This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وەرزەکان بۆ دەرختەڪان
دووپات دەبنەوە،
بەڵام
بۆ مرۆڤ دووپات نابێتەوە،
لەدایکبوون،
منداڵی،
مێرمنداڵی،
گەنجی،
پیری، و
ئێتر تەواو...
ڪەواتە لە ئیمڕۆت چێژ بووە...!
وە: #هەورازـجوانڕۆ
ســڵاو و بــەیانیتان بـــاش 🌺🍃
ئێمڕۆ بە ئێوە پێشکەش کـراوە🌺🍃
تـکایـە کـــەڵکــی لــێ وەربـــگرن 🌺🍃
ئەمڕۆسێشەممە
19/ڕێبەندانی/2721کوردی
1400/11/19هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
دووپات دەبنەوە،
بەڵام
بۆ مرۆڤ دووپات نابێتەوە،
لەدایکبوون،
منداڵی،
مێرمنداڵی،
گەنجی،
پیری، و
ئێتر تەواو...
ڪەواتە لە ئیمڕۆت چێژ بووە...!
وە: #هەورازـجوانڕۆ
ســڵاو و بــەیانیتان بـــاش 🌺🍃
ئێمڕۆ بە ئێوە پێشکەش کـراوە🌺🍃
تـکایـە کـــەڵکــی لــێ وەربـــگرن 🌺🍃
ئەمڕۆسێشەممە
19/ڕێبەندانی/2721کوردی
1400/11/19هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
ژنە ئیتر...
هەستی بە بسکی دەشارێتەوە،
حاڵی باش بێت بسکی پەخشان دەڪات!
دڵپڕ بێت بە کێش قژی دەتاسێنێ !
لەسەرخۆ بێت دەیهۆنێتەوە ودەیکاتە پەلڪە...!
تووڕە بێت کۆی دەکاتە سەریەک!
دڵیشی ڪە شکا یەکەمین شتێک کە بۆی زیادەیە بسکیەتی!
هیوادارم دایمە قژتان پەرش و بڵاو بێت...!!!
وە: #هەورازـجوانڕۆ
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
هەستی بە بسکی دەشارێتەوە،
حاڵی باش بێت بسکی پەخشان دەڪات!
دڵپڕ بێت بە کێش قژی دەتاسێنێ !
لەسەرخۆ بێت دەیهۆنێتەوە ودەیکاتە پەلڪە...!
تووڕە بێت کۆی دەکاتە سەریەک!
دڵیشی ڪە شکا یەکەمین شتێک کە بۆی زیادەیە بسکیەتی!
هیوادارم دایمە قژتان پەرش و بڵاو بێت...!!!
وە: #هەورازـجوانڕۆ
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
((بنووس پێنووس))
خەریکم بنووسم
لە من ئیسرار
لە منی خولیای شێتی
تاسەی پێگەیشتن و
مەراقی ئامێزی
دڵدارێکی خەمبار...
بەڵام نووکی قەڵەم
لەرزۆک،
ترسنۆک
لەوەی لە دوارۆژی نووسین
بدرێ لە سێدارەی
چاوانێکی نەخوێندەوار
بیرێکی تەسکی چاوچنۆکی
بێزار لە چیرۆکی ئەوین و یار،
ئاخ ڕۆحی سەرکەش
ڕۆحی ماندوو لە دەست
چەتەی خوێڕی ڕێگر
تەنانەت لە خەونی
خولیا و چفەی
جێژوان دوو دڵدار
ئەمجارەش بنووس پێنووس
مەترسە داچڵەکێ
لە خەوێکی مەغناتیسی
دەسکردی مێشکشۆری بێ مێشک
بنووسە تەنانەت
بۆ بنچک و تەڵەسک و دار
بنووس لە ڕێکورک و
کووچە و کۆڵانی بێڕێوگاری شار
بنووسە لە هاوین و
گەڵای بێڕۆحی خەزان و
زستانی کفنپۆش
تا دەگاتە چرۆ و
گۆپیتەی بەهار...
بنووسە و ڕەش کە لێنووس
بنووس پێنووس،
بنووس...
#هەورازـجوانڕۆ
خەریکم بنووسم
لە من ئیسرار
لە منی خولیای شێتی
تاسەی پێگەیشتن و
مەراقی ئامێزی
دڵدارێکی خەمبار...
بەڵام نووکی قەڵەم
لەرزۆک،
ترسنۆک
لەوەی لە دوارۆژی نووسین
بدرێ لە سێدارەی
چاوانێکی نەخوێندەوار
بیرێکی تەسکی چاوچنۆکی
بێزار لە چیرۆکی ئەوین و یار،
ئاخ ڕۆحی سەرکەش
ڕۆحی ماندوو لە دەست
چەتەی خوێڕی ڕێگر
تەنانەت لە خەونی
خولیا و چفەی
جێژوان دوو دڵدار
ئەمجارەش بنووس پێنووس
مەترسە داچڵەکێ
لە خەوێکی مەغناتیسی
دەسکردی مێشکشۆری بێ مێشک
بنووسە تەنانەت
بۆ بنچک و تەڵەسک و دار
بنووس لە ڕێکورک و
کووچە و کۆڵانی بێڕێوگاری شار
بنووسە لە هاوین و
گەڵای بێڕۆحی خەزان و
زستانی کفنپۆش
تا دەگاتە چرۆ و
گۆپیتەی بەهار...
بنووسە و ڕەش کە لێنووس
بنووس پێنووس،
بنووس...
#هەورازـجوانڕۆ
سێفێکت
بۆ دەچنم و
بۆت دەبمە کۆیلە،
بە مەرجێک
لە نێوی ئەم باخە پڕ
لە فەنوفێڵە
چاوەکانت داخەی بە ڕووی
هەر دارێڪ وا بزەت
بۆ دەڪات...
وەرگێڕ: #هەورازـجوانڕۆ
#هەورازـجوانڕۆ
سڵاو...🌸🌸
کازیوەتان ڕووناک...🌷🌷
بە ئەخلاقێ چاک...🌷🌷
هەر بژین دڵپاک...🌷🌷
خەم بڕوات لە خاک...🌷🌷
بە ئیزنی میری مەزنانەیی تاک...🌷🌷
براتان #هەورازـجوانڕۆ
بۆ دەچنم و
بۆت دەبمە کۆیلە،
بە مەرجێک
لە نێوی ئەم باخە پڕ
لە فەنوفێڵە
چاوەکانت داخەی بە ڕووی
هەر دارێڪ وا بزەت
بۆ دەڪات...
وەرگێڕ: #هەورازـجوانڕۆ
#هەورازـجوانڕۆ
سڵاو...🌸🌸
کازیوەتان ڕووناک...🌷🌷
بە ئەخلاقێ چاک...🌷🌷
هەر بژین دڵپاک...🌷🌷
خەم بڕوات لە خاک...🌷🌷
بە ئیزنی میری مەزنانەیی تاک...🌷🌷
براتان #هەورازـجوانڕۆ
👏1
((ئازادی))
ئەوینێ لە ناخمدایە
پڕسۆز،
گەورەتر و مەزنتر
لە ڕازی چیرۆکەکان
نەمدرکاندووە هێشتا
بۆیە نەمگرتووە ئامێز
تا بیکەم شادی،
ئەوینی من جەستە نییە،!
ئازادییە ئازادی...
#هەورازـجوانڕۆ
سڵاو...🌷
ڕۆژتان جوان...🌷
مەلی خەیاڵتان سەرمەست و هێمن...🌷
براتان #هەورازـجوانڕۆ
ئەوینێ لە ناخمدایە
پڕسۆز،
گەورەتر و مەزنتر
لە ڕازی چیرۆکەکان
نەمدرکاندووە هێشتا
بۆیە نەمگرتووە ئامێز
تا بیکەم شادی،
ئەوینی من جەستە نییە،!
ئازادییە ئازادی...
#هەورازـجوانڕۆ
سڵاو...🌷
ڕۆژتان جوان...🌷
مەلی خەیاڵتان سەرمەست و هێمن...🌷
براتان #هەورازـجوانڕۆ
👏1
🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺
ئەوین ئەگەر ڕاست بێت،
نە کەم دەبێت و نە کۆنە،
نە بێڕەنگ و کاڵ،
خۆشویستن دەبێ
لە قووڵایی ناختانەوە سەرچاوە
بگرێت،
ئەمەیە ڕەمزی مانەوەی ئەوین...
وە: #هەورازـجوانڕۆ
🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺
ســـڵاو هاوڕێیان🌺
بــەیــانـی ڕۆژی هــەینیتـان🌺
تــەژی هەوێنی ئەوین و خۆشەویستی🌺
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
ئەوین ئەگەر ڕاست بێت،
نە کەم دەبێت و نە کۆنە،
نە بێڕەنگ و کاڵ،
خۆشویستن دەبێ
لە قووڵایی ناختانەوە سەرچاوە
بگرێت،
ئەمەیە ڕەمزی مانەوەی ئەوین...
وە: #هەورازـجوانڕۆ
🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺
ســـڵاو هاوڕێیان🌺
بــەیــانـی ڕۆژی هــەینیتـان🌺
تــەژی هەوێنی ئەوین و خۆشەویستی🌺
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👍2
بەیان بەیـــانە و بەیــان بوو بەیـان
بەیانیت ڕووناک ئەی خاوەن بەیان
تــاریکیت بــڕوات بە دەرەکی دوور
بەیـانت ڕووناک وەک ڕۆژی بەیــان
#هەورازـجوانڕۆ
🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁
پگاە شد پـدیـد سپیــدە دمید
صبحت مبارک صاحب سخن
تـــاریــکی رود بە جهنم دوور
صبحت مبارک چو روز روشن
#هورازـجوانرود
سڵاو...🌸
ڕۆژتان جوان...🌸
دڵتان مەکۆی شایی...🌸
وڵات ئاوەدان و بەرقەرار....🌸
براتان #هەورازـجوانڕۆ
ئەمڕۆیەکشەممە
27/سەرماوەزی/2722کوردی
1401/9/27هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
بەیانیت ڕووناک ئەی خاوەن بەیان
تــاریکیت بــڕوات بە دەرەکی دوور
بەیـانت ڕووناک وەک ڕۆژی بەیــان
#هەورازـجوانڕۆ
🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁
پگاە شد پـدیـد سپیــدە دمید
صبحت مبارک صاحب سخن
تـــاریــکی رود بە جهنم دوور
صبحت مبارک چو روز روشن
#هورازـجوانرود
سڵاو...🌸
ڕۆژتان جوان...🌸
دڵتان مەکۆی شایی...🌸
وڵات ئاوەدان و بەرقەرار....🌸
براتان #هەورازـجوانڕۆ
ئەمڕۆیەکشەممە
27/سەرماوەزی/2722کوردی
1401/9/27هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
خەونی ماچێڪ
دوورم دەکەی سەدجار لە خۆت
ناشارەزای تۆ لە ئەوین
دیسان من هەر خۆشتم دەوێ
لە چاوم دێ بە خوڕ ئەسرین
بۆیە کە تۆ قیبلەی دڵی
ئەی قودسەکەی دڵ پڕ لە قین
وەرە تاکوو من پێت بڵێم
بیکەی ساڕێژ دڵت لە کین
بۆیە دونیا هێندە نییە
تێکەڵی کەی ژیان به شین
دونیا هەموو کاتێک خۆشە
باکوو ئاوات لەدڵ نەمرین
تەمەن خێرا و زۆر بێوچان
دەنێ هەنگاو بە گوڕ بە تین
بۆیە گەڵای گەنجی تەمەن
نەکا دەس کات بە هەڵوەرین
دیسان دەڵێم لێت دەبوورم
وەرە تاوێک بێخەم بژین
بدەین خەمی دونیا بە باد
بکەین یادی فەرهاد، شیرین
چلۆن ناویان بۆ هەتایە
درەوشەی دێ وەکوو زێڕین
لە کاتێکدا لە مێژساڵە
ناویان لە ناو دیرۆک تێرین
وەرە توخوا بێوەفایار
چیدی نەکەم وشەچنین
بمدە ماچێک زۆر مەزەدار
بەچێش تامدار وەکوو هەنگوین
هەوراز وەرە هەستە لە خەو
لایبە سیپاڵ خەونی قیرین
بەخوا ئەمن و خاتوو خەیاڵ
لە مێژساڵە کۆنە و پیرین....
✍#هەورازـجوانڕۆ
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
دوورم دەکەی سەدجار لە خۆت
ناشارەزای تۆ لە ئەوین
دیسان من هەر خۆشتم دەوێ
لە چاوم دێ بە خوڕ ئەسرین
بۆیە کە تۆ قیبلەی دڵی
ئەی قودسەکەی دڵ پڕ لە قین
وەرە تاکوو من پێت بڵێم
بیکەی ساڕێژ دڵت لە کین
بۆیە دونیا هێندە نییە
تێکەڵی کەی ژیان به شین
دونیا هەموو کاتێک خۆشە
باکوو ئاوات لەدڵ نەمرین
تەمەن خێرا و زۆر بێوچان
دەنێ هەنگاو بە گوڕ بە تین
بۆیە گەڵای گەنجی تەمەن
نەکا دەس کات بە هەڵوەرین
دیسان دەڵێم لێت دەبوورم
وەرە تاوێک بێخەم بژین
بدەین خەمی دونیا بە باد
بکەین یادی فەرهاد، شیرین
چلۆن ناویان بۆ هەتایە
درەوشەی دێ وەکوو زێڕین
لە کاتێکدا لە مێژساڵە
ناویان لە ناو دیرۆک تێرین
وەرە توخوا بێوەفایار
چیدی نەکەم وشەچنین
بمدە ماچێک زۆر مەزەدار
بەچێش تامدار وەکوو هەنگوین
هەوراز وەرە هەستە لە خەو
لایبە سیپاڵ خەونی قیرین
بەخوا ئەمن و خاتوو خەیاڵ
لە مێژساڵە کۆنە و پیرین....
✍#هەورازـجوانڕۆ
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
💔3👍2
بزەیەک شیرین،
لێوێک سوور و ئاڵ،
چاوێکی ڕەش و
بسکێک پرش و کاڵ،
لەبیرم دەبات
خەون و خەیاڵی
ژیانێڪی تاڵ...
#هەوراز.جوانڕۆ
سڵاو...🌷
کازیوەتان جوان و پرشنگدار...🌷
ڕۆژ باش...🌷
دڵتان بە بێ کین...🌷
چاوتان بێ ئەسرین...🌷
ماڵی دڵتان دوور ببێ لە قین...🌷
#هەورازـجوانڕۆ
ئەمڕۆهەینی
25/خاکەلێوەی/2723کوردی
1402/1/23هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
لێوێک سوور و ئاڵ،
چاوێکی ڕەش و
بسکێک پرش و کاڵ،
لەبیرم دەبات
خەون و خەیاڵی
ژیانێڪی تاڵ...
#هەوراز.جوانڕۆ
سڵاو...🌷
کازیوەتان جوان و پرشنگدار...🌷
ڕۆژ باش...🌷
دڵتان بە بێ کین...🌷
چاوتان بێ ئەسرین...🌷
ماڵی دڵتان دوور ببێ لە قین...🌷
#هەورازـجوانڕۆ
ئەمڕۆهەینی
25/خاکەلێوەی/2723کوردی
1402/1/23هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
🙏2
Forwarded from ڕووناکیی دڵ (هەورازـجوانڕۆ)
پروردگارا
در این شب
دفتر دل دوستانم را
به تو میسپارم
با دستان مهربانت
قلمی بردار
خط بزن غمهایشان
و دلی رسم کن
برایشان به بزرگی دریای و پر از
شادی و خروش
شبتون بخیر
🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
خوایە
لەم شەوەدا
لێنووسی دڵی هاوڕێیانم
دەسپێرمە دەستی تۆ و
بە دەستی پڕ لە دلۆڤانیت
خەمەڪانیان بسڕەوە و
دڵێڪ بکێشە بۆیان بە
پانتایی زەریا و
تەژی لە جۆش و خرۆش...
شەوتان ڕازاوە...
وە: #هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
در این شب
دفتر دل دوستانم را
به تو میسپارم
با دستان مهربانت
قلمی بردار
خط بزن غمهایشان
و دلی رسم کن
برایشان به بزرگی دریای و پر از
شادی و خروش
شبتون بخیر
🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
خوایە
لەم شەوەدا
لێنووسی دڵی هاوڕێیانم
دەسپێرمە دەستی تۆ و
بە دەستی پڕ لە دلۆڤانیت
خەمەڪانیان بسڕەوە و
دڵێڪ بکێشە بۆیان بە
پانتایی زەریا و
تەژی لە جۆش و خرۆش...
شەوتان ڕازاوە...
وە: #هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
🕊1
((بنووس پێنووس))
خەریکم بنووسم
لە من ئیسرار لە منی خولیای شێتی
تاسەی پێگەیشتن و مەراقی ئامێزی
دڵدارێکی خەمبار...
بەڵام نووکی قەڵەم
لەرزۆک، ترسنۆک
لەوەی لە دوارۆژی نووسین
بدرێ لە سێدارەی چاوانێکی نەخوێندەوار و
بیرێکی تەسکی چاوچنۆکی
بێزار لە چیرۆکی ئەوین و یار،
ئاخ ڕۆحی سەرکەش
ڕۆحی ماندوو لە دەست چەتەی خوێڕی ،
ڕێگر تەنانەت لە خەونی
خولیا و چڤەی جێژوانی دوو دڵدار
ئەمجارەش بنووس پێنووس...
مەترسە داچڵەکێ
لە خەوێکی مەغناتیسی
دەسکردی مێشکشۆری بێ مێشک
بنووسە تەنانەت
بۆ بنچک و تەڵەسک و دار
بنووس لە ڕێکورک و
کووچە و کۆڵانی بێڕێوگاری شار
بنووسە لە هاوین و
گەڵای بێڕۆحی خەزان و
زستانی کفنپۆش،
تا دەگاتە چرۆ و گۆپیتەی بەهار...
بنووسە و ڕەش کە لێنووس
بنووس پێنووس،
بنووس...
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
خەریکم بنووسم
لە من ئیسرار لە منی خولیای شێتی
تاسەی پێگەیشتن و مەراقی ئامێزی
دڵدارێکی خەمبار...
بەڵام نووکی قەڵەم
لەرزۆک، ترسنۆک
لەوەی لە دوارۆژی نووسین
بدرێ لە سێدارەی چاوانێکی نەخوێندەوار و
بیرێکی تەسکی چاوچنۆکی
بێزار لە چیرۆکی ئەوین و یار،
ئاخ ڕۆحی سەرکەش
ڕۆحی ماندوو لە دەست چەتەی خوێڕی ،
ڕێگر تەنانەت لە خەونی
خولیا و چڤەی جێژوانی دوو دڵدار
ئەمجارەش بنووس پێنووس...
مەترسە داچڵەکێ
لە خەوێکی مەغناتیسی
دەسکردی مێشکشۆری بێ مێشک
بنووسە تەنانەت
بۆ بنچک و تەڵەسک و دار
بنووس لە ڕێکورک و
کووچە و کۆڵانی بێڕێوگاری شار
بنووسە لە هاوین و
گەڵای بێڕۆحی خەزان و
زستانی کفنپۆش،
تا دەگاتە چرۆ و گۆپیتەی بەهار...
بنووسە و ڕەش کە لێنووس
بنووس پێنووس،
بنووس...
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤1
54)...
(ئازاری نان)
لەبۆ مانێ لەبۆ نانێ
هاواری ناخ هەستی ژانێ
هاواری ژان خەڵک بەستەزمان
چیرۆکی خەم لە نیشتمان
چیرۆکی تاڵ بڕینی باڵ
هاتنی خەم هەر وەکوو داڵ
باسی کارە باس هەژارە
خەمی منیش خەم نەدارە
کرێی قورسی کەسی برسی
کەس تێ ناگات خەم و ترسی
کرێچی وماڵ، ژیانی تاڵ
بەس دەکۆشێ بە ڕزق حەڵاڵ
گەنج بێ پارە هەر لەم شارە
بێ ئۆقرەیە و لێو بەبارە
کرێکارە بەش ئازارە
ئەوە داییم هەر نەدارە
ڕەنگی زەردە ئاهی سەردە
دڵ ساحێوکار وەکوو بەردە
خەمی هەتیو خۆشی نەدیو
شڕە داییم نێسی بژیو
خەمێکی تاڵ کاری مناڵ
بە چەرخدەسی و سەتڵی ئەشغاڵ
تا ناوقەدیان بە دەس و باڵ
بۆ بژیویان بۆ خەرجی ماڵ
خەمی من زۆر بە هەزار جۆر
فەرقی نییە ڕەش بێ یا بۆر
ئێشی هەژار، کەسی بێکار
لەناو گوند بێ یاکوو لەشار
چە جوان چەپیر هەژار فەقیر
هیچکات ئەوان ناچن لەبیر
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
کەی ڕەوایە بۆچی وایە
هاوار خوایە ئەم یاسایە
🌷
گەنجی کۆڵبەر بە خەم کەسەر
دەڕوا بۆ بار کاری خەتەر
لەبەر هەتاو هێزی نەماو
لە زوقم و تین تەواو سووتاو
ساردی ساردە جوان ئامادە
دڵ ناشادە غەم بێ وادە
پووزەوانە تەک جامانە
ژنی داماو بەستەزمانە
ئەڵێ مەڕۆ بەدەسخەڕۆ
مناڵ نەبێ گش ڕەنجەڕۆ
بەهاری ژین بێ خەم بژین
تخوا مەڕۆ گشت دڵپڕین
ئەزانم خاس زۆر ناکەم باس
حەتا نیمان کاسەیه ماس
یەخچاڵ خاڵی، کۆنەس قاڵی
چارە نییە و تۆش دەس خاڵی
دایک بێ نەواس ئەزانێ خاس
مناڵەکان نێسیان لیباس
کۆڵبەر و شاخ دڵی پڕ داخ
هەناسە سەرد دەرون پڕ ئاخ
شاخ و هەڵدێر ڕێگا و زەنوێر
مناڵ دەیگوت سەفەر بەخێر
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
بۆچی وایە هاوار خوایە
کەی ڕەوایە ئەم یاسایە
🌷
هەورازی سەخت گوشار و زەخت
کۆڵبەر و خەم بۆ گەنی بەخت
کۆڵێکی قورس هاوڕێی ترس
چۆکی تەزیو ئیدی مەپرس
فیشەک کەمین دڵێک بە کین
چاوەڕێیە چاو و ئەسرین
شەکەت هەنگاو تینی هەتاو
هێز و ورە گشتی تەواو
ناکا هاوار وەک ڕەشدەوار
فیشەک باری هەر بە خەروار
یەکێ باڵی یەکێ تاڵی
یەکێ شل بوو کەوش و شاڵی
یەکێ داکەوت یەکێ سەر کەوت
یەکێ دەرچوو هەر بە هەڵکەوت
بوو بە هەرا لەو دەڤەرا
مەئموور بە چەک یا بە توێڵا
هاتن گرتیان هاتن بردیان
بە شەق کوتەک هەر بە لێدان
مەویس کزۆڵ لە دەشت و دۆڵ
ڕێ لە کۆڵبەر گشت ببوو چۆڵ
ئەمیش هەڵهات ویستی بڕوات
کەچی بینی خوێن لێی ئەڕوات
بینی کە پێی فیشەکە جێی
خوێن وەک کانی سەر ئەکا لێی
ئیتر گریا دڵ پڕ بریا
بۆ خەمی نان کە پێی دریا
گەنجی داماو حاڵی خراو
دڵی بەردیش دەبوو بە ئاو
هاواری کرد بە دەست و برد
خەمی دڵی بۆ لای خوا برد
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
بۆچی وایە کەی ڕەوایە؟
هاوار خوایە ئەم یاسایە
🌷
خەم و ژانی لە گرانی
لە کرێی ماڵ لە نەتوانی
لە بێ پووڵی خەمی قووڵی
تەواو زامار دەس چەنگووڵی
گریان بە کوڵ هاواری دڵ
وەکوو کوژراو مەلی سەرچڵ
ئەم ژیانە دەرد و ژانە
بەخوا خوایە مان نەمانە
بچم بۆ کوێ کوێ بکەم جێ
ئەم گش غەمە لاچێ لە ڕێ
بەخوا ماندووم بە سەر زیندووم
بێ هیوام و بە ڕۆح مردووم
خوێنی زامی بە ئارامی
ڕژایە خاک لە عەنامی
لە هۆش خۆی چوو وەکوو مردوو
بە ئامپەڵاس هەر بردیان زوو
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
بۆچی وایە هاوار خوایە
کەی ڕەوایە، ئەم یاسایە
🌷
مناڵ لە ماڵ شاد و خۆشحاڵ
چاوڕێی باوک بە قەپ و قاڵ
بەس بێ ئاگان لە ناو جێدان
بابیان زەخمی لە بیمارسان
دایکیان پەرۆش بە خەم بە هۆش
هەر ماق مابوو بێ دەنگ خەمۆش
ناکا هەواڵ ڕۆژی کرد تاڵ
دڵی ژنی پڕ کرد لە قاڵ
گوایە پیاوی پیاو داماوی
زەخمی بووه بەناکاوی
ئیتر دونیا یەکسەر شێوا
دەشت بێکەسی خەونی پێوا
ڕوانی بۆ هەرد ڕوانی بۆ بەرد
لەبۆ مناڵ گشتی ڕەنگزەرد
وتی ئەی خوا خۆشیی من کوا
گشت ژیانم دەرد بێ دوا
هەردوو چۆکی بەخەمۆکی
گرتە باوەش حاڵ ناکۆکی
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
بۆچی وایە هاوار خوایە
کەی ڕەوایە ئەم یاسایە
🌷
دوای کاتێ زۆر حاڵێک ناجۆر
هەواڵیان دا لە زار دۆکتۆر
پێی ئەم پیاوە گەن پێکیاوە
ئەبێ ببڕێت زام نەشیاوە
ئیتر بڕیار لە ڕووی ناچار
دابووی دوکتۆر لاقی بیمار
ژوور زرانی بانی ڕانی
ببڕێ یەکسەر بە جەوانی
دیسان کۆڵبەر خەم گرتیە بەر
#کۆتاییبەشییەکەم
#هەورازـجوانڕۆ
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
(ئازاری نان)
لەبۆ مانێ لەبۆ نانێ
هاواری ناخ هەستی ژانێ
هاواری ژان خەڵک بەستەزمان
چیرۆکی خەم لە نیشتمان
چیرۆکی تاڵ بڕینی باڵ
هاتنی خەم هەر وەکوو داڵ
باسی کارە باس هەژارە
خەمی منیش خەم نەدارە
کرێی قورسی کەسی برسی
کەس تێ ناگات خەم و ترسی
کرێچی وماڵ، ژیانی تاڵ
بەس دەکۆشێ بە ڕزق حەڵاڵ
گەنج بێ پارە هەر لەم شارە
بێ ئۆقرەیە و لێو بەبارە
کرێکارە بەش ئازارە
ئەوە داییم هەر نەدارە
ڕەنگی زەردە ئاهی سەردە
دڵ ساحێوکار وەکوو بەردە
خەمی هەتیو خۆشی نەدیو
شڕە داییم نێسی بژیو
خەمێکی تاڵ کاری مناڵ
بە چەرخدەسی و سەتڵی ئەشغاڵ
تا ناوقەدیان بە دەس و باڵ
بۆ بژیویان بۆ خەرجی ماڵ
خەمی من زۆر بە هەزار جۆر
فەرقی نییە ڕەش بێ یا بۆر
ئێشی هەژار، کەسی بێکار
لەناو گوند بێ یاکوو لەشار
چە جوان چەپیر هەژار فەقیر
هیچکات ئەوان ناچن لەبیر
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
کەی ڕەوایە بۆچی وایە
هاوار خوایە ئەم یاسایە
🌷
گەنجی کۆڵبەر بە خەم کەسەر
دەڕوا بۆ بار کاری خەتەر
لەبەر هەتاو هێزی نەماو
لە زوقم و تین تەواو سووتاو
ساردی ساردە جوان ئامادە
دڵ ناشادە غەم بێ وادە
پووزەوانە تەک جامانە
ژنی داماو بەستەزمانە
ئەڵێ مەڕۆ بەدەسخەڕۆ
مناڵ نەبێ گش ڕەنجەڕۆ
بەهاری ژین بێ خەم بژین
تخوا مەڕۆ گشت دڵپڕین
ئەزانم خاس زۆر ناکەم باس
حەتا نیمان کاسەیه ماس
یەخچاڵ خاڵی، کۆنەس قاڵی
چارە نییە و تۆش دەس خاڵی
دایک بێ نەواس ئەزانێ خاس
مناڵەکان نێسیان لیباس
کۆڵبەر و شاخ دڵی پڕ داخ
هەناسە سەرد دەرون پڕ ئاخ
شاخ و هەڵدێر ڕێگا و زەنوێر
مناڵ دەیگوت سەفەر بەخێر
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
بۆچی وایە هاوار خوایە
کەی ڕەوایە ئەم یاسایە
🌷
هەورازی سەخت گوشار و زەخت
کۆڵبەر و خەم بۆ گەنی بەخت
کۆڵێکی قورس هاوڕێی ترس
چۆکی تەزیو ئیدی مەپرس
فیشەک کەمین دڵێک بە کین
چاوەڕێیە چاو و ئەسرین
شەکەت هەنگاو تینی هەتاو
هێز و ورە گشتی تەواو
ناکا هاوار وەک ڕەشدەوار
فیشەک باری هەر بە خەروار
یەکێ باڵی یەکێ تاڵی
یەکێ شل بوو کەوش و شاڵی
یەکێ داکەوت یەکێ سەر کەوت
یەکێ دەرچوو هەر بە هەڵکەوت
بوو بە هەرا لەو دەڤەرا
مەئموور بە چەک یا بە توێڵا
هاتن گرتیان هاتن بردیان
بە شەق کوتەک هەر بە لێدان
مەویس کزۆڵ لە دەشت و دۆڵ
ڕێ لە کۆڵبەر گشت ببوو چۆڵ
ئەمیش هەڵهات ویستی بڕوات
کەچی بینی خوێن لێی ئەڕوات
بینی کە پێی فیشەکە جێی
خوێن وەک کانی سەر ئەکا لێی
ئیتر گریا دڵ پڕ بریا
بۆ خەمی نان کە پێی دریا
گەنجی داماو حاڵی خراو
دڵی بەردیش دەبوو بە ئاو
هاواری کرد بە دەست و برد
خەمی دڵی بۆ لای خوا برد
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
بۆچی وایە کەی ڕەوایە؟
هاوار خوایە ئەم یاسایە
🌷
خەم و ژانی لە گرانی
لە کرێی ماڵ لە نەتوانی
لە بێ پووڵی خەمی قووڵی
تەواو زامار دەس چەنگووڵی
گریان بە کوڵ هاواری دڵ
وەکوو کوژراو مەلی سەرچڵ
ئەم ژیانە دەرد و ژانە
بەخوا خوایە مان نەمانە
بچم بۆ کوێ کوێ بکەم جێ
ئەم گش غەمە لاچێ لە ڕێ
بەخوا ماندووم بە سەر زیندووم
بێ هیوام و بە ڕۆح مردووم
خوێنی زامی بە ئارامی
ڕژایە خاک لە عەنامی
لە هۆش خۆی چوو وەکوو مردوو
بە ئامپەڵاس هەر بردیان زوو
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
بۆچی وایە هاوار خوایە
کەی ڕەوایە، ئەم یاسایە
🌷
مناڵ لە ماڵ شاد و خۆشحاڵ
چاوڕێی باوک بە قەپ و قاڵ
بەس بێ ئاگان لە ناو جێدان
بابیان زەخمی لە بیمارسان
دایکیان پەرۆش بە خەم بە هۆش
هەر ماق مابوو بێ دەنگ خەمۆش
ناکا هەواڵ ڕۆژی کرد تاڵ
دڵی ژنی پڕ کرد لە قاڵ
گوایە پیاوی پیاو داماوی
زەخمی بووه بەناکاوی
ئیتر دونیا یەکسەر شێوا
دەشت بێکەسی خەونی پێوا
ڕوانی بۆ هەرد ڕوانی بۆ بەرد
لەبۆ مناڵ گشتی ڕەنگزەرد
وتی ئەی خوا خۆشیی من کوا
گشت ژیانم دەرد بێ دوا
هەردوو چۆکی بەخەمۆکی
گرتە باوەش حاڵ ناکۆکی
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
بۆچی وایە هاوار خوایە
کەی ڕەوایە ئەم یاسایە
🌷
دوای کاتێ زۆر حاڵێک ناجۆر
هەواڵیان دا لە زار دۆکتۆر
پێی ئەم پیاوە گەن پێکیاوە
ئەبێ ببڕێت زام نەشیاوە
ئیتر بڕیار لە ڕووی ناچار
دابووی دوکتۆر لاقی بیمار
ژوور زرانی بانی ڕانی
ببڕێ یەکسەر بە جەوانی
دیسان کۆڵبەر خەم گرتیە بەر
#کۆتاییبەشییەکەم
#هەورازـجوانڕۆ
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
بەشی دووهەمی (((ئازاری نان))👇👇👇
خەرجی ڕانی خەرج ژیانی
پارەی حەقدەس خەمێکی هەس
بۆ پیاو کۆڵبەر ژانی فرەس
خەمی لاقی ڕان ناساقی
خوا چۆناوچۆن دەمکەی تاقی
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
کەی ڕەوایە بۆچی وایە؟
هاوار خوایە ئەم یاسایە
🌷
بەحاڵ گریان بە دەرد و ژان
بەڵگەی عەمەڵ بۆ لاق بڕان
کرا واژۆ خەم وەکوو کۆ
هەر دەیپرسی خوایە بۆ بۆ؟
دوو مانگ دوایی لە کۆتایی
چۆن چێتۆ ماڵ لاق بڕاویی
چۆن بکا کار حاڵی نزار
ئەی خوای گەورە بۆ تۆ هاوار
لەدوای دەمێ کوڵی خەمێ
وتیان تەرخیس ڕۆژ یەکشەمێ
ژن و مناڵ گش بە بێ قاڵ
هاتبوون بۆلای باوکیان خۆشحاڵ
ژن زانیبوو بەو بەڵا زوو
کە بڕاوە ڕان لە زانوو
نەهێشت مناڵ، گشت کرچ وکاڵ
بەم هەواڵە کاتیان بێ تاڵ
بۆیە ڕەنگزەرد هەناسه سەرد
وتی باوکتان هەیەتی دەرد
ببن ئارام من دڵنیام
کچم ئەوین کوڕم ئاکام
زامە پێی باب حاڵی خەراب
لەبەر ئێش و بۆ ئیڵتهاب
باوک ناساقە، حاڵی شاقە
بکەن دۆعا بۆ ئافاقە
مناڵ وتیان وەی دایکە گیان
بۆچی زامە پێی باوکمان؟
باوک لەخەو چاوی کردەو
بینی مناڵ جەمن لە ئەو
ڕوانی بۆیان دڵ بەبریان
پەردەی لابرد حاڵ بوو عەیان
دوو وەلەکی لەبۆ ژێر شان
ئیتر مناڵ نەبوون خۆشحاڵ
ناخیانی گرت خەمێکی تاڵ
یەکسەر زەقین لەگەڵ کەنین
تەواو ڕۆیی دڵ بوو حەزین
بەڵام باوکیان وەک شێر ژیان
وتی ئاکام تۆ و ئەوین گیان
مەبن خەمین مەبن حەزین
ئامان چاوتان نەڕژێ ئەسرین
ژیان وایە وەک سەودایه
سێبەر سەرمان هەر خودایە
تاکوو ماوم وەک هەتاوم
فێنکی بەخشم وەک شەتاوم
ڕووی کردە کێو هەوراز نشێو
سەخت و ئاسان ئەمدیۆ ئەودێو
چون دەیزانی بۆ ژیانی
شێرێ دەوێ زیندەگانی
ئیتر وەک شێر وەکوو دلێر
هەستایەوە پیاوی بوێر
بۆ ژین ژیان، بۆ مان نەمان
دبێ بکرێت هەر بەرخودان
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
چۆن ڕەوایە بۆچی وایە؟
هاوار خوایە ئەم یاسایە
🌷
سەماکەری مەرگ
چەند خۆشم لە ڕەشبەڵەکی
نێو شاییەکان دەهات،
بەس نەمدەزانی،
نەمدەتوانی...
نازانم چۆن بوو
هەڵپەڕکێکەرێکی چاکم نەدی
یان بە دڵم نەبوو،
کەچی باشترین هەڵپەڕکێم
لە گەنجێکی کۆڵبەر بینی
حەزم دەکرد لە گڕوتینی
بە تەنیا لاقێک شاخەوان بوو
بەسەر هەڵدێری پڕ مین
دەهاتو دەچوو...
بۆ هێنانی بژیوی ژیان
بۆ چایی و قەند
بۆ پاڕوویە نان
بۆ کڕینی جلوبەرگ
کۆڵبەر بە تەنیا لاقێک سەماکەر بوو
سەماکەری مەرگ...
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐🥀
✳️کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
خەرجی ڕانی خەرج ژیانی
پارەی حەقدەس خەمێکی هەس
بۆ پیاو کۆڵبەر ژانی فرەس
خەمی لاقی ڕان ناساقی
خوا چۆناوچۆن دەمکەی تاقی
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
کەی ڕەوایە بۆچی وایە؟
هاوار خوایە ئەم یاسایە
🌷
بەحاڵ گریان بە دەرد و ژان
بەڵگەی عەمەڵ بۆ لاق بڕان
کرا واژۆ خەم وەکوو کۆ
هەر دەیپرسی خوایە بۆ بۆ؟
دوو مانگ دوایی لە کۆتایی
چۆن چێتۆ ماڵ لاق بڕاویی
چۆن بکا کار حاڵی نزار
ئەی خوای گەورە بۆ تۆ هاوار
لەدوای دەمێ کوڵی خەمێ
وتیان تەرخیس ڕۆژ یەکشەمێ
ژن و مناڵ گش بە بێ قاڵ
هاتبوون بۆلای باوکیان خۆشحاڵ
ژن زانیبوو بەو بەڵا زوو
کە بڕاوە ڕان لە زانوو
نەهێشت مناڵ، گشت کرچ وکاڵ
بەم هەواڵە کاتیان بێ تاڵ
بۆیە ڕەنگزەرد هەناسه سەرد
وتی باوکتان هەیەتی دەرد
ببن ئارام من دڵنیام
کچم ئەوین کوڕم ئاکام
زامە پێی باب حاڵی خەراب
لەبەر ئێش و بۆ ئیڵتهاب
باوک ناساقە، حاڵی شاقە
بکەن دۆعا بۆ ئافاقە
مناڵ وتیان وەی دایکە گیان
بۆچی زامە پێی باوکمان؟
باوک لەخەو چاوی کردەو
بینی مناڵ جەمن لە ئەو
ڕوانی بۆیان دڵ بەبریان
پەردەی لابرد حاڵ بوو عەیان
دوو وەلەکی لەبۆ ژێر شان
ئیتر مناڵ نەبوون خۆشحاڵ
ناخیانی گرت خەمێکی تاڵ
یەکسەر زەقین لەگەڵ کەنین
تەواو ڕۆیی دڵ بوو حەزین
بەڵام باوکیان وەک شێر ژیان
وتی ئاکام تۆ و ئەوین گیان
مەبن خەمین مەبن حەزین
ئامان چاوتان نەڕژێ ئەسرین
ژیان وایە وەک سەودایه
سێبەر سەرمان هەر خودایە
تاکوو ماوم وەک هەتاوم
فێنکی بەخشم وەک شەتاوم
ڕووی کردە کێو هەوراز نشێو
سەخت و ئاسان ئەمدیۆ ئەودێو
چون دەیزانی بۆ ژیانی
شێرێ دەوێ زیندەگانی
ئیتر وەک شێر وەکوو دلێر
هەستایەوە پیاوی بوێر
بۆ ژین ژیان، بۆ مان نەمان
دبێ بکرێت هەر بەرخودان
🌷
هاوار خوایە لەم دونیایە
بەکام کێیە بۆچی وایە
یەکێک گدا یەکێ شایە
یەکێ برسی و خەمی لایە
یەکێ ناخۆش بێ دەوایە
یەکێ تێر و خاوەن مایە
چۆن ڕەوایە بۆچی وایە؟
هاوار خوایە ئەم یاسایە
🌷
سەماکەری مەرگ
چەند خۆشم لە ڕەشبەڵەکی
نێو شاییەکان دەهات،
بەس نەمدەزانی،
نەمدەتوانی...
نازانم چۆن بوو
هەڵپەڕکێکەرێکی چاکم نەدی
یان بە دڵم نەبوو،
کەچی باشترین هەڵپەڕکێم
لە گەنجێکی کۆڵبەر بینی
حەزم دەکرد لە گڕوتینی
بە تەنیا لاقێک شاخەوان بوو
بەسەر هەڵدێری پڕ مین
دەهاتو دەچوو...
بۆ هێنانی بژیوی ژیان
بۆ چایی و قەند
بۆ پاڕوویە نان
بۆ کڕینی جلوبەرگ
کۆڵبەر بە تەنیا لاقێک سەماکەر بوو
سەماکەری مەرگ...
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐🥀
✳️کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👏3
(خەمنامەی قەزوان)
دارە قەزوانێ، لە بنارێ چڕ،
بە یاد ڕابردووی دڵی دەبوو پڕ،
هاوسایی کارێز ڕوو له تاڤگەی دۆڵ،
دەحەسایەوە ئەو دارە قڕۆڵ
زامەکان لەشی پەترۆکەدراو
لقوپۆ و جەستەی وا ئەنجنکراو،
تەوشێی دەمەزەرد بنێشتکەر هەڕگین
تەواوی دڵی پڕکردووە لە قین
بە حەسرەت کردی سەیر بۆ چنارێ
باڵای دیارە لە گوند و شارێ،
سەری بەرزەو کرد ڕوو بە ئاسمان
کە گوایە بۆچی کراوە قەزوان،
بۆ نەکراوەتە کێکف بێ بەرهەم،
یان کە دارمازوو، تەروویی بێ وەرهەم..
یان دارە هارژنگ بۆ کەورێشک جێژوان،
یان خود بڵاڵووک خاوەن میوەی جوان
یان دارەبەڕووی خاوەن گڕ وتین
یان کە شۆڕەبی زۆر جوان و شەرمین
یا دارەبووزێ لەناوی مەیدان
یان دارە تاوگ لە سەر گۆڕستان
یانە گڵمتکێ لە سەر مەزارێ
یان دارە گویژ و پەڵک لە بەهارێ
بۆچی هەر سروشت ئەمی کرد نیشان
لە بۆ ئازار و ڕەنجی بێ ئەمان
بۆچی هەر ئەمە لە گەڵا و سەمەر
مرۆڤ بۆ گیانی هادەست بە کەمەر
هاتەوە بیری پەندی زەمانە
هەرچەندە باش بی زۆر لێی مەڕوانە
بۆیە کە دەبێت داری سەمەردار
بەرەو بان نەچێی و ڕووبکاتە خوار
بە قەوڵی گەورەی نێوی کوردەوار
ئەحمەدی موفتی زانای گوند و شار
دارێ کە بگرێ سێبەر و میوە
خۆی حازر بکات بۆ وەی نەیدیوە
ئەبێ کە ڕابێت بە ئازار و ژان
بە شکانی لەق یان پەڵ فڕەدان
کەچی لەدوایی هەر ئەم بە سوودە
هەرچەن لە ئاگر هەر بەشی دوودە
بەڵام لە ئاکام چۆن بکات ژیان
قازانجی هەبێت نەک زەرەر زیان
دارەکەی سەریاڵ زۆر بە وردەوە
بۆ ئاکاری خۆی بیری کردەوە
بەڵی کەوایە یاسای یارمەتی
ئیتر هیچ نەما خەم و شەکەتی
ئەمجار بەرزی کرد سەری بە فەڵەک
خزمەت کات بە دڵ بێ درۆ و کەڵەک
ئیتر لەمەودوا بە حەز و تاسە
لە خۆی ببەخشێت تا دوا هەناسە
بۆیە ناوی باش دایمە هەرمانە
دەدرەوشێت وەک خۆر لە ناو زەمانە
کەواتە مرۆڤ ئەی نوێنەری خوا
تۆ چاکە بکە و مەڵێ حەقم کوا؟
#هەورازـجوانڕۆ
👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
@Mostafazadeh2
دارە قەزوانێ، لە بنارێ چڕ،
بە یاد ڕابردووی دڵی دەبوو پڕ،
هاوسایی کارێز ڕوو له تاڤگەی دۆڵ،
دەحەسایەوە ئەو دارە قڕۆڵ
زامەکان لەشی پەترۆکەدراو
لقوپۆ و جەستەی وا ئەنجنکراو،
تەوشێی دەمەزەرد بنێشتکەر هەڕگین
تەواوی دڵی پڕکردووە لە قین
بە حەسرەت کردی سەیر بۆ چنارێ
باڵای دیارە لە گوند و شارێ،
سەری بەرزەو کرد ڕوو بە ئاسمان
کە گوایە بۆچی کراوە قەزوان،
بۆ نەکراوەتە کێکف بێ بەرهەم،
یان کە دارمازوو، تەروویی بێ وەرهەم..
یان دارە هارژنگ بۆ کەورێشک جێژوان،
یان خود بڵاڵووک خاوەن میوەی جوان
یان دارەبەڕووی خاوەن گڕ وتین
یان کە شۆڕەبی زۆر جوان و شەرمین
یا دارەبووزێ لەناوی مەیدان
یان دارە تاوگ لە سەر گۆڕستان
یانە گڵمتکێ لە سەر مەزارێ
یان دارە گویژ و پەڵک لە بەهارێ
بۆچی هەر سروشت ئەمی کرد نیشان
لە بۆ ئازار و ڕەنجی بێ ئەمان
بۆچی هەر ئەمە لە گەڵا و سەمەر
مرۆڤ بۆ گیانی هادەست بە کەمەر
هاتەوە بیری پەندی زەمانە
هەرچەندە باش بی زۆر لێی مەڕوانە
بۆیە کە دەبێت داری سەمەردار
بەرەو بان نەچێی و ڕووبکاتە خوار
بە قەوڵی گەورەی نێوی کوردەوار
ئەحمەدی موفتی زانای گوند و شار
دارێ کە بگرێ سێبەر و میوە
خۆی حازر بکات بۆ وەی نەیدیوە
ئەبێ کە ڕابێت بە ئازار و ژان
بە شکانی لەق یان پەڵ فڕەدان
کەچی لەدوایی هەر ئەم بە سوودە
هەرچەن لە ئاگر هەر بەشی دوودە
بەڵام لە ئاکام چۆن بکات ژیان
قازانجی هەبێت نەک زەرەر زیان
دارەکەی سەریاڵ زۆر بە وردەوە
بۆ ئاکاری خۆی بیری کردەوە
بەڵی کەوایە یاسای یارمەتی
ئیتر هیچ نەما خەم و شەکەتی
ئەمجار بەرزی کرد سەری بە فەڵەک
خزمەت کات بە دڵ بێ درۆ و کەڵەک
ئیتر لەمەودوا بە حەز و تاسە
لە خۆی ببەخشێت تا دوا هەناسە
بۆیە ناوی باش دایمە هەرمانە
دەدرەوشێت وەک خۆر لە ناو زەمانە
کەواتە مرۆڤ ئەی نوێنەری خوا
تۆ چاکە بکە و مەڵێ حەقم کوا؟
#هەورازـجوانڕۆ
👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
@Mostafazadeh2
👍1
Forwarded from ڕووناکیی دڵ (هەورازـجوانڕۆ)
(شاڕێگای ئەوین)
بەڵێنم داوە،
کە ڕێگای عەشقت دوایین ڕێگام بێ و
لە پیاسەکردن سەر ئەم شاڕێگە
قەت نەبم پاشگەز
قەتیش نەچمە دوا...
گەرچی ئەوینت شاروەدەرم کا و
گەر بمکات ڕسوا...
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐🥀
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🍀🌼🌹🌷🌾
بەڵێنم داوە،
کە ڕێگای عەشقت دوایین ڕێگام بێ و
لە پیاسەکردن سەر ئەم شاڕێگە
قەت نەبم پاشگەز
قەتیش نەچمە دوا...
گەرچی ئەوینت شاروەدەرم کا و
گەر بمکات ڕسوا...
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐🥀
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🍀🌼🌹🌷🌾
👍2
(بووکی چیا)
لەسەر بەرزایی لووتکەیی چیا
گوڵــــــــــەشلێرە ڕوا بوو تەنیا
چاوانــــی پڕ ئاو دڵێکی پڕخەم
چاوی تەڕی ئەو لێی نیشتبوو تەم
گوتم: هەڵاڵە ئەویــــنداری شاخ،
کە وا تۆ دووری لە ڕەوەز و باخ
بۆچی خۆت نادەی بە دەس شنەی با
باکوو بای شەماڵ لەگەڵ خۆی بتبا
وەکوو گوڵی سوور لە گوڵخانەی جوان،
یان وەک گوڵاڵە، لە سەر گۆڕستان
یان لای وێنەگر ڕاوچی ساتەکان
یان لای نگارکێش تەنیای بێسامان
یان لای گوڵفرۆش لەناو خیابان
تامەزرۆی ئۆقرەس، لە ناوی ژیان
یان گۆڕی کۆڵبەر، کۆڵکێشەکەی نان،
هەردەم بێوچان، لە شاخ و کێوان
یان بە دەست گەنجێ، ئەویندار هەژار
بێپارەس بۆ گوڵ، بۆ سەری قەرار،
گوتی هەڵاڵە: بە زوانی شیرین
هەرچەند چاوانی پڕ بوو لە گرین:
ئاواتم چیاس، مەکە ئەم باسە
شاخ بە خۆشی من ئەدات هەناسە،
ئامێزی شاخە فێرمی کرد ژیان،
واتای ژیانە، بەرخودان ژیان،
ڕەنگەکەم جوانە و جەستەمە تێرئاو،
هەنگ لەبۆ ماچم، شەفەق دێ بە تاو
هۆی گریانی من، چیرۆکێ خاسە
ئەگەر پێت خۆشە بیکەم ئەم باسە،
بۆ شەهیدێکی بێناونیشانە
جەستەی پڕ برین، عاشقە بارانە،
جا ڕۆژێک گەنجێک بە چەکی دەستی
تەواو دڵخاوێن، دوور لە هەر پەستی،
ماندووبوو، شەکەت جلیش عارەقین،
خاوەن ورە و هێز، ورەیەک بەتین،
هات لێرە دانیشت، بە لەشی زامدار
برینداری چەک، فیشەکی تاودار
لاوێکی جوان بوو، زەڕەدار شیرین
جارجار دەیناڵاند لە ئێشی برین،
ڕاکشا لەبان تەختە بەردێکی ڕەش
شاخ زۆر بە گەرمی گرتی لە باوەش،
بە سفتی چەکی لەدەس گرتبوو،
نەترس لە زقم و نەترس لە ڕنوو،
برینی وەکوو کانی دەم بەهار
بە خوڕ جا خوێنی لێ دەهاتە خوار،
خوێنی دەچۆڕا هێدی بە هێدی
شێوازی گەڕا کەمکەم بە زەردی،
شۆردی ڕوومەتی بە خوێنەکەی خۆی
هەرچەند هێزێکیش نەمابووە بۆی
باکوو دوژمنی نەزانی نەفام
بە ڕاوەکەی خۆی نەگات بە ئاکام
نەزانێ ڕەنگی ڕوومەتی زەردە
لە بەر ئازاری ئەو خەم و دەردە
بەڵام شەهیدم بە چەکی دەستی
بە ورە و بیر و ئەو پەڕی هەستی
کەم کەم گیانی دا لەپاڵ ئەو بەردە
جەستەی خۆی بەخشی بەو کێو و هەردە
چەکی لە دەستی هەر بەر نەدابوو
ڕۆحی هەڵفڕی بەرەو هەوران چوو
ئێستا دەپرسی، بۆ گۆنام سوورە؟
هەرچەندیش بنچکم لە کانی دوورە؟
خوێنی شەهیدە ڕژایە سەرما
خەڵاتیی ئەوە،کردوومە بەرما
شانازی دەکەم بووکی چیابم
بمرم ئەو ساتەی لە کێو جیابم
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐🥀
🌺🍀🌼🌹🌷🌾
بە خوێندنەوەی #هەورازـجوانڕۆ 👇👇👇
(بووکی چیا)
لەسەر بەرزایی لووتکەیی چیا
گوڵــــــــــەشلێرە ڕوا بوو تەنیا
چاوانــــی پڕ ئاو دڵێکی پڕخەم
چاوی تەڕی ئەو لێی نیشتبوو تەم
گوتم: هەڵاڵە ئەویــــنداری شاخ،
کە وا تۆ دووری لە ڕەوەز و باخ
بۆچی خۆت نادەی بە دەس شنەی با
باکوو بای شەماڵ لەگەڵ خۆی بتبا
وەکوو گوڵی سوور لە گوڵخانەی جوان،
یان وەک گوڵاڵە، لە سەر گۆڕستان
یان لای وێنەگر ڕاوچی ساتەکان
یان لای نگارکێش تەنیای بێسامان
یان لای گوڵفرۆش لەناو خیابان
تامەزرۆی ئۆقرەس، لە ناوی ژیان
یان گۆڕی کۆڵبەر، کۆڵکێشەکەی نان،
هەردەم بێوچان، لە شاخ و کێوان
یان بە دەست گەنجێ، ئەویندار هەژار
بێپارەس بۆ گوڵ، بۆ سەری قەرار،
گوتی هەڵاڵە: بە زوانی شیرین
هەرچەند چاوانی پڕ بوو لە گرین:
ئاواتم چیاس، مەکە ئەم باسە
شاخ بە خۆشی من ئەدات هەناسە،
ئامێزی شاخە فێرمی کرد ژیان،
واتای ژیانە، بەرخودان ژیان،
ڕەنگەکەم جوانە و جەستەمە تێرئاو،
هەنگ لەبۆ ماچم، شەفەق دێ بە تاو
هۆی گریانی من، چیرۆکێ خاسە
ئەگەر پێت خۆشە بیکەم ئەم باسە،
بۆ شەهیدێکی بێناونیشانە
جەستەی پڕ برین، عاشقە بارانە،
جا ڕۆژێک گەنجێک بە چەکی دەستی
تەواو دڵخاوێن، دوور لە هەر پەستی،
ماندووبوو، شەکەت جلیش عارەقین،
خاوەن ورە و هێز، ورەیەک بەتین،
هات لێرە دانیشت، بە لەشی زامدار
برینداری چەک، فیشەکی تاودار
لاوێکی جوان بوو، زەڕەدار شیرین
جارجار دەیناڵاند لە ئێشی برین،
ڕاکشا لەبان تەختە بەردێکی ڕەش
شاخ زۆر بە گەرمی گرتی لە باوەش،
بە سفتی چەکی لەدەس گرتبوو،
نەترس لە زقم و نەترس لە ڕنوو،
برینی وەکوو کانی دەم بەهار
بە خوڕ جا خوێنی لێ دەهاتە خوار،
خوێنی دەچۆڕا هێدی بە هێدی
شێوازی گەڕا کەمکەم بە زەردی،
شۆردی ڕوومەتی بە خوێنەکەی خۆی
هەرچەند هێزێکیش نەمابووە بۆی
باکوو دوژمنی نەزانی نەفام
بە ڕاوەکەی خۆی نەگات بە ئاکام
نەزانێ ڕەنگی ڕوومەتی زەردە
لە بەر ئازاری ئەو خەم و دەردە
بەڵام شەهیدم بە چەکی دەستی
بە ورە و بیر و ئەو پەڕی هەستی
کەم کەم گیانی دا لەپاڵ ئەو بەردە
جەستەی خۆی بەخشی بەو کێو و هەردە
چەکی لە دەستی هەر بەر نەدابوو
ڕۆحی هەڵفڕی بەرەو هەوران چوو
ئێستا دەپرسی، بۆ گۆنام سوورە؟
هەرچەندیش بنچکم لە کانی دوورە؟
خوێنی شەهیدە ڕژایە سەرما
خەڵاتیی ئەوە،کردوومە بەرما
شانازی دەکەم بووکی چیابم
بمرم ئەو ساتەی لە کێو جیابم
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐🥀
🌺🍀🌼🌹🌷🌾
بە خوێندنەوەی #هەورازـجوانڕۆ 👇👇👇
Telegram
attach 📎
❤1
(وەزنەهەڵگر)
پێم سەیرە کە چۆن
خەڵاتیی یەکەمین وەزنەهەڵگری
دونیام پێ نادرێ ...؟
چون ئەو خەمانەی بەشان کێشاومن
بە قەد قورسایی
ئەم دونیا هەموو بەراورد
دەکرێ...
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
پێم سەیرە کە چۆن
خەڵاتیی یەکەمین وەزنەهەڵگری
دونیام پێ نادرێ ...؟
چون ئەو خەمانەی بەشان کێشاومن
بە قەد قورسایی
ئەم دونیا هەموو بەراورد
دەکرێ...
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍2👎1
(وەزنەهەڵگر)
پێم سەیرە کە چۆن
خەڵاتیی یەکەمین وەزنەهەڵگری
دونیام پێ نادرێ ...؟
چون ئەو خەمانەی بەشان کێشاومن
بە قەد قورسایی
ئەم دونیا هەموو بەراورد
دەکرێ...
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
پێم سەیرە کە چۆن
خەڵاتیی یەکەمین وەزنەهەڵگری
دونیام پێ نادرێ ...؟
چون ئەو خەمانەی بەشان کێشاومن
بە قەد قورسایی
ئەم دونیا هەموو بەراورد
دەکرێ...
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
❤2
((دەڵاڵانی مەرگ))
چیتان نەکرد؟ چی...؟
چی ماوە نەتانکردبێ..؟
چی ماوە کە نەیکەن...؟
لە پانتایی مەزرایەک بیر و هزر
کێسەڵەی بیرۆکەی نگریستان،
لە دڵی هەر کانییەک
نارنجۆکێک زامنکێشراو،
لە بنی هەر دارەبەڕوویەک
تەورێکی دەمەزەردی چاوەڕێی بڕین،
لە نێوان شاخی کەڵەکێوییەک
فیشەکێک بۆ تەقاندن،
لە ناخی هەر باخێک
خەڵووزێ بۆ گەشبوون لە کاتی چەخماخە،
لە ناوەڕاستی هەر ئاپۆڕایەک
کەسێک دەمارگرژ لەبۆ خۆکوشتن
لەبۆ خوێنڕێشتن...
ژینتان گران کرد،
مردنیش هەرزان،
ئەی تاقمی نەفام لە هەرچی و پەرچی
حەک ڕووتان ڕەشبێ دەڵاڵانی مەرگ
چیتان نەکرد چی...؟؟؟
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐🥀
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چیتان نەکرد؟ چی...؟
چی ماوە نەتانکردبێ..؟
چی ماوە کە نەیکەن...؟
لە پانتایی مەزرایەک بیر و هزر
کێسەڵەی بیرۆکەی نگریستان،
لە دڵی هەر کانییەک
نارنجۆکێک زامنکێشراو،
لە بنی هەر دارەبەڕوویەک
تەورێکی دەمەزەردی چاوەڕێی بڕین،
لە نێوان شاخی کەڵەکێوییەک
فیشەکێک بۆ تەقاندن،
لە ناخی هەر باخێک
خەڵووزێ بۆ گەشبوون لە کاتی چەخماخە،
لە ناوەڕاستی هەر ئاپۆڕایەک
کەسێک دەمارگرژ لەبۆ خۆکوشتن
لەبۆ خوێنڕێشتن...
ژینتان گران کرد،
مردنیش هەرزان،
ئەی تاقمی نەفام لە هەرچی و پەرچی
حەک ڕووتان ڕەشبێ دەڵاڵانی مەرگ
چیتان نەکرد چی...؟؟؟
#هەورازـجوانڕۆ
🌻🍀🌷🌸💐🥀
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
💯1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
(دیوانی دڕاو)
دیوانەشێعرێکی
دڕاوم دی و باوەشێک
وشەی هەتیوی وەیلان و برسی
پەرۆش و ڕووتاڵ
بێ جێگە و مەکان...
هەرکەس دەهات و وشەیەکی بەدڵی
خۆی هەڵ دەگرت و
دەبووە خاوەنی و دەیبردۆ بۆ ماڵ...
سۆزدار ئەوین و خەمبار وشەی شین،
یاریش چاوی یار
کۆڵبەر وشەی نان و
ناخۆش وشەیەک هەر وەکوو
ئافاقە و دەرمان...
منیش قوژبن قوژبن
دەگەڕام بە دوای وشەی
نیشتمان....
#هەورازـجوانڕۆ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
دیوانەشێعرێکی
دڕاوم دی و باوەشێک
وشەی هەتیوی وەیلان و برسی
پەرۆش و ڕووتاڵ
بێ جێگە و مەکان...
هەرکەس دەهات و وشەیەکی بەدڵی
خۆی هەڵ دەگرت و
دەبووە خاوەنی و دەیبردۆ بۆ ماڵ...
سۆزدار ئەوین و خەمبار وشەی شین،
یاریش چاوی یار
کۆڵبەر وشەی نان و
ناخۆش وشەیەک هەر وەکوو
ئافاقە و دەرمان...
منیش قوژبن قوژبن
دەگەڕام بە دوای وشەی
نیشتمان....
#هەورازـجوانڕۆ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
👍1🕊1