وەکوو ساڵانی ڕابردوو
خەیاڵی تۆ...
له نێوان مێشکم دا
هاتوچۆی دەکرد
هەنگاو به هەنگاو
یادەڪانت له گەڵما بوون...
شەقامەڪانی ئەم شاره
بۆنی تۆیان لێ دەهات
منیش به دیار
بیرەوەری ئەوساتەوە...
بەڪۆڵاندا گوزەرم دەڪرد...
بەڵڪوو تۆ ببینم...؟!
که تۆم بینی...
تۆ وەڪ جاران نەمابووی
هەنگاوەڪانت ماندوو
و بێ هێز بوون
نیگاڪانت سەد قسەی نەڪراویان
تێدا بوو
خەنده له لێوەڪانت
دوور کەوتبوونەوە...
وەک ڕێبوارێڪی نەنارساو
لێم دوور کەوتیتەوه...
تەواو گۆڕا بووی
منیش هەستم ڪرد ناتناسم
ڕێگای نادیارم گرتەبەر
وەڪوو ڕێبوارێکی تەنیا
شەڪەت و خەمبار
ڕۆیشتم .
و
دوور کەوتمەوه...
#بەهارناهـیـــدی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
خەیاڵی تۆ...
له نێوان مێشکم دا
هاتوچۆی دەکرد
هەنگاو به هەنگاو
یادەڪانت له گەڵما بوون...
شەقامەڪانی ئەم شاره
بۆنی تۆیان لێ دەهات
منیش به دیار
بیرەوەری ئەوساتەوە...
بەڪۆڵاندا گوزەرم دەڪرد...
بەڵڪوو تۆ ببینم...؟!
که تۆم بینی...
تۆ وەڪ جاران نەمابووی
هەنگاوەڪانت ماندوو
و بێ هێز بوون
نیگاڪانت سەد قسەی نەڪراویان
تێدا بوو
خەنده له لێوەڪانت
دوور کەوتبوونەوە...
وەک ڕێبوارێڪی نەنارساو
لێم دوور کەوتیتەوه...
تەواو گۆڕا بووی
منیش هەستم ڪرد ناتناسم
ڕێگای نادیارم گرتەبەر
وەڪوو ڕێبوارێکی تەنیا
شەڪەت و خەمبار
ڕۆیشتم .
و
دوور کەوتمەوه...
#بەهارناهـیـــدی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2