ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
Forwarded from 🍀کاناڵی سروە🍀 ( سەلاح کوردی )
[ کوتوپڕشێعری عەفرین ]

تا لە { عەفرین } ناڵە دوورکەم هەر دەڕۆم
تابە خوێن ئەوناوە سوور کەم هەر دەڕۆم
ڕێ دەپێوم هەر وەکوو کۆڕی خەبات
تاکە {تەییب}چاوی کوور کەم هەر دەڕۆم
#قەلەندەر

ئەگەر شیرین و ڕەنگین خوێن نەبا کورد
ئەوەندەی بۆ دەبوو دژمن هەبا کورد
لە سەر حەق هێندە پێداگر دەوەستێ
لە ئەهریمەن دەمامک لادەبا کورد
#سۆران_حوسێنی

ئەگەر مێژووتان بیر مابێ
فاشیستەکان ،
لە دوای مەهاباد و قازی
نەیانتوانی ڕێگە بگرن
لە بەرخودان و ئازادی
هەلبجە ، کۆبانی ، شنگاڵ ، ...
ئەمجار عەفرین بۆتە مەکۆ
بۆ گەلی کورد ، بۆ مرادی
بەخێرهاتی
ئەی کارنەواڵی ئازادی
#تێکۆشەر

پەپوولە باڵ زێڕینەکە
داگیر کەران
لەسەر نەخشەی جوغڕافیا
بەچوار مێخەیان کێشاوی
دەسا هەوڵێ هێمەتێ خۆت ڕاچڵەکێنە داوی دیلی بپسێنە
چاوی فرمێسکاوی هەڵێنە
لەم پەڕ هەتا ئەو پەڕی کوردوستان گۆمێ خوێنە عەفرین
#مەهدی_گەردیگلانی_زریان

ئافەرین عەفرین،تۆ نامری، نابەزی
چونکە تۆ شاری شەرەف،شاخی حەزی
دڵگەشی دیکتاتوران:بارووتە هەر
تۆ هەتاوێکی کە قەت بەفر ناگەزی.
#بێوەر

‍ هەڤاڵان شەڕڤاڵان
ئەمڕۆ ڕۆژی هەستانە
عەفرین پێوویستی پێمانە
ئاڵای حیزبی بە لا بنێن
بە یەک ئاڵا هەنگاو بنێن
عەفرین بکەین بە گۆڕستان
بۆ دووژمنانے کوردستان
#ئاسۆ_مەریوان

عەفرینی چاوم
ئەدوورم
بە تاقی ئاسمانەوە
شایەد خوا
دەیان فڕینی
شەڵاڵ لە خوێنی دی و
داری زەیتوونی
لە دەشتێ ئەستێرە چاند
بۆ داچڵەکاندنی
ویژدانی خەوتووی جیهان
لە هەورەکان
سووری باراند...
#هەڵگورد_حەقپەرەست

کەرکووک نییە عەفرینە لاوانی لە سەرهەستن
مـەسئوولی بـەیەک دەنگی ئامادەنـە راوەستن
شێرەکچی لە مەیدانێ دەروەستی هەزار زۆڵە
حاڵین کـە هـەموو زاڵم داگیرکەرو بەد مەستن
#پارێزەر

ئەردوغانی نەزان ئەی بێ ئەقڵی بێ دین
پەت پساوی شێت نەتزانیوە کە کورد چین ؟
شەرت بێ بە تۆڵەی ئەو هێرشەی سەر عەفرین
لە تەرمو و سنور ساز کەین وەک دیواری چین
#نادرمستەفازادە_ڕەحیم_خان

نەخۆش کەوتم و چوومه دکتۆرگووتی پێم:
زامم و ناسۆڕی ئەمجارەت گەلێڬ سەخته
پێی نیشان دام وێنەی جەرگم
کون کون بووە بەو شێوەیه،
من خۆم زانیم و پێکەنیم
نه کەرکووڬ و نه کۆبانی
نه شەنگاڵ و خوورماتووە
خوێن و زامی جەرگم ئەمجار
بۆ ئێوەیه،عەفرینەکەم،بۆ ئێوەیه.
#شێرکۆجاویدفەر

گەر دەپرسن بۆچی وا مات و کزم؟
بۆ بە دایم خەم دەخۆم و عاجزم؟
چونکە پارەی جەرگی من خوێنی ڕژا
هەرچی لەولا هات دەڵێ با بیدزم!
#م_ع_هێرش

نامەوێت کەس تەنکەی برینی چڕمان بکات؛
باشە بە چ تاوانێک،
بەڕەی بەختم هەر لەلای تەنکییەەوە دەدڕێت؛
عەفرین!
بۆ تۆ،
من هەر دەتوانم شێعرم هەنیسک بدات؛
ڕووڕەشم لە ماڵی غەزەلی خۆم؛
ئەگەر دیسان گوێ ئاسمان گرانە
#_مستەفاهوشیار

لە بۆ شەنگال و کۆبانی
خۆمان کردوە بە قوربانی
ئێستاش ، عەفرین
بۆ تۆ دەمرین
#خۆشناو

گوڵەکانی عەفرین چەکدارن
بە تاڵە تاڵەی،
بسکی خاویان
سێدارەی ئەهریمەن
ئەهۆنن
#کازیوە_س_م

🍀کاناڵی سروە🍀
بەرهەمی هاوبەشی شاعیرانی گرووپی سروەی هێمن
https://tttttt.me/SirweyAdab
Forwarded from 🍀کاناڵی سروە🍀 ( سەلاح کوردی )
[کوتوپڕی زستانە شێعر]

( بەفر )

لەسەر ئەرکی: مامۆستا قەلەندەر
بە چاودێری: گرووپی سروە

1
دەروون سارای سەهۆڵ بەندان
بەروو سینگ و کەمەر ڕێک
کولووی بەفرێنە دایپۆشی
مەمی سینەی کەنیشکێک
#قەلەندەر
2
سەهۆڵی بەستووە دڵم
لە هەوای
ساردی دووریت.
#فەرید_ڕاژین
3
زستانە و قەندیلی تەمەن
بەفری زۆر لێ دەبارێ
داخم چۆڕەوی شاخ
گەرووی ویشکم تێراو ناکا.
#خۆشناو
4
بەستەڵەک وێنای لە ناخی دڵڕەقی
خێڵی نەیار!
تاجی لووتکەی کێوەکانە وڕەنگی
هەرمانە بەفر
#لەتیف_عەلەوی
5
به‌فر ....
تکا ده‌که‌م دابباره
هه‌مو خاکم دابپؤشه
ئاخر ئه‌وسال
هه‌موو جه‌سته‌ی
نیشتمانی من زامداره...
#ع_ا_هاوار
6
تەمەن گەیشت بە زستان و بەفر باری بە سەرما
تەنم لەرزی دەردی پیری ، دەڵێن لەرزی لە سەرما
#شوان_کوردستانی
7
بیر لە سووڕی وەرزەکان ناکەمەوە
کاتێک لە شەقامی بێ وەفایی
لەگل بەفری پار توامەوە
#محەمەد_حاجی
8
به‌فری ته‌م گرتی
کویستانی عه‌فرین
پیشکه‌ش به ره‌جه‌ب
سه‌د تف و نفرین
#مام_خەیاڵ
9
کلووی بەفری خەیاڵت،
بەم وەرزی زستانە،
پاش کۆچی دڵڕەقانەت،
ئاگردانی دڵتەنگیم دائەمرکێنێت.
#ڕێژنه
10
بەفر و زستان دوو هاواڵی هاوپەیمانن
وەک من و تۆ لە خۆشەویستی دەڕوانن
#تێکۆشەر
11
کوندە پەپوی سەر تاکە دارێکی زستانم
بە‌ کۆڵەواری غەم لە نێو سەرما وەیلانم
#کازیوە_س_م
12
بەفری زستان وای سپی کرد زۆربەی جیهان
بەس عەفرین و گشت کوردستان
دیسان ڕەش پۆش بۆ شەهیدان
#خورۆش
13
بە بەفر تۆم بیر دێتەوە
بووکە بەفرینە چێ دەکەم
لێم ون دەبێ دەتوێتەوە
#یووسف_نەسروڵاهی
14
ئاخری زستان بەفر و شڵێوە
مۆژدەی هاتنی بەهاری پێوە
#زریان
15
وەک من ئەویش لە ناخی دڵەوە دەگری
خۆشەویستیت چەن ساتێ بوو
بۆ من و بۆ بووکەبەفری؟
#فەرەیدوون_فیرووز
16
نەبوو بەفرێکی شادی بێ بەسەر کوێستانی ئەم ژینە
نساری نیشتمانی من, سەراسەر ماتەم و شینە
#پەژار_شەریفی
17
بالاپوشی ئه ندامی بوکی کویستانی
قه ندیل
مه یگیری داربه روه کان میوانیکی
بی به دیل
#ئیبڕاهیم
18
مانگی ڕێبەندان،بەفر و سەرمایه
یادی پێشەوا له دڵمان دایه
#شێرکۆجاویدفەر
19
بەفر و کڕێوەی زستان
جوانە شەو دەگەڵ دۆستان
دانیشی بە قسەی خۆش
خەمی دڵ بێ فەرامۆش
#نادرمستەفازادە
20
سارده، وەرزی زستانه
بەفره، دەگرێ بەهانە
گەر شەو، دڵیشی سارده
لەشی ڕوون وەک بەیانه
#ئەحمەد_ئیسمەعیلی
21
بۆ دڵی بەفرینی من ئەو دەردی دووریت ئاگرە
تک تکەی مەرگم دەبینی هەندێ دەستت ڕاگرە
#یوسف_ئیسماعیلی
22
لە سی بڕگە چۆن ئەدرکێ
ڕازی بەفر
سی هەزاریش هێشتا کەمە
کەیلە دڵم، پر لە غەمە
#ئەمیر_قیاسی_جاوید
23
زستانە، کڕێوە و بایە
وەرزی بەفر و سەرمایە
بەختی منی لێ دەرچێ،
سپی سپیە ئەو دنیایە!
#ل_چۆمان
24
بەزستان وبەسەرما
من دەکەم بیری گەرما
ساردی بەفرو کڕێوە
چوو بە ناخی جگەرما
#وەستاقەڵاڕەشی_سەردەشت
25
له چلەی زستانی دڵدا
من پەشێوی یادی تۆم
بەفر و سەرماش نەیتوانی
کەم بکا عیشقی دڵم
#مونیرە_عەبدوڵلاپوور
26
دوکتورەکەم...
بێ تۆیی ئەتۆ بەسەرگەلم دا
ئەوەندە ساردە
خەیاڵی بوونت کڕێوە دەکا
#مامەخەمە
27
لە مندا بەهیوای چرۆ مەبە
بەفری خەم ناتوێتەوە
بڕۆ ...
خۆر دەمێکە گوزەری کردووە
#هەڵگورد_حەقپەرەست
28
بەفری جارانم دەوێ
ئاخۆچاوم پێ کەوێ
بەم جۆرەبڕوا زستان
غەم لە دڵم ناڕەوێ
#زەمان
29
بەفر! مزگێنێ سەوزی خودابە
بۆ خاکەلێوەی ئاواتم
تاقە دیاریی ئاسمانە
بەفر! بۆنی خەم نادات
#_مستەفاهوشیار
30
سڵاوی زستان بەدەم کڕێوە
پیڕۆز بێ لێتان سەردی و شڵێوە...
#سوڕەییا_ئەفشارنیا
31
ببارە بەفری زستان تۆم کەمە و بەس
هەموو دەردی جیهانم ها لە بەر دەس
#ئێقباڵ_محەمەدی
32
هەتا سەمای کلۆبەفران
لەئاسمان بەگوڕتر بێت
تێخزانی لابەلای کورسی
گەرمتر و گەڕالاوژە بەگەڕتر
و شەوچەلە بەتامتر دەبێت
#سولەیمان_پیرۆتی
33
ئەگەر زستانی دڵی من
بەفری نەبێ و
بەهاری دڵت بارانە
چلۆن سەروی خۆشەویستی
سەر دەکێشێ بە ئاسمانا؟
#ناسر_خزرپوور
34
بەفری چەند ساڵەی کەژی خەم هەر نەتواوە سروە گیان
گەر زەویم سەر بەست نەبێ بۆ چیمە دیاری هەورەکان
#سیامەند_خزری_لاچینی
35
باڵات کوێستانەو
منیش لە خەیاڵما
ڕاوچیێکی ماندوو،
تینووی بەفراوی لێوەکانت...!
#ع_قادری
36
هەم چلورە و هەڵمی زار و
بەفری زستان وە بیر دێنێ
پشودان وهەناسەی
سەردی کوردان
#تەها_دەریا
37
بەرۆکت ئاوەڵایە
سینەکەت بەفری نشێو
کوردم و هانا و ئەوینم
بەفر و قەندیلە
#بێ‌خیش
38
سەرماو زستان بەفرو باران
هێزی نابێ
چاوکاڵی من کە تۆم هەبێ
#حەسەن_ڕەویش_پارێزەر
39
بەفرانبارە
هەتاو کزە مانگ نادیارە
دڵی منیش لە دووری تۆ
پڕ لە دەرد و لە ئازارە
#ئاسۆ_مەریوان
40
سەر و دڵم سپی،
بەفری سەرم لەداخی غایەن
دڵم لە داخی نەیار،
دڵی کوردستانیان بڕی
#هێرش_شۆڕەسوار


🍀کاناڵی سروە🍀
بەرهەمی هاوبەشی شاعیرانی گرووپی سروەی هێمن
https://tttttt.me/SirweyAdab
[ شەوەشێعری خۆشەویستی ]

1
لە ڕێگەی خۆشەویستیما بەتۆ گەیم و بڕێم مەودا
ئەمن ماندوویی نازانم کەتینووی تۆم و سەد سەودا
#قەلەندەر
2
ئەوینم
ئەگەر تەمەن بدا مەودا
ڕێگایەکی چڕ دەپێوم
با ماندوو بم و تینوو...
ویشک بن گەروو و لێوم
بەس بە تۆ بگەم
ناسکە سێوم.
#خۆشناو
3
دەریایێکم
لەتینوێتی بێ تۆیی دا دەخنکێم
ئای کە مەودای ئەوینمان
چەندە ماندو چەند شەکەتە
ڕێبوارێکی ڕێی خۆشەویستیمە
یاپێت ئەگەم
یا گەردەنم
بۆ گوللەو سێدارە وپەتە
#تەها_دەریا
4
لە خەونی ئەشقت کە ڕاچڵەکیم،
تینویە کۆرپەی دڵ،
تێرئاو نەبوو،
لە‌هیچ کانیێک!!!
#ڕێژنە
5
من لە ڕێی گەیشتن بەعیشقم
دڵنیام ماندوو نەبووم
بۆ بڕینی بەینی دوو دڵ
قەت وەها تینوو نەبووم
#خورۆش
6
مه ودای پێک گه یشتن نادیار
ماندووم ماندوو
تینووم تینوو
رێگای ئه وین بێ کۆتایی
#عەباس_مەولوودی
7
ڕێگا سەخت و منیش ماندوو خەمینم
بەڵام تینووی گەیشتن بە ئەوینم
کە مەودام تێپەڕاند و لێوی تۆم گرت
ئەمن خۆشبەختترین کوڕ ڕووی زەوینم
#فەرید_ڕاژین
8
ئەوین کارێکی پێکردم،لە ڕێگا ماندوو بێزار
تینووی ئاو و خاکێکم،ساڵەها بۆی ئینتێزار
لە مەوداو عەهد و قەرارم،بە سەرهاتم نادیار
هەتا گەیشتنی ئاوات،پەژارە و خەم ،بە خەروار
#لەتیف_سائێل
9
ئەمن تینووی ئەوینت بووم
لە ڕێگای خۆشەویستی دا
بە ماندوویی گەییشتم پێت
شکاندم هەیبەتی مەودا
#یووسـف_نەسروڵاهی
10
بێ مەودایەڕێگای عیشق وئەوینت
ویشک وماندووم لەتاولێوی بەتینت
تۆساحیری منم هاڕووتی تینوو
ناگەم بەتۆکوانێ ویژدان ودینت
#فەڕەنگ
11
ڕێبواری ڕێگەی ئەوینم مەودا دەبڕم بە تینویی
هەروا دێم و ناگەم بە تۆ ماندوترم لە ماندویی
#سەلاح_کوردی
12
ماندوو, و شەکەت لە ڕێی عیشق و ئەوینی تۆم
بڵێی ژین مەودای بێ , پێت بگەم گوڵی خۆم
#نادرمستەفازادە_رحیم_خان
13
لە تەنووری خۆشەویستی
تینووێ گڕی ئاگرم
لە سنووری ئەوینی تۆ
کۆنە ماندووی تاجرم
بە هەزار مەودایش نا دۆڕم
ڕێگای هەوراز دەپێوم
هەر دەبێت پێت بگەییم ڕۆژێ
بێ تۆ بەرگە ناگرم
#فەردین_حوسێن_پەناهی
14
مەودا دەبڕی به تینوویی
ئەمن فیدای رێی ئەوینت
ماندوو نەبی ئازیزەکەم
دڵنیا به هەر دەگەم پێت
#مونیرە_عەبدوڵلاپوور
15
ئەگەرچی لەڕێی ئەوین دا
مەلێکی ماندوو نەناسم
بەڵام مەودای گەییشتنت
تینووم دەکا و پێی کەساسم
#تێکۆشەر
16
ئەمن تینووی ئەوینی تۆم دەزانم رێگە
زۆر دوورە
بەڵام ماندوو لە مەودا نیم، دەگەم ئازیز
لەمن سوورە
#حەسەن_رەوێش_پارێزەر
17
تینووی ڕێگای ئەوینی تۆم
گەر مەودای تەمەن بهێڵێ
شەرته ماندوو نەبم
تا ئەوڕۆژەی مابم لە ژین
#دڵنیا
18
ماندووی ڕێگاکەی ئەوینم
ڕێبوارێکی پڕ لە تینم
تینووم و مەودا گەلێک زۆر
هەیهات بۆ کەسەری ژینم
#کازیوە_س_م
19
تینووی ڕێگای بەرزو نزمی مەودا
دووری ڕێی ئەوینم
ماندوو نابم گەر گەیشتن بەو عشقەوە ڕوون ببینم
#وەستاقەڵاڕەشی_سەردەشت
20
تینووی عەشقم ماندووت کردوم لەو ڕێگایە
زۆر حەستەمە بیپێوم من ئەو مەودایە
#شەوین_شنو
21
له سەر رێگای ئەوینت دا
نەگەی پێم دەستی ماندووی
ئەتۆش تینووی ئەوینم بووی
ئەلان چی هەستی لێ ساندووی
#سۆران_بۆوکان
22
مەودای دوورت ڕێگایێکە نابڕێتەوە
بەفری خۆشەویستیت کانیاوێکە ناچێتەوە
منیش زۆر تینووتر لە مارووتم
بۆ گەیشتن بەو ئەوینەت
پەیتا پەیتا بئ ماندوویی ڕێگە دەبڕم،
هەر دێم لە دووت
#هێرش_شۆڕەسوار
23
ماندوم ناکا ڕێگایی درێژبە پێ برۆم
چۆن عاشقێکی مجنونم و تامەزرۆم
#مەلا_ئەحمەد
24
لە خەیاڵما
گەیشتم بەتۆ
مەودای ئەوینی تۆم بڕی،
تینوو بووم و
لە کانیاوی لێوەکانت
بە ماندوویی
مەزەی ماچی ئەتۆم چڕی .
#ع_قادری
25
تینوی ئەوێنی عشقی تۆمە
لەمێژە چاوەڕێ دەکەم
دڵ نەسرەوتوومودا کورت
حەز لە مانگی نۆ دەکەم
#زریان
26
دڵ ئەوینداری نیگاتە، لێبووە
ڕێ بە بێ مەودا دەپێوێ، ماندووە
زۆری سەخته بگرێ پەیت٭ و پێت نەگات
دڵ کە تامەزرۆیە، مەیلی تینووە
#ئێقباڵ_محەمەدی
27
لە ڕێگای عەشق
کە دوو دڵدار بە یەک دەگەن
ماوەی ماچێ
هەم توونیەتی و هەم هیلاکی
زوو دەردەچێ
#فەرەیدوون_فیرووز
28
لە ڕێی ئەوینت قەت ماندوو نابم، مەودا دەبڕێنم
کە گەیشتم بە تۆ توونێتی حەزم بە ماچ دەمرێنم
#مامەخەمە

🍀کاناڵی سروە🍀
بەرهەمی هاوبەشی شاعیرانی گرووپی سروەی هێمن
https://telegram.me/Mostafazadeh2
کاتێ وەلامدا شەدە و شاڵی تۆ
بۆنم کرد سینە و پرچی کاڵی تۆ
گوێم دایە ناڵە و گڕ و گاڵی تۆ
کاتێ دەمم هات بۆ نێو خاڵی تۆ
ماچ دەکەم گۆنا و چەنەی چاڵی تۆ

کاتێ کە کەوتم لە قاپی دەرگات
خۆم کردە قەقنەس، خۆم کردە فیدات
هەتاکوو بگەم ڕۆژێ بە باڵات
گیانە ڕۆح دەدەم بۆ بزە و نیگات
دەیکەمە جادە ڕێی بەر ماڵی تۆ

کاتێ باوەشت کردەوە لە بۆم
ئەو کاتەی هەستا لە دەروون بۆ سۆم
بە گەرمی لەشت توامەوە وەک مۆم
کاتێ کە هاتیە دە باوەشی خۆم
سەر دەنێمە سەر باسک و باڵی تۆ

کاتێ بە لامدا ڕادەبری خانم
کاتێ کە شانت ئەخشێ لە شانم
ئەو کاتەی گەرما دەبەخشیە گیانم
لە من دەتارێن ناخۆشیەکانم
خۆش دەبێ حاڵی من بە حاڵی تۆ

کاتێ بە پەنای تۆدا ڕابردم
تیری مژۆڵت ئاڕمانجی کردم
تارمایی خەمت لە ڕوودا شردم
بەرەو ترۆپکی ئەوینت بردم
خوایە چەند خۆشە لە لاو پاڵی تۆ

کاتێ وادەت دا بۆ یەکتر ببین
جوابت دامەوە بە وشەی شیرین
هاتە سەر لێوت، خەندە و پێکەنین
لە ڕۆمانی دڵ بوویە خاتوو زین
تۆ ماڵی من بە ، منیش ماڵی تۆ

#خۆشناو
@Xoshnaw000


کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🌷 ــ ۱۷

منی ئاوارە لە دووی یارە کەوا مات و کزم
غەمی هیجرانە لە دڵ وەک سەمەرەی باغی حەزم

گوڵەکەم کەی منی شێت دێتە لەبم سێو و بەهێ
خەفەتم زۆرە وەرە لێرە بە بێ تۆ وەڕەزم

کاوە داشبەندی

🌷 ــ ۱٨

دوور لە یارم من بە جارێ
کێش و وەزنم هاتە خوارێ
کەس نەبوو شەو هاو دەمم بێ
دەردی هیجران کەی دەتارێ
شەو بە گریان خۆم فریو دا
ڕۆژ گەڕاوم تا ئێوارێ
کەی سەفەر وایە گوڵی من
زەفت نەبوو ناوت لە شارێ

#{خورۆش}#کوتووپڕ

🌷 ــ ۱۹

قەرار وایه له دوورەوە سەفەر کەم
بە چوارینەی له چاوی یار نەزەر کەم
ئەگەر بێ و نەکا هەستی نزیکی
ئەمن تۆبه لە شێعری بێ ئەسەر کەم

#میلاد_کیانپوور #کتووپڕ

🌷 ـــ ۲۰

کێو و شاخی وتەنە هەر دەم یارو هاودەمم
لەسەفەر دا بەوێنەی شادە دڵی پڕ خەمم
هەردیمەنێک‌ دەبینم گوڵ‌و باخیم دێتەبیر
لە دەوری‌دەگەڕێم من پەپوولەم ئەوە‌ شەمم

#نادرمستەفازادە_ڕەحیم‌خان

🌷 ــ ۲۱

[هیجران]

ئەوە ئەمشەو شەوی هیجرانی یارانە
شەوی پڕ مەینەتی ئەمرازی بارانە
بە چاوی شێعرەوە لەم کۆڕە بڕوانن
ئەگەرچی چاوی شێعری من
هەنیسکی پڕ لە گریانە
مەپرسن بۆچی پەروانە
لە شووشەی پەنجەرە ئەدوێ
ئەویش وەک من
ئەوینداری چرای ڕووناکی ماڵانە

#ڕاوێژ_خزرپوور

🌷 ـــ ۲۲

لـە هیجـرانـت دڵ و گیـانـم دەبـرژێ
سـەفـر عەقـڵ و خـەیـاڵتـم دەپـڕژێ
بە دووری چاو ئەدووری بەو وێنەوە
گـڕی یـارە دوو بـەیتیـم وا دەگـرژێ

#شوان_کوردستانی#کوتوپڕ

🌷 ــ ۲۳

ئەگەر یار و ئەوینی تۆم
مەکە دووری گوڵم ئاخر
دەڕێژم دڵ لە پای عەشقت
هەتا سووری گوڵم ئاخر

سەفەر لابە لەسەر چاوم
نەکێشم دەردی هیجرانت
بە عەتری خۆت دڵم ڕوونکە
نەچێ نووری گوڵم ئاخر

#سۆران_بۆکان

🌷 ــ ۲٤

لە هیجرانت نەماوە بیرو هۆشم
لە هەر لاوە کزو مات و خەمۆشم
گەلێک گەڕام لەدووت یاری نازەنین
بە ناکامی خەمی هیجران دەنۆشم

"وەستا"قەڵاڕەشی
سەردەشت


🌷 ــ ۲۵

ئەی یار سەفەرت
نەبووە دووری بۆ دڵ لە دڵ
هەڵڪەندنی گۆڕێڪ بوو
منت پێ خستە ژێر گڵ

واحید سۆفیزادە ــ ڪارزان

🌷 ــ ۲۶

تریفه‌ی جوانی هه‌نێکه‌ی له‌ پڕشنگی گه‌لاوێژه‌
نزا و پاڕانه‌وه‌ی وه‌سڵه‌ هه‌تا ده‌ستم به‌ ده‌ستنوێژه‌

له‌ ڕه‌مزی گفت و گۆیه‌ک بوو نیگای چاوی له‌ چاومدا
نه‌ بوو زانایه‌ بێ بیکا شڕۆڤه‌ی ئه‌و وت و وێژه‌

له‌ دوای کۆتایی هیجرانی له‌ بۆ دیده‌ شه‌فا دێنێ
گلێنه‌ی چاوی بێ سۆمایه‌ ئاتاجی به‌ ساڕێژه‌

بێ خێش

شه‌وه‌ شێعری سروه‌ کتو پڕ

🌷 ــ ۲۷

ڕۆژگارم تاڵە بێ تۆ ، ئاسکی شاخانم مەڕۆ
ژێی ژیانم شاڵە بێ تۆ ، قومری باخانم مەڕۆ

کەی سەفەر چوون وایە؟ باری دووریەکەت قوڕسە و بە ژان
تاکە ڕۆژم ساڵە بێ تۆ ، ئێشی ئاخانم مەڕۆ

#کوتوپڕ_#خۆشناو


🌷 ــ ۲٨
دڵی بردم دڵ ئارامی نەمـا یار
سەفەر ڕۆیی لە تاو دووریت خەفەتبار
تکەی ئەسرین شەداری کردوە زوڵفم
پەرۆش و دڵ بەخەم شێوا و و بێمار

#شەوێن_(شنۆ)_کوتوپڕ


کاناڵی ژیان جوانە، کاناڵێک بۆخزمەتی زمانی کوردی
http://telegram.me/Mostafazadeh2
وردە شەرم

کچە جوانەکەم!
ئەستێرەکەم!
شەرم مەکە
پێم خۆشە
لە بەر کامێرا
سەر هەڵێنی
لەبەر شان و کۆڵت مرم
هەر کە دەڵێی: بابە چۆنی؟
لە گەڵ بزەی لێوەکانت
بۆ من هەموو دنیا دێنی.

#خۆشناو


کاناڵی ژیان جوانە،
ئەشقی کۆڵانی ڕابردوو
شێواز: غەزەلی نوێ

چوومە کۆڵانی ڕابردوو
ئەو ڕۆژەی وا دڵمت بردوو
بە ئەسپایی ئاشقت بووم
سینگم بۆ کردی بە پردوو

لەو کۆڵانە تەنگە بەرە
وەک لاولاوە تێک دەهاڵاین
بە دەم جریوەی چوێلەکان
ئەتۆ نازت بۆم دەکردوو

سەرم لەنێو کۆشت دەنا
چاوم لە چاوانت دەبڕی
بە ورشەی ئەستێرەی چاوت
کاژەڵەی ڕۆحم دەمردوو

بزە دەهاتە سەر لێوت
غونچەی دەمت دەجووڵاوە
سکڵی ئاواتم بۆ لێوت
دڵمی دەکرد بە ئاوردوو

شۆڕەبی گۆشەی حەوشەتان
مەکۆی ئاوات و ڕازم بوو
کاتێ باران دایدەدایە
پەنامان بۆ وێ دەبردوو

زەنگوڵ زەنگوڵ خۆشەویستی
بە چرپەی لێو و هەناسە
دەتکایە نێو دەمی ئەوین
ژەنگی دڵمان پێ دەشوردوو

چەتری قژت ئاڵۆز دەکرد
دەبوو بە پەرژینی سەرم
تاڵ بە تاڵی عەتراوی بوو
بۆنی گوڵی سوور و زەردوو

چاومان لەسەر یەک دادەنا
هەناسەمان تێک دەهاڵا
پەپوولەی ماچ پەڕپەر دەبوو
لە سەر دەمی ئاڵ و وردوو

دوگمەی بەرۆکت دەترازا
بیبیلەی چاوم ڕوون دەبوو
بە بۆنی دوو لیمۆی کاڵت
ساڕێژ دەبوو ئێش و دەردوو

جووتە کۆترەکەی گوێسوانە
حەزی من و تۆیان دەدی
گمەیان لێ نەدەبڕاوە
بە کوێری چاوی نامەردوو

ئەمشەو گڕی حەز و تاسەت
پۆلی دەرکرد لە نێو دڵم
دیسان دەبێ ئاخ هەڵکێشم
ئاخ بۆ ڕۆژانی ڕابردوو

#سەلاح_کوردی ۸/٥/۱۳۹٥

پەنجەت لە سۆزی دڵ دەخست
بالۆرێکت بۆ هەڵدەدام
دەهاتن فرمێسکێ چاوم
لە گەڵ هەناسەی دە سەردوو

دەسرۆکێکت دەر دەهێنا
چاوی تەڕمت پێ دەسڕی
بە بۆنی خۆشی دەسرۆکە
دەبوومە شێتی سەر هەردوو

حەزم لە ماچی گەردن بوو
خاڵێکم تێدا شک دەبرد
بە ئەسپایی ماچم دەکرد
گەردنی پاک و بێگەردوو

جار جار لە قەست دەڕۆیشتی
دەتگوت:دەڕۆم نایەمەوە
شەش خانی ئومێد نەدەما
وەک شەشخانی تەختە نەردوو

نەت دەتوانی بە جێم بێڵی
بە غار بۆ لام دەهاتیەوە
کێڵگەی ئەوینی قاقڕمت
بە جارێ کردە شێوەردوو

ئێستاش ئازیزم ، هەناسە
با بیر لە داهاتوو کەیین
ژیانێکی خۆش و هەرمان،
بە بیرەوەری ڕابردوو

#ڕەحیم_خزری #خۆشناو


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
لە کاتی وەفاتی مامۆستا هێمن، خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ ڕەئووفی نەقشبەندی لە باشوور دەبێت و پرسەنامەیەک بەو جۆرە بۆ مامۆستا هەژار دەنێرێتەوە.

پرسە

غەیبەتم گەرچی هەیە ئەمڕۆ لە نێو دۆست و برا
هر که می خواهد ببیند، در غزل بیند مرا

آتش دل چون سراج و شعر من همچون زحاج
نوری ناو شیشە بە وێنەی چلچرایە ئاشکرا

می شوم پنهان بە شعر خویشتن تا خود دمی
ماچی لێوی یاری خۆم کەم کاتێ شێعرم گوترا

گەر هەژارم، دەستی هانا درێژ دەکەم بۆ لای هەژار
بەڵکی دەسگیرم بکا بۆ شینی هێمن برا، برا

دڵ غەمینە چەم نەمینە کۆڕی شادی شینە، شین
سعدی ار با ما نشیند برفشاند دست را

سەروی باخی سروە ڕۆیی وا بە ئەمری فَارجَعی
فَادخُلی فی الجَنّةِ، قوم بێ لە بادەی کەوسەرا

تازیانەی ئەم تازیانە کەسەرێکی دایە گەل
تازیانە پێت ئەڵێم: قَد ذِلذَلَت كُل الوَری

دڵ کە سەری پێ نەماوە و هێمنی لێ ڕۆیوە
خۆزگە بۆ سینەی هەژارم ئەم بەڵێنیە دەرکرا

تا خەڵک لاوی نەنێژێ، تاکو گەل تاڵی نەچێژێ
تاکو چەم ئەسرین نەڕێژێ مافە دەخورێ، بەش خورا

کاتێ پرسیم:کێ بەرپرسی پرسەیە بۆ پرسەکەم؟
تازیەیی لێ کەم، کە تازە دەرکی وێژەر داخرا

هاتە گوێم ڕوگەی موکریان بەڵکی کوردوستانەکەت
میری مەڵبەندی ئەدەب، ئوستادی شیعر و شوعەرا

هەر هەژارە بۆتە دێوانەی هەزاری وەک هەژار
تا لە دیوانا کە دیوانی گوڵی پەڕ پەڕ کرا

پۆلی شاعیر وا کە سووتاون بە پۆلی کۆچی یار
بۆ دیاری ئەو ئەکەن بەدیاری پرسەی ماجَری

ڕەببی تۆ بێ وەی بمێنی سا بە حەققی نون و صاد
نَصّە بۆ نون وَالقَلَم، پەنجەت بەبێ قیژە و هەرا

وێنەیی لەعلی بە ڕاستی ئەسڵ و عەکست هەر یەکن
ئاوەژوو نەعلی ئەکەم من دوژمنت بە دوو سەرا

مەرگی ئازیزان ئەگەرچی تاڵ و تیژ و دڵبڕە
دلبرم در گوش جانم میدمد این نکته را

غم مخور ای نقشبندی از اَلَم کاندر اَلَم
خوا مزێنی داوە کوردیش هاکوو مافی پێ بڕا

شێخ ڕەئووف نەقشبەندی(هەژار)

#خۆشناو

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سەرچاوەی پەندی گۆشتی سەر چەپەر چیە

کاتی خۆێ لە خوالێخۆشبوو باوکم"میرزا حەسەن"م  پرسی:
وتی: قەدیم ئەگەر دەچووینە بازاڕان وەکوو قەباخکەند و بناو و میاندواو و ...
قەسابان کەلاکی ئاژەڵیان لەت‌وپەت دەکرد و لە سەر چەپەرێک ڕیزیان دەکرد بۆ فرۆشتن
چەپەر دیارە وەکوو تانە بە شوڵی ئەستوور و باریکی دار دەتەنرا و بۆیە گۆشتەکەیان لە سەر دادەنا تا پیس نەبێت و لە ژێرەوەش با بکێشێت و بۆن نەکا
جا بۆ کەس مەعلووم نەبوو ئەو گۆشتە مندارە، گورگ لێیداوە، چۆنە و چۆن نیە
خەڵکیش دەیانکڕی و چونکێ کەس لە چاک و خراپی و حەڵاڵ و حەرامی گۆشتەکە نەدەگەیشت دەیانگوت: وەباڵ بە ئەستۆی خۆی،ئەڵبەت نرخەکەشی لە شوێنی دیکە کەمتر بوو.
جا خوا دەزانێ مێژووی چەندە و لە کەیەوە ئەو کارە کراوە.
هەر بۆیە کاتێ شتێێک دەفرۆشن و لێی دوودڵن دەڵێن: بە گۆشتی سەر چەپەر دەیفرۆشم
یا کەسێک شتێک دەکڕێ دەڵێ: بە گۆشتی سەر چەپەرم  کڕیوە
واتا نازانم حەڵاڵە، حەرامە، بەکار دێ یا نا.

#خۆشناو

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👏1