ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
[ شەوەشێعری خۆشەویستی ]

1
لە ڕێگەی خۆشەویستیما بەتۆ گەیم و بڕێم مەودا
ئەمن ماندوویی نازانم کەتینووی تۆم و سەد سەودا
#قەلەندەر
2
ئەوینم
ئەگەر تەمەن بدا مەودا
ڕێگایەکی چڕ دەپێوم
با ماندوو بم و تینوو...
ویشک بن گەروو و لێوم
بەس بە تۆ بگەم
ناسکە سێوم.
#خۆشناو
3
دەریایێکم
لەتینوێتی بێ تۆیی دا دەخنکێم
ئای کە مەودای ئەوینمان
چەندە ماندو چەند شەکەتە
ڕێبوارێکی ڕێی خۆشەویستیمە
یاپێت ئەگەم
یا گەردەنم
بۆ گوللەو سێدارە وپەتە
#تەها_دەریا
4
لە خەونی ئەشقت کە ڕاچڵەکیم،
تینویە کۆرپەی دڵ،
تێرئاو نەبوو،
لە‌هیچ کانیێک!!!
#ڕێژنە
5
من لە ڕێی گەیشتن بەعیشقم
دڵنیام ماندوو نەبووم
بۆ بڕینی بەینی دوو دڵ
قەت وەها تینوو نەبووم
#خورۆش
6
مه ودای پێک گه یشتن نادیار
ماندووم ماندوو
تینووم تینوو
رێگای ئه وین بێ کۆتایی
#عەباس_مەولوودی
7
ڕێگا سەخت و منیش ماندوو خەمینم
بەڵام تینووی گەیشتن بە ئەوینم
کە مەودام تێپەڕاند و لێوی تۆم گرت
ئەمن خۆشبەختترین کوڕ ڕووی زەوینم
#فەرید_ڕاژین
8
ئەوین کارێکی پێکردم،لە ڕێگا ماندوو بێزار
تینووی ئاو و خاکێکم،ساڵەها بۆی ئینتێزار
لە مەوداو عەهد و قەرارم،بە سەرهاتم نادیار
هەتا گەیشتنی ئاوات،پەژارە و خەم ،بە خەروار
#لەتیف_سائێل
9
ئەمن تینووی ئەوینت بووم
لە ڕێگای خۆشەویستی دا
بە ماندوویی گەییشتم پێت
شکاندم هەیبەتی مەودا
#یووسـف_نەسروڵاهی
10
بێ مەودایەڕێگای عیشق وئەوینت
ویشک وماندووم لەتاولێوی بەتینت
تۆساحیری منم هاڕووتی تینوو
ناگەم بەتۆکوانێ ویژدان ودینت
#فەڕەنگ
11
ڕێبواری ڕێگەی ئەوینم مەودا دەبڕم بە تینویی
هەروا دێم و ناگەم بە تۆ ماندوترم لە ماندویی
#سەلاح_کوردی
12
ماندوو, و شەکەت لە ڕێی عیشق و ئەوینی تۆم
بڵێی ژین مەودای بێ , پێت بگەم گوڵی خۆم
#نادرمستەفازادە_رحیم_خان
13
لە تەنووری خۆشەویستی
تینووێ گڕی ئاگرم
لە سنووری ئەوینی تۆ
کۆنە ماندووی تاجرم
بە هەزار مەودایش نا دۆڕم
ڕێگای هەوراز دەپێوم
هەر دەبێت پێت بگەییم ڕۆژێ
بێ تۆ بەرگە ناگرم
#فەردین_حوسێن_پەناهی
14
مەودا دەبڕی به تینوویی
ئەمن فیدای رێی ئەوینت
ماندوو نەبی ئازیزەکەم
دڵنیا به هەر دەگەم پێت
#مونیرە_عەبدوڵلاپوور
15
ئەگەرچی لەڕێی ئەوین دا
مەلێکی ماندوو نەناسم
بەڵام مەودای گەییشتنت
تینووم دەکا و پێی کەساسم
#تێکۆشەر
16
ئەمن تینووی ئەوینی تۆم دەزانم رێگە
زۆر دوورە
بەڵام ماندوو لە مەودا نیم، دەگەم ئازیز
لەمن سوورە
#حەسەن_رەوێش_پارێزەر
17
تینووی ڕێگای ئەوینی تۆم
گەر مەودای تەمەن بهێڵێ
شەرته ماندوو نەبم
تا ئەوڕۆژەی مابم لە ژین
#دڵنیا
18
ماندووی ڕێگاکەی ئەوینم
ڕێبوارێکی پڕ لە تینم
تینووم و مەودا گەلێک زۆر
هەیهات بۆ کەسەری ژینم
#کازیوە_س_م
19
تینووی ڕێگای بەرزو نزمی مەودا
دووری ڕێی ئەوینم
ماندوو نابم گەر گەیشتن بەو عشقەوە ڕوون ببینم
#وەستاقەڵاڕەشی_سەردەشت
20
تینووی عەشقم ماندووت کردوم لەو ڕێگایە
زۆر حەستەمە بیپێوم من ئەو مەودایە
#شەوین_شنو
21
له سەر رێگای ئەوینت دا
نەگەی پێم دەستی ماندووی
ئەتۆش تینووی ئەوینم بووی
ئەلان چی هەستی لێ ساندووی
#سۆران_بۆوکان
22
مەودای دوورت ڕێگایێکە نابڕێتەوە
بەفری خۆشەویستیت کانیاوێکە ناچێتەوە
منیش زۆر تینووتر لە مارووتم
بۆ گەیشتن بەو ئەوینەت
پەیتا پەیتا بئ ماندوویی ڕێگە دەبڕم،
هەر دێم لە دووت
#هێرش_شۆڕەسوار
23
ماندوم ناکا ڕێگایی درێژبە پێ برۆم
چۆن عاشقێکی مجنونم و تامەزرۆم
#مەلا_ئەحمەد
24
لە خەیاڵما
گەیشتم بەتۆ
مەودای ئەوینی تۆم بڕی،
تینوو بووم و
لە کانیاوی لێوەکانت
بە ماندوویی
مەزەی ماچی ئەتۆم چڕی .
#ع_قادری
25
تینوی ئەوێنی عشقی تۆمە
لەمێژە چاوەڕێ دەکەم
دڵ نەسرەوتوومودا کورت
حەز لە مانگی نۆ دەکەم
#زریان
26
دڵ ئەوینداری نیگاتە، لێبووە
ڕێ بە بێ مەودا دەپێوێ، ماندووە
زۆری سەخته بگرێ پەیت٭ و پێت نەگات
دڵ کە تامەزرۆیە، مەیلی تینووە
#ئێقباڵ_محەمەدی
27
لە ڕێگای عەشق
کە دوو دڵدار بە یەک دەگەن
ماوەی ماچێ
هەم توونیەتی و هەم هیلاکی
زوو دەردەچێ
#فەرەیدوون_فیرووز
28
لە ڕێی ئەوینت قەت ماندوو نابم، مەودا دەبڕێنم
کە گەیشتم بە تۆ توونێتی حەزم بە ماچ دەمرێنم
#مامەخەمە

🍀کاناڵی سروە🍀
بەرهەمی هاوبەشی شاعیرانی گرووپی سروەی هێمن
https://telegram.me/Mostafazadeh2
#سڵاو_و_ڕێز_ئازیزان

#تێبینی لەسەر پیتے( )

ئەم پیتە وەکوو یەکێک لە پیتە بێدەنگەکان ناسراوە، شێوازی دەربڕینی ئەم پیتە لە زمانی کوردیدا و لە سەرەتای وشەدا بە شێوەیەکە کە هەمیشە وەک پیتی "ڕ" قەڵەو دەری ئەبڕین،

بەداخۆ زۆر کەس وا ئەزانن کە پێویست ناکا نیشانەی حەوتی بۆ دابنرێ...
بەڵام ئەم جۆرە جووڵانەوە لەگەڵ ئەو پیتە کارێکی زۆر هەڵەیە و ئەەبێ ئەو پیتە لە هەر شوێنێکدا بێ بەو نیشانەوە بنووسرێ

وەکوو:
#ڕێبوار= رهگذر
#ڕێگا= راە
#ڕووناک= روشن
#ڕۆژنە= روزنە
#ڕێژنە= رگبار باران
#ڕەوەز= چینش طبیعی سنگهای ردیفی در کوە ردیفای بزرگ و مرتب
#ڕەوەند_کۆچەر= چادرنشین و کوچنشین و ییلاق و قشلاق کردن

هەر وەها ئەم پیتە ( ڕ) وەکوو لە سەرەتای وشەدا هەیە لە ناوەند و کۆتایی وشەیشدا بەدی دەکرێتن
وەک:
#تووڕە= عصبانی
#زووڕە= دەنگی گریان تایبەت مناڵ کە بەپڕی بگری
#جیڕە= صدای در یا پنجرە
#قووڕە= صدای بعضی حیوان کە از شدت ترس و درد باشد
👆👆👆
پیتی ڕ لە ناوەندی وشەدا

#قاقڕ= سووتێنراو شوێنی بێدەنگ و ژیان شوێنێ کە گیای لێ شین نابێ
#سیخوڕ= خبرچین جاسوس
#سووچڕ= نوعی جوجەتیغی با تیغای بزرگ کە در مواقع خطر پرتاب میکند
#زاخڕ= جایی شیبدار و سنگلاخی
👆👆👆
لەمانەیشا ڕ لە ئاخردایە

ئەشێ بێ جیاوازی لە
سەرەتا و ناوەند و کۆتایی وشەدا ئەم پیتی ڕێ بە قەڵەو بنووسرێ و بخوێنرێتەوە وە باڵەیش واتە ئەو ۷چکۆڵەی لە سەر بێت

حرف ر در زبان کوردی اگر در اول کلمە بیاد حتما و باید
کلفتتر خواندە شود و با این حرف 👈ڕ 👉نوشتە می شود مثل

#ڕووداو= حادثە رویداد
#ڕواڵەت= ظاهر
#ڕێوی= روباە
#ڕاستە= کنایە از چیزی راست و درست
#ڕەنگاڵە= پرندای رنگارنگ دامنە ڕنگین
#ڕاز= رمز سر
#ڕێگە= راە

حرف ڕ بالەدار کە نشان کوچک ۷ دارد، در اول و وسط و آخر کلمە باید با صدای کلفت خواندە شود و نوشتە شود
مثل؛

#ڕێباز= راە هدفدار
#ڕێبەر= رهبر پیشوا
#ڕێگەش= راه درست راه بلد
#ڕێبین= رهیاب رهبر

#بەڕێز= بااحترام
#بەڕۆژ= جایی رو بە آفتاب آفتابگیر
#فڕۆکە= هواپیما
#پەڕان= درحال پرش یا چیزی پراندن

#پاپۆڕ= کشتی
#سیخوڕ= جاسوس
#بگۆڕ= تغییر دهندە
#سووڕ= چرخە
براتان #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#سڵاو_و_ڕێز_ئازیزان

#تێبینی لەسەر پیتے( )

ئەم پیتە وەکوو یەکێک لە پیتە بێدەنگەکان ناسراوە، شێوازی دەربڕینی ئەم پیتە لە زمانی کوردیدا و لە سەرەتای وشەدا بە شێوەیەکە کە هەمیشە وەک پیتی "ڕ" قەڵەو دەری ئەبڕین،

بەداخۆ زۆر کەس وا ئەزانن کە پێویست ناکا نیشانەی حەوتی بۆ دابنرێ...
بەڵام ئەم جۆرە جووڵانەوە لەگەڵ ئەو پیتە کارێکی زۆر هەڵەیە و ئەەبێ ئەو پیتە لە هەر شوێنێکدا بێ بەو نیشانەوە بنووسرێ

وەکوو:
#ڕێبوار= رهگذر
#ڕێگا= راە
#ڕووناک= روشن
#ڕۆژنە= روزنە
#ڕێژنە= رگبار باران
#ڕەوەز= چینش طبیعی سنگهای ردیفی در کوە ردیفای بزرگ و مرتب
#ڕەوەند_کۆچەر= چادرنشین و کوچنشین و ییلاق و قشلاق کردن

هەر وەها ئەم پیتە ( ڕ) وەکوو لە سەرەتای وشەدا هەیە لە ناوەند و کۆتایی وشەیشدا بەدی دەکرێتن
وەک:
#تووڕە= عصبانی
#زووڕە= دەنگی گریان تایبەت مناڵ کە بەپڕی بگری
#جیڕە= صدای در یا پنجرە
#قووڕە= صدای بعضی حیوان کە از شدت ترس و درد باشد
👆👆👆
پیتی ڕ لە ناوەندی وشەدا

#قاقڕ= سووتێنراو شوێنی بێدەنگ و ژیان شوێنێ کە گیای لێ شین نابێ
#سیخوڕ= لە هەنێ ناوچەی کوردەواری خۆمان بە سووچڕ ئێژن سیخوڕ
#سیخوڕ= خبرچین جاسوس
#سووچڕ= نوعی جوجەتیغی با تیغای بزرگ کە در مواقع خطر پرتاب میکند
#زاخڕ_بەستێن = جایی شیبدار و سنگلاخی
👆👆👆
لەمانەیشا ڕ لە ئاخردایە

ئەشێ بێ جیاوازی لە
سەرەتا و ناوەند و کۆتایی وشەدا ئەم پیتی ڕێ بە قەڵەو بنووسرێ و بخوێنرێتەوە وە باڵەیش واتە ئەو ۷چکۆڵەی لە سەر بێت

حرف ر در زبان کوردی اگر در اول کلمە بیاد حتما و باید
کلفتتر خواندە شود و با این حرف 👈ڕ 👉نوشتە می شود مثل

#ڕووداو= حادثە رویداد
#ڕواڵەت= ظاهر
#ڕێوی= روباە
#ڕاستە= خطکش و کنایە از چیزی راست و درست
#ڕەنگاڵە= پرندای رنگارنگ دامنە ڕنگین
#ڕاز= رمز سر
#ڕێگە= راە

حرف ڕ بالەدار کە نشان کوچک ۷ دارد، در اول و وسط و آخر کلمە باید با صدای کلفت خواندە شود و نوشتە شود
مثل؛

#ڕێباز= راە هدفدار
#ڕێبەر= رهبر پیشوا
#ڕێگەش= راه درست راه بلد
#ڕێبین_ڕێناس= رهیاب رهبر

#بەڕێز= بااحترام
#بەڕۆژ= بەڕۆژ کراو تازە کراو=بەروز و بروز شدە

#بەڕۆژ_بەربەڕۆچکە_بەربەڕۆژکە_بەرڕۆژ= جایی رو بە آفتاب و آفتابگیر
#فڕۆکە= هواپیما
#پەڕان= درحال پرش یا چیزی پراندن
یانە خۆ بۆ هەندێ تفەنگ ئێژن پەنج تیر پەڕان واتە پووکە و قاوخەکان ئەیپەڕێنێ پێویست ناکا تفەنگەکە بشکێتەوە

#پاپۆڕ= کشتی
#سیخوڕ= جاسوس
#بگۆڕ= تغییر دهندە
#سووڕ= چرخە
براتان #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
تکایە لە وتووێژی ڕۆژانەدا وشەی بە کوردی بدوێن🙏

خالە : #پوورێ_پوور
مامان: #دایە_دایکە_داڵک
عمو: #مامۆ_مامە
بخاری: #سۆبە_کووره
گربە: #پشیلە_کتک
#قرمز: #سوور

ابر: #هەور
زبان: #زمان_زوان
هدف: #ئامانج
آدم برفی: #بووکەبەفرینە
برف: #بەفر_وەفر
پروانە: #پەپوولە

مرسی: #سپاس
صدا: #دەنگ
خوشبختم: #بەختەوەرم
صلح: #ئاشتی_تەبایی
مدرسە: #قوتابخانە
دانشگاە: #زانکۆ
موفقیت: #سەرکەوتن_سەرکەوتوویی

نقاشی: _نیگارە
عکس: #وێنە
منظرە: #دیمەن
بنفشە: #وەنەوشە
زرنگ: #زیرەک_ژیر
مطمئن: #دڵنیا
مداد: #پێنووس

مطب: #نۆرینگە
بیمارستان: #نەخۆشخانە_خەستەخانە
بیمار: #نەخۆش_ناساغ
بیماری: #نەخۆشی_ناساقی_ناساغی
معالجە: #چارەسەری
آشکار: #ئاشکرا_ڕوون

شناگر، غواص: #مەلەوان_مەلەڤان
آشیانە: #هێلانە_هیلانە_کولانە
حادثە، رویداد: #ڕووداو
ظاهر: #ڕواڵەت
رگبار، باران: #ڕێژنە_باران
کمر: #ناوقەد_ناوقەو
شکم: #سک_زگ_زک

جاروبرقی: #تۆزمژ_تۆزهەڵمژ
موادمنفجرە: #تەقەمەنی
مایعات: #شلەمەنی
لبنیات: #شیرەمەنی
سبزیجات: #سەوزەمەنی
اسم_ذات: #ناوی_سەربەخۆ
اسم_معنی: #ناوی بەستە_ناوی واتا
مثبت: #ئەرێنی
منفی: #نەرێنی
اسم_مرکب: #ناوی_لێکدراو
متصل: #لکاو
سنگوارە: #بەردەواڵە

#دیمەن: منظرە
#ژینگە: محیط زیست
#ژیوار، نسک: زیست
#ڕووبار: رودخانه
#تاڤگه: آبشار

#شەپۆل: موج
#لافاو: سیل
#هەرەس: بهمن
#هەسێڵ: استخر
#لووتکه: قله
#شەق: شکاف

#دارستان: جنگل
#سەوزەڵانی: سبزه زار
#چڵ: شاخه

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
👍31