#لەتیف_هەڵمەت بۆ #ڕۆژ_هەڵەبجەیی
زۆر سهیره، #ڕۆژ_ههڵهبجهیی
باوهڕناكات شهڕ
جۆرێكه لهجۆرهكانی #دڵداری.
#ڕۆژ_هەڵەبجەیی بۆ #لهتیف_ههڵمهت
زۆر سهیره #لهتیف_ههڵمهت،
باوهڕ ناكات گریانی پهنجهكانم و
قریوهی گوڵی كراسهكهم،
شهڕی #خۆشهویستییه!!!
زۆر سهیره، #ڕۆژ_ههڵهبجهیی
باوهڕناكات شهڕ
جۆرێكه لهجۆرهكانی #دڵداری.
#ڕۆژ_هەڵەبجەیی بۆ #لهتیف_ههڵمهت
زۆر سهیره #لهتیف_ههڵمهت،
باوهڕ ناكات گریانی پهنجهكانم و
قریوهی گوڵی كراسهكهم،
شهڕی #خۆشهویستییه!!!
((کەپرێ بۆ ڕابردوو))
کەپرێک
لە سێبەری دارەمێو و
بۆڵەهەنگووری شۆڕۆبوو،
شنەی فێنکایی و
گڵێمێ کۆنە و حەسیری دڕاو،
کوانگێ لەگەڵ مشتێ خۆڵەمێش
خەونێکی زۆرخۆش لەگەڵ
خەم و ئێش...
پیرەپیاوێک
بە دەمەجگەرەی بەڵاڵووک و
سیگاری دەسپێچ،
خەریکی کێشانی خەم و جگەرە،
مژی قووڵی سیگار و
چەند قۆزە و دووکەڵی زۆر شین،
هەڵکێشانی هەناسەی سارد
لە ناخێکی بەتاسە و چەند
دڵۆپ ئەسرین...
سەردەمانێک
گوڵەگەزیزە و سوێسەن
فەرشی ژێر پێی بوون،
لەگەڵ کەڵان ڕێی دەپێوا،
لەگەڵ هەڵۆ دەفڕی
لەگەڵ شێری شاخ
ڕەوەز و هەڵدێری دەبڕی،
فەرەنجیپۆشی پووزەوان لەپێ
بەورەی پۆڵایین،
بەبێ ڕاوێستان دەیپێوا
هەورازی کوێستان...
هاتەوە بیری
تاڵترین خەیاڵ،
کاتێک
لەگەڵی تاقمی هاوڕێیان
ماندوو و تینوو هاتن بۆ کانی،
کەوتنە گەمارۆ و
لەو بۆسەیەدا غەزەب وەک باران،
بوو بە فیشەک و باری بە
سەری خۆی و یارانی...
ئەمیش خەڵاتی دوژمنی بەرکەوت
چەند دانە گولەیش
دای لە ڕانی و جا بە پێکیاویی
هەر لەوێ داکەوت،
قرمەی فیشەک بوو،
پەردەی بێدەنگی ئاسمانی دڕی،
خێرا هەر لەوێ ڕۆحی
چەن هاوڕێی بۆ
ئاسمان فڕی...
دیسان
کەڵکەڵەی بیری ڕابردوو،
حەز و ئاوات و خەیاڵاتی زوو
تاڵ تاڵ سەروڕیش
یەکدەس سپی بوو...
هەمووی ئەمانە وەکوو
لاپەڕەی پەرتووکێک،
لە شانازی و ژان ،
هاتە پێش چاوی، وەک بیرێک
هەرمان...
ئێستاش تەنیایی و
لاقێکی پەڕیو،
دوو چێوەشەقە لەبۆ ژێری باڵ،
کترییەک ڕەش و قوریشکەیی چا
ئێزتگە و پارازیت ڕادوێی شکاو
چاویلکە و فرمێسک
خەمێکی قووڵ و زەردەی
خۆرەتاو...
هەورازـجوانڕۆ
#هەوراز_جوانڕۆ
#کوردستان #نیشتمان #وڵات #کوردەواری #ڕۆژهەڵات #باکوور #ڕۆژاوا #باشوور #خۆشەویستی #دڵداری #قەڵا_گیان #کورد #دڵ #ئەویندار #ماندوو #شێعر #کتێب #شاعێر #کوێستان #نشێو #نووسەر #وەرگێر #دوایین_گەڵا #مۆمی_تەمەن #خەونەکانی_ماریا #پەپوولەکان #مۆچیاری
#hewraz_ciwanrro
@fa.sarezh
@xalid-graphic
@borhan-behzadi
@hossein.kohkan
@farhad.kohzadi
@namo
کەپرێک
لە سێبەری دارەمێو و
بۆڵەهەنگووری شۆڕۆبوو،
شنەی فێنکایی و
گڵێمێ کۆنە و حەسیری دڕاو،
کوانگێ لەگەڵ مشتێ خۆڵەمێش
خەونێکی زۆرخۆش لەگەڵ
خەم و ئێش...
پیرەپیاوێک
بە دەمەجگەرەی بەڵاڵووک و
سیگاری دەسپێچ،
خەریکی کێشانی خەم و جگەرە،
مژی قووڵی سیگار و
چەند قۆزە و دووکەڵی زۆر شین،
هەڵکێشانی هەناسەی سارد
لە ناخێکی بەتاسە و چەند
دڵۆپ ئەسرین...
سەردەمانێک
گوڵەگەزیزە و سوێسەن
فەرشی ژێر پێی بوون،
لەگەڵ کەڵان ڕێی دەپێوا،
لەگەڵ هەڵۆ دەفڕی
لەگەڵ شێری شاخ
ڕەوەز و هەڵدێری دەبڕی،
فەرەنجیپۆشی پووزەوان لەپێ
بەورەی پۆڵایین،
بەبێ ڕاوێستان دەیپێوا
هەورازی کوێستان...
هاتەوە بیری
تاڵترین خەیاڵ،
کاتێک
لەگەڵی تاقمی هاوڕێیان
ماندوو و تینوو هاتن بۆ کانی،
کەوتنە گەمارۆ و
لەو بۆسەیەدا غەزەب وەک باران،
بوو بە فیشەک و باری بە
سەری خۆی و یارانی...
ئەمیش خەڵاتی دوژمنی بەرکەوت
چەند دانە گولەیش
دای لە ڕانی و جا بە پێکیاویی
هەر لەوێ داکەوت،
قرمەی فیشەک بوو،
پەردەی بێدەنگی ئاسمانی دڕی،
خێرا هەر لەوێ ڕۆحی
چەن هاوڕێی بۆ
ئاسمان فڕی...
دیسان
کەڵکەڵەی بیری ڕابردوو،
حەز و ئاوات و خەیاڵاتی زوو
تاڵ تاڵ سەروڕیش
یەکدەس سپی بوو...
هەمووی ئەمانە وەکوو
لاپەڕەی پەرتووکێک،
لە شانازی و ژان ،
هاتە پێش چاوی، وەک بیرێک
هەرمان...
ئێستاش تەنیایی و
لاقێکی پەڕیو،
دوو چێوەشەقە لەبۆ ژێری باڵ،
کترییەک ڕەش و قوریشکەیی چا
ئێزتگە و پارازیت ڕادوێی شکاو
چاویلکە و فرمێسک
خەمێکی قووڵ و زەردەی
خۆرەتاو...
هەورازـجوانڕۆ
#هەوراز_جوانڕۆ
#کوردستان #نیشتمان #وڵات #کوردەواری #ڕۆژهەڵات #باکوور #ڕۆژاوا #باشوور #خۆشەویستی #دڵداری #قەڵا_گیان #کورد #دڵ #ئەویندار #ماندوو #شێعر #کتێب #شاعێر #کوێستان #نشێو #نووسەر #وەرگێر #دوایین_گەڵا #مۆمی_تەمەن #خەونەکانی_ماریا #پەپوولەکان #مۆچیاری
#hewraz_ciwanrro
@fa.sarezh
@xalid-graphic
@borhan-behzadi
@hossein.kohkan
@farhad.kohzadi
@namo
Telegram
attach 📎