چلنامە۱
ساقیا ناگا به چل عومرم گه‌یی
ده‌وری مه‌یگێڕی دڵه و خوێنی مه‌یی
کووپه ئاگردانی ئاوی ڕازییه
زاری تینوو کاری ئاگربازییه
ناسکێ ڕۆژێ به گریه‌م پێکه‌نی
ئاسکێ داوێکی بۆ ڕاوم ته‌نی
خۆزگه من سه‌رگه‌رمی کاری خۆ ده‌بووم
ساقیا چم لێده‌که‌ی گیرۆده بووم
تازه ده‌س‌نادا مرادی سه‌ربه‌خۆم
چاوله‌ده‌ستم چی بکه‌م بۆ کوێ بڕۆم
گه‌ر بمێنم نانه‌وێ دوندی قه‌رار
گه‌ربچیشم گۆمی خه‌م نادا بوار
من له نێو کۆری گه‌ڕی دیدار نیم
بۆ بچم له‌و کۆره‌دا هه‌ر دیار نیم
لاوی باڵابه‌رزی چالاکی ده‌وێ
سه‌یره بۆ پیرێکی غه‌مناکی ده‌وێ
من گه‌ڕاوه‌ی ڕۆژگاری ئاره‌زووم
دێم به‌جێ‌دێنم ده‌گه‌ڵ عه‌هدی زووم
ساقی تینوومه و سه‌یر له‌و حاڵه تێر
سه‌یری ڕابردوو ده‌که‌م یادی به خێر
باوه‌شێ ماچێ که‌نارێکم ده‌ویست
باره‌نازێکی له‌بارێکم ده‌ویست
گه‌ر هه‌با یارێکی تازه و ڕێک و لووس
مه‌رحه‌بایی لێده‌کردم چاره‌نووس
که‌س به ئازاری دڵم کاری نه‌بوو
دوژمنیشم بوایه ئازاری نه‌بوو
نه‌مده‌زانی غه‌م چ بوو شادی چ بوو
ژینی دیلی چی بوو ئازادی چ بوو
نه‌مده‌دی ڕوخساری زۆران و که‌مان
نه‌مده‌پێکا بیری هه‌رمان و نه‌مان
قه‌ت به فیکری شیرنی و تاڵی نه‌بووم
چۆن ده‌سووڕێ ڕۆژ و شه‌و حاڵی نه‌بووم
چاوی کارم به‌ختی سواری پێوه بوو
پێوه‌بووم و سواره‌که‌ش ئه‌نگێوه بوو
به‌سترابوو دڵ به ده‌رکی چاوی گه‌ش
چاوی پێ‌کردم سپی ده‌ورانی ڕه‌ش
په‌ندی پێ‌کردم به به‌ندێکی درێژ
چی بڵێم من شاعیر و ئه‌و به‌ندبێژ
ژینی من هه‌ستی سه‌رێکی نیست بوو
ساقی ئاوڕدانه‌وه‌ی پێویست بوو
بۆیه هاتم ده‌رکی مه‌یخانه‌ی قه‌دیم
تێکه؛ بیسمی‌للاهی‌ڕه‌حمانی‌ڕه‌حیم
پێم ده‌ڵێ بم‌خوێنه‌وه هه‌ست و نه‌هاد
ڕوو له کوێ که‌م بێسه‌وادم بێسه‌واد
مه‌شقی مامۆستایه‌کی ژیری بوێر
ئه‌لف و بێی عه‌شقی نه‌کردم لێره فێر
باسی سه‌ر بوو عه‌شق و ئوستادی نه‌بوو
قه‌ت قوتابی فێری ئازادی نه‌بوو
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔@Abdolla_Golabi
ساقیا ناگا به چل عومرم گه‌یی
ده‌وری مه‌یگێڕی دڵه و خوێنی مه‌یی
کووپه ئاگردانی ئاوی ڕازییه
زاری تینوو کاری ئاگربازییه
ناسکێ ڕۆژێ به گریه‌م پێکه‌نی
ئاسکێ داوێکی بۆ ڕاوم ته‌نی
خۆزگه من سه‌رگه‌رمی کاری خۆ ده‌بووم
ساقیا چم لێده‌که‌ی گیرۆده بووم
تازه ده‌س‌نادا مرادی سه‌ربه‌خۆم
چاوله‌ده‌ستم چی بکه‌م بۆ کوێ بڕۆم
گه‌ر بمێنم نانه‌وێ دوندی قه‌رار
گه‌ربچیشم گۆمی خه‌م نادا بوار
من له نێو کۆری گه‌ڕی دیدار نیم
بۆ بچم له‌و کۆره‌دا هه‌ر دیار نیم
لاوی باڵابه‌رزی چالاکی ده‌وێ
سه‌یره بۆ پیرێکی غه‌مناکی ده‌وێ
من گه‌ڕاوه‌ی ڕۆژگاری ئاره‌زووم
دێم به‌جێ‌دێنم ده‌گه‌ڵ عه‌هدی زووم
ساقی تینوومه و سه‌یر له‌و حاڵه تێر
سه‌یری ڕابردوو ده‌که‌م یادی به خێر
باوه‌شێ ماچێ که‌نارێکم ده‌ویست
باره‌نازێکی له‌بارێکم ده‌ویست
گه‌ر هه‌با یارێکی تازه و ڕێک و لووس
مه‌رحه‌بایی لێده‌کردم چاره‌نووس
که‌س به ئازاری دڵم کاری نه‌بوو
دوژمنیشم بوایه ئازاری نه‌بوو
نه‌مده‌زانی غه‌م چ بوو شادی چ بوو
ژینی دیلی چی بوو ئازادی چ بوو
نه‌مده‌دی ڕوخساری زۆران و که‌مان
نه‌مده‌پێکا بیری هه‌رمان و نه‌مان
قه‌ت به فیکری شیرنی و تاڵی نه‌بووم
چۆن ده‌سووڕێ ڕۆژ و شه‌و حاڵی نه‌بووم
چاوی کارم به‌ختی سواری پێوه بوو
پێوه‌بووم و سواره‌که‌ش ئه‌نگێوه بوو
به‌سترابوو دڵ به ده‌رکی چاوی گه‌ش
چاوی پێ‌کردم سپی ده‌ورانی ڕه‌ش
په‌ندی پێ‌کردم به به‌ندێکی درێژ
چی بڵێم من شاعیر و ئه‌و به‌ندبێژ
ژینی من هه‌ستی سه‌رێکی نیست بوو
ساقی ئاوڕدانه‌وه‌ی پێویست بوو
بۆیه هاتم ده‌رکی مه‌یخانه‌ی قه‌دیم
تێکه؛ بیسمی‌للاهی‌ڕه‌حمانی‌ڕه‌حیم
پێم ده‌ڵێ بم‌خوێنه‌وه هه‌ست و نه‌هاد
ڕوو له کوێ که‌م بێسه‌وادم بێسه‌واد
مه‌شقی مامۆستایه‌کی ژیری بوێر
ئه‌لف و بێی عه‌شقی نه‌کردم لێره فێر
باسی سه‌ر بوو عه‌شق و ئوستادی نه‌بوو
قه‌ت قوتابی فێری ئازادی نه‌بوو
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔@Abdolla_Golabi
Telegram
attach 📎
چلنامە٤
بمده‌یه تاڵێکی زولفی کیژی ره‌ز
شیرنی وه‌ێ دابه‌زیوه بووکی حه‌ز
چون له حه‌وشی مه‌ی که‌مم بێ‌ناز که
داوه‌تێکی بێ‌سه‌روبن ساز که
فه‌رموو با حه‌یرانێ تێهه‌ڵکا به‌سۆز
لاوی عێلم لێ‌وه‌خۆ خه‌ن پیری هۆز
بگره ده‌سره و گڕده وه‌ختی ڕاوه‌شان
هه‌سته! ها ! گشتی که سه‌رچۆپی! به شان!
تا به یه‌ک پێ ده‌چمه سووچی باغه‌که
بیکه سێ‌پێیی له دوایی داغه‌که
کیژی بێ‌گه‌ردن ئه‌وی له‌و باغه دان
کوڕگه‌لی ئه‌و شائییه له‌و باغه دان
یادی ده‌وری حه‌زره‌تی خانی ده‌که‌م
چۆپی مه‌یلی ده‌وری شێخانی ده‌که‌م
نه‌رمه‌نایه‌ک بێ له دووی ڕمبه‌ی ده‌هۆڵ
به‌رده گۆچانی چه‌مان و بگره قۆڵ
ژیر و نه‌رم و ورده ورده و پێکه‌وه
خۆشه گاوانی له سه‌رچۆپێکه‌وه
ده‌س گوشینه و پێکه‌نینی ناسکان
کاتێ مه‌م ده‌خشێ له پشتی باسکان
تێکه بۆ شاباشی سه‌ر هۆشم نه‌بوو
تا حیسابی وه‌م هه‌بێ دۆشم نه‌بوو!
یه‌ک عومر بێ یاری مه‌ستی هه‌ڵپه‌ڕیم
تا به سه‌ر چوو ده‌وری شایی و دڵته‌ڕیم
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔 @Abdolla_Golabi
بمده‌یه تاڵێکی زولفی کیژی ره‌ز
شیرنی وه‌ێ دابه‌زیوه بووکی حه‌ز
چون له حه‌وشی مه‌ی که‌مم بێ‌ناز که
داوه‌تێکی بێ‌سه‌روبن ساز که
فه‌رموو با حه‌یرانێ تێهه‌ڵکا به‌سۆز
لاوی عێلم لێ‌وه‌خۆ خه‌ن پیری هۆز
بگره ده‌سره و گڕده وه‌ختی ڕاوه‌شان
هه‌سته! ها ! گشتی که سه‌رچۆپی! به شان!
تا به یه‌ک پێ ده‌چمه سووچی باغه‌که
بیکه سێ‌پێیی له دوایی داغه‌که
کیژی بێ‌گه‌ردن ئه‌وی له‌و باغه دان
کوڕگه‌لی ئه‌و شائییه له‌و باغه دان
یادی ده‌وری حه‌زره‌تی خانی ده‌که‌م
چۆپی مه‌یلی ده‌وری شێخانی ده‌که‌م
نه‌رمه‌نایه‌ک بێ له دووی ڕمبه‌ی ده‌هۆڵ
به‌رده گۆچانی چه‌مان و بگره قۆڵ
ژیر و نه‌رم و ورده ورده و پێکه‌وه
خۆشه گاوانی له سه‌رچۆپێکه‌وه
ده‌س گوشینه و پێکه‌نینی ناسکان
کاتێ مه‌م ده‌خشێ له پشتی باسکان
تێکه بۆ شاباشی سه‌ر هۆشم نه‌بوو
تا حیسابی وه‌م هه‌بێ دۆشم نه‌بوو!
یه‌ک عومر بێ یاری مه‌ستی هه‌ڵپه‌ڕیم
تا به سه‌ر چوو ده‌وری شایی و دڵته‌ڕیم
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔 @Abdolla_Golabi
Telegram
attach 📎
چلنامە٥
شێعری دڵ ڕێکی ده‌قی ئه‌فسانه‌یه
ماڵی پێداچوونه‌وه‌ی مه‌ستانه‌یه
ژینی کورتم کرده چیرۆکی درێژ
خاکی کوردم کرده سه‌د هیندی له‌مێژ
دیاره بۆ چی خۆشه شێعر و داستان
ڕاستن ئه‌ڵبه‌تته گفتی ڕاستان
ساقیا نه‌تبیستووه چن کێشه‌مان
تا وه جۆشش خه‌ی سه‌ری ئه‌ندێشه‌مان
کوردم و که‌م نیم و که‌م نابم به زۆر
چون ده‌بینم وه‌ک هه‌موو که‌س خه‌ونی خۆر
خه‌م نه‌بێ سازی خه‌مانم ناژه‌نم
ده‌ی که‌یف‌سازی نه‌بێ پێناکه‌نم
ده‌مهه‌وێ ده‌رمانی ده‌رد و عیلله‌تان
سه‌ر هه‌ڵێنم وه‌ک ته‌واوی میلله‌تان
نێعمه‌تی چه‌شنی چه‌و و زیخم هه‌یه
خاڵی بیر و خه‌تتی تاریخم هه‌یه
پێم بڵێ قه‌ت داری بێ‌باڵا ده‌بێ
قه‌ت گه‌لی بێ‌خاک و بێ‌ئاڵا ده‌بێ
ساقیا با دڵ وه‌کوو سه‌ر پڕ نه‌بێ
تێکه بێ مه‌ی با زمانم سڕ نه‌بێ
بێنه مه‌ی چه‌ندێ به سه‌رمه‌ستی بڵێم
با بوێرم شێعری سه‌ربه‌ستی بڵێم
بمخه نێو ناخی شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕین
ئێمه ده‌ریایه‌ک له بیر و باوه‌ڕین
سه‌د مه‌خابن تووشی مه‌رگین و نه‌مان
بۆ ده‌دا هێزی نه‌زانی ده‌وره‌مان
هه‌ڵکه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه دیده و مه‌شخه‌ڵی
با نه‌مێنی بیری ته‌سک و گه‌نده‌ڵی
شێعره سێڵاوی خودایی ده‌ق کوتن
ڕاده‌وه‌ستێ ئاو کاتی حه‌ق کوتن
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شێعری دڵ ڕێکی ده‌قی ئه‌فسانه‌یه
ماڵی پێداچوونه‌وه‌ی مه‌ستانه‌یه
ژینی کورتم کرده چیرۆکی درێژ
خاکی کوردم کرده سه‌د هیندی له‌مێژ
دیاره بۆ چی خۆشه شێعر و داستان
ڕاستن ئه‌ڵبه‌تته گفتی ڕاستان
ساقیا نه‌تبیستووه چن کێشه‌مان
تا وه جۆشش خه‌ی سه‌ری ئه‌ندێشه‌مان
کوردم و که‌م نیم و که‌م نابم به زۆر
چون ده‌بینم وه‌ک هه‌موو که‌س خه‌ونی خۆر
خه‌م نه‌بێ سازی خه‌مانم ناژه‌نم
ده‌ی که‌یف‌سازی نه‌بێ پێناکه‌نم
ده‌مهه‌وێ ده‌رمانی ده‌رد و عیلله‌تان
سه‌ر هه‌ڵێنم وه‌ک ته‌واوی میلله‌تان
نێعمه‌تی چه‌شنی چه‌و و زیخم هه‌یه
خاڵی بیر و خه‌تتی تاریخم هه‌یه
پێم بڵێ قه‌ت داری بێ‌باڵا ده‌بێ
قه‌ت گه‌لی بێ‌خاک و بێ‌ئاڵا ده‌بێ
ساقیا با دڵ وه‌کوو سه‌ر پڕ نه‌بێ
تێکه بێ مه‌ی با زمانم سڕ نه‌بێ
بێنه مه‌ی چه‌ندێ به سه‌رمه‌ستی بڵێم
با بوێرم شێعری سه‌ربه‌ستی بڵێم
بمخه نێو ناخی شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕین
ئێمه ده‌ریایه‌ک له بیر و باوه‌ڕین
سه‌د مه‌خابن تووشی مه‌رگین و نه‌مان
بۆ ده‌دا هێزی نه‌زانی ده‌وره‌مان
هه‌ڵکه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه دیده و مه‌شخه‌ڵی
با نه‌مێنی بیری ته‌سک و گه‌نده‌ڵی
شێعره سێڵاوی خودایی ده‌ق کوتن
ڕاده‌وه‌ستێ ئاو کاتی حه‌ق کوتن
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
attach 📎
چلنامە٦
ساڵی چل دیتوومه خه‌ونی سه‌رچڵێک
چل مرادم بوو له سه‌ر کانی دڵێک
وه‌رزی سه‌وزایی به سووراوی شه‌ماڵ
خوێنی تێزابوو سه‌ری کوڵمی به حاڵ
لێوی ته‌ڕ کربوو له سه‌ر کانی هه‌تاو
ده‌م به ده‌م بارانه لێی‌کربوو سڵاو
ده‌ستی چۆم ئاوێنه‌داری بۆ ده‌کرد
دڵته‌ڕی با ،جوانیکاری بۆ ده‌کرد
زولفی ته‌ڕ شانه‌ی شنه‌ی پێداده‌هات
شه‌و ده‌گه‌ڵ زولفی درێژی ڕاده‌هات
سینگ و مه‌م پڕخاڵی وردی بێ‌حودود
دیار بوو جێ پێی خوداوه‌ندی وجوود
پڕگوڵی ئه‌ستێره ته‌ختی دامه‌نی
به‌رگی تاریکی به به‌ژنی ڕه‌وشه‌نی
سیخمه‌که‌ی کون کردبوو ده‌رزی مه‌مان
باخه‌ڵی پڕ بوو له سوکنایی خه‌مان
تا بکه‌م لێوی به داغی غونچه ماچ
ڕووحی شیرینم له وێ ده‌درا له خاچ
له‌و ده‌مه‌ی‌دا تێپه‌ڕی وه‌رزی به‌هار
ده‌مدی پیرێکم له ڕژدێ دێمه خوار
ڕوو له هه‌ر شوێنێ ده‌که‌م به‌فره و سه‌هۆڵ
قورسه هه‌نگاوم له ده‌شت و کێو و دۆڵ
هه‌ست ده‌که‌م ناگه‌م به سووچێکی په‌نا
جا به‌قا ناکه‌م ئه‌گه‌ر نابم فه‌نا
پێم بڵێ ته‌عبیری چی بوو ئه‌و خه‌وه
ساقیا لێکیده‌وه و ڕێکی‌خه‌وه
خه‌ونه‌کانم چۆنه ئازاری منن
بارێ ناکه‌ن سووک و سه‌رباری منن
بۆ ده‌بێ رۆئیا بدا ڕه‌نجم ئه‌رێ
چۆن ئه‌رێ شه‌وگاری ژینم ده‌گوزه‌رێ
ساقیا تۆ شه‌ربه‌تی بیرت هه‌یه
بمده‌یه زانستی ته‌عبیرت هه‌یه
ڕۆڵه به‌رگی بابه‌تی کون‌کون بووه
یۆسفی ڕووناکی دیده‌م ون بووه
گه‌ر عه‌زیزی میسری موشتاقی منی
تێکه سه‌رمایه‌ی منی ساقی منی
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ساڵی چل دیتوومه خه‌ونی سه‌رچڵێک
چل مرادم بوو له سه‌ر کانی دڵێک
وه‌رزی سه‌وزایی به سووراوی شه‌ماڵ
خوێنی تێزابوو سه‌ری کوڵمی به حاڵ
لێوی ته‌ڕ کربوو له سه‌ر کانی هه‌تاو
ده‌م به ده‌م بارانه لێی‌کربوو سڵاو
ده‌ستی چۆم ئاوێنه‌داری بۆ ده‌کرد
دڵته‌ڕی با ،جوانیکاری بۆ ده‌کرد
زولفی ته‌ڕ شانه‌ی شنه‌ی پێداده‌هات
شه‌و ده‌گه‌ڵ زولفی درێژی ڕاده‌هات
سینگ و مه‌م پڕخاڵی وردی بێ‌حودود
دیار بوو جێ پێی خوداوه‌ندی وجوود
پڕگوڵی ئه‌ستێره ته‌ختی دامه‌نی
به‌رگی تاریکی به به‌ژنی ڕه‌وشه‌نی
سیخمه‌که‌ی کون کردبوو ده‌رزی مه‌مان
باخه‌ڵی پڕ بوو له سوکنایی خه‌مان
تا بکه‌م لێوی به داغی غونچه ماچ
ڕووحی شیرینم له وێ ده‌درا له خاچ
له‌و ده‌مه‌ی‌دا تێپه‌ڕی وه‌رزی به‌هار
ده‌مدی پیرێکم له ڕژدێ دێمه خوار
ڕوو له هه‌ر شوێنێ ده‌که‌م به‌فره و سه‌هۆڵ
قورسه هه‌نگاوم له ده‌شت و کێو و دۆڵ
هه‌ست ده‌که‌م ناگه‌م به سووچێکی په‌نا
جا به‌قا ناکه‌م ئه‌گه‌ر نابم فه‌نا
پێم بڵێ ته‌عبیری چی بوو ئه‌و خه‌وه
ساقیا لێکیده‌وه و ڕێکی‌خه‌وه
خه‌ونه‌کانم چۆنه ئازاری منن
بارێ ناکه‌ن سووک و سه‌رباری منن
بۆ ده‌بێ رۆئیا بدا ڕه‌نجم ئه‌رێ
چۆن ئه‌رێ شه‌وگاری ژینم ده‌گوزه‌رێ
ساقیا تۆ شه‌ربه‌تی بیرت هه‌یه
بمده‌یه زانستی ته‌عبیرت هه‌یه
ڕۆڵه به‌رگی بابه‌تی کون‌کون بووه
یۆسفی ڕووناکی دیده‌م ون بووه
گه‌ر عه‌زیزی میسری موشتاقی منی
تێکه سه‌رمایه‌ی منی ساقی منی
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
attach 📎
چلنامە۷
من کوڕێکی سه‌رنه‌وی ئه‌و سه‌رده‌مه
ناوی به‌رزی بابی بیرم ئاده‌مه
کێ ده‌ڵێ هاتوومه‌دی ڕۆژێ له خاک
ده‌کراوم من له ژووری عه‌رشی پاک
تۆ بڵه‌ی خاکێکی ئه‌فلاکی هه‌بێ
یا فه‌له‌ک چه‌شنی زه‌وی خاکی هه‌بێ
گه‌ر له عه‌رشم بۆ له سه‌ر فه‌ڕشی زه‌ویم
سه‌ربڵیندی کامه؟! کاتێ سه‌رنه‌ویم
چۆن ده‌بێ ده‌سکردی شاکاری خودا
ده‌رکرێ ڕۆژێ له ده‌رباری خودا
ئاده‌می به‌رزی له جه‌ننه‌ت دابه‌زیو
دابه‌زێ له‌و نزمه وه‌ک زۆڵی هه‌تیو!
ئاده‌مێ ڕووحی حه‌قی تێ فوو کرێ
بۆ ده‌بێ وا بێ‌نه‌وا جادوو کرێ
پێی‌درێ بێ‌حه‌د له موڵکی حه‌ق بژی‌و
چۆن به ده‌نکێ سێوی ڕه‌ق ده‌درێ فریو
تێکه ساقی نانی ناحه‌ق با نه‌خۆم
با وه‌کوو ئاده‌م فریوی وا نه‌خۆم
من به مه‌ی قایم‌که تا دایم له پات
نه‌مبزێوێ سێوی سه‌ر ده‌ستی حه‌یات
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔 @Abdolla_Golabi
من کوڕێکی سه‌رنه‌وی ئه‌و سه‌رده‌مه
ناوی به‌رزی بابی بیرم ئاده‌مه
کێ ده‌ڵێ هاتوومه‌دی ڕۆژێ له خاک
ده‌کراوم من له ژووری عه‌رشی پاک
تۆ بڵه‌ی خاکێکی ئه‌فلاکی هه‌بێ
یا فه‌له‌ک چه‌شنی زه‌وی خاکی هه‌بێ
گه‌ر له عه‌رشم بۆ له سه‌ر فه‌ڕشی زه‌ویم
سه‌ربڵیندی کامه؟! کاتێ سه‌رنه‌ویم
چۆن ده‌بێ ده‌سکردی شاکاری خودا
ده‌رکرێ ڕۆژێ له ده‌رباری خودا
ئاده‌می به‌رزی له جه‌ننه‌ت دابه‌زیو
دابه‌زێ له‌و نزمه وه‌ک زۆڵی هه‌تیو!
ئاده‌مێ ڕووحی حه‌قی تێ فوو کرێ
بۆ ده‌بێ وا بێ‌نه‌وا جادوو کرێ
پێی‌درێ بێ‌حه‌د له موڵکی حه‌ق بژی‌و
چۆن به ده‌نکێ سێوی ڕه‌ق ده‌درێ فریو
تێکه ساقی نانی ناحه‌ق با نه‌خۆم
با وه‌کوو ئاده‌م فریوی وا نه‌خۆم
من به مه‌ی قایم‌که تا دایم له پات
نه‌مبزێوێ سێوی سه‌ر ده‌ستی حه‌یات
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔 @Abdolla_Golabi
Telegram
attach 📎
چلنامە۸
مه‌سنه‌وی زێدی زبانی هه‌ستمه
بازی بیری کۆتری سه‌ربه‌ستمه
هه‌ستی تاقم تا به جووتی مه‌م بزووت
لێکی‌به‌ستن دێڕه‌کانی تاق و جووت
دڵ له دووی دیده‌ت به تاسه‌ی ئاگری
ته‌رکی کردم ، سه‌یره قه‌دری ناگری
ساقیا بۆی دانێ ئاو و دانه‌یەک
تا له سووچێ چێ‌بکا هێللانه‌یەک
من که زوو زوو ته‌یری سه‌یرم ون ده‌که‌م
ساقی ناتوانم دڵم ده‌ستن دەکه‌م
ئه‌و شکا باڵی ڕژا خوێنی له دووت
بۆ چی به‌ردی تێگرێ منداڵی ڕووت
ماوه تا ژینی ده با ئارام بێ
وه‌ختی مردن بۆ ده‌بێ ناکام بێ؟!
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
مه‌سنه‌وی زێدی زبانی هه‌ستمه
بازی بیری کۆتری سه‌ربه‌ستمه
هه‌ستی تاقم تا به جووتی مه‌م بزووت
لێکی‌به‌ستن دێڕه‌کانی تاق و جووت
دڵ له دووی دیده‌ت به تاسه‌ی ئاگری
ته‌رکی کردم ، سه‌یره قه‌دری ناگری
ساقیا بۆی دانێ ئاو و دانه‌یەک
تا له سووچێ چێ‌بکا هێللانه‌یەک
من که زوو زوو ته‌یری سه‌یرم ون ده‌که‌م
ساقی ناتوانم دڵم ده‌ستن دەکه‌م
ئه‌و شکا باڵی ڕژا خوێنی له دووت
بۆ چی به‌ردی تێگرێ منداڵی ڕووت
ماوه تا ژینی ده با ئارام بێ
وه‌ختی مردن بۆ ده‌بێ ناکام بێ؟!
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
attach 📎
چلنامە۹
ساقی دوو چاوم له‌دوو یه‌ک ئاگرن
دوو به دوو ده‌گرن دڵ و سه‌ر ناگرن
دوو جیهانم دیوه له بری یه‌ک جیهان
دوو نه‌هێنی هه‌ن به یه‌ک ڕازی عه‌یان
دوو ئه‌وینن یه‌ک نه‌هێنی ڕوو ده‌که‌ن
بێ یه‌ک و دوو یه‌کتری جادوو ده‌که‌ن
ڕۆژ و شه‌و دوون و له یه‌ک دێ ڕۆژگار
جاری وا ناخۆش و خۆشن جارجار
خێر و شه‌ڕ کاتێ که دامه‌زرا کرا
کاری یه‌ک عاله‌م به ده‌ستی دوو برا
ئاگر و با ، ئاو و گڵ نابن جودا
ئاسمان و هه‌رد و ئینسان و خودا
ساقیا یه‌ک شه‌و به دوو پیاڵه‌ی شه‌ڕاب
چاوه‌ڕوانم ساده فێرم که‌ی حیساب
ده‌مهه‌وێ هه‌ر چه‌نده خه‌م هه‌ستی نه‌که‌م
ڕاگری ڕاده‌م که به‌دمه‌ستی نه‌که‌م
خۆشه مه‌ی تێکم‌نه‌دا چون خه‌ختی خواست
تێکی‌داوم چه‌رخی چه‌پ ساقی به ڕاست
زانی هه‌ر که‌س قه‌دری گه‌نمێ دیومی
یه‌ک عومر ئاشی فه‌له‌ک هاڕیومی
باشه مه‌زراکه‌م چ بوو ئاو و گڵی
یه‌ک عومر کێڵام و نه‌مدی حاسڵی؟
نازی کۆتربازی کافر بێ نه‌دا
باڵی کردم ته‌قڵه‌یێکم لێ‌نه‌دا
قه‌ت په‌کی گه‌ردوونی شه‌ودڵ ناکه‌وێ
وه‌ک منی په‌ک‌که‌وته یه‌ک شه‌و نه‌سره‌وێ
لێ‌گه‌ڕێ با تێپه‌ڕێ ژینی گڵی
ساقیا من دوودڵم تۆ یه‌ک‌دڵی!
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ساقی دوو چاوم له‌دوو یه‌ک ئاگرن
دوو به دوو ده‌گرن دڵ و سه‌ر ناگرن
دوو جیهانم دیوه له بری یه‌ک جیهان
دوو نه‌هێنی هه‌ن به یه‌ک ڕازی عه‌یان
دوو ئه‌وینن یه‌ک نه‌هێنی ڕوو ده‌که‌ن
بێ یه‌ک و دوو یه‌کتری جادوو ده‌که‌ن
ڕۆژ و شه‌و دوون و له یه‌ک دێ ڕۆژگار
جاری وا ناخۆش و خۆشن جارجار
خێر و شه‌ڕ کاتێ که دامه‌زرا کرا
کاری یه‌ک عاله‌م به ده‌ستی دوو برا
ئاگر و با ، ئاو و گڵ نابن جودا
ئاسمان و هه‌رد و ئینسان و خودا
ساقیا یه‌ک شه‌و به دوو پیاڵه‌ی شه‌ڕاب
چاوه‌ڕوانم ساده فێرم که‌ی حیساب
ده‌مهه‌وێ هه‌ر چه‌نده خه‌م هه‌ستی نه‌که‌م
ڕاگری ڕاده‌م که به‌دمه‌ستی نه‌که‌م
خۆشه مه‌ی تێکم‌نه‌دا چون خه‌ختی خواست
تێکی‌داوم چه‌رخی چه‌پ ساقی به ڕاست
زانی هه‌ر که‌س قه‌دری گه‌نمێ دیومی
یه‌ک عومر ئاشی فه‌له‌ک هاڕیومی
باشه مه‌زراکه‌م چ بوو ئاو و گڵی
یه‌ک عومر کێڵام و نه‌مدی حاسڵی؟
نازی کۆتربازی کافر بێ نه‌دا
باڵی کردم ته‌قڵه‌یێکم لێ‌نه‌دا
قه‌ت په‌کی گه‌ردوونی شه‌ودڵ ناکه‌وێ
وه‌ک منی په‌ک‌که‌وته یه‌ک شه‌و نه‌سره‌وێ
لێ‌گه‌ڕێ با تێپه‌ڕێ ژینی گڵی
ساقیا من دوودڵم تۆ یه‌ک‌دڵی!
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
دڵته‌نگييه‌کانم
بەشی یەک
يار ڕۆيی تاک و ته‌نيا مامه‌وه
يار ئاوا جوابی چاکه‌ی دامه‌وه
نه‌مده‌کرد هه‌ر کارێ دڵخوازی نه‌با
نه‌مده‌پێوا ڕێگه‌یه‌ک ڕازی نه‌با
قه‌ت له‌ئادابی ڕه‌فاقه‌ت ده‌ر نه‌چووم
من له‌ڕێ‌وڕه‌سمی وه‌فا قه‌ت ده‌ر نه‌چووم
کاتی گفتوگۆ به‌ته‌شريفی سيفات
يه‌ک وشه‌ی بێ‌جێ له‌زارم ده‌رنه‌هات
بێ بزه‌ی سه‌ر لێو و زه‌رده‌ی ده‌م‌به‌ده‌م
که‌م هه‌بوو لێده‌ین له‌کۆڵانێ قه‌ده‌م
هه‌ر گرفتێکی له‌کاريدا ده‌بوو
ئه‌و به‌پشتيوانی من پێی ساده‌بوو
خه‌م ئه‌گه‌ر بوايه، منی خه‌مخوار بووم
ئه‌و نه‌یاری کرد و بۆ وی يار بووم
زامی بوايه‌جه‌رگی من ژانی ده‌کرد
جه‌رگی پێ که‌م بوو ته‌مای گيانی ده‌کرد
پێی‌بڵێن کردی زه‌ره‌ر لایدا له‌من
ڕووی گوڵی داوه‌به‌کێ، نايدا به‌من
هه‌ر قه‌رزداره‌که‌ڕۆی له‌و کاته‌وه
سه‌بر و هۆشی برد و ناشمداته‌وه
گه‌رچی ده‌رده‌ڕۆيی هۆی دڵشادی من
ئاﻫ ئه‌و جارێکی ناکا يادی من
نامه‌يه‌ک خه‌تتێک هه‌واڵێکی نييه
من هه‌بم يا نا خه‌ياڵێکی نييه
غافڵه‌گۆيا له‌ڵای خار و خه‌سان
بۆته‌گه‌رمی مه‌جليسی ئيترکه‌سان
پێی بڵێن که‌س نايگرێ وه‌ک من به‌دۆست
چۆن له‌يه‌کتر ده‌بنه‌وه‌جيا خاڵ و پۆست
ژووری دڵته‌نگێمه‌بێ وی کێو و ده‌شت
بێسه‌فايه‌ته‌لعه‌تی سافی به‌هه‌شت
ژين ئه‌گه‌ر شيرينه‌ياری خوشه‌ويست
چون که‌رۆيی ژينی شيرينم نه‌ويست
بەشی یەکەم
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بەشی یەک
يار ڕۆيی تاک و ته‌نيا مامه‌وه
يار ئاوا جوابی چاکه‌ی دامه‌وه
نه‌مده‌کرد هه‌ر کارێ دڵخوازی نه‌با
نه‌مده‌پێوا ڕێگه‌یه‌ک ڕازی نه‌با
قه‌ت له‌ئادابی ڕه‌فاقه‌ت ده‌ر نه‌چووم
من له‌ڕێ‌وڕه‌سمی وه‌فا قه‌ت ده‌ر نه‌چووم
کاتی گفتوگۆ به‌ته‌شريفی سيفات
يه‌ک وشه‌ی بێ‌جێ له‌زارم ده‌رنه‌هات
بێ بزه‌ی سه‌ر لێو و زه‌رده‌ی ده‌م‌به‌ده‌م
که‌م هه‌بوو لێده‌ین له‌کۆڵانێ قه‌ده‌م
هه‌ر گرفتێکی له‌کاريدا ده‌بوو
ئه‌و به‌پشتيوانی من پێی ساده‌بوو
خه‌م ئه‌گه‌ر بوايه، منی خه‌مخوار بووم
ئه‌و نه‌یاری کرد و بۆ وی يار بووم
زامی بوايه‌جه‌رگی من ژانی ده‌کرد
جه‌رگی پێ که‌م بوو ته‌مای گيانی ده‌کرد
پێی‌بڵێن کردی زه‌ره‌ر لایدا له‌من
ڕووی گوڵی داوه‌به‌کێ، نايدا به‌من
هه‌ر قه‌رزداره‌که‌ڕۆی له‌و کاته‌وه
سه‌بر و هۆشی برد و ناشمداته‌وه
گه‌رچی ده‌رده‌ڕۆيی هۆی دڵشادی من
ئاﻫ ئه‌و جارێکی ناکا يادی من
نامه‌يه‌ک خه‌تتێک هه‌واڵێکی نييه
من هه‌بم يا نا خه‌ياڵێکی نييه
غافڵه‌گۆيا له‌ڵای خار و خه‌سان
بۆته‌گه‌رمی مه‌جليسی ئيترکه‌سان
پێی بڵێن که‌س نايگرێ وه‌ک من به‌دۆست
چۆن له‌يه‌کتر ده‌بنه‌وه‌جيا خاڵ و پۆست
ژووری دڵته‌نگێمه‌بێ وی کێو و ده‌شت
بێسه‌فايه‌ته‌لعه‌تی سافی به‌هه‌شت
ژين ئه‌گه‌ر شيرينه‌ياری خوشه‌ويست
چون که‌رۆيی ژينی شيرينم نه‌ويست
بەشی یەکەم
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
دەتهەوێ هەر چی هەمە و وەڵڵاهی غەیری ئەو غەمە
هەر دڵێکە نازەنینی من ئەوەی نیمە و هەمە
گەر لە بن ئەو بارە نەخزێ شانی بەرزم، زەحمەتە
گەر لە پێی ئەو یارە نەبزێوم سەری دڵ، ئەستەمە
دەچمە نێو هەر ئاگرێ بۆ ئاوی تۆ؛ شۆخی نییە
خۆ لە هەر بەحرێ دەدەم بۆ چاوی تۆ؛ ناکەم گەمە
سەیری هەم جیرانی مەی، هەم خەڵکی کۆڵانێ تری
چاو لە چاوی ئێمە دای و گوێت لە زاری عالەمە
خاوەنی هیچم وەلی ئەو مڵکە نرخی هێندەیە
دوو جەهانی پێبدەی ناکەی زەرەر؛ هێشتا کەمە
پێشەوام ئەو یارە پەرچەمدارەیە لەو ژیانەدا
سەربەرز بۆ داری مەرگە و سەرنەوی بۆ پەرچەمە
گیانە ڕازێکم هەیە و بۆتی دەدرکێنم، دڵم
قەت قسەی تیا ڕانەوەستاوە و هەمیشەش مەحرەمە
شەو شەوەت میوانە گۆیا ئەو پەپوولە عاشقەی
ڕۆژگارێ خاوی گوڵ بوو، ئێستێ سووتاوی شەمە
دەس بنێ سەر جەرگی زامارم بە ئەزموونێ تەبیب
خوێنی من دەتکێ لە پەنجەی وەی کە زامی مەڵحەمە
گەردم و پاییزە سەرگەردانی دەشتم ، چاوەڕێم
تا بەهارانم دڵۆپی دیدە سەرباری چەمە
چەن بە چاوانت دەپێوم دوورە لێوت ناگەمێ
تۆ لە سەر هەوران و من ماڵم لە بن باری تەمە
هەر بە پێیان و بە هەنگاوێکی وا هێور بڕۆم
چاترە ، سواری بەلەز دەگلێ کە ڕێ پێچ و خەمە
سەردەمت شیرینه، دەورەت گوڵ، وەکوو شێعری هونەر
روونترین بەڵگەی غەمی دەوران و دەردی سەردەمە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ع‌ـ‌گ(هونەر)/۱۲‌ی ڕەزبەری۹۷/مهاباد
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔 @Abdolla_Golabi
هەر دڵێکە نازەنینی من ئەوەی نیمە و هەمە
گەر لە بن ئەو بارە نەخزێ شانی بەرزم، زەحمەتە
گەر لە پێی ئەو یارە نەبزێوم سەری دڵ، ئەستەمە
دەچمە نێو هەر ئاگرێ بۆ ئاوی تۆ؛ شۆخی نییە
خۆ لە هەر بەحرێ دەدەم بۆ چاوی تۆ؛ ناکەم گەمە
سەیری هەم جیرانی مەی، هەم خەڵکی کۆڵانێ تری
چاو لە چاوی ئێمە دای و گوێت لە زاری عالەمە
خاوەنی هیچم وەلی ئەو مڵکە نرخی هێندەیە
دوو جەهانی پێبدەی ناکەی زەرەر؛ هێشتا کەمە
پێشەوام ئەو یارە پەرچەمدارەیە لەو ژیانەدا
سەربەرز بۆ داری مەرگە و سەرنەوی بۆ پەرچەمە
گیانە ڕازێکم هەیە و بۆتی دەدرکێنم، دڵم
قەت قسەی تیا ڕانەوەستاوە و هەمیشەش مەحرەمە
شەو شەوەت میوانە گۆیا ئەو پەپوولە عاشقەی
ڕۆژگارێ خاوی گوڵ بوو، ئێستێ سووتاوی شەمە
دەس بنێ سەر جەرگی زامارم بە ئەزموونێ تەبیب
خوێنی من دەتکێ لە پەنجەی وەی کە زامی مەڵحەمە
گەردم و پاییزە سەرگەردانی دەشتم ، چاوەڕێم
تا بەهارانم دڵۆپی دیدە سەرباری چەمە
چەن بە چاوانت دەپێوم دوورە لێوت ناگەمێ
تۆ لە سەر هەوران و من ماڵم لە بن باری تەمە
هەر بە پێیان و بە هەنگاوێکی وا هێور بڕۆم
چاترە ، سواری بەلەز دەگلێ کە ڕێ پێچ و خەمە
سەردەمت شیرینه، دەورەت گوڵ، وەکوو شێعری هونەر
روونترین بەڵگەی غەمی دەوران و دەردی سەردەمە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ع‌ـ‌گ(هونەر)/۱۲‌ی ڕەزبەری۹۷/مهاباد
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔 @Abdolla_Golabi
❤1
غەزەل
خوا لە من دوورت نەکا هیوامە هەرگیز وا نەکا
خۆت ئەگەر دووری بکەی رۆژێ ئەزیزم خوا نەکا
من نە دێوانەم وەلی فەرزانە بێژی نیم ئەویش
پیاوی ئاسایی دەشێ شەو بێت و شەم داوا نەکا؟
با هەڵێم ئیتر لە خۆ چون خۆری ئاواتم هەڵات
تا خوداوەندی چیا ئەو ڕۆژە قەت ئاوا نەکا
لادە مەستوورانە تارا با زەماوەندی حەیات
بەزمی بووکێ بێ، سەما بێ زەمزەمەی زاوا نەکا
هەر هەلێ ڕەخسا لە دیدارت سڵاوێ، باشە دڵ
بۆ مەقامی مەرحەبا ئەو مەسڵەتەی نەلوا،نەکا
چم له پێشە و چۆنە داهاتم نەبێ کارت وەره و
بگرە ڕێگەی ئاشنایێ فیکری ڕۆژی دوا نەکا
داستانی غەم لە ئەربابی رەوایەت بگرە گوێ
رەعیەتی موڵکی ئەدەب نابێ بە غەم بڕوا نەکا
کێ لە مەردانی گەڕاوەی گرتووە عەیبی کەماڵ
عەیبە کەی بۆ مژتنی مەم شیوەنێ، ساوا نەکا؟
پێمە ئازارێکی نوێ پێوەم بە ئاکارێکی کۆن
پەی هونەر بگرم ئەگەر دڵ پێوە بێ پەروا نەکا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ع‌ـ‌گ(هونەر)/۱۹ی خەزەڵوەری ۹٦/مهاباد
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
خوا لە من دوورت نەکا هیوامە هەرگیز وا نەکا
خۆت ئەگەر دووری بکەی رۆژێ ئەزیزم خوا نەکا
من نە دێوانەم وەلی فەرزانە بێژی نیم ئەویش
پیاوی ئاسایی دەشێ شەو بێت و شەم داوا نەکا؟
با هەڵێم ئیتر لە خۆ چون خۆری ئاواتم هەڵات
تا خوداوەندی چیا ئەو ڕۆژە قەت ئاوا نەکا
لادە مەستوورانە تارا با زەماوەندی حەیات
بەزمی بووکێ بێ، سەما بێ زەمزەمەی زاوا نەکا
هەر هەلێ ڕەخسا لە دیدارت سڵاوێ، باشە دڵ
بۆ مەقامی مەرحەبا ئەو مەسڵەتەی نەلوا،نەکا
چم له پێشە و چۆنە داهاتم نەبێ کارت وەره و
بگرە ڕێگەی ئاشنایێ فیکری ڕۆژی دوا نەکا
داستانی غەم لە ئەربابی رەوایەت بگرە گوێ
رەعیەتی موڵکی ئەدەب نابێ بە غەم بڕوا نەکا
کێ لە مەردانی گەڕاوەی گرتووە عەیبی کەماڵ
عەیبە کەی بۆ مژتنی مەم شیوەنێ، ساوا نەکا؟
پێمە ئازارێکی نوێ پێوەم بە ئاکارێکی کۆن
پەی هونەر بگرم ئەگەر دڵ پێوە بێ پەروا نەکا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ع‌ـ‌گ(هونەر)/۱۹ی خەزەڵوەری ۹٦/مهاباد
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
attach 📎
کۆشێ گوڵی گەشی،تۆ پڕ بە باوەشی
دەتگرمە باوەشم ئەی نوێبەرەی گەشی
دۆستم کە ڕووی سپی دەرخست و هاتە دەر
بۆ دوژمنی لە ژوور هەر ماوە ڕووڕەشی
ئیمانی پێ نەما بولبول لە سووچی باغ
دەیدی وەدەر دەخا گوڵ بۆ هەوا لەشی
ئەی تیشکی بەندی شەو ئایا بەیانییەک
دەنگێوێ خۆرەتاو زیندانی سەرکەشی؟
ژینم کە شیرنە و منداڵە یاری دڵ
چاوی لە وەندەیە چۆنی نەدەم بەشی
ساتێ دڵم نەهات جەرگی لە من بوێ
نەیدەم بە ئاوی ئەو نەیکەم بە ئاتەشی
مەشکێنە دڵ کە لەو بازاڕی داغەدا
پێمداوە نازەنین خوێنی سیاوەشی
ئەوڕۆ دڵێ هەیە و ئاسوودەم و دەڵەم
نایەم لە قاتی غەم قەت تووشی
قەرقەشی
بایێ هەڵیخولاند خونچەی خەزانی زوو
شی کردەوە لە گوڵ، ڕێستوویەتی تەشی
نابێژی سوڕڕی ڕۆژ بۆ چی هونەر بە شەو
مانگی لە بەر هەتاو نیشی وەلی هەشی
ع‌ـ‌گ(هونەر)/۸ی بەفرانباری ۹۷/مهاباد
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دەتگرمە باوەشم ئەی نوێبەرەی گەشی
دۆستم کە ڕووی سپی دەرخست و هاتە دەر
بۆ دوژمنی لە ژوور هەر ماوە ڕووڕەشی
ئیمانی پێ نەما بولبول لە سووچی باغ
دەیدی وەدەر دەخا گوڵ بۆ هەوا لەشی
ئەی تیشکی بەندی شەو ئایا بەیانییەک
دەنگێوێ خۆرەتاو زیندانی سەرکەشی؟
ژینم کە شیرنە و منداڵە یاری دڵ
چاوی لە وەندەیە چۆنی نەدەم بەشی
ساتێ دڵم نەهات جەرگی لە من بوێ
نەیدەم بە ئاوی ئەو نەیکەم بە ئاتەشی
مەشکێنە دڵ کە لەو بازاڕی داغەدا
پێمداوە نازەنین خوێنی سیاوەشی
ئەوڕۆ دڵێ هەیە و ئاسوودەم و دەڵەم
نایەم لە قاتی غەم قەت تووشی
قەرقەشی
بایێ هەڵیخولاند خونچەی خەزانی زوو
شی کردەوە لە گوڵ، ڕێستوویەتی تەشی
نابێژی سوڕڕی ڕۆژ بۆ چی هونەر بە شەو
مانگی لە بەر هەتاو نیشی وەلی هەشی
ع‌ـ‌گ(هونەر)/۸ی بەفرانباری ۹۷/مهاباد
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
attach 📎
سەیری کوێستانی سەفا تا شنەیێ لەو جەوە دێ
بە وەجی جوانی بەرەو چاوی هەڵۆ هەر کەوە دێ
پێ ئەگەر دەگری دڵی چووکه ئەوی تفڵی حەقن
یەک ورەی پێیە ئەوی تر بە ورەی ڕەوڕەوە دێ
وەخەبەر دێیەوە ئاخر لە خەوی قورسی مەرگ
کە بەسووکی نەفەسی ژینە لە دووی ئەو خەوە دێ
سوێند بە یادت گوڵی کۆچکردە لە یادت ناکەم
جگە لەو سوێندە چ بێژم کە لە دەستم ئەوە دێ
لە بەڵا چاوی رەشت دوورە کە رشتووتە بەڵا
خوێنی رۆژانی سڵامەت لە دڵی ئەو شەوە دێ
هەر چی دەیبێژم و دەیبیسی من و ویستی منە
کە (وەکوو تۆ نەفەسێ) کەی لە دڵی خەستەوە دێ
بادەوەی سەر بە هەوایێ دەگەڕێ سەربەنی دڵ
شل کەوە تا بە دڵی بەزمێ سەری بادەوە دێ
من هەوم تۆ هەوی عالەم هەوە لەو هەو هەوەدا
عالەمێ من نە هەوم دڵ بە سەری تۆ هەوە دێ
چاوەڕێی گیانە دەزانم خەبەری هاتی نەهات
دەرکی خەم دامەخە وەک چاوی لە دەر بیکەوە، دێ!
زوو دەگۆزێتەوە بۆ مەنزڵی نوێ دیارە #هونەر
کۆنە یارێکی هەیە و خۆشە دەڵێ پێمەوە دێ
ع‌ـ‌گ(هونەر)/ ۱۷‌ی رەشەمەی ۹۷/ مهاباد
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بە وەجی جوانی بەرەو چاوی هەڵۆ هەر کەوە دێ
پێ ئەگەر دەگری دڵی چووکه ئەوی تفڵی حەقن
یەک ورەی پێیە ئەوی تر بە ورەی ڕەوڕەوە دێ
وەخەبەر دێیەوە ئاخر لە خەوی قورسی مەرگ
کە بەسووکی نەفەسی ژینە لە دووی ئەو خەوە دێ
سوێند بە یادت گوڵی کۆچکردە لە یادت ناکەم
جگە لەو سوێندە چ بێژم کە لە دەستم ئەوە دێ
لە بەڵا چاوی رەشت دوورە کە رشتووتە بەڵا
خوێنی رۆژانی سڵامەت لە دڵی ئەو شەوە دێ
هەر چی دەیبێژم و دەیبیسی من و ویستی منە
کە (وەکوو تۆ نەفەسێ) کەی لە دڵی خەستەوە دێ
بادەوەی سەر بە هەوایێ دەگەڕێ سەربەنی دڵ
شل کەوە تا بە دڵی بەزمێ سەری بادەوە دێ
من هەوم تۆ هەوی عالەم هەوە لەو هەو هەوەدا
عالەمێ من نە هەوم دڵ بە سەری تۆ هەوە دێ
چاوەڕێی گیانە دەزانم خەبەری هاتی نەهات
دەرکی خەم دامەخە وەک چاوی لە دەر بیکەوە، دێ!
زوو دەگۆزێتەوە بۆ مەنزڵی نوێ دیارە #هونەر
کۆنە یارێکی هەیە و خۆشە دەڵێ پێمەوە دێ
ع‌ـ‌گ(هونەر)/ ۱۷‌ی رەشەمەی ۹۷/ مهاباد
#عەبدووڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
سێبەرێ باوێ لە زاماری شەهێنی رۆژ و شەو
دێ لە جەرگی کۆترم بەو زامە خوێنی ڕۆژ و شەو
کێ بڕی چاوی لە چاوت ناخی کێ سووتا کە تۆ
نەتهەوێ چاوێ لە چاوی من هەڵێنی ڕۆژ و شەو
ڕێگەیێ نەپژێ گڕی سەودایی گەر سووتێنەرە
هێندی ئەستێرەی دڵی ئاگرپژێنی رۆژ و شەو
من بە گیانم داوە ئەو قەولەی لە پاتی دابنێم
تا بدەم گیان و نەدەم چیتر بەڵێنی رۆژ و شەو
شەرحی مەستووریتە شەو تەفسیری پەیداییتە ڕۆژ
ئاسەواری دیارە مەعشووقەی نەهێنی ڕۆژ و شەو
بستە نازێکی هەڵاڵەم دیوە دەیکێشی شەماڵ!
بۆا دەناڵێنی لە نازی دڵستێنی ڕۆژ و شەو
نیمە قەت بەو ژینە کارێ گەر نەبێ کاری بە من
چم لە دڵ دابوو ئەدی عەمرم نەمێنی رۆژ و شەو
کیژی با هاتوونە سێوان و کوڕی تاون بەکار
باغەوان ئیتر وەخڕکا باوەرێنی رۆژ و شەو
باوەشێ بەس بوو کە عاشق بم، جەهانی بۆ چ بوو
مەهدی دەریا بۆ دڵۆپێ رادەژێنی ڕۆژ و شەو
تەڕ بوو بەو چەشنەی رەژی رووشم لە بەر ئەشکم تەواو
گڕ بڵەی بگرێ بە زەبری باوەشێنی رۆژ و شەو؟
تا بەسەرهاتی وجوودم بۆ مەرگ گێڕایەوە
شینی بۆ کردم بە شەرحی دڵتەزێنی ڕۆژ و شەو
سوێسنێ شێعرێکی دانابوو بە ناوت پێم دەکوت
باگژێ دەبڕێ زمانت ناوی بێنی رۆژ و شەو
ناپەرەستێ کامە کافر بۆ بەهەشتی گڕ، هەتاو
خوا نەدا ئیمانی گەر کەوتۆتە شوێنی رۆژ و شەو
ئەی گوڵی بەستامی تامت کردووە بەس ئاشی گول
رۆژوو دەشکێنی وەلی دڵ ناشکێنی رۆژ و شەو
بێژی مشتێ ڕۆنی ئارامی ئەرێ بگری لە ئاو
جا مەگەر مەشکەی بەری مەستی بژێنی رۆژ و شەو
چەندی نێوانت دەگەڵ شادی هەبێ ئەوڕۆ هونەر
بەو دڵی تەنگەت دەبێ پڕ کەی کەلێنی رۆژ و شەو
#عەبدووڵڵا_گولابی
هونەر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دێ لە جەرگی کۆترم بەو زامە خوێنی ڕۆژ و شەو
کێ بڕی چاوی لە چاوت ناخی کێ سووتا کە تۆ
نەتهەوێ چاوێ لە چاوی من هەڵێنی ڕۆژ و شەو
ڕێگەیێ نەپژێ گڕی سەودایی گەر سووتێنەرە
هێندی ئەستێرەی دڵی ئاگرپژێنی رۆژ و شەو
من بە گیانم داوە ئەو قەولەی لە پاتی دابنێم
تا بدەم گیان و نەدەم چیتر بەڵێنی رۆژ و شەو
شەرحی مەستووریتە شەو تەفسیری پەیداییتە ڕۆژ
ئاسەواری دیارە مەعشووقەی نەهێنی ڕۆژ و شەو
بستە نازێکی هەڵاڵەم دیوە دەیکێشی شەماڵ!
بۆا دەناڵێنی لە نازی دڵستێنی ڕۆژ و شەو
نیمە قەت بەو ژینە کارێ گەر نەبێ کاری بە من
چم لە دڵ دابوو ئەدی عەمرم نەمێنی رۆژ و شەو
کیژی با هاتوونە سێوان و کوڕی تاون بەکار
باغەوان ئیتر وەخڕکا باوەرێنی رۆژ و شەو
باوەشێ بەس بوو کە عاشق بم، جەهانی بۆ چ بوو
مەهدی دەریا بۆ دڵۆپێ رادەژێنی ڕۆژ و شەو
تەڕ بوو بەو چەشنەی رەژی رووشم لە بەر ئەشکم تەواو
گڕ بڵەی بگرێ بە زەبری باوەشێنی رۆژ و شەو؟
تا بەسەرهاتی وجوودم بۆ مەرگ گێڕایەوە
شینی بۆ کردم بە شەرحی دڵتەزێنی ڕۆژ و شەو
سوێسنێ شێعرێکی دانابوو بە ناوت پێم دەکوت
باگژێ دەبڕێ زمانت ناوی بێنی رۆژ و شەو
ناپەرەستێ کامە کافر بۆ بەهەشتی گڕ، هەتاو
خوا نەدا ئیمانی گەر کەوتۆتە شوێنی رۆژ و شەو
ئەی گوڵی بەستامی تامت کردووە بەس ئاشی گول
رۆژوو دەشکێنی وەلی دڵ ناشکێنی رۆژ و شەو
بێژی مشتێ ڕۆنی ئارامی ئەرێ بگری لە ئاو
جا مەگەر مەشکەی بەری مەستی بژێنی رۆژ و شەو
چەندی نێوانت دەگەڵ شادی هەبێ ئەوڕۆ هونەر
بەو دڵی تەنگەت دەبێ پڕ کەی کەلێنی رۆژ و شەو
#عەبدووڵڵا_گولابی
هونەر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2