ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
[ شەوەشێعری خۆشەویستی ]

1
لە ڕێگەی خۆشەویستیما بەتۆ گەیم و بڕێم مەودا
ئەمن ماندوویی نازانم کەتینووی تۆم و سەد سەودا
#قەلەندەر
2
ئەوینم
ئەگەر تەمەن بدا مەودا
ڕێگایەکی چڕ دەپێوم
با ماندوو بم و تینوو...
ویشک بن گەروو و لێوم
بەس بە تۆ بگەم
ناسکە سێوم.
#خۆشناو
3
دەریایێکم
لەتینوێتی بێ تۆیی دا دەخنکێم
ئای کە مەودای ئەوینمان
چەندە ماندو چەند شەکەتە
ڕێبوارێکی ڕێی خۆشەویستیمە
یاپێت ئەگەم
یا گەردەنم
بۆ گوللەو سێدارە وپەتە
#تەها_دەریا
4
لە خەونی ئەشقت کە ڕاچڵەکیم،
تینویە کۆرپەی دڵ،
تێرئاو نەبوو،
لە‌هیچ کانیێک!!!
#ڕێژنە
5
من لە ڕێی گەیشتن بەعیشقم
دڵنیام ماندوو نەبووم
بۆ بڕینی بەینی دوو دڵ
قەت وەها تینوو نەبووم
#خورۆش
6
مه ودای پێک گه یشتن نادیار
ماندووم ماندوو
تینووم تینوو
رێگای ئه وین بێ کۆتایی
#عەباس_مەولوودی
7
ڕێگا سەخت و منیش ماندوو خەمینم
بەڵام تینووی گەیشتن بە ئەوینم
کە مەودام تێپەڕاند و لێوی تۆم گرت
ئەمن خۆشبەختترین کوڕ ڕووی زەوینم
#فەرید_ڕاژین
8
ئەوین کارێکی پێکردم،لە ڕێگا ماندوو بێزار
تینووی ئاو و خاکێکم،ساڵەها بۆی ئینتێزار
لە مەوداو عەهد و قەرارم،بە سەرهاتم نادیار
هەتا گەیشتنی ئاوات،پەژارە و خەم ،بە خەروار
#لەتیف_سائێل
9
ئەمن تینووی ئەوینت بووم
لە ڕێگای خۆشەویستی دا
بە ماندوویی گەییشتم پێت
شکاندم هەیبەتی مەودا
#یووسـف_نەسروڵاهی
10
بێ مەودایەڕێگای عیشق وئەوینت
ویشک وماندووم لەتاولێوی بەتینت
تۆساحیری منم هاڕووتی تینوو
ناگەم بەتۆکوانێ ویژدان ودینت
#فەڕەنگ
11
ڕێبواری ڕێگەی ئەوینم مەودا دەبڕم بە تینویی
هەروا دێم و ناگەم بە تۆ ماندوترم لە ماندویی
#سەلاح_کوردی
12
ماندوو, و شەکەت لە ڕێی عیشق و ئەوینی تۆم
بڵێی ژین مەودای بێ , پێت بگەم گوڵی خۆم
#نادرمستەفازادە_رحیم_خان
13
لە تەنووری خۆشەویستی
تینووێ گڕی ئاگرم
لە سنووری ئەوینی تۆ
کۆنە ماندووی تاجرم
بە هەزار مەودایش نا دۆڕم
ڕێگای هەوراز دەپێوم
هەر دەبێت پێت بگەییم ڕۆژێ
بێ تۆ بەرگە ناگرم
#فەردین_حوسێن_پەناهی
14
مەودا دەبڕی به تینوویی
ئەمن فیدای رێی ئەوینت
ماندوو نەبی ئازیزەکەم
دڵنیا به هەر دەگەم پێت
#مونیرە_عەبدوڵلاپوور
15
ئەگەرچی لەڕێی ئەوین دا
مەلێکی ماندوو نەناسم
بەڵام مەودای گەییشتنت
تینووم دەکا و پێی کەساسم
#تێکۆشەر
16
ئەمن تینووی ئەوینی تۆم دەزانم رێگە
زۆر دوورە
بەڵام ماندوو لە مەودا نیم، دەگەم ئازیز
لەمن سوورە
#حەسەن_رەوێش_پارێزەر
17
تینووی ڕێگای ئەوینی تۆم
گەر مەودای تەمەن بهێڵێ
شەرته ماندوو نەبم
تا ئەوڕۆژەی مابم لە ژین
#دڵنیا
18
ماندووی ڕێگاکەی ئەوینم
ڕێبوارێکی پڕ لە تینم
تینووم و مەودا گەلێک زۆر
هەیهات بۆ کەسەری ژینم
#کازیوە_س_م
19
تینووی ڕێگای بەرزو نزمی مەودا
دووری ڕێی ئەوینم
ماندوو نابم گەر گەیشتن بەو عشقەوە ڕوون ببینم
#وەستاقەڵاڕەشی_سەردەشت
20
تینووی عەشقم ماندووت کردوم لەو ڕێگایە
زۆر حەستەمە بیپێوم من ئەو مەودایە
#شەوین_شنو
21
له سەر رێگای ئەوینت دا
نەگەی پێم دەستی ماندووی
ئەتۆش تینووی ئەوینم بووی
ئەلان چی هەستی لێ ساندووی
#سۆران_بۆوکان
22
مەودای دوورت ڕێگایێکە نابڕێتەوە
بەفری خۆشەویستیت کانیاوێکە ناچێتەوە
منیش زۆر تینووتر لە مارووتم
بۆ گەیشتن بەو ئەوینەت
پەیتا پەیتا بئ ماندوویی ڕێگە دەبڕم،
هەر دێم لە دووت
#هێرش_شۆڕەسوار
23
ماندوم ناکا ڕێگایی درێژبە پێ برۆم
چۆن عاشقێکی مجنونم و تامەزرۆم
#مەلا_ئەحمەد
24
لە خەیاڵما
گەیشتم بەتۆ
مەودای ئەوینی تۆم بڕی،
تینوو بووم و
لە کانیاوی لێوەکانت
بە ماندوویی
مەزەی ماچی ئەتۆم چڕی .
#ع_قادری
25
تینوی ئەوێنی عشقی تۆمە
لەمێژە چاوەڕێ دەکەم
دڵ نەسرەوتوومودا کورت
حەز لە مانگی نۆ دەکەم
#زریان
26
دڵ ئەوینداری نیگاتە، لێبووە
ڕێ بە بێ مەودا دەپێوێ، ماندووە
زۆری سەخته بگرێ پەیت٭ و پێت نەگات
دڵ کە تامەزرۆیە، مەیلی تینووە
#ئێقباڵ_محەمەدی
27
لە ڕێگای عەشق
کە دوو دڵدار بە یەک دەگەن
ماوەی ماچێ
هەم توونیەتی و هەم هیلاکی
زوو دەردەچێ
#فەرەیدوون_فیرووز
28
لە ڕێی ئەوینت قەت ماندوو نابم، مەودا دەبڕێنم
کە گەیشتم بە تۆ توونێتی حەزم بە ماچ دەمرێنم
#مامەخەمە

🍀کاناڵی سروە🍀
بەرهەمی هاوبەشی شاعیرانی گرووپی سروەی هێمن
https://telegram.me/Mostafazadeh2
#کێ_دڵسۆزی #کوردە
بڵاوی دەکاتوە

@bokurd
#مافےزمانےزگماکےلاےدایکانە

#دایکانےنەوەےنوێ،

ئەی ئەو کیژە نازدارانەی بڕوا بەخۆ بوونیان کەمە و بۆ نیشان دانی نەبوونییەکانی خۆیان
#زمانی_بێگانە بە زمانی کوردیدا دەسەپێنن❗️

بەڵام ئەوە باسی پەروەردەی فەشەلە کە
#پیاوانیش تێیدا بەشدارن، ئەو پیاوانەی ڕەگی زمان پارێزی ملیان لە ئافساید دەکەوێت و بە گۆرانی #مەهەستی و #گوگوش
#براییم_تاتەلیس و گۆرانی #قوون_بادانےعەڕەب #تورک #فارس
خۆیان هەڵدەگوشن ! ئەوانەی بە #عەڕەبی بیردەکەنەوە، بە #فەڕانسەیی شەڕاب دەخۆنەوە و بە #ئینگلیسی سەفەر دەکەن!

🌹داوای زمانی زگماکی لەو کیژۆڵە نازدارانەی نەوەی نوێ بکەیین کە بەیانیان
#مامان و نیوەڕۆ دەبن بە #خالە و بۆ شەو دەگۆڕێن بۆ #عەممە !

ئەی ئەو دایکانەی ناوی ساسی و سۆسی و زۆیا و زۆمبا و زامبی بۆ منداڵەکانیان هەڵدەبژێرن ،
وادەزانن کە مایکل و مچە و میمون دەبن بە سەرۆک وەزیر
و
#ئاگرین و #کارین و #ژینۆ
#ڕۆژان #ڕێبین #ڕێبوار #ڕامان...
فس دەدەنەوە !
@bokurd
دایکە ناسکۆڵەکەی سەدەی بیستویەک

لای منداڵەکەت:
مەڵێ مامان #بڵێ_دایە_دایکە

مەڵێ بخاری #بڵێ #کوورە_سۆبە با گەرمی دابێتەوە!

مەڵێ گربە #بڵێ #پشیلە_کتک_پشی

مەڵێ قرمز #بڵێ #سور_سۆر_ئاڵ

مەڵێ ابر #بڵێ #هەور

مەڵێ زبان #بڵێ #زمان_ئازمان
مەڵێ لهجە #بڵێ #زاراوە
مەڵێ هدف #بڵێ #ئامانج

مەڵێ آدم برفی #بڵێ #بووکەبەفرینە

مەڵێ صلح #بڵێ #ئاشتی

مەڵێ مدرسە #بڵێ #فێرگە #قوتابخانە
مەڵێ دانشگاە #بڵێ #زانکۆ

مەڵێ موفقیت #بڵێ #سەرکەوتن

مەڵێ مبارزە #بڵێ #بەرخۆدان

مەڵێ مقاومت #بڵێ #خۆڕاگری

مەڵێ نقاشی #بڵێ #نیگارە #نگار

مەڵێ عکس #بڵێ #وێنە

مەڵێ منظرە #بڵێ #دیمەن

مەڵێ بنفشە #بڵێ #وەنەوشە

مەڵێ زیبا #بڵێ #جوان

مەڵێ زرنگ #بڵێ #زیرەک

مەڵێ قوی #بڵێ #بەهێز

مەڵێ خاص #بڵێ #تاییبەت

مەڵێ آیندە #بڵێ #داهاتوو

مەڵێ گذشتە #بڵێ #ڕابردوو

مەڵێ حالا #بڵێ #ئێستا_ئێستاکە

مەڵێ پیشرفت #بڵێ #پێشکەوت

مەڵێ توسعە #بڵێ #گەشە

مەڵێ مطمئن #بڵێ #دڵنیا

مەڵێ اعتماد #بڵێ #متمانە

مەڵێ ادامە بدە لطفا #بڵێ #درێژەےپێبدەتکایە #درێژەےبدەیەتکایە #درێژەےبدەرێ_تکایە
@bokurd
🌹لە کۆتاییدا قسەی ئەو بیرمەندەی بۆ دووپات بکەوە کە دبێژێ:
"هەرکات کەسێک لە کاتی قسە کردن بە زمانێک زاراوەی(لهجە) پێوە دیار بوو بزانە زمانێک لە تۆ زیدەتر دەزانێت

@bokurd
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎼 #شیرینە_سەوزە

بەدەنگی🎤 #دڵنیا_ڕەزازی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شیرینە_سەوزە🎵
بەدەنگی #دڵنیا_ڕەزازی🎙
پیشکشتان🎥🎗🌹

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‎‌‌‌‌‌ ‎‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌💕💕💕💕
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇🇯‌🇴‌🇮‌🇳👇

کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
#ناوی_کوردی #کوڕان_و_کچان

#ڕۆژیا← اولین روز زندگی "دختر"
#کانیا ← روشنایی" دختر"
#هانا←فریادرس "دختر"
#سایدا ←سایە مادر "دختر"
#میلکان←سرزمین اجدادی"دختر"
#ڕۆنیا←نور چشم "دختر"
#ڕووناک←روشنایی"دختر"
#کانی←چشمه "دختر"
#شانی←با ناز راه رفتن"دختر"
#گوڵاڵە←نام گلی "دختر"
#سروه←نسیم/زمزمه"دختر"پسر"
#کازیوە←سپیدە دم"دختر"
#ئاڵا←پرچم "دختر"
#شەرمین←با شرم و حیا"دختر"
#سولین←غنچه گل"دختر"
#شەمامە←دستنبو"دختر"
#نیشتمان←میهن/موطن"دختر"
#شەنگە←زیبا "دختر"
#ئايرين←آيرين/ آتشين"دختر"
#شەوبا←نسیم شب "دختر"
#ڕۆژین←مانند روز" دختر "
#سۆژین←روشنایی زندگی"دختر"
#شەوین←پریشان/آشفته"دختر"
#ئەسرین←منسوب بە اشک"دختر"
#شەوبو←گل شب بو" دختر"
#دلۆڤان←مهربان"دختر"
#هاوین←تابستان" دختر"
#سۆما←نور چشم" دختر"
#دیلان←نوعی رقص کوردی"دختر"
#کالی←دختر چشم آبی با گیسوان طلایی "دختر"
#گەلاوێژ←ستارە شباهنگ "دختر"
#دڵنیا←دلگرم و مطمئن" دختر "
#ڕۆژینا←مانند روز "دختر "
#دڵان←صاحب دل"دختر"/پسر
#دینا←پسندیده" دختر"
#ئه‌وین←عشق "دختر"
#ڕۆژان←روزها  "دختر"
#دیا←بینائی و نور چشم "دختر "
#ژینا←زندگی "دختر "
#بەناز←نازنين "دختر"
#سایدا←سایە مادر"دختر"
#ژوان←میعادگاه "دختر "
#ئاژوان←عاشق"دختر"/پسر
#ئاسۆ←افق "دختر"/پسر
#مادیا←از نسل ماد"دختر "
#گوڵبین←بوی گل"دختر"
#نیلا←روشنایی"دختر"
#نشمیل←خرامان" دختر"
#سێبەر←سایە"دختر"
#هەتاو←آفتاب" دختر"
#کارین←کارا، توانمند"دختر"
#چرۆ←شکوفه درخت"دختر"
#سنوور←مرز، حد"دختر"
#هێرۆ←نام گلی زیبا"دختر"
#میدیا←سرزمین مردم ماد"دختر"
#هۆنیا←شعر و ترانە"دختر"
#هەڵاڵە←گل لالە"دختر "
#لاوین←نوازش دهنده"دختر"
#بەیان←صبح، سپیدە دەم"دختر"
#نەوژین←زندگی دوبارە"دختر"
#ئاگرین←آتشين٫کنايه از آدم شجاع

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

✳️کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2
تکایە لە وتووێژی ڕۆژانەدا وشەی بە کوردی بدوێن🙏

خالە : #پوورێ_پوور
مامان: #دایە_دایکە_داڵک
عمو: #مامۆ_مامە
بخاری: #سۆبە_کووره
گربە: #پشیلە_کتک
#قرمز: #سوور

ابر: #هەور
زبان: #زمان_زوان
هدف: #ئامانج
آدم برفی: #بووکەبەفرینە
برف: #بەفر_وەفر
پروانە: #پەپوولە

مرسی: #سپاس
صدا: #دەنگ
خوشبختم: #بەختەوەرم
صلح: #ئاشتی_تەبایی
مدرسە: #قوتابخانە
دانشگاە: #زانکۆ
موفقیت: #سەرکەوتن_سەرکەوتوویی

نقاشی: _نیگارە
عکس: #وێنە
منظرە: #دیمەن
بنفشە: #وەنەوشە
زرنگ: #زیرەک_ژیر
مطمئن: #دڵنیا
مداد: #پێنووس

مطب: #نۆرینگە
بیمارستان: #نەخۆشخانە_خەستەخانە
بیمار: #نەخۆش_ناساغ
بیماری: #نەخۆشی_ناساقی_ناساغی
معالجە: #چارەسەری
آشکار: #ئاشکرا_ڕوون

شناگر، غواص: #مەلەوان_مەلەڤان
آشیانە: #هێلانە_هیلانە_کولانە
حادثە، رویداد: #ڕووداو
ظاهر: #ڕواڵەت
رگبار، باران: #ڕێژنە_باران
کمر: #ناوقەد_ناوقەو
شکم: #سک_زگ_زک

جاروبرقی: #تۆزمژ_تۆزهەڵمژ
موادمنفجرە: #تەقەمەنی
مایعات: #شلەمەنی
لبنیات: #شیرەمەنی
سبزیجات: #سەوزەمەنی
اسم_ذات: #ناوی_سەربەخۆ
اسم_معنی: #ناوی بەستە_ناوی واتا
مثبت: #ئەرێنی
منفی: #نەرێنی
اسم_مرکب: #ناوی_لێکدراو
متصل: #لکاو
سنگوارە: #بەردەواڵە

#دیمەن: منظرە
#ژینگە: محیط زیست
#ژیوار، نسک: زیست
#ڕووبار: رودخانه
#تاڤگه: آبشار

#شەپۆل: موج
#لافاو: سیل
#هەرەس: بهمن
#هەسێڵ: استخر
#لووتکه: قله
#شەق: شکاف

#دارستان: جنگل
#سەوزەڵانی: سبزه زار
#چڵ: شاخه

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
👍31
دڵنیا ڕەزازی
ئامان ئامان
#دڵنیا_ڕەزازی 🫀

ئامان ئامان ئامانم دێ....
من بێ باڵاکەو باڵاکەو گیانە شەو گڕیانم دێ
🥲❤️‍🩹
‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌ ‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌

     👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔2