لە بیرتە ئاخەرین جار؟
دڵخۆش، کەیفخۆش دووبەدوو
کردمان یاری چاوشارکێ
دەمانژمارد زووبەزوو،
وتم: ببەستە چاوت
تاکووخۆم بشارمەوە
گوتت: باش و چاوت بەست،
فرمێسک هات لە چاومەوە
بۆیە چاوەکانی تۆ
کانگای ئەوین بوون و هەست،
پاشان بۆ شاردنەوەی چاو
کردت بە پەردە دوودەست،
منیش نەمتوانی بچم
عەینەن وەکوو پیاوێ گەوج،
لە زریای ئەوینی تۆ
نغرۆ کرام لە دەس مەوج
نازانم چۆن باس بکەم بۆت
من دەمڕوانی وەکوو شێت
تێروتەسەل سەیرم کرد
لە تەوقی سەر تاکوو پێت
ئەوکات بە عەشق و سۆزێک
تێر و پڕ بە تاسەی دڵ
وەکوو مەلی غەزەڵخوان
ئاواتەخواز لە سەرچڵ
دەمکرد نگاهی باڵات
تۆیش دەستت لە سەر چاوبوو
نەتتدەزانی تۆ بە من
بەخوا ڕۆحم نەمابوو
لە عەزرەت دیلبوون چاوت
هەر لە لای تۆ مامەوە
ڕێک وەکوو شێت و دەیری
لە دەورتا دەخولامەوە
وتت: ئەوا دەژمێرم
شەش و حەوت و هەشت و نۆ
ئەتۆیش خۆت حەشار بده
بۆیە من دێم بە دووی تۆ...
ویستت لە دوای ژماردن
کە بۆم بدەی پەلامار،
بۆیە زوو زوو دەتژمارد
گەشتی بە لووتکەی ئەژمار
ئیتر خێراو دەستوبرد
تۆ چاوانت کردنەوە
بەڵام من هەر لە پەنات بووم
لە بیرم چوو شاردنەوە،
وەتزانی من لێت دوورم
هەر لەوێ بۆت دەمڕوانی
تۆش منت گرت بە هێواش
زۆر بە خێرا و ئاسانی..
بۆیە بەڕاس نەموێرا
بەجێت بهێڵم لەوێ،
چاک چاکێ من دەمزانی
دڵ بێ تۆ قەت ناسرەوێ
ترسام نەکا ونت کەم
بێت بە خەڵووز هەناوم
ئەی ئۆخەژنی ناخم
لە دووریت زۆر ترساوم
تەنیا بۆ چرکە و ساتێ
نەکرا خۆم لێت بکەم ون
زانیم دووریت ئاگرە
دەسوتێنێ سەروبن،
ئەوسا وتت: نۆرەی تۆس
چاوداشاری بە نۆرە
تاکوو خۆم بدەم حەشار
یاسای کایەس بەمجۆرە،
تۆ هەڵهاتی بۆ شاردن
منیش گێل گێل چاوم بەست
سەدبریا چاوم کوێربا
تێنەگەشتم لە مەبەست
بریا نەمژماردایە
بۆیە وتت بیژمێرە
بەس تۆ ڕجات لێکردم
قەت قەت نەڵێم من دێرە
وتت من وەک تۆ ناکەم
باش باشێ خۆم دەم حەشار
هێدی هێدی و لە سەرخۆم
نەمدۆزیتەو شار بە شار
بڕوم بۆ کۆڵانێ دوور
ئەوسا تۆ بگەڕێی بۆم
چەن خۆشە وێڵم ببی
بەڕاس عاشق کایەی تۆم
ژماردنم دەس پێکرد
یەک و دوو و سێ و چوار
بە پێی یاسای کایەی تۆ
گەیشتمە نوقتەی هەزار
کەچی سەرم بەرزەو کرد
یەخەی شاییم دادڕی
بۆیە تۆم ون کرد یەکسەر
فرمێسکی خەمم نەسڕی
لە مێژە بە دووت وێڵم
ئەی هاوکایەی بێ وەفا
لە کووچە و کۆڵانی شار
ئیتر من نەمدی سەفا
تۆ قەت خۆت نەڕۆیشتی
بەڵکوو ڕۆح منیشت برد
داخم بۆچی و کام تاوان
منت وەیلانی خۆت کرد؟
ئیستاش من هەروەک جاران
ئاواتمە بین دووبەدوو
بۆیە چاوەڕێم کە تۆ
بڵێی یاری تەواو بوو...
#هەوراز.جوانڕۆ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

Telegram
attach 📎
ــ دیواری دادوەری ــ
سەرۆکی شام نامەیەکی بۆ جێنشینی ئومەوی نووسی کە دیواری دەوری شار ڕووخاوە، دەبێ چاک بکرێتەوە.؛ چی دەفەرموون؟
جێنشین لە وەڵامدا نووسی: دیوارێک لە دادوەری بۆ شار درووست بکە، ڕێگاکانیش لە غەدر و ترس خاوێن بکەوە ئیدی پێویستێ بە خشت و بەرد و گەچ نییە..!
#وە_نادم
نووسیی نامەیەک جا سەرۆکی شام
لەبۆ خـــەلیفە، تۆ بگە فـــــریــــام
بۆیە کە دیــــــــوار پاراستنی شــار
ڕۆخاوە تەواو چــی بـــــکەم هاوار؟
خــــەلیـــــفەی زانــا، وڵامــــی داوە
ئەتۆ دادوەری پــــــــــڕ کە لەو ناوە
ڕێگا و بانەکان تــۆ لە زوڵم و ترس
گشت بکە خاڵی لە هیچ کێ مەپرس
ئیتر مــن لـــــەوە دەتکـــــەم دڵنیا
وڵاتت دەبێت سەربــــەرز لە دونیا
قەت پێویست ناکا دیوار گڵ و خشت
یان بە زەبر و زۆر یان لێدان و مشت
وەرگێڕ: #هەوراز_جوانڕۆ
ـــ🌷☘🌺🌸🍁🥀💐
#دیوار_عدل
حاکم شام به خلیفه اموی ، نوشت که دیوار شهر خراب گشته، عمارت باید کرد. چه فرمایید؟
خلیفه جواب نبشت: شهر را از عدل، دیوار کن و راهها را از ظلم و خوف پاک دار که حاجت نیست به خشت و سنگ و گچ..!

هاوینە هەوار بەشی 3
#کارێز = بیر و لەغەمێک کە بۆ ئاو هەڵکەندرابێت ، ئاوێک کە لەو بیر و لەغەمە دێتە دەر ، جێی فێنک
#کەل = کێو
#کەروێشکە = ڕۆیشتنی سەوزایی کاتی کە بای لێ ئەدات وەکوو ئەوە دەچێ کە ئەو سەوزاییە شەپۆل دەدات
#کەلێن = دەرگای چوونە ژووری ڕەز و باغ کە بە دار و قەڵەمی گۆژی دەگرێ و دەبەسترێ
#کەژ = چیا ، کێو
#کۆ = کێو ، کۆسار
#گۆماو = گۆلێک کە ئاوی تێدا ڕاوەستابێ
#گوێنیەڵێن = جێگایەک کە گوێنیاوی بێت ، گوێنی زۆر بن
#گوێزەڵێن = جێگایەک کە داری گوێزی زۆر بن
#گڕاو = سەرچاوەیەک کە ئاوەکەی کانی زایە ، بۆ خواردنەوە نابێت وەک گڕاوی ڕەبەت
#گۆل = گۆلاو ، دەریاچە وەک گۆلاوی ورمێ
#گوڵجاڕ = مەزرای پڕگوڵ ،دەشتێک کە گوڵی زۆربێت
#گرد = تەپکێکی بەوێنەی تۆپ
( کروی) شکڵ
#گۆم = قووڵێک کە ئاوی تێدا داوەستابێت ،
#گیادروو = جێگایەکی تایبەتی بۆ دروونێ گیا
#لاپاڵ = کەمەری کێو ، کەلەکەی کێو ، پەنای کێو
#لووس = زەویەکی ساف و بێ
گیا و کەند و لەند
#لـەند = زەویەک کە ئاو دەور و بەری گرتبێ
#لەوەڕگە = شوێنی لەوەڕانی ئاژاڵ
#لووساوک = پلووسک ، تاڤگە
#لێڕ = جەنگەڵ ، دارستان
#لێڕەوار = دارستان ، ناوچەیەکی دارستانی
#ماهی = کێوێکی بەردی و شاخی لووس و بڵیند
#مەندۆک جاڕ = شوێنێک کە مەندۆکی زۆر لێ بێت و بیدروون
#مێرگ = چەمەنێک کە زۆر نەبێت و سەوز و جوان بێت
#نێوان = شوێنێک کە دوو مڵک لێک جیا کاتەوە وەک نێوانی ڕەز و باغ
#نواڵ = دۆڵ و دەرەیەکی چکوڵە لە کەمەری کێو
#نواڵە = پڕی مست لە گیای درواو ؛ دوڵ و دەرەیەکی چووکلەی کەمەری کێو کەهەتاو نەیگرێتەوە و نیسێ بێت
#نیسێ = سێبەر
#وشکارۆ = زەویەکی ویشکی بێ ئاوو گیا ، ( کویر )
#هەوراز = شوێنێک بەرەو سەرێ کە پیاو ماندوو کات
#هەڵدێر = تەلان ، ( پرتگاە )
#هۆبە = شوێنی هەڵدانی چەند چادر و خێوەت و تاوڵ
#هەوار = جێگای لەیلاخی کە هاوینان خەڵک بۆی دەچن لە کویستان و چەند مانگێک لەوێ دەمێننەوە
#هەڵۆڵەبەفر = خڕو دۆڵی پڕلە بەفری کوێستان کە ئاو بنەکەی دادڕیبێت ، بەشێوەیەک مـرۆڤ پێیدا دەتوانێ بڕوات
قەلەندەر درێژەی هەیە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀

هاوینە هەوار 3
#کارێز = بیر و لەغەمێک کە بۆ ئاو هەڵکەندرابێت ، ئاوێک کە لەو بیر و لەغەمە دێتە دەر ، جێی فێنک
#کەل = کێو
#کەروێشکە = ڕۆیشتنی سەوزایی کاتی کەبای لێ ئەدات وەکوو ئەوە دەچێ کە ئەو سەوزاییە شەپۆل دەدات

#گرد = تەپکێکی بەوێنی تۆپ
( کروی) شکڵ
#گۆم = قووڵێک کە ئاوی تێدا داوەستابێت ،
#گیادروو = جێگایەکی تایبەتی بۆ دروونێ گیا
#لاپاڵ = کەمەری کێو ، کەلەکەی کێو ، پەنای کێو
#لووس = زەویەکی ساف و بێ
گیا و کەند و لەند
#لـەند = زەویەک کە ئاو دەورو بەری گرتبێ

#نواڵ = دۆڵ ودەرەیەکی چکوڵە لە کەمەری کێو
#نواڵە = پڕی مست لە گیای درواو ؛ دوڵ و دەرەیەکی چووک لەکەمەری کێو کەهەتاو نەیگرێتەوە و نیسێ بێت
#نیسێ = سێبەر
#وشکارۆ = زەویەکی ویشکی بێ ئاوو گیا ، ( کویر )
#هەوراز = شوێنێک بەرەو سەرێ کە پیاو ماندوو کات
#هەڵدێر = تەلان ، ( پرتگاە )
#هۆبە = شوێنی هەڵدانی چەند چادر و خێوەت و تاوڵ
#هەوار = جێگای لەیلاخی کە هاوینان خەڵک بۆی دەچن لەکویستان و چەند مانگێک لەوێ دەمێننەوە
#هەڵۆڵەبەفر = خڕو دۆڵی پڕلە بەفری کوێستان کە ئاو بنەکەی دادڕیبێت ، بەشێوەیەک مـرۆڤ پێیدا دەتوانێ بڕوات
براتـان ؛؛ قەلـــەنـــــدەر
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2

((کەپرێ بۆ ڕابردوو))
کەپرێک
لە سێبەری دارەمێو و
بۆڵەهەنگووری شۆڕۆبوو،
شنەی فێنکایی و
گڵێمێ کۆنە و حەسیری دڕاو،
کوانگێ لەگەڵ مشتێ خۆڵەمێش
خەونێکی زۆرخۆش لەگەڵ
خەم و ئێش...
پیرەپیاوێک
بە دەمەجگەرەی بەڵاڵووک و
سیگاری دەسپێچ،
خەریکی کێشانی خەم و جگەرە،
مژی قووڵی سیگار و
چەند قۆزە و دووکەڵی زۆر شین،
هەڵکێشانی هەناسەی سارد
لە ناخێکی بەتاسە و چەند
دڵۆپ ئەسرین...
سەردەمانێک
گوڵەگەزیزە و سوێسەن
فەرشی ژێر پێی بوون،
لەگەڵ کەڵان ڕێی دەپێوا،
لەگەڵ هەڵۆ دەفڕی
لەگەڵ شێری شاخ
ڕەوەز و هەڵدێری دەبڕی،
فەرەنجیپۆشی پووزەوان لەپێ
بەورەی پۆڵایین،
بەبێ ڕاوێستان دەیپێوا
هەورازی کوێستان...
هاتەوە بیری
تاڵترین خەیاڵ،
کاتێک
لەگەڵی تاقمی هاوڕێیان
ماندوو و تینوو هاتن بۆ کانی،
کەوتنە گەمارۆ و
لەو بۆسەیەدا غەزەب وەک باران،
بوو بە فیشەک و باری بە
سەری خۆی و یارانی...
ئەمیش خەڵاتی دوژمنی بەرکەوت
چەند دانە گولەیش
دای لە ڕانی و جا بە پێکیاویی
هەر لەوێ داکەوت،
قرمەی فیشەک بوو،
پەردەی بێدەنگی ئاسمانی دڕی،
خێرا هەر لەوێ ڕۆحی
چەن هاوڕێی بۆ
ئاسمان فڕی...
دیسان
کەڵکەڵەی بیری ڕابردوو،
حەز و ئاوات و خەیاڵاتی زوو
تاڵ تاڵ سەروڕیش
یەکدەس سپی بوو...
هەمووی ئەمانە وەکوو
لاپەڕەی پەرتووکێک،
لە شانازی و ژان ،
هاتە پێش چاوی، وەک بیرێک
هەرمان...
ئێستاش تەنیایی و
لاقێکی پەڕیو،
دوو چێوەشەقە لەبۆ ژێری باڵ،
کترییەک ڕەش و قوریشکەیی چا
ئێزتگە و پارازیت ڕادوێی شکاو
چاویلکە و فرمێسک
خەمێکی قووڵ و زەردەی
خۆرەتاو...
هەورازـجوانڕۆ
#هەوراز_جوانڕۆ
#کوردستان #نیشتمان #وڵات #کوردەواری #ڕۆژهەڵات #باکوور #ڕۆژاوا #باشوور #خۆشەویستی #دڵداری #قەڵا_گیان #کورد #دڵ #ئەویندار #ماندوو #شێعر #کتێب #شاعێر #کوێستان #نشێو #نووسەر #وەرگێر #دوایین_گەڵا #مۆمی_تەمەن #خەونەکانی_ماریا #پەپوولەکان #مۆچیاری
#hewraz_ciwanrro
@fa.sarezh
@xalid-graphic
@borhan-behzadi
@hossein.kohkan
@farhad.kohzadi
@namo

بزەیەک شیرین،
لێوێک سوور و ئاڵ،
چاوێکی ڕەش و
بسکێک پرش و کاڵ،
لەبیرم دەبات
خەون و خەیاڵی
ژیانێڪی تاڵ...
#هەوراز.جوانڕۆ
سڵاو...🌷
کازیوەتان جوان و پرشنگدار...🌷
ڕۆژ باش...🌷
دڵتان بە بێ کین...🌷
چاوتان بێ ئەسرین...🌷
ماڵی دڵتان دوور ببێ لە قین...🌷
#هەورازـجوانڕۆ
ئەمڕۆهەینی
25/خاکەلێوەی/2723کوردی
1402/1/23هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

🙏2