ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
هاوینە هەوار بەشی 3

#کارێز = بیر و لەغەمێک کە بۆ ئاو هەڵکەندرابێت ، ئاوێک کە لەو بیر و لەغەمە دێتە دەر ، جێی فێنک
#کەل = کێو
#کەروێشکە = ڕۆیشتنی سەوزایی کاتی کە بای لێ ئەدات وەکوو ئەوە دەچێ کە ئەو سەوزاییە شەپۆل دەدات
#کەلێن = دەرگای چوونە ژووری ڕەز و باغ کە بە دار و قەڵەمی گۆژی دەگرێ و دەبەسترێ
#کەژ = چیا ، کێو
#کۆ = کێو ، کۆسار
#گۆماو = گۆلێک کە ئاوی تێدا ڕاوەستابێ
#گوێنیەڵێن = جێگایەک کە گوێنیاوی بێت ، گوێنی زۆر بن
#گوێزەڵێن = جێگایەک کە داری گوێزی زۆر بن
#گڕاو = سەرچاوەیەک کە ئاوەکەی کانی زایە ، بۆ خواردنەوە نابێت وەک گڕاوی ڕەبەت
#گۆل = گۆلاو ، دەریاچە وەک گۆلاوی ورمێ
#گوڵجاڕ = مەزرای پڕگوڵ ،دەشتێک کە گوڵی زۆربێت
#گرد = تەپکێکی بەوێنەی تۆپ
( کروی) شکڵ
#گۆم = قووڵێک کە ئاوی تێدا داوەستابێت ،
#گیادروو = جێگایەکی تایبەتی بۆ دروونێ گیا
#لاپاڵ = کەمەری کێو ، کەلەکەی کێو ، پەنای کێو
#لووس = زەویەکی ساف و بێ
گیا و کەند و لەند
#لـەند = زەویەک کە ئاو دەور و بەری گرتبێ
#لەوەڕگە = شوێنی لەوەڕانی ئاژاڵ
#لووساوک = پلووسک ، تاڤگە
#لێڕ = جەنگەڵ ، دارستان
#لێڕەوار = دارستان ، ناوچەیەکی دارستانی
#ماهی = کێوێکی بەردی و شاخی لووس و بڵیند
#مەندۆک جاڕ = شوێنێک کە مەندۆکی زۆر لێ بێت و بیدروون
#مێرگ = چەمەنێک کە زۆر نەبێت و سەوز و جوان بێت
#نێوان = شوێنێک کە دوو مڵک لێک جیا کاتەوە وەک نێوانی ڕەز و باغ
#نواڵ = دۆڵ و دەرەیەکی چکوڵە لە کەمەری کێو
#نواڵە = پڕی مست لە گیای درواو ؛ دوڵ و دەرەیەکی چووکلەی کەمەری کێو کەهەتاو نەیگرێتەوە و نیسێ بێت
#نیسێ = سێبەر
#وشکارۆ = زەویەکی ویشکی بێ ئاوو گیا ، ( کویر )
#هەوراز = شوێنێک بەرەو سەرێ کە پیاو ماندوو کات
#هەڵدێر = تەلان ، ( پرتگاە )
#هۆبە = شوێنی هەڵدانی چەند چادر و خێوەت و تاوڵ
#هەوار = جێگای لەیلاخی کە هاوینان خەڵک بۆی دەچن لە کویستان و چەند مانگێک لەوێ دەمێننەوە
#هەڵۆڵەبەفر = خڕو دۆڵی پڕلە بەفری کوێستان کە ئاو بنەکەی دادڕیبێت ، بەشێوەیەک مـرۆڤ پێیدا دەتوانێ بڕوات

قەلەندەر درێژەی هەیە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
هاوینە هەوار 3

#کارێز = بیر و لەغەمێک کە بۆ ئاو هەڵکەندرابێت ، ئاوێک کە لەو بیر و لەغەمە دێتە دەر ، جێی فێنک
#کەل = کێو
#کەروێشکە = ڕۆیشتنی سەوزایی کاتی کەبای لێ ئەدات وەکوو ئەوە دەچێ کە ئەو سەوزاییە شەپۆل دەدات
#کەلێن = دەرگای چوونە ژووری ڕەز و باغ کە بە دار و قەڵەمی گۆژی دەگرێ و دەبەسترێ
#کەژ = چیا ، کێو
#کۆ = کێو ، کۆسار
#گۆماو = گۆلێک کە ئاوی تێدا ڕاوەستابێ
#گوێنیەڵێن = جێگایەک کە گوێنیاوی بێت ، گوێنی زۆر بن
#گوێزەڵێن = جێگایەک کە داری گوێزی زۆر بن
#گڕاو = سەرچاوەیەک کە ئاوەکەی کانی زایە ، بۆ خواردنەوە نابێت وەک گڕاوی ڕەبەت
#گۆل = گۆلاو ، دەریاچە وەک گۆلاوی ورمێ
#گوڵجاڕ = مەزرای پڕگوڵ ،دەشتێک کە گوڵی زۆربێت
#گرد = تەپکێکی بەوێنی تۆپ
( کروی) شکڵ
#گۆم = قووڵێک کە ئاوی تێدا داوەستابێت ،
#گیادروو = جێگایەکی تایبەتی بۆ دروونێ گیا
#لاپاڵ = کەمەری کێو ، کەلەکەی کێو ، پەنای کێو
#لووس = زەویەکی ساف و بێ
گیا و کەند و لەند
#لـەند = زەویەک کە ئاو دەورو بەری گرتبێ
#لەوەڕگە = شوێنی لەوەڕانی ئاژاڵ
#لووساوک = پلووسک ، تاڤگە
#لێڕ = جەنگەڵ ، دارستان
#لێڕەوار = دارستان ، ناوچەیەکی دارستانی
#ماهی = کێوێکی بەردی و شاخی لووس و بڵیند
#مەندۆک جاڕ = شوێنێک کە مەندۆکی زۆر لێ بێت و بیدروون
#مێرگ = چەمەنێک کە زۆر نەبێت و سەوز و جوان بێت
#نێوان = شوێنێک کە دوو مڵک لێک جیا کاتەوە وەک نێوانی ڕەز و باغ
#نواڵ = دۆڵ ودەرەیەکی چکوڵە لە کەمەری کێو
#نواڵە = پڕی مست لە گیای درواو ؛ دوڵ و دەرەیەکی چووک لەکەمەری کێو کەهەتاو نەیگرێتەوە و نیسێ بێت
#نیسێ = سێبەر
#وشکارۆ = زەویەکی ویشکی بێ ئاوو گیا ، ( کویر )
#هەوراز = شوێنێک بەرەو سەرێ کە پیاو ماندوو کات
#هەڵدێر = تەلان ، ( پرتگاە )
#هۆبە = شوێنی هەڵدانی چەند چادر و خێوەت و تاوڵ
#هەوار = جێگای لەیلاخی کە هاوینان خەڵک بۆی دەچن لەکویستان و چەند مانگێک لەوێ دەمێننەوە
#هەڵۆڵەبەفر = خڕو دۆڵی پڕلە بەفری کوێستان کە ئاو بنەکەی دادڕیبێت ، بەشێوەیەک مـرۆڤ پێیدا دەتوانێ بڕوات


براتـان ؛؛ قەلـــەنـــــدەر


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
🟣 «نا» بۆ کڕینی ماسیی سوور؛

🔻لە ساڵانی #ڕابردوودا بە هۆی هەژموونی فەرهەنگی بێگانە و بە تایبەت هاتنی لافاوی کاڵای چینی، کۆمەڵێک دیاردەی سەیروسەمەرە خۆیان خزاندووەتە ژیانمانەوە و تەنانەت بۆنەیەکی ڕەسەنی وەک #نەورۆزی_کوردییشیان بەخەتەر نەداوە. یەکێک لەو دیاردە پووچ و بێبنەمایانە، کڕینی #ماسیی_سوورە بۆ سەر خوانی نەورۆز!

🔻ڕەنگە کەم کەس ئاگادار بێت کە ماسیی سوور، ماسیی ڕەسەنی وڵاتی چینە و لەوێوە تەشەنەی کردووەتە ناوچەکانی تری دنیاوە؛ بەڵام لە ڕاستیدا ئەو دیاردەیە، نەک هیچ پێوەندییەکی بە فەلسەفەی بۆنەی نەورۆزەوە نییە، بەڵکوو ڕێک پێچەوانەیەتی! #نەورۆز سەرەتای ژیانەوەی سروشتە و هێمای بووژانەوە و سەوزاییە؛ بەڵام ماسیی سوور ماسییەکی بێگانە بە سروشت و فەرهەنگی ئێمەیە و شتێکی کاتییە و هەمووان دەزانن دەبێت چەند ڕۆژ دواتر بمرێت و لەناو بچێت. لەو نێوەدا چونکە ئێمەی #کورد هەمیشە لایەنگری ژیان و ژیاندنەوەین، دڵمان بۆیان دەسووتێ و ڕەنگە بیانخەینە #ڕووبار و جۆگە و گۆلەکانی ناوچەکەمانەوە و لە ڕووی نەزانینەوە بەڵایەک ئاوقای ژینگەی ئاویی وڵاتەکەمان بکەین.

🔻هەر بۆیە لێرەدا پێویستە کۆمەڵێک لە #کێشە و #مەترسییەکانی ئەو جۆرە ماسییە ئاماژە بکەین، بەڵکوو لەو عادەتە بێبنەما و قێزەونە دووری بکەین:

1⃣ ماسیی سوور توانایەکی لەڕادەبەدەری هەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هەموو هەل‌ومەرجێکی ژینگەیی و بە ماسییەکی #هێرشبەری_ژینگە دەناسرێت. ئەو جۆرە ماسییە لە چڵکاو و ئاوی سوێر و تەنانەت زۆر پیسیشدا تا ڕادەیەکی زۆر توانای مانەوەی هەیە و بە خێراییەکی سەرسووڕهێنەر زاوزێ دەکات و هەموو ژینگەکە #قۆرغ دەکات.

2⃣ ئەو چەشنە ماسییە هەڵگری دەیان جۆر نەخۆشیی بەکتریایی و قارچی و مایکرۆبیی جۆراوجۆرن و ئەو نەخۆشییانە لەگەڵ خۆیان دەبەنە ناو #چۆم و #گۆل و #بەنداوەکان.

3⃣ ئەوانە #گەرا و #هێلکەی ماسییە خۆجێیی و ڕەسەنەکانی ناوچەی خۆمان دەخۆن و هەڵبەت هیچ قازانجێکی خۆراکی و شتی واشیان بۆ #کۆمەڵگە نییە.

4⃣ توانای زاوزێکردنی ئەو ماسییانە سەڵسووڕهێنەرە بە جۆرێک کە بەبێ هەبوونی ڕەگەزی #نێرەکەیان، مێیەکان بەتەنیا دەتوانن بە هەزاران #گەرا دابنێن و ژینگەی ئاوی یەکسەر #داگیر بکەن. بەوجۆرە ئەگەری هەیە ماسییە خۆجێییەکان بخەنە مەترسیی پاکتاوبوونەوە؛ مەترسییەک کە هەر ئێستاکە داوێنی ژینگەی گۆل و بەنداوەکانی پارێزگای #گیلان و #ئەردەبیلی گرتووە.

5⃣ بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێمە بژێوی ژیانیان لە ڕێی #ماسیگرتن و #ماسیفرۆشتن دابین دەکەن و ئەو ماسییە بە ڕواڵەت بچووکانە دەتوانن وردەوردە بژێوی ژیانی ئەوان و خۆشمان ببڕن.

6⃣ گەشەکردنی ژینگە بۆ ماوەی ملیۆنان ساڵ بۆتە هۆی ئەوەی ئەو ماسییانەی ئێستاکە لە چۆم و بەنداوەکانماندا بەرهەم بێن. بە دڵنیاییەوە ڕەوتی پەرەسەندنی ژینگە زۆر عاقڵانەتر هەڵی بژاردووە کام ماسی بۆ کام #ژینگە باشە؛ کەوابوو با دەستێوەردانی نەرێنیی ئەو پەرەسەندنە نەکەین.

7⃣ ئەو ماسییە سوورانە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانیان ئەوەیە کە ئاوی ژینگەکەیان #لێڵ و #پیس دەکەن، بە جۆرێک کە تەنیا خۆیان دەتوانن تێیدا بژین و ژینگەی ژیان و زاوزێکردنی #ماسییەکانی_تر یەکسەر لەناو دەبەن.

🔻کەوابوو خۆشک و برای بەڕێز، لە هەنگاوی یەکەمدا تکایە تا ئەو جێیەی دەتوانن ئەو دیاردە #فەرهەنگییە_نامۆ و #قێزەونە با نەهێنینە ناو فەرهەنگی کوردییەوە و گەشە و درێژەی پێ نەدەین. ئەگەریش بە هەر هۆکارێک هێناتان، تکایە بە هیچ شێوەیەک مەیانخەنە #چۆم و #گۆل و #بەنداوەکانی_کوردەوارییەوە با نەبنە مەترسی بۆ سەر ژینگەی خۆمان. فەلسەفەی #نەورۆزی_کوردی، ژیان و ژیانەوەیە، نەک ئەوەی ماسییەک بێنین بۆ کوشتن و چوار ڕۆژ دواتر فڕێی بدەینە زبڵەوە. هەرچەند فڕێدانی بۆ ناو #زبڵوزاڵ زۆر باشترە لەوەی بیانخەنە چۆم و گۆلەکانەوە.

▪️هەر بژین و نەورۆزتان پیرۆز.

شۆڕش فەرامەرزی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍41