوتی : مرۆڤێکی زۆر چارەڕەشی!
خواوەند تۆی ناردووە تا شادی بخۆڵقێنی و دەستی زیندووەکان و هەژاران بگری تا لە سەختی و کوێرەوەری دا نەمرن ئێستا تۆ بەس بەشوێن مردووەکانتەوەی؟
فەیلەسووفی ئێرانی «ئۆڕۆدی گەورە» دەڵێ:
توێژینەوە لە خەمەکان ئێمە ناگەیەنێتە بەختەوەری
لە شوێنێکی تر دەڵێ:
ئەوەیکە گۆرانی گریان دەچێنێ ، ڕزان و تیاچوونی ژیانی دروێنە دەکات
هیوادارم هەموومان بایەخی ژیان بزانین و بۆ دڵخۆشی یەکتر تێبکۆشین، هەتا هەڵمان هەیە ئەوینداری یەکتر بین.
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
💎ڕۆژێک کابرایەکی گەنج بە زانایەکی گوت :
تۆ بەدروستی لەبیرت دێ باپیرەم ، کەی ماڵئاوایی لەژیان کرد؟
زانا پرسی : ئەم پرسیارە لەبەر چێ؟
گەنجە گوتی : ڕەنگبێ من خێرێکم بۆ خزمان و دۆستانی خۆم نەبووبێ بەڵام ڕێکەوتی کۆچی دوایی تەواوی خزمانم وەدەست هێناوە و دەمەوێ ڕۆژی مەرگیان بچمە گۆڕستان و نزایان بۆ بکەم و خێرات و چاکەکاری بکەم!
زانا پێکەنی و گوتی : مرۆڤێکی زۆر چارەڕەشی!
خواوەند تۆی ناردووە تا شادی بخۆڵقێنی و دەستی زیندووەکان و هەژاران بگری تا لە سەختی و کوێرەوەری دا نەمرن ئێستا تۆ بەس بەشوێن مردووەکانتەوەی؟
فەیلەسووفی ئێرانی «ئۆڕۆدی گەورە» دەڵێ:
توێژینەوە لە خەمەکان ئێمە ناگەیەنێتە بەختەوەری
لە شوێنێکی تر دەڵێ:
ئەوەیکە گۆرانی گریان دەچێنێ ، ڕزان و تیاچوونی ژیانی دروێنە دەکات
هیوادارم هەموومان بایەخی ژیان بزانین و بۆ دڵخۆشی یەکتر تێبکۆشین، هەتا هەڵمان هەیە ئەوینداری یەکتر بین.
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
👍3👌3
#چیرۆک
پیرەپیاوێ هەبوو، کە هەموو ڕۆژێ پاش ئەوەیکە لە کارەکانی دەبۆوە لەدەست ئازار و کوێرەوەرییەکانی دەیناڵاند..
دۆستێ، لێی پرسی:
هۆی ئەم هەمۆ ئازازە چییە کە وا خەمبار و ناڕەحەتی..
پیرەپیاوە کوتی: دوو بازی ڕاوکەرم هەیە، کە دەبێ دەستەمۆیان بکەم، دوو کەروێشکیشم هەیە کە دەبێ ئاگاداریان بم، بۆ هەموو لایەک نەچن.
دوو هەڵۆشم هەیە کە دەبێ ئەوان ڕێنوێنی و پەروەردەیان بکەم، مارێکیشم هەیە کە بەندم کردووە.
شێرێکیشم هەیە، کە هەمیشە دەبێ لە قەفەزێکی ئاسنی دا، زیندانی بکەم، نەخۆشێکیشم هەیە کە دەبێ چاوەدێری بکەم و لە خزمەتی دابم..
پیاوە کوتی: ئەوە دەڵێی چی،
ئایاکو گاڵتەم پێدەکەی؟
مەگەر دەکرێ ئینسان ئەو هەمۆ ئاژەڵە پێکەوە و لە یەک شوێن کۆ بکاتەوە و ئاگاداریان بێ..
پیاوەپیرە کوتی: گاڵتە ناکەم، بەڵام ڕاستییەکەی تاڵ و بەژانە.
ئەو دوو بازە ڕاوکەرە🦉، چاوەکانمن، کە دەبێ بە حەول و تێکۆشان هۆشم لەسەریان بێ.
ئەو دوو کەروێشکە🐇 لاقەکانمن، کە دەبێ وریا بم بۆ لای گوناح هەنگاو هەڵنەهێننەوە
ئەو دوو هەڵۆیەش🦅، دەستەکانمن، کە دەبێ بۆ کار کردن، باریان بهێنم تاکوو خەرجی خۆم و خەرجی برایانی ئاتاج و دەسکورتم دابین بکەم.
ئەو مارەش🐍، زمانمە، کە مودام دەبێ بەندی بکەم تا نەوەکوو وتەیەکی نەشیاو، بدرکێنێ..
ئەو شێرەش🦁، دڵمە کە هەمیشە لەگەڵی لەشەڕ دام کە نەبادا کارایەکی گونجڕ و شەڕهەڵایسێن بنێتەوە وە ئەو نەخۆشەش، ڕۆح و گیانمە، کە پێویستی بە وشیاری، خەمخۆری و ئاگاداری منە.
ئەوە کاری ڕۆژانەی منە کە ئاوا منی خەمبار کردووە و بڕست و ئەمانی لێبڕیوم.
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۸ی ڕەزبەری۲۷۲۴ی کوردی

هێندێک جانەوەری وردیلە لە گۆلاوێ، لەژێر ئاو دەژیان....
ئەوان دایمەودەرهەم ترسی ئەوەیان لەزگ دابوو لە ئاوەکە بێتەدەر و بمرن؛ ڕۆژێک یەکیان بەهۆی فیکرێ کە لەناکاو بە مێشک و زەینی داهات بە لاسکی گیایەک دا هەڵگەڕا، هەموو هاواریان دەکرد تەنیا شتێک کە وەدەستی دەکەوێ مردنە، چونکە هەر جڕوجانەوەرێ کە چووبۆ دەرێ نەگەڕا بۆوە...!
ئەو کە گەیشتە سەر ئاوەکە لەبەر ماندوویی و شەکەتی لەڕادەبەدەر هێزی نەما و لەسەر گەڵای گیایەکە خەوی لێکەوت و تیشکی هەتاو جەستەی ماندووی نەوازشت کرد.
کە لەخەو هەستا دیتی بۆتە پووشبەقوونە و هەستی هەڵفڕین پاداشی هاتنەسەر ئاوەکە بوو.
پووشبەقوونە دەستی کرد بە هەڵفڕین بەسەر گۆلاوەکەدا، فڕین چێژ و خۆشییەکی وەهای پێدا کە لەگەڵ ژیانی قەتیس بوو لە ئاودا بەراورد ناکرێ؛ بۆیە بڕیاری دا بگەڕێتەوە و بە ئاواڵەکانیشی بڵێ کە کەس لەسەر ئەو لاسکانە نامرێ بەڵام نەیدەتوانی بچێتە نێو ئاوەکە چونکە گۆڕابوو بوونەوەرێکی دیکەی لێ دەرهاتبوو .....!!
«ڕەنگە چوونەدەر لە بارودۆخی ئێستا مەترسیدار بێ، بەڵام دڵنیا بن هاتنەدەر لە قۆزاخەی تەنیایی، خەم و ترس، حەول و تێکۆشان بەرەو کامڵ بوون هەرە باشە!»
#ئێریک ـــ ئێمانۆێل ـــ ئێشمیت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۱ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

یەکێک لە پاشایانی ئێران بە نیازی ڕاو لە کۆشک دەرکەوت. لەسەر ڕێگا تووشی پیاوێکی یەک چاو بوو. مانای ئەو تووشبوونەی بە بەخت و فاڵی باش نەزانی و فەرمانی کرد لێی بدەن و لە زیندانی هاوێن.
قەزائەن پادشا، ئەو ڕۆژە ڕاوێکی کەمی کرد.
کاتێ کە گەڕاوە فەرمانی ئازادکردنی پیاوە یەک چاوەی دا. پیاوە یەک چاوە کوتی: ئایا پاشا ئێستا ئیزنی قسەکردنم دەداتێ؟ کوتی: قسە بکە.
کوتی: منت بینی، لێت دام و لە زیندانت هاویشتم. تۆم دیت، ڕاوت کرد و بە سڵامەتی گەڕایەوە. ئێستا من و تۆ کاممان بۆ یەک بەدقەدەم و شووم بووین؟ پادشا پێکەنی و دەستووری دا خەڵاتی بکەن.
#کەشکۆلی ــــ شێخی ــــ بەهایی
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۶ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی

ئێستری گاڵتەجاڕیان(دەلقەک) دزی
یەکێک کوتی:
تاوانی خۆتە کە لە پاراستنی ئەودا کەمتەرخەمیت کردووە.
کەسێکیتر کوتی:
گوناحی مەیتەرەکەیە کە دەرگای تەویلەکەی پێوە نەداوە.
دەڵقەک کوتی:
کەوایە لەم حاڵەتەدا دزه هیچ گوناحێکی نیه!
#ریساڵەی دڵگوشا
#عوبەیدی زاکانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۳ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی

گوتی: خەونێکی ناخۆشم دیوە.
دیتم کە خەڵک لەگەڵ دەستەی گا و مەڕان تێکڕا سەریان لە ئاخوڕێک ناوە و خەریکن دەڵەوەڕێن.
پرسیم: تۆ چیت دەکرد؟
گوتی: منیش هەروەک خەڵک.
پرسیم: کەوابوو جیاوازی تۆ چێ لەگەڵ ئەوان؟
گوتی: ئەوان دەیانخوارد و پێدەکەنین. من دەمخوارد و دەگریام.
#تەزکەرەتۆلئەولیا
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
💎 موحەممەد عەلی فرووغی:
«ئەمڕۆ وانەی مێژووی ئوروپام دەکوتەوە.
یەکێ لە قوتابیان پرسی بۆچی ئوروپا ئەوەندە پێشکەوتووە و ئێمە دواکەوتووین.
وەڵامم داوە کە ئوروپا لە ئەزموونی شکستەکانی وانەی وەرگرت، بەڵام ئێمە هێشتا نکۆڵی دەکەین لە شکستەکانمان.»
#مێژوو

👍3❤2