[ شەوەشێعری خۆشەویستی ]
✅ 1
لە ڕێگەی خۆشەویستیما بەتۆ گەیم و بڕێم مەودا
ئەمن ماندوویی نازانم کەتینووی تۆم و سەد سەودا
#قەلەندەر
✅ 2
ئەوینم
ئەگەر تەمەن بدا مەودا
ڕێگایەکی چڕ دەپێوم
با ماندوو بم و تینوو...
ویشک بن گەروو و لێوم
بەس بە تۆ بگەم
ناسکە سێوم.
#خۆشناو
✅ 3
دەریایێکم
لەتینوێتی بێ تۆیی دا دەخنکێم
ئای کە مەودای ئەوینمان
چەندە ماندو چەند شەکەتە
ڕێبوارێکی ڕێی خۆشەویستیمە
یاپێت ئەگەم
یا گەردەنم
بۆ گوللەو سێدارە وپەتە
#تەها_دەریا
✅ 4
لە خەونی ئەشقت کە ڕاچڵەکیم،
تینویە کۆرپەی دڵ،
تێرئاو نەبوو،
لەهیچ کانیێک!!!
#ڕێژنە
✅ 5
من لە ڕێی گەیشتن بەعیشقم
دڵنیام ماندوو نەبووم
بۆ بڕینی بەینی دوو دڵ
قەت وەها تینوو نەبووم
#خورۆش
✅ 6
مه ودای پێک گه یشتن نادیار
ماندووم ماندوو
تینووم تینوو
رێگای ئه وین بێ کۆتایی
#عەباس_مەولوودی
✅ 7
ڕێگا سەخت و منیش ماندوو خەمینم
بەڵام تینووی گەیشتن بە ئەوینم
کە مەودام تێپەڕاند و لێوی تۆم گرت
ئەمن خۆشبەختترین کوڕ ڕووی زەوینم
#فەرید_ڕاژین
✅ 8
ئەوین کارێکی پێکردم،لە ڕێگا ماندوو بێزار
تینووی ئاو و خاکێکم،ساڵەها بۆی ئینتێزار
لە مەوداو عەهد و قەرارم،بە سەرهاتم نادیار
هەتا گەیشتنی ئاوات،پەژارە و خەم ،بە خەروار
#لەتیف_سائێل
✅ 9
ئەمن تینووی ئەوینت بووم
لە ڕێگای خۆشەویستی دا
بە ماندوویی گەییشتم پێت
شکاندم هەیبەتی مەودا
#یووسـف_نەسروڵاهی
✅ 10
بێ مەودایەڕێگای عیشق وئەوینت
ویشک وماندووم لەتاولێوی بەتینت
تۆساحیری منم هاڕووتی تینوو
ناگەم بەتۆکوانێ ویژدان ودینت
#فەڕەنگ
✅ 11
ڕێبواری ڕێگەی ئەوینم مەودا دەبڕم بە تینویی
هەروا دێم و ناگەم بە تۆ ماندوترم لە ماندویی
#سەلاح_کوردی
✅ 12
ماندوو, و شەکەت لە ڕێی عیشق و ئەوینی تۆم
بڵێی ژین مەودای بێ , پێت بگەم گوڵی خۆم
#نادرمستەفازادە_رحیم_خان
✅ 13
لە تەنووری خۆشەویستی
تینووێ گڕی ئاگرم
لە سنووری ئەوینی تۆ
کۆنە ماندووی تاجرم
بە هەزار مەودایش نا دۆڕم
ڕێگای هەوراز دەپێوم
هەر دەبێت پێت بگەییم ڕۆژێ
بێ تۆ بەرگە ناگرم
#فەردین_حوسێن_پەناهی
✅ 14
مەودا دەبڕی به تینوویی
ئەمن فیدای رێی ئەوینت
ماندوو نەبی ئازیزەکەم
دڵنیا به هەر دەگەم پێت
#مونیرە_عەبدوڵلاپوور
✅ 15
ئەگەرچی لەڕێی ئەوین دا
مەلێکی ماندوو نەناسم
بەڵام مەودای گەییشتنت
تینووم دەکا و پێی کەساسم
#تێکۆشەر
✅ 16
ئەمن تینووی ئەوینی تۆم دەزانم رێگە
زۆر دوورە
بەڵام ماندوو لە مەودا نیم، دەگەم ئازیز
لەمن سوورە
#حەسەن_رەوێش_پارێزەر
✅ 17
تینووی ڕێگای ئەوینی تۆم
گەر مەودای تەمەن بهێڵێ
شەرته ماندوو نەبم
تا ئەوڕۆژەی مابم لە ژین
#دڵنیا
✅ 18
ماندووی ڕێگاکەی ئەوینم
ڕێبوارێکی پڕ لە تینم
تینووم و مەودا گەلێک زۆر
هەیهات بۆ کەسەری ژینم
#کازیوە_س_م
✅19
تینووی ڕێگای بەرزو نزمی مەودا
دووری ڕێی ئەوینم
ماندوو نابم گەر گەیشتن بەو عشقەوە ڕوون ببینم
#وەستاقەڵاڕەشی_سەردەشت
✅ 20
تینووی عەشقم ماندووت کردوم لەو ڕێگایە
زۆر حەستەمە بیپێوم من ئەو مەودایە
#شەوین_شنو
✅ 21
له سەر رێگای ئەوینت دا
نەگەی پێم دەستی ماندووی
ئەتۆش تینووی ئەوینم بووی
ئەلان چی هەستی لێ ساندووی
#سۆران_بۆوکان
✅ 22
مەودای دوورت ڕێگایێکە نابڕێتەوە
بەفری خۆشەویستیت کانیاوێکە ناچێتەوە
منیش زۆر تینووتر لە مارووتم
بۆ گەیشتن بەو ئەوینەت
پەیتا پەیتا بئ ماندوویی ڕێگە دەبڕم،
هەر دێم لە دووت
#هێرش_شۆڕەسوار
✅ 23
ماندوم ناکا ڕێگایی درێژبە پێ برۆم
چۆن عاشقێکی مجنونم و تامەزرۆم
#مەلا_ئەحمەد
✅ 24
لە خەیاڵما
گەیشتم بەتۆ
مەودای ئەوینی تۆم بڕی،
تینوو بووم و
لە کانیاوی لێوەکانت
بە ماندوویی
مەزەی ماچی ئەتۆم چڕی .
#ع_قادری
✅ 25
تینوی ئەوێنی عشقی تۆمە
لەمێژە چاوەڕێ دەکەم
دڵ نەسرەوتوومودا کورت
حەز لە مانگی نۆ دەکەم
#زریان
✅ 26
دڵ ئەوینداری نیگاتە، لێبووە
ڕێ بە بێ مەودا دەپێوێ، ماندووە
زۆری سەخته بگرێ پەیت٭ و پێت نەگات
دڵ کە تامەزرۆیە، مەیلی تینووە
#ئێقباڵ_محەمەدی
✅ 27
لە ڕێگای عەشق
کە دوو دڵدار بە یەک دەگەن
ماوەی ماچێ
هەم توونیەتی و هەم هیلاکی
زوو دەردەچێ
#فەرەیدوون_فیرووز
✅ 28
لە ڕێی ئەوینت قەت ماندوو نابم، مەودا دەبڕێنم
کە گەیشتم بە تۆ توونێتی حەزم بە ماچ دەمرێنم
#مامەخەمە
🍀کاناڵی سروە🍀
بەرهەمی هاوبەشی شاعیرانی گرووپی سروەی هێمن
https://telegram.me/Mostafazadeh2
✅ 1
لە ڕێگەی خۆشەویستیما بەتۆ گەیم و بڕێم مەودا
ئەمن ماندوویی نازانم کەتینووی تۆم و سەد سەودا
#قەلەندەر
✅ 2
ئەوینم
ئەگەر تەمەن بدا مەودا
ڕێگایەکی چڕ دەپێوم
با ماندوو بم و تینوو...
ویشک بن گەروو و لێوم
بەس بە تۆ بگەم
ناسکە سێوم.
#خۆشناو
✅ 3
دەریایێکم
لەتینوێتی بێ تۆیی دا دەخنکێم
ئای کە مەودای ئەوینمان
چەندە ماندو چەند شەکەتە
ڕێبوارێکی ڕێی خۆشەویستیمە
یاپێت ئەگەم
یا گەردەنم
بۆ گوللەو سێدارە وپەتە
#تەها_دەریا
✅ 4
لە خەونی ئەشقت کە ڕاچڵەکیم،
تینویە کۆرپەی دڵ،
تێرئاو نەبوو،
لەهیچ کانیێک!!!
#ڕێژنە
✅ 5
من لە ڕێی گەیشتن بەعیشقم
دڵنیام ماندوو نەبووم
بۆ بڕینی بەینی دوو دڵ
قەت وەها تینوو نەبووم
#خورۆش
✅ 6
مه ودای پێک گه یشتن نادیار
ماندووم ماندوو
تینووم تینوو
رێگای ئه وین بێ کۆتایی
#عەباس_مەولوودی
✅ 7
ڕێگا سەخت و منیش ماندوو خەمینم
بەڵام تینووی گەیشتن بە ئەوینم
کە مەودام تێپەڕاند و لێوی تۆم گرت
ئەمن خۆشبەختترین کوڕ ڕووی زەوینم
#فەرید_ڕاژین
✅ 8
ئەوین کارێکی پێکردم،لە ڕێگا ماندوو بێزار
تینووی ئاو و خاکێکم،ساڵەها بۆی ئینتێزار
لە مەوداو عەهد و قەرارم،بە سەرهاتم نادیار
هەتا گەیشتنی ئاوات،پەژارە و خەم ،بە خەروار
#لەتیف_سائێل
✅ 9
ئەمن تینووی ئەوینت بووم
لە ڕێگای خۆشەویستی دا
بە ماندوویی گەییشتم پێت
شکاندم هەیبەتی مەودا
#یووسـف_نەسروڵاهی
✅ 10
بێ مەودایەڕێگای عیشق وئەوینت
ویشک وماندووم لەتاولێوی بەتینت
تۆساحیری منم هاڕووتی تینوو
ناگەم بەتۆکوانێ ویژدان ودینت
#فەڕەنگ
✅ 11
ڕێبواری ڕێگەی ئەوینم مەودا دەبڕم بە تینویی
هەروا دێم و ناگەم بە تۆ ماندوترم لە ماندویی
#سەلاح_کوردی
✅ 12
ماندوو, و شەکەت لە ڕێی عیشق و ئەوینی تۆم
بڵێی ژین مەودای بێ , پێت بگەم گوڵی خۆم
#نادرمستەفازادە_رحیم_خان
✅ 13
لە تەنووری خۆشەویستی
تینووێ گڕی ئاگرم
لە سنووری ئەوینی تۆ
کۆنە ماندووی تاجرم
بە هەزار مەودایش نا دۆڕم
ڕێگای هەوراز دەپێوم
هەر دەبێت پێت بگەییم ڕۆژێ
بێ تۆ بەرگە ناگرم
#فەردین_حوسێن_پەناهی
✅ 14
مەودا دەبڕی به تینوویی
ئەمن فیدای رێی ئەوینت
ماندوو نەبی ئازیزەکەم
دڵنیا به هەر دەگەم پێت
#مونیرە_عەبدوڵلاپوور
✅ 15
ئەگەرچی لەڕێی ئەوین دا
مەلێکی ماندوو نەناسم
بەڵام مەودای گەییشتنت
تینووم دەکا و پێی کەساسم
#تێکۆشەر
✅ 16
ئەمن تینووی ئەوینی تۆم دەزانم رێگە
زۆر دوورە
بەڵام ماندوو لە مەودا نیم، دەگەم ئازیز
لەمن سوورە
#حەسەن_رەوێش_پارێزەر
✅ 17
تینووی ڕێگای ئەوینی تۆم
گەر مەودای تەمەن بهێڵێ
شەرته ماندوو نەبم
تا ئەوڕۆژەی مابم لە ژین
#دڵنیا
✅ 18
ماندووی ڕێگاکەی ئەوینم
ڕێبوارێکی پڕ لە تینم
تینووم و مەودا گەلێک زۆر
هەیهات بۆ کەسەری ژینم
#کازیوە_س_م
✅19
تینووی ڕێگای بەرزو نزمی مەودا
دووری ڕێی ئەوینم
ماندوو نابم گەر گەیشتن بەو عشقەوە ڕوون ببینم
#وەستاقەڵاڕەشی_سەردەشت
✅ 20
تینووی عەشقم ماندووت کردوم لەو ڕێگایە
زۆر حەستەمە بیپێوم من ئەو مەودایە
#شەوین_شنو
✅ 21
له سەر رێگای ئەوینت دا
نەگەی پێم دەستی ماندووی
ئەتۆش تینووی ئەوینم بووی
ئەلان چی هەستی لێ ساندووی
#سۆران_بۆوکان
✅ 22
مەودای دوورت ڕێگایێکە نابڕێتەوە
بەفری خۆشەویستیت کانیاوێکە ناچێتەوە
منیش زۆر تینووتر لە مارووتم
بۆ گەیشتن بەو ئەوینەت
پەیتا پەیتا بئ ماندوویی ڕێگە دەبڕم،
هەر دێم لە دووت
#هێرش_شۆڕەسوار
✅ 23
ماندوم ناکا ڕێگایی درێژبە پێ برۆم
چۆن عاشقێکی مجنونم و تامەزرۆم
#مەلا_ئەحمەد
✅ 24
لە خەیاڵما
گەیشتم بەتۆ
مەودای ئەوینی تۆم بڕی،
تینوو بووم و
لە کانیاوی لێوەکانت
بە ماندوویی
مەزەی ماچی ئەتۆم چڕی .
#ع_قادری
✅ 25
تینوی ئەوێنی عشقی تۆمە
لەمێژە چاوەڕێ دەکەم
دڵ نەسرەوتوومودا کورت
حەز لە مانگی نۆ دەکەم
#زریان
✅ 26
دڵ ئەوینداری نیگاتە، لێبووە
ڕێ بە بێ مەودا دەپێوێ، ماندووە
زۆری سەخته بگرێ پەیت٭ و پێت نەگات
دڵ کە تامەزرۆیە، مەیلی تینووە
#ئێقباڵ_محەمەدی
✅ 27
لە ڕێگای عەشق
کە دوو دڵدار بە یەک دەگەن
ماوەی ماچێ
هەم توونیەتی و هەم هیلاکی
زوو دەردەچێ
#فەرەیدوون_فیرووز
✅ 28
لە ڕێی ئەوینت قەت ماندوو نابم، مەودا دەبڕێنم
کە گەیشتم بە تۆ توونێتی حەزم بە ماچ دەمرێنم
#مامەخەمە
🍀کاناڵی سروە🍀
بەرهەمی هاوبەشی شاعیرانی گرووپی سروەی هێمن
https://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥
جە یانە و دڵیم دەوارت هەڵــــدان
پێسەو وەرکەمەر ، بۆنت وەردان
بولبولی دەنگ وەش، شەو یەڵدامەنی
هەرپەیم بووانە،جەشاخ و هەردان
#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥
جە یانە و دڵیم دەوارت هەڵــــدان
پێسەو وەرکەمەر ، بۆنت وەردان
بولبولی دەنگ وەش، شەو یەڵدامەنی
هەرپەیم بووانە،جەشاخ و هەردان
#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥
ئەی شێعر!؟
جارێک لە ئامێزم گرە
با سەر بخەمە سەر باسکت
با هەموو دونیا بزانێ
تۆی سەرینی شەوانەییم
نیگام لە نیگات دەدوورم،
لەگەڵ تۆدا تێر دەخەوم
چەندە خەوێکی دڵگیرە
دەستەملانەی، شابەیتی تۆ،
بێجگە لە تۆ، هیچم ناوێ
گەر تۆم لابی، جا دەسرەوم
#کازیوە {س،م}
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
جارێک لە ئامێزم گرە
با سەر بخەمە سەر باسکت
با هەموو دونیا بزانێ
تۆی سەرینی شەوانەییم
نیگام لە نیگات دەدوورم،
لەگەڵ تۆدا تێر دەخەوم
چەندە خەوێکی دڵگیرە
دەستەملانەی، شابەیتی تۆ،
بێجگە لە تۆ، هیچم ناوێ
گەر تۆم لابی، جا دەسرەوم
#کازیوە {س،م}
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
@kazivekurdi
"من کچێکی کوردستانیم"
.
ساڵەهایە
لە ژێر چاودێری توندی
ئیبلیسەکان
نەمتوانیوە
لە شەقامی خەیاڵەوە،
پڕ بە چاوی پەنجەرەیەک
پیاسە کەم...!!
هەر لە بن سێبەری شوومیان
وەک باڵندەی حەبس کراو
بە ترسەوە
هاتووم و
چووم...!!
نەبووە جارێک
بێ ترسی وان
دوور لە دێوی دزێوی شەرم
لە مەڵبەندی ئازادی بیر
بە خشڵ و بەرموور و
مێخەکبەنی کچانەوە،
لە ژوانێکا
تێکەڵ
ببم بە بۆنی یار..!!
دە واز بێنن
لێمان گەڕێن
بەم هزری ئەهریمەنی تان..
هەموو دەورم
پەرژین مەکەن
خۆ مەریەمی مەسیحا نیم
دەرگای هەموو باوەڕەکانم
بێ وڵام
لێ دامەخەن...
کۆتری پیکاسۆی ئەوین
لە ژین مەکەن..!
کچێکم وەکوو ئاوێنە
لە زوڵاڵی ئەندێشەی من
لێڵە ڕووبار...
وەکوو خواوەندی میتەرام
من کچێکی کوردوستانیم،
دڵم هێلانەی وڵاتە
بەرزە فڕم
چەشنی تەوار...!!!
ڕۆحم وەکوو تاری کووکە!
لە کازیوەی بەیاناندا
وێڕای کۆتری ئاشتی دڵم
هەر ئازادی ئەجریوێنم..
بەدەم سێ تاری قژمەوە
پڕ بە گەروو
هاوار دەکەم:
بۆ
وڵات و
بۆ ئەوین و
بۆ
کوردستان....!!!!
#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
"من کچێکی کوردستانیم"
.
ساڵەهایە
لە ژێر چاودێری توندی
ئیبلیسەکان
نەمتوانیوە
لە شەقامی خەیاڵەوە،
پڕ بە چاوی پەنجەرەیەک
پیاسە کەم...!!
هەر لە بن سێبەری شوومیان
وەک باڵندەی حەبس کراو
بە ترسەوە
هاتووم و
چووم...!!
نەبووە جارێک
بێ ترسی وان
دوور لە دێوی دزێوی شەرم
لە مەڵبەندی ئازادی بیر
بە خشڵ و بەرموور و
مێخەکبەنی کچانەوە،
لە ژوانێکا
تێکەڵ
ببم بە بۆنی یار..!!
دە واز بێنن
لێمان گەڕێن
بەم هزری ئەهریمەنی تان..
هەموو دەورم
پەرژین مەکەن
خۆ مەریەمی مەسیحا نیم
دەرگای هەموو باوەڕەکانم
بێ وڵام
لێ دامەخەن...
کۆتری پیکاسۆی ئەوین
لە ژین مەکەن..!
کچێکم وەکوو ئاوێنە
لە زوڵاڵی ئەندێشەی من
لێڵە ڕووبار...
وەکوو خواوەندی میتەرام
من کچێکی کوردوستانیم،
دڵم هێلانەی وڵاتە
بەرزە فڕم
چەشنی تەوار...!!!
ڕۆحم وەکوو تاری کووکە!
لە کازیوەی بەیاناندا
وێڕای کۆتری ئاشتی دڵم
هەر ئازادی ئەجریوێنم..
بەدەم سێ تاری قژمەوە
پڕ بە گەروو
هاوار دەکەم:
بۆ
وڵات و
بۆ ئەوین و
بۆ
کوردستان....!!!!
#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شهوان که زۆر بیرت دهکهم
به دڵی پڕ ناسۆرمهوه
دهچم له گهڵ ئهستێرهکان
نیگاکانم دهگۆڕمهوه
له جیاتی تۆ تا تێر دهبم
سهیری خهرمانهی مانگ دهکهم
یهکه یهکه تریفهکانی
بهناوی تۆوه بانگ دهکهم
ههتاکوو مانگ ئاوا دهبێ
من مۆلهق لێی ڕادهمێنم
به دیاریهوه وهکوو باران
ئهشکی چاوم دهبارێنم
کاتێکیش له چاو ون دهبێ
دهچمهوه کۆشی تهنیاییم
جێلوهی ئهستیرهکانیش
سهرسام دهبن بهشهیداییم
کاتێک به هۆش خۆم دێمهوه
سهراپای گیانم تهزیوه
شل دهبم لهناو فرمێسکا
دهڵێی ڕێژنهم لێ باریوه
که من هێنده پڕم له تۆ، بڵێی؛
ئاخۆ تۆش وهک من بیت؟
شهوان به دیار بیر کردنهوه
وهک من ئاوا لهخۆت ون بیت!؟
#کازیوە{س،م}
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
به دڵی پڕ ناسۆرمهوه
دهچم له گهڵ ئهستێرهکان
نیگاکانم دهگۆڕمهوه
له جیاتی تۆ تا تێر دهبم
سهیری خهرمانهی مانگ دهکهم
یهکه یهکه تریفهکانی
بهناوی تۆوه بانگ دهکهم
ههتاکوو مانگ ئاوا دهبێ
من مۆلهق لێی ڕادهمێنم
به دیاریهوه وهکوو باران
ئهشکی چاوم دهبارێنم
کاتێکیش له چاو ون دهبێ
دهچمهوه کۆشی تهنیاییم
جێلوهی ئهستیرهکانیش
سهرسام دهبن بهشهیداییم
کاتێک به هۆش خۆم دێمهوه
سهراپای گیانم تهزیوه
شل دهبم لهناو فرمێسکا
دهڵێی ڕێژنهم لێ باریوه
که من هێنده پڕم له تۆ، بڵێی؛
ئاخۆ تۆش وهک من بیت؟
شهوان به دیار بیر کردنهوه
وهک من ئاوا لهخۆت ون بیت!؟
#کازیوە{س،م}
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
دیسان شەوە و
لەشکری خەم لە سەر دڵم
ڕێژە دەڕوا..
هەرچی هۆش و بیر و هەستە
گرۆگانی یادی تۆیە..!!
پۆل پۆل خەیاڵ
وەکوو مەلی پەڕاکەندە
پاش خواردنەوەی قومە ئاوێک
لە کانیاوی چاوەکانم
بەتاسەوە
سەر لێشێواو
بەجێ دێڵن کوانووی ژانی
هەستەکانم
ئاوارەو وێڵ ،بە بێ ئەسەر
ڕێگای چڕ و پڕ مەترسی
بەرەو لای تۆ
دەگرنە بەر
بەڵام....
ئازیز باش لێم ڕوونە
ڕێگەی خەیاڵم دژوارەو
ئەنجامیشیان
لە ناو چوونە
چونکە:
گیانە زۆر دەمێکە
دەربەندی دڵ ئاوەڵایە
چۆڵ و وێران
دەشتێکی کاکی بەکاکی و
ڕێبوارێکی پێدانایە
وەکوو قاسید دڵی تینوم
هەر چاوەڕێی
چەخماخەکەی هەوری چیایە...
#کازیوە {س،م}
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گروگان ــ گرەو ــ بارمتە ــ ئەسیر
پەڕاکەندە وەشەی فارسییە
پراکندە ــ پڕژ ـ بڵاو
ــــــــــــــــــــ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لەشکری خەم لە سەر دڵم
ڕێژە دەڕوا..
هەرچی هۆش و بیر و هەستە
گرۆگانی یادی تۆیە..!!
پۆل پۆل خەیاڵ
وەکوو مەلی پەڕاکەندە
پاش خواردنەوەی قومە ئاوێک
لە کانیاوی چاوەکانم
بەتاسەوە
سەر لێشێواو
بەجێ دێڵن کوانووی ژانی
هەستەکانم
ئاوارەو وێڵ ،بە بێ ئەسەر
ڕێگای چڕ و پڕ مەترسی
بەرەو لای تۆ
دەگرنە بەر
بەڵام....
ئازیز باش لێم ڕوونە
ڕێگەی خەیاڵم دژوارەو
ئەنجامیشیان
لە ناو چوونە
چونکە:
گیانە زۆر دەمێکە
دەربەندی دڵ ئاوەڵایە
چۆڵ و وێران
دەشتێکی کاکی بەکاکی و
ڕێبوارێکی پێدانایە
وەکوو قاسید دڵی تینوم
هەر چاوەڕێی
چەخماخەکەی هەوری چیایە...
#کازیوە {س،م}
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گروگان ــ گرەو ــ بارمتە ــ ئەسیر
پەڕاکەندە وەشەی فارسییە
پراکندە ــ پڕژ ـ بڵاو
ــــــــــــــــــــ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
سڵاو
ژن هۆی مانەوەی ژیانە
8مارس ڕۆژی ژن پیرۆز بێ
بەیانیتان باش
ژیانتان پڕ لە شانازی و شەڕەف بێ
ئەمڕۆ هەینی
17/ڕەشەممەی/2718کوردی
1397/12/17هەتاوی
"ژن"
وەک دەڵێن ژن هێزی ژینە و خاوەنی ڕووح و گیان
ڕوو لە هەر وێرانەیەک کا، وەک هەتاوە بۆ ژیان
خاوەنی عیشوە و کەماڵە و دڵ پڕی سۆز و ئەشق
عالەمێک شەیدا بە ئەون و ئەو هەوێنی دوو جیهان
#کازیوە{س،م}
🌷🌷❤️❤️🌷🌷🌺🌸🌺🌸🍁🍁🍁🍁
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ژن هۆی مانەوەی ژیانە
8مارس ڕۆژی ژن پیرۆز بێ
بەیانیتان باش
ژیانتان پڕ لە شانازی و شەڕەف بێ
ئەمڕۆ هەینی
17/ڕەشەممەی/2718کوردی
1397/12/17هەتاوی
"ژن"
وەک دەڵێن ژن هێزی ژینە و خاوەنی ڕووح و گیان
ڕوو لە هەر وێرانەیەک کا، وەک هەتاوە بۆ ژیان
خاوەنی عیشوە و کەماڵە و دڵ پڕی سۆز و ئەشق
عالەمێک شەیدا بە ئەون و ئەو هەوێنی دوو جیهان
#کازیوە{س،م}
🌷🌷❤️❤️🌷🌷🌺🌸🌺🌸🍁🍁🍁🍁
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
attach 📎
لە کازیوەی بەیانیدا
کاتێ ئەوین
سەر هەڵەدا
دەلاقەی دڵ دەکرێتەوە
دەنگێکی پڕ ئەهوورایی
دێت و بە شنەی عەشقەوە
ڕۆژ باشێک ئەچرپێنێ....
لەو کاتە چاوم هەڵدێنم
شۆخە شازادەیێکی شەنگ
ڕوخساری لە فەرهاد ئەچێ
بانگم دەکا !
شیرینەکەم...
شیرینەکەم، هەستە لە خەو
دەرگەی چاوانت بکەوە
بەڵکوو هەتاوی دڵ هەڵبێ
تیشکی نیگات
بخە سەر چاوگەی دوو چاوم
هۆنەی هەناسەت غەزەڵ بێ
#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کاتێ ئەوین
سەر هەڵەدا
دەلاقەی دڵ دەکرێتەوە
دەنگێکی پڕ ئەهوورایی
دێت و بە شنەی عەشقەوە
ڕۆژ باشێک ئەچرپێنێ....
لەو کاتە چاوم هەڵدێنم
شۆخە شازادەیێکی شەنگ
ڕوخساری لە فەرهاد ئەچێ
بانگم دەکا !
شیرینەکەم...
شیرینەکەم، هەستە لە خەو
دەرگەی چاوانت بکەوە
بەڵکوو هەتاوی دڵ هەڵبێ
تیشکی نیگات
بخە سەر چاوگەی دوو چاوم
هۆنەی هەناسەت غەزەڵ بێ
#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
[ باران ]
باران ... شۆڕشۆڕ
بەسەر جەستەما ببارە
هەسرەکانی،
گرێ پووچکەی نێو دڵی خۆت
بەسەر کۆڵانی خەیاڵما بوەرێنە
با تەوژمی ڕەهێڵەی فات
هەموو ڕێکورکی تەمگرتووی ...
بیرەوەری و تاسەکانم،
بشواتەوە.
باران ... ڕێژنەی
چاوەی چاوی دابڕانم
لە چاوەڕوانی بلوورە شکاوەکەی
بەندی دڵم
شەقار شەقار،
بە دەسڕێژێ هەڵوەرێنە
بە تەوژمت
بمشۆرەوە ... بمشۆرەوه
لە گەڵ خۆتا
تا ئەوپەڕی هێڵی سنووری ڕیسوایی
تا گۆبەنی
دورگەی غەوارەی شەیدایی
بمڕفێنه
باران ... باران
بە شاڵاوێ
لە ڕووبەری کۆڵانی خۆشەویستیما
خەونەکان و ترپەی دڵم
ئاواتەکانی لە قورگا قەتیسماوم
بە سێڵاوێ بشۆرەوە
دەگەڵ خۆتا هەڵمدێرە
بۆ نێوەندی گرێژەنەی زەریای بیرم
لە نێو گێژاوی دڵپاکی،
هەست و ڕازی خۆشەویستی
تا بخنکێم
بەڵێن دەدەم بە زوڵاڵیت
ئەوینی دڵ نەدرکێنم
سوێندت بۆ دەخۆم
جارێ تر
بۆ هیچ قیبلەیێکی ئەوین
سەر دانەخەم،
سوجدە نەبەم
ئیمانیشی پێ نەهێنم
#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
باران ... شۆڕشۆڕ
بەسەر جەستەما ببارە
هەسرەکانی،
گرێ پووچکەی نێو دڵی خۆت
بەسەر کۆڵانی خەیاڵما بوەرێنە
با تەوژمی ڕەهێڵەی فات
هەموو ڕێکورکی تەمگرتووی ...
بیرەوەری و تاسەکانم،
بشواتەوە.
باران ... ڕێژنەی
چاوەی چاوی دابڕانم
لە چاوەڕوانی بلوورە شکاوەکەی
بەندی دڵم
شەقار شەقار،
بە دەسڕێژێ هەڵوەرێنە
بە تەوژمت
بمشۆرەوە ... بمشۆرەوه
لە گەڵ خۆتا
تا ئەوپەڕی هێڵی سنووری ڕیسوایی
تا گۆبەنی
دورگەی غەوارەی شەیدایی
بمڕفێنه
باران ... باران
بە شاڵاوێ
لە ڕووبەری کۆڵانی خۆشەویستیما
خەونەکان و ترپەی دڵم
ئاواتەکانی لە قورگا قەتیسماوم
بە سێڵاوێ بشۆرەوە
دەگەڵ خۆتا هەڵمدێرە
بۆ نێوەندی گرێژەنەی زەریای بیرم
لە نێو گێژاوی دڵپاکی،
هەست و ڕازی خۆشەویستی
تا بخنکێم
بەڵێن دەدەم بە زوڵاڵیت
ئەوینی دڵ نەدرکێنم
سوێندت بۆ دەخۆم
جارێ تر
بۆ هیچ قیبلەیێکی ئەوین
سەر دانەخەم،
سوجدە نەبەم
ئیمانیشی پێ نەهێنم
#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دڵتەنگیم دەکەم بە شێعر
کاتێ لە تەنیایی دەدوێ...
سروەیەکم
لە کازیوەی نامۆییدا
وەکوو هەتاو
کەوا عاشقانە دەژی...
تۆش ئەی دڵدار
تێکەڵ جگەرەتم دەکەی و
بە بارتەقای سنووری خەفەت
هێور هێور هەڵمدەمژی،
ئەوکات
لە سەر لێوت دەتوێمەوەو
لەگەڵ
شەڕابی تاڵی حەسرەت
پڕ لە تاسە دەمخۆیتەوە..!!
لە کۆتایی نامەکەتدا
لە دوایین دێڕ و ڕستەدا
بە خامەی ئاواتی نەزۆک
وەکوو جاران دەمنووسیەوە
و
لە ئێوارەی غوربەتی شاردا
لە نێو زوڵفانی دڵتەنگیم
تەنیا تەنیا
دەخولێیتەوە ....!!!
#کازیوە(س،م)
کۆڕی پەردەلادان
لە کۆمەڵەشێعری
"گیرفانێک لە ئەرخەوانی ڕابردووم"
10ی ڕەزبەری 1398هەتاوی
@Osman1355
#عوسمان_شێرزاد
کاتێ لە تەنیایی دەدوێ...
سروەیەکم
لە کازیوەی نامۆییدا
وەکوو هەتاو
کەوا عاشقانە دەژی...
تۆش ئەی دڵدار
تێکەڵ جگەرەتم دەکەی و
بە بارتەقای سنووری خەفەت
هێور هێور هەڵمدەمژی،
ئەوکات
لە سەر لێوت دەتوێمەوەو
لەگەڵ
شەڕابی تاڵی حەسرەت
پڕ لە تاسە دەمخۆیتەوە..!!
لە کۆتایی نامەکەتدا
لە دوایین دێڕ و ڕستەدا
بە خامەی ئاواتی نەزۆک
وەکوو جاران دەمنووسیەوە
و
لە ئێوارەی غوربەتی شاردا
لە نێو زوڵفانی دڵتەنگیم
تەنیا تەنیا
دەخولێیتەوە ....!!!
#کازیوە(س،م)
کۆڕی پەردەلادان
لە کۆمەڵەشێعری
"گیرفانێک لە ئەرخەوانی ڕابردووم"
10ی ڕەزبەری 1398هەتاوی
@Osman1355
#عوسمان_شێرزاد
دوو دڵ
لە مندا دڵتەنگن
شوێنێک لێوڕێژی ئەوە و
هەتا خەیاڵ هەتەر دەکا
هەر حەزە و
لە کۆڵانی عەشقا
تامەزرۆی پیاسەیەکی ئەویناوییە
لاپەڕەی ئەم چیرۆکە هەڵدەدەمەوە
من لەیلم و
لە زەینی یاغی و
مەستی وشەیەکدا
مەجنوونێک بانگم دەکا،
مەرجانی چاو ئەدرەوشێتەوە
سەفەرێک مەجال نادا
هەنگاوەکان هاوسەروا
خۆشەویستی دەمانبا
لەم گیرودارەدا
شتێکمان ئەوێ لە هەناسە گەرمتر
بە فتیڵەی ماچ گڕ بگرێ!
پەنجەکان باسی بەڵێنێکی پیرۆز دەکەن
شوێن پێی ئەوین لەم هەوارەدا کەوتووە..
مووچرکەیەک خەیاڵ دەگرێ
بۆ ژوانێکی ڕۆمانسی و...
من و ئەو
چرپە و هەناسە
دەبینە یەک
شەو و ڕۆژ هاوژینن و ...
بێچووی هەستەکان
دڵەخورپە دەگرن
چاو هەڵدێنن
ئاااااخ ....
نەبوونی دەمخواتەوە و
ئاخناوی بیرەوەریی یەکگرتنی دوو لێو...
ئێمە تا ئەبەد عااااشقین...
🖋#کازیوە{س،م}
لە مندا دڵتەنگن
شوێنێک لێوڕێژی ئەوە و
هەتا خەیاڵ هەتەر دەکا
هەر حەزە و
لە کۆڵانی عەشقا
تامەزرۆی پیاسەیەکی ئەویناوییە
لاپەڕەی ئەم چیرۆکە هەڵدەدەمەوە
من لەیلم و
لە زەینی یاغی و
مەستی وشەیەکدا
مەجنوونێک بانگم دەکا،
مەرجانی چاو ئەدرەوشێتەوە
سەفەرێک مەجال نادا
هەنگاوەکان هاوسەروا
خۆشەویستی دەمانبا
لەم گیرودارەدا
شتێکمان ئەوێ لە هەناسە گەرمتر
بە فتیڵەی ماچ گڕ بگرێ!
پەنجەکان باسی بەڵێنێکی پیرۆز دەکەن
شوێن پێی ئەوین لەم هەوارەدا کەوتووە..
مووچرکەیەک خەیاڵ دەگرێ
بۆ ژوانێکی ڕۆمانسی و...
من و ئەو
چرپە و هەناسە
دەبینە یەک
شەو و ڕۆژ هاوژینن و ...
بێچووی هەستەکان
دڵەخورپە دەگرن
چاو هەڵدێنن
ئاااااخ ....
نەبوونی دەمخواتەوە و
ئاخناوی بیرەوەریی یەکگرتنی دوو لێو...
ئێمە تا ئەبەد عااااشقین...
🖋#کازیوە{س،م}
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
هەواری دڵ
مەچریڪێنە
قسە تاڵـە
نیگاھ ژەهرە
هرووژمے دابڕانە
لە غەریبستانی نامۆیے
ترس زاڵە و دڵەڕاوڪێ سەمایە
سەهۆلە خۆشەویستے
لە توێ توێی هەناسەیەڪی سارد
ڕووبەرے غەم
دەڕژێتە ڪوڵی گریان
گریانێڪی نەبڕاو
ڪەناراوی شۆڕەبییەڪے مەجنوون
دوو ڪەس و
تامی خۆگرتنێڪے ڪۆن
شەرابێڪی نەنۆشراو
چ تاقەتێڪے بێتاقەتە
ڕێبواری نەمان...
خەفەقان ڕواوە
لە لێوارے سلوولەڪان
دڕکوداڵ
دڕاندوویە بەرگی عەشق و...
هەودای دڵ مەپچڕێنە
گلارە تەژی گزنگ
هەڵی مژە سروەے ئەوین
چەپڪێ ژیان بدوورێنە
بیدە لە گۆبەرۆڪے یاااار...
🖋#کازیوە{س،م}
هەواری دڵ
مەچریڪێنە
قسە تاڵـە
نیگاھ ژەهرە
هرووژمے دابڕانە
لە غەریبستانی نامۆیے
ترس زاڵە و دڵەڕاوڪێ سەمایە
سەهۆلە خۆشەویستے
لە توێ توێی هەناسەیەڪی سارد
ڕووبەرے غەم
دەڕژێتە ڪوڵی گریان
گریانێڪی نەبڕاو
ڪەناراوی شۆڕەبییەڪے مەجنوون
دوو ڪەس و
تامی خۆگرتنێڪے ڪۆن
شەرابێڪی نەنۆشراو
چ تاقەتێڪے بێتاقەتە
ڕێبواری نەمان...
خەفەقان ڕواوە
لە لێوارے سلوولەڪان
دڕکوداڵ
دڕاندوویە بەرگی عەشق و...
هەودای دڵ مەپچڕێنە
گلارە تەژی گزنگ
هەڵی مژە سروەے ئەوین
چەپڪێ ژیان بدوورێنە
بیدە لە گۆبەرۆڪے یاااار...
🖋#کازیوە{س،م}
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
من جوانم، نیشتمانم
عاشقانە تەماشام ڪە
مێخەڪبەندی هەورامانم
هەڵم مژە
من هەناسەی ئەبەدییەتم
خۆشت بوێم بە دڵ و گیان
لەبەرم کە
بمدوورێنە بە خۆتەوە
گرێ کوێرە بخە لەشمان....
وەرزی ئەوین پاییزییە
هەرچی گەڵای داری ڕۆحە
لە کوانووی هەست
کۆی وەکە
بە چەخماخەی نیگای مەستت
لە پڕێکا بیسووتێنە
باوەشم کە
سفت و پڕ هێز ....
دەی بە تۆمە
باوەشم کە!
با ئێش بگاتە ئێسقان
زریکەی بێت سلوولەکان
دەمەوێ شەیدا بن و سەرخۆش
هەموو شادەماری گیان
تۆ بمێنە همیشەیی
لە مەڵبەندی هەناسەدان
خۆت بکە بە ژەنیارێک و
بیژەنە ڕیتمی ڤیان
تەمەنام کە
لە دێوی چرای جادووی چیرۆکەکان
با هەرمان بێت دیرۆکی پێکەوە بوونمان
من لەگەڵتم
تا ئەوپەڕی مێرگەڵانی عەشق
تا کۆتایی پەیڤی جیهان
وەھ ....
چ ڕۆمانسی بماننووسنەوە شاعیرەکان!
🖋#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
من جوانم، نیشتمانم
عاشقانە تەماشام ڪە
مێخەڪبەندی هەورامانم
هەڵم مژە
من هەناسەی ئەبەدییەتم
خۆشت بوێم بە دڵ و گیان
لەبەرم کە
بمدوورێنە بە خۆتەوە
گرێ کوێرە بخە لەشمان....
وەرزی ئەوین پاییزییە
هەرچی گەڵای داری ڕۆحە
لە کوانووی هەست
کۆی وەکە
بە چەخماخەی نیگای مەستت
لە پڕێکا بیسووتێنە
باوەشم کە
سفت و پڕ هێز ....
دەی بە تۆمە
باوەشم کە!
با ئێش بگاتە ئێسقان
زریکەی بێت سلوولەکان
دەمەوێ شەیدا بن و سەرخۆش
هەموو شادەماری گیان
تۆ بمێنە همیشەیی
لە مەڵبەندی هەناسەدان
خۆت بکە بە ژەنیارێک و
بیژەنە ڕیتمی ڤیان
تەمەنام کە
لە دێوی چرای جادووی چیرۆکەکان
با هەرمان بێت دیرۆکی پێکەوە بوونمان
من لەگەڵتم
تا ئەوپەڕی مێرگەڵانی عەشق
تا کۆتایی پەیڤی جیهان
وەھ ....
چ ڕۆمانسی بماننووسنەوە شاعیرەکان!
🖋#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
☀️@ShpolDarya
چاودەگێڕم
هیچ نابینم
ئاوێنەکان مژاوین
وشەکانی هەمبانە
چەتەئاسا ڕێگایان لە قافڵەی شێعرێک گرتووە!؟
خەیاڵ
تەژی دەردە...
ڕەوایەت و
سیاسەت و
لەشی وەریوی گولـلەیەک...
بۆنی دەمی سنوورەکان چەن ترشاوە
ئێمە لە کوێداین!
هەڵگری چەک و تۆڵەین
بەرەو هەوارگەی برینێکی قووڵ
هەر هاوارە و پێستی شۆڕش ئەدڕێنێ
چ کەلوکۆمە نیشتمان
ڕزیوە باڵای دارسەوڵەکان
ڕازێکی سوور ئاشکرایە
قژی سامسۆنەکان بە دەستی دەلیلە قرتاوە
تەڕاتێنە و ...
لاپەڕەیەک و
دەستی کۆرپەی ئاخێزێک
لە دەستی خاک گرێدراوە
شاعیرێک میوانی کازیوەیە
ئەستێرەکان دەچنێتەوە
دەیانخاتە کڵاوڕۆچنی شەوەزەنگەوە
🖋#کازیوە{س،م}
▫️سامسۆن و دەلیلە:
ناوی چیرۆکێکی کۆنی یەهوودییە
چاودەگێڕم
هیچ نابینم
ئاوێنەکان مژاوین
وشەکانی هەمبانە
چەتەئاسا ڕێگایان لە قافڵەی شێعرێک گرتووە!؟
خەیاڵ
تەژی دەردە...
ڕەوایەت و
سیاسەت و
لەشی وەریوی گولـلەیەک...
بۆنی دەمی سنوورەکان چەن ترشاوە
ئێمە لە کوێداین!
هەڵگری چەک و تۆڵەین
بەرەو هەوارگەی برینێکی قووڵ
هەر هاوارە و پێستی شۆڕش ئەدڕێنێ
چ کەلوکۆمە نیشتمان
ڕزیوە باڵای دارسەوڵەکان
ڕازێکی سوور ئاشکرایە
قژی سامسۆنەکان بە دەستی دەلیلە قرتاوە
تەڕاتێنە و ...
لاپەڕەیەک و
دەستی کۆرپەی ئاخێزێک
لە دەستی خاک گرێدراوە
شاعیرێک میوانی کازیوەیە
ئەستێرەکان دەچنێتەوە
دەیانخاتە کڵاوڕۆچنی شەوەزەنگەوە
🖋#کازیوە{س،م}
▫️سامسۆن و دەلیلە:
ناوی چیرۆکێکی کۆنی یەهوودییە
هەڵدەکا
سروەی تاسەت
دەپێچێتە هەودای بێخەویم
پانتایی بێدەنگی
نوقمی کردووم
و
لە چاوەڕوانیدا چاوەکانم چاندووە
من لە ئەزەڵەوە بەڕێ کەوتووم
داخوم بە چەندەها دڵ گیرۆدەت بووم؟!
زامی عەشق تەنیایی بەزاندووە
یادەکانت پاڵ ئەدەنەوە
و
چواردیواری خەیاڵ دەترازێ
دەکەومە شەقاری نیگاهێک
سرنجت بۆ بووژانەوەم بەسە
شەودەری هەست گوڵ دەگرێ
مەودای نێوانمان ئەبڕێ
میوانی قژەکانتم
و
پەپوولەی ماچ دەفڕێ
لە شێعرێکی درێژ ئەچین
داو بۆ ئەوین دەنێینەوە
عەشق ناوی دیکەی ئێمەیە!
من لە ئەزەڵەوە بەڕێ کەوتووم
داخوم بە چەندەها دڵ گیرۆدەت بووم!؟
🖋#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
سروەی تاسەت
دەپێچێتە هەودای بێخەویم
پانتایی بێدەنگی
نوقمی کردووم
و
لە چاوەڕوانیدا چاوەکانم چاندووە
من لە ئەزەڵەوە بەڕێ کەوتووم
داخوم بە چەندەها دڵ گیرۆدەت بووم؟!
زامی عەشق تەنیایی بەزاندووە
یادەکانت پاڵ ئەدەنەوە
و
چواردیواری خەیاڵ دەترازێ
دەکەومە شەقاری نیگاهێک
سرنجت بۆ بووژانەوەم بەسە
شەودەری هەست گوڵ دەگرێ
مەودای نێوانمان ئەبڕێ
میوانی قژەکانتم
و
پەپوولەی ماچ دەفڕێ
لە شێعرێکی درێژ ئەچین
داو بۆ ئەوین دەنێینەوە
عەشق ناوی دیکەی ئێمەیە!
من لە ئەزەڵەوە بەڕێ کەوتووم
داخوم بە چەندەها دڵ گیرۆدەت بووم!؟
🖋#کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤1
"شەوانی خۆشەویستی"
ڕۆچن
و
ئاخێزی شەو
بێدارن
شەراب دەنۆشن
عاشقوماشقەکان
ماڵەکەیان دەلاقەیەکی تێهاڵاو...
هەبوونێکی بێکێش
بیرۆکەیەک پەیتاپەیتا
خۆی دووپات دەکاتەوە،
ئەبێتە ئاوێنە
و
لە ڕووتەنکی خۆیدا خۆی ئەدۆڕێنێ.
ئەمە شەواتی خۆشەویستییە
لە دڵی تاریکی!
چاوەکان جەردەی خەو لێی داون،
یادەکان باوانیان شێواوە
و
داڵغە زاڵە...
حەقیقەت ئەپژێ لەسەر
خەزێنە شاراوەکان
کە لە قووڵترین قووڵاییەکان ماونەتەوە
تێخی ژێری وشەکان
لێوەکان قاش دەکەن
دامدەتەکێنێ
لە هەرچی مرۆڤە
و
بەتاڵ وازم لێ دەهێنێ
تۆ لێرەی و لە خۆتدا
منت هەڵداوە.
🖋نووسین و خوێندنەوە #کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
"شەوانی خۆشەویستی"
ڕۆچن
و
ئاخێزی شەو
بێدارن
شەراب دەنۆشن
عاشقوماشقەکان
ماڵەکەیان دەلاقەیەکی تێهاڵاو...
هەبوونێکی بێکێش
بیرۆکەیەک پەیتاپەیتا
خۆی دووپات دەکاتەوە،
ئەبێتە ئاوێنە
و
لە ڕووتەنکی خۆیدا خۆی ئەدۆڕێنێ.
ئەمە شەواتی خۆشەویستییە
لە دڵی تاریکی!
چاوەکان جەردەی خەو لێی داون،
یادەکان باوانیان شێواوە
و
داڵغە زاڵە...
حەقیقەت ئەپژێ لەسەر
خەزێنە شاراوەکان
کە لە قووڵترین قووڵاییەکان ماونەتەوە
تێخی ژێری وشەکان
لێوەکان قاش دەکەن
دامدەتەکێنێ
لە هەرچی مرۆڤە
و
بەتاڵ وازم لێ دەهێنێ
تۆ لێرەی و لە خۆتدا
منت هەڵداوە.
🖋نووسین و خوێندنەوە #کازیوە{س،م}
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
🍁🍂@ShpolDarya
تۆ خەیاڵی پاییزم بووی
منیش باوێلکەیەکی شێت
"با" هێنامیە جێژوانەکەت
دیداری تۆ ترنگێک بوو
پڕ شینایی
غونچەی سەر لێومی کردەوە
باخەوانی دەستت هێنا
گوڵ وەدەم بوو
شەمامەی ناو بێستانەکەت
ئەودەمەی چاوت لێ بڕیم
زایەڵەی عەشقی پڕ تاسەم
سیگارەکەتی هەڵدەمژی
گشت بریاکان بوون بە دووکەڵ
هەست دەچۆڕی لە هەناسەم
بە هەر نیگاهێکی شەیدات
ماچێکی تەڕ دەهات لە دووم
سەر و زوڵفت ناز دەکردم
گیان و ڤیان
باوەشی ناز...
من میوانی سەر سینەت بووم.
🖌#کازیوە{س،م}
🍁کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
تۆ خەیاڵی پاییزم بووی
منیش باوێلکەیەکی شێت
"با" هێنامیە جێژوانەکەت
دیداری تۆ ترنگێک بوو
پڕ شینایی
غونچەی سەر لێومی کردەوە
باخەوانی دەستت هێنا
گوڵ وەدەم بوو
شەمامەی ناو بێستانەکەت
ئەودەمەی چاوت لێ بڕیم
زایەڵەی عەشقی پڕ تاسەم
سیگارەکەتی هەڵدەمژی
گشت بریاکان بوون بە دووکەڵ
هەست دەچۆڕی لە هەناسەم
بە هەر نیگاهێکی شەیدات
ماچێکی تەڕ دەهات لە دووم
سەر و زوڵفت ناز دەکردم
گیان و ڤیان
باوەشی ناز...
من میوانی سەر سینەت بووم.
🖌#کازیوە{س،م}
🍁کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👍2
شێعر: کازیوە
kaziwa
🎤دێکلەمە:#سامان_سەقزی
🖋#کازیوە{س،م}
"هێشووی ئەوین"
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
🖋#کازیوە{س،م}
"هێشووی ئەوین"
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤2
#ناوی_کوردی #کوڕان_و_کچان
#ڕۆژیا← اولین روز زندگی "دختر"
#کانیا ← روشنایی" دختر"
#هانا←فریادرس "دختر"
#سایدا ←سایە مادر "دختر"
#میلکان←سرزمین اجدادی"دختر"
#ڕۆنیا←نور چشم "دختر"
#ڕووناک←روشنایی"دختر"
#کانی←چشمه "دختر"
#شانی←با ناز راه رفتن"دختر"
#گوڵاڵە←نام گلی "دختر"
#سروه←نسیم/زمزمه"دختر"پسر"
#کازیوە←سپیدە دم"دختر"
#ئاڵا←پرچم "دختر"
#شەرمین←با شرم و حیا"دختر"
#سولین←غنچه گل"دختر"
#شەمامە←دستنبو"دختر"
#نیشتمان←میهن/موطن"دختر"
#شەنگە←زیبا "دختر"
#ئايرين←آيرين/ آتشين"دختر"
#شەوبا←نسیم شب "دختر"
#ڕۆژین←مانند روز" دختر "
#سۆژین←روشنایی زندگی"دختر"
#شەوین←پریشان/آشفته"دختر"
#ئەسرین←منسوب بە اشک"دختر"
#شەوبو←گل شب بو" دختر"
#دلۆڤان←مهربان"دختر"
#هاوین←تابستان" دختر"
#سۆما←نور چشم" دختر"
#دیلان←نوعی رقص کوردی"دختر"
#کالی←دختر چشم آبی با گیسوان طلایی "دختر"
#گەلاوێژ←ستارە شباهنگ "دختر"
#دڵنیا←دلگرم و مطمئن" دختر "
#ڕۆژینا←مانند روز "دختر "
#دڵان←صاحب دل"دختر"/پسر
#دینا←پسندیده" دختر"
#ئهوین←عشق "دختر"
#ڕۆژان←روزها "دختر"
#دیا←بینائی و نور چشم "دختر "
#ژینا←زندگی "دختر "
#بەناز←نازنين "دختر"
#سایدا←سایە مادر"دختر"
#ژوان←میعادگاه "دختر "
#ئاژوان←عاشق"دختر"/پسر
#ئاسۆ←افق "دختر"/پسر
#مادیا←از نسل ماد"دختر "
#گوڵبین←بوی گل"دختر"
#نیلا←روشنایی"دختر"
#نشمیل←خرامان" دختر"
#سێبەر←سایە"دختر"
#هەتاو←آفتاب" دختر"
#کارین←کارا، توانمند"دختر"
#چرۆ←شکوفه درخت"دختر"
#سنوور←مرز، حد"دختر"
#هێرۆ←نام گلی زیبا"دختر"
#میدیا←سرزمین مردم ماد"دختر"
#هۆنیا←شعر و ترانە"دختر"
#هەڵاڵە←گل لالە"دختر "
#لاوین←نوازش دهنده"دختر"
#بەیان←صبح، سپیدە دەم"دختر"
#نەوژین←زندگی دوبارە"دختر"
#ئاگرین←آتشين٫کنايه از آدم شجاع
👇👇👇
✳️کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
#ڕۆژیا← اولین روز زندگی "دختر"
#کانیا ← روشنایی" دختر"
#هانا←فریادرس "دختر"
#سایدا ←سایە مادر "دختر"
#میلکان←سرزمین اجدادی"دختر"
#ڕۆنیا←نور چشم "دختر"
#ڕووناک←روشنایی"دختر"
#کانی←چشمه "دختر"
#شانی←با ناز راه رفتن"دختر"
#گوڵاڵە←نام گلی "دختر"
#سروه←نسیم/زمزمه"دختر"پسر"
#کازیوە←سپیدە دم"دختر"
#ئاڵا←پرچم "دختر"
#شەرمین←با شرم و حیا"دختر"
#سولین←غنچه گل"دختر"
#شەمامە←دستنبو"دختر"
#نیشتمان←میهن/موطن"دختر"
#شەنگە←زیبا "دختر"
#ئايرين←آيرين/ آتشين"دختر"
#شەوبا←نسیم شب "دختر"
#ڕۆژین←مانند روز" دختر "
#سۆژین←روشنایی زندگی"دختر"
#شەوین←پریشان/آشفته"دختر"
#ئەسرین←منسوب بە اشک"دختر"
#شەوبو←گل شب بو" دختر"
#دلۆڤان←مهربان"دختر"
#هاوین←تابستان" دختر"
#سۆما←نور چشم" دختر"
#دیلان←نوعی رقص کوردی"دختر"
#کالی←دختر چشم آبی با گیسوان طلایی "دختر"
#گەلاوێژ←ستارە شباهنگ "دختر"
#دڵنیا←دلگرم و مطمئن" دختر "
#ڕۆژینا←مانند روز "دختر "
#دڵان←صاحب دل"دختر"/پسر
#دینا←پسندیده" دختر"
#ئهوین←عشق "دختر"
#ڕۆژان←روزها "دختر"
#دیا←بینائی و نور چشم "دختر "
#ژینا←زندگی "دختر "
#بەناز←نازنين "دختر"
#سایدا←سایە مادر"دختر"
#ژوان←میعادگاه "دختر "
#ئاژوان←عاشق"دختر"/پسر
#ئاسۆ←افق "دختر"/پسر
#مادیا←از نسل ماد"دختر "
#گوڵبین←بوی گل"دختر"
#نیلا←روشنایی"دختر"
#نشمیل←خرامان" دختر"
#سێبەر←سایە"دختر"
#هەتاو←آفتاب" دختر"
#کارین←کارا، توانمند"دختر"
#چرۆ←شکوفه درخت"دختر"
#سنوور←مرز، حد"دختر"
#هێرۆ←نام گلی زیبا"دختر"
#میدیا←سرزمین مردم ماد"دختر"
#هۆنیا←شعر و ترانە"دختر"
#هەڵاڵە←گل لالە"دختر "
#لاوین←نوازش دهنده"دختر"
#بەیان←صبح، سپیدە دەم"دختر"
#نەوژین←زندگی دوبارە"دختر"
#ئاگرین←آتشين٫کنايه از آدم شجاع
👇👇👇
✳️کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤2