ساقیا ئەو کێو و دەشت و دۆڵ و لەندەم خۆش دەوێ
ئەو زەوی سەرسەوزە، ئەو زۆنگ و زەمەندەم خۆش دەوێ
گەر چی نەیهێشتم تەمەن تفڵانە هەمبێ ژینی شاد
سوێند بە پیری مەی، جەوانی دەم بە خەندەم خۆش دەوێ
دەمهەوێ بێ ترس و شک تا دوندی ڕەندی سەرکەوم
کوردم و سام و شکۆی ئەو سامڕەندەم خۆش دەوێ
دڵ قسەی یاری پەسەندی نایە دەم غونچەی لەبار
بۆیە پشکووت و کوتی ئەو گوڵ پەسەندەم خۆش دەوێ
عاشقی یانی نەمێنێ یەک نەفەس دەنگی خرۆش
خوایە من دەریایەکی بێ‌دەنگ و مەندەم خۆش دەوێ
پیتی غەم تا کەوتە ئەندیشەم وشەی شەو هاتەدی
رۆژی خۆشم حاسڵی زۆر و زەوەندەم خۆش دەوی
ئەو کەسەی ڕۆژێکی قەولی خۆشەویستیم داوە پێی
ئێستەکەش سەد خۆزگە دەیزانی کە چەندەم خۆش دەوێ
دەوڵەتی رەنج و وفا زوو پاوەجێ بوو تا کوتم
ڕەنجەڕۆم و کۆمەڵی ئەو دەوڵەمەندەم خۆش دەوێ
سەیرە من هێندی بە دوای ئەو باوڕەم تۆ ئەو کەسەی
چەندە پابەندم بە دینی هەر ئەوەندەم خۆش دەوێ
خەسرەوی وەختی هونەر موڵکی نەبوو هەیبوو بەڵام
بەختی وەی شیرن کوتی ئازایی بەندەم خۆش دەوێ
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئەو زەوی سەرسەوزە، ئەو زۆنگ و زەمەندەم خۆش دەوێ
گەر چی نەیهێشتم تەمەن تفڵانە هەمبێ ژینی شاد
سوێند بە پیری مەی، جەوانی دەم بە خەندەم خۆش دەوێ
دەمهەوێ بێ ترس و شک تا دوندی ڕەندی سەرکەوم
کوردم و سام و شکۆی ئەو سامڕەندەم خۆش دەوێ
دڵ قسەی یاری پەسەندی نایە دەم غونچەی لەبار
بۆیە پشکووت و کوتی ئەو گوڵ پەسەندەم خۆش دەوێ
عاشقی یانی نەمێنێ یەک نەفەس دەنگی خرۆش
خوایە من دەریایەکی بێ‌دەنگ و مەندەم خۆش دەوێ
پیتی غەم تا کەوتە ئەندیشەم وشەی شەو هاتەدی
رۆژی خۆشم حاسڵی زۆر و زەوەندەم خۆش دەوی
ئەو کەسەی ڕۆژێکی قەولی خۆشەویستیم داوە پێی
ئێستەکەش سەد خۆزگە دەیزانی کە چەندەم خۆش دەوێ
دەوڵەتی رەنج و وفا زوو پاوەجێ بوو تا کوتم
ڕەنجەڕۆم و کۆمەڵی ئەو دەوڵەمەندەم خۆش دەوێ
سەیرە من هێندی بە دوای ئەو باوڕەم تۆ ئەو کەسەی
چەندە پابەندم بە دینی هەر ئەوەندەم خۆش دەوێ
خەسرەوی وەختی هونەر موڵکی نەبوو هەیبوو بەڵام
بەختی وەی شیرن کوتی ئازایی بەندەم خۆش دەوێ
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چلنامە۳
ئاشنا ئه‌ی ئاشتی‌خوازی غه‌ریب
ئه‌ی له شاری ده‌رده‌داری‌دا ته‌بیب
پێم‌بڵێ توخوا له ده‌رده‌م چه‌ند و چۆن
مه‌ڵحه‌می تازه‌ت چییه بۆ زامی کۆن
ساتێ به‌و شێعرانه‌دا بخشێنه چاو
تا ببینی ئاگری دڵ عه‌ینی ئاو
چی بڵێم به‌و هه‌ست و حاڵ و سۆزه‌وه
تۆ ته‌بیبی ئاشنا ، بیـــــــدۆزه‌وه!
چا ده‌زانم گه‌رچی بۆخۆشم چمه
من نه‌خۆشی مه‌یلی چاوی مه‌ستمه
چاوی مه‌ستی ڕاستینی دڵبه‌ری
موعجیزه‌ی سووتێنه‌ری جادووگه‌ری
تێپه‌ڕیوی ئاو و ئاگر پێکه‌وه
ڕوونکه‌ری ئاده‌م به هه‌ر فیکره‌که‌وه
سازدا چاوێ جیهانی سه‌رله‌نوێ
یه‌ک شه‌وێ بێتوو ده‌گه‌ڵ گیانم بدوێ
پێم بڵێ رازی ئه‌ویندارانی مه‌ست
سه‌ربه‌داران و بریندارانی مه‌ست
ساده‌بێژی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ختی وجوود
تاجی جوانی بێ له سه‌ر ته‌ختی وجوود
چا ده‌بم یا نا ته‌بیبی چاره‌گه‌ر
چۆن ده‌که‌ی ئه‌و ده‌رده سه‌یره‌م چاره‌سه‌ر
ساقیا چاوی حه‌قیقه‌ت‌بینی مه‌ی
تێکه بیبینم سه‌ری روانینی مه‌ی
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئاشنا ئه‌ی ئاشتی‌خوازی غه‌ریب
ئه‌ی له شاری ده‌رده‌داری‌دا ته‌بیب
پێم‌بڵێ توخوا له ده‌رده‌م چه‌ند و چۆن
مه‌ڵحه‌می تازه‌ت چییه بۆ زامی کۆن
ساتێ به‌و شێعرانه‌دا بخشێنه چاو
تا ببینی ئاگری دڵ عه‌ینی ئاو
چی بڵێم به‌و هه‌ست و حاڵ و سۆزه‌وه
تۆ ته‌بیبی ئاشنا ، بیـــــــدۆزه‌وه!
چا ده‌زانم گه‌رچی بۆخۆشم چمه
من نه‌خۆشی مه‌یلی چاوی مه‌ستمه
چاوی مه‌ستی ڕاستینی دڵبه‌ری
موعجیزه‌ی سووتێنه‌ری جادووگه‌ری
تێپه‌ڕیوی ئاو و ئاگر پێکه‌وه
ڕوونکه‌ری ئاده‌م به هه‌ر فیکره‌که‌وه
سازدا چاوێ جیهانی سه‌رله‌نوێ
یه‌ک شه‌وێ بێتوو ده‌گه‌ڵ گیانم بدوێ
پێم بڵێ رازی ئه‌ویندارانی مه‌ست
سه‌ربه‌داران و بریندارانی مه‌ست
ساده‌بێژی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ختی وجوود
تاجی جوانی بێ له سه‌ر ته‌ختی وجوود
چا ده‌بم یا نا ته‌بیبی چاره‌گه‌ر
چۆن ده‌که‌ی ئه‌و ده‌رده سه‌یره‌م چاره‌سه‌ر
ساقیا چاوی حه‌قیقه‌ت‌بینی مه‌ی
تێکه بیبینم سه‌ری روانینی مه‌ی
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
attach 📎
دڵتەنگییەکانم
بەش دوو
هه‌ر شه‌وێ مه‌يلی له‌سه‌ر بێ مايلم
گيانه‌ناقابيله‌بۆ وی قايلم
سه‌ر به‌فه‌رمانی گوڵی نه‌وڕه‌سته‌يه
گه‌ر به‌گه‌ردن به‌سته‌يا نابه‌سته‌يه
جه‌رگ ئه‌گه‌ر له‌ت کا جه‌رگ گۆشم ده‌وێ
قه‌ستی مه‌رگيشم بکا خۆشم ده‌وێ
گه‌ر هه‌موو ژينم به‌رووی ئاگر بکا
بێوه‌فايی سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی تر بکا
شه‌رته‌هه‌ر وا به‌ر سه‌ری په‌يمانه‌که‌م
بێ له‌لای من يا نه‌بێ گيانانه‌که‌م
ئاخ چه‌ن دڵته‌نگم ئه‌مشۆ نازه‌نين
زامی گيانی خه‌سته‌گشتی تازه‌نين
يه‌کسه‌ره‌ناسۆر و قووڵ و کۆڵه‌وار
يا له‌شيری دوژمنن يا تيری يار
يێکه‌يێکه‌داستانی خۆی هه‌يه
جێگه‌جێگه‌شێعری کۆن و نۆی هه‌يه
گوێ ئه‌گه‌ر بگری به‌وردی پێت‌ده‌ڵێم
خه‌م ده‌گڵ من هه‌ر چی کردی پێت‌ده‌لێم
نا خه‌می چی باسی شاديت بۆ ده‌که‌م
بێيه‌وه‌نازانی تۆ چيت بۆ ده‌که‌م
گه‌رچی پێم خۆشه‌له‌خه‌م بێژم به‌ڵام
خه‌م له‌بيرم ده‌چنه‌وه‌گه‌ر بێيه‌ڵام
هێندی ئه‌و شه‌وگاره‌تاڵ و ئه‌سته‌مه
بارته‌قايی ئه‌و هه‌موو ده‌رد و خه‌مه
هه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی ته‌واوی ده‌رده‌کان
پڕ به‌شاری داوه‌ڵه نامه‌رده‌کان
نازه‌نين دڵته‌نگی دڵته‌نگم وه‌ره
په‌رده‌ڵاده خه‌م بشۆ ته‌م ڵابه‌ره
بێنه‌گوڵ تا رووبه‌رووی نه‌ينووکی باخ
گڕ ده‌مه ئاواتی خامۆشی وه‌جاخ
بەشی دووهەم
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بەش دوو
هه‌ر شه‌وێ مه‌يلی له‌سه‌ر بێ مايلم
گيانه‌ناقابيله‌بۆ وی قايلم
سه‌ر به‌فه‌رمانی گوڵی نه‌وڕه‌سته‌يه
گه‌ر به‌گه‌ردن به‌سته‌يا نابه‌سته‌يه
جه‌رگ ئه‌گه‌ر له‌ت کا جه‌رگ گۆشم ده‌وێ
قه‌ستی مه‌رگيشم بکا خۆشم ده‌وێ
گه‌ر هه‌موو ژينم به‌رووی ئاگر بکا
بێوه‌فايی سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی تر بکا
شه‌رته‌هه‌ر وا به‌ر سه‌ری په‌يمانه‌که‌م
بێ له‌لای من يا نه‌بێ گيانانه‌که‌م
ئاخ چه‌ن دڵته‌نگم ئه‌مشۆ نازه‌نين
زامی گيانی خه‌سته‌گشتی تازه‌نين
يه‌کسه‌ره‌ناسۆر و قووڵ و کۆڵه‌وار
يا له‌شيری دوژمنن يا تيری يار
يێکه‌يێکه‌داستانی خۆی هه‌يه
جێگه‌جێگه‌شێعری کۆن و نۆی هه‌يه
گوێ ئه‌گه‌ر بگری به‌وردی پێت‌ده‌ڵێم
خه‌م ده‌گڵ من هه‌ر چی کردی پێت‌ده‌لێم
نا خه‌می چی باسی شاديت بۆ ده‌که‌م
بێيه‌وه‌نازانی تۆ چيت بۆ ده‌که‌م
گه‌رچی پێم خۆشه‌له‌خه‌م بێژم به‌ڵام
خه‌م له‌بيرم ده‌چنه‌وه‌گه‌ر بێيه‌ڵام
هێندی ئه‌و شه‌وگاره‌تاڵ و ئه‌سته‌مه
بارته‌قايی ئه‌و هه‌موو ده‌رد و خه‌مه
هه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی ته‌واوی ده‌رده‌کان
پڕ به‌شاری داوه‌ڵه نامه‌رده‌کان
نازه‌نين دڵته‌نگی دڵته‌نگم وه‌ره
په‌رده‌ڵاده خه‌م بشۆ ته‌م ڵابه‌ره
بێنه‌گوڵ تا رووبه‌رووی نه‌ينووکی باخ
گڕ ده‌مه ئاواتی خامۆشی وه‌جاخ
بەشی دووهەم
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
دڵتەنگییەکانم
بەشی سێ
دۆسته‌که‌ی جاران و ياری خه‌مڕه‌وێن
شه‌ونشينی و عاشقی و فرمێسک و خوين
ده‌رد و دڵداری و سروودی جارجار
شه‌وقی شه‌وگاران و جه‌وری رۆژگار
نه‌عره‌ته‌ی مه‌ستی و سوکوتی ده‌م خه‌وی
ئاشنا ، نائاشنا، کێوی ، که‌وی
چی به‌سه‌ر ئه‌و سينه‌ئازادانه هات
هه‌ر وه‌کوو من سه‌روی ئازا دانه‌هات
گه‌ر چی لێم کووژاوه زوو ئه‌و مه‌شخه‌ڵه
مه‌شخه‌ڵی دڵ باشه وه‌ک پێشوو هه‌ڵه
نازه‌نين دانيشه شه‌و زوويه مه‌ڕۆ
چاو و لێو کارم به هه‌ر دوويه مه‌ڕۆ
ديده نووری چاوه‌که‌ت ڕوونی ده‌کا
دڵ به‌تۆوه ئاره‌زووی بوونی ده‌کا
ره‌نگی چاوت چی بڵێم؛ ده‌ريا؟ به‌هار؟
ها که‌می هێنا وشه و شێعر و وتار
چاوی تۆ هێشووی سووهه‌يله و قافڵه
دێ به‌دووتا چون به دووی سه‌رمه‌نزڵه
نازه‌نين سه‌رقافڵه‌ی ده‌ردی شه‌وان
تێری تێگرتووم و کێشاوێ که‌وان
هه‌ست به ترسێکی ئه‌ويناوی ده‌که‌م
سه‌يری چاوێکی سه‌ير ئاوی ده‌که‌م
ئاه‌چه‌ن شيرينه ئه‌و يه‌ک کاته ئاه
بێ نيگاهێ تێک بئاڵقێ دوو نيگاه
ئاگرێ له‌و نێوه ده‌ڕوا دێته‌وه
ده‌يگرێ دڵ تازه ناکووژێته‌وه
هۆده سه‌رڕێژه له‌ته‌نيايی وه‌ره
ئه‌ی په‌ری چاومه‌ستی ده‌ريايی وه‌ره
پڕ له دڵته‌نگيمه حه‌وشی ئه‌و خه‌مه
بۆنی گه‌رنی ياس و يێخه‌ی مه‌ريه‌مه
بەشی سێهەم
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔 @Abdolla_Golabi
بەشی سێ
دۆسته‌که‌ی جاران و ياری خه‌مڕه‌وێن
شه‌ونشينی و عاشقی و فرمێسک و خوين
ده‌رد و دڵداری و سروودی جارجار
شه‌وقی شه‌وگاران و جه‌وری رۆژگار
نه‌عره‌ته‌ی مه‌ستی و سوکوتی ده‌م خه‌وی
ئاشنا ، نائاشنا، کێوی ، که‌وی
چی به‌سه‌ر ئه‌و سينه‌ئازادانه هات
هه‌ر وه‌کوو من سه‌روی ئازا دانه‌هات
گه‌ر چی لێم کووژاوه زوو ئه‌و مه‌شخه‌ڵه
مه‌شخه‌ڵی دڵ باشه وه‌ک پێشوو هه‌ڵه
نازه‌نين دانيشه شه‌و زوويه مه‌ڕۆ
چاو و لێو کارم به هه‌ر دوويه مه‌ڕۆ
ديده نووری چاوه‌که‌ت ڕوونی ده‌کا
دڵ به‌تۆوه ئاره‌زووی بوونی ده‌کا
ره‌نگی چاوت چی بڵێم؛ ده‌ريا؟ به‌هار؟
ها که‌می هێنا وشه و شێعر و وتار
چاوی تۆ هێشووی سووهه‌يله و قافڵه
دێ به‌دووتا چون به دووی سه‌رمه‌نزڵه
نازه‌نين سه‌رقافڵه‌ی ده‌ردی شه‌وان
تێری تێگرتووم و کێشاوێ که‌وان
هه‌ست به ترسێکی ئه‌ويناوی ده‌که‌م
سه‌يری چاوێکی سه‌ير ئاوی ده‌که‌م
ئاه‌چه‌ن شيرينه ئه‌و يه‌ک کاته ئاه
بێ نيگاهێ تێک بئاڵقێ دوو نيگاه
ئاگرێ له‌و نێوه ده‌ڕوا دێته‌وه
ده‌يگرێ دڵ تازه ناکووژێته‌وه
هۆده سه‌رڕێژه له‌ته‌نيايی وه‌ره
ئه‌ی په‌ری چاومه‌ستی ده‌ريايی وه‌ره
پڕ له دڵته‌نگيمه حه‌وشی ئه‌و خه‌مه
بۆنی گه‌رنی ياس و يێخه‌ی مه‌ريه‌مه
بەشی سێهەم
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔 @Abdolla_Golabi
#عومه ر_ره سوولی
@Omar_Rasouli
#وەرە_دەی
✍هۆنراوەی #هونەر
مامۆستا #عەبدوڵڵا گولابی لە گەڵ گۆرانیەکی_مامۆستا_ماملێ
🎼
ماوە 7 خولەک
مەهاباد ـ 22/9/1397ـ هەتاوی
🆔 @Abdolla_Golabi
✍هۆنراوەی #هونەر
مامۆستا #عەبدوڵڵا گولابی لە گەڵ گۆرانیەکی_مامۆستا_ماملێ
🎼
ماوە 7 خولەک
مەهاباد ـ 22/9/1397ـ هەتاوی
🆔 @Abdolla_Golabi
گەورە مەبە
لەگەڵ منا گەورە نابیت.
مناڵی لێت نابێتەوە.
لەگەڵ منا
تا هەتایێ
بێ بووکۆکە خەوت نایێ!
گەوره مەبە!
کزەی جەرگم گەورە مەبە!
تا من مابم،
لە مناڵیت وەڕس نابم،
شەو ساماڵ بێ
وەک تۆ، دێمە بەر پەنجەرە،
ئەستێرەی ئاسمان دەژمێرم
کە بارانیش دەئاخەوێت-
بە کڕوکپیت دەسپێرم!
گەورە مەبە!
کزەی جەرگم گەورە مەبە!
دە قیروسیا،
بەیانییان،
شیر بۆ من و بنکڕ بۆ تۆ.
کە ئاگرۆکە دەکەیتەوە،
دووکەڵ بۆ من و گڕ بۆ تۆ!
گەورە مەبە!
هەموو شەوێ،
بە کەژاوەی
هەقایەتی ئەندرسن و شیعری مارشاک
خۆم بۆ خەوت بە بووک دەبەم
کە نووستیشی
مۆر لە دەمی سروشت دەدەم!
گەورە مەبە!
کزەی جەرگم گەورە مەبە!
ئەگەر وەڕس بووی. پێم بلێ
خانووچکەی شووشەت بۆ دەکەم:
ئەگەر برسی بووی پێم بڵێ
چنگۆڵانت،
پڕ باسووق و گەزۆ دەکەم
گەورە مەبە!
کزەی جەرگم گەورە مەبە!
هەموو ڕۆژێ شقارتەیەک لە منەوە:
دەنک دەنک دایگیرسێنە
تیشک و پرشەی چراخانی لێ بسێنە
گەرم و گوڕی ئاتەشکەدەی زەردەشتیانی لێ بسێنە
گەورە مەبە!
کزەی جەرگم، گەورە مەبە
تا من مابم
لە مناڵیت وەڕس نابم!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لەگەڵ منا گەورە نابیت.
مناڵی لێت نابێتەوە.
لەگەڵ منا
تا هەتایێ
بێ بووکۆکە خەوت نایێ!
گەوره مەبە!
کزەی جەرگم گەورە مەبە!
تا من مابم،
لە مناڵیت وەڕس نابم،
شەو ساماڵ بێ
وەک تۆ، دێمە بەر پەنجەرە،
ئەستێرەی ئاسمان دەژمێرم
کە بارانیش دەئاخەوێت-
بە کڕوکپیت دەسپێرم!
گەورە مەبە!
کزەی جەرگم گەورە مەبە!
دە قیروسیا،
بەیانییان،
شیر بۆ من و بنکڕ بۆ تۆ.
کە ئاگرۆکە دەکەیتەوە،
دووکەڵ بۆ من و گڕ بۆ تۆ!
گەورە مەبە!
هەموو شەوێ،
بە کەژاوەی
هەقایەتی ئەندرسن و شیعری مارشاک
خۆم بۆ خەوت بە بووک دەبەم
کە نووستیشی
مۆر لە دەمی سروشت دەدەم!
گەورە مەبە!
کزەی جەرگم گەورە مەبە!
ئەگەر وەڕس بووی. پێم بلێ
خانووچکەی شووشەت بۆ دەکەم:
ئەگەر برسی بووی پێم بڵێ
چنگۆڵانت،
پڕ باسووق و گەزۆ دەکەم
گەورە مەبە!
کزەی جەرگم گەورە مەبە!
هەموو ڕۆژێ شقارتەیەک لە منەوە:
دەنک دەنک دایگیرسێنە
تیشک و پرشەی چراخانی لێ بسێنە
گەرم و گوڕی ئاتەشکەدەی زەردەشتیانی لێ بسێنە
گەورە مەبە!
کزەی جەرگم، گەورە مەبە
تا من مابم
لە مناڵیت وەڕس نابم!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
☑️
خۆشەویستم...
بیستووتە ئاسمان چەن دوورە؟
من بارتەقای دووری ئاسمان
خۆشم دەوێی...
بیستووتە دەریا چەن قووڵە؟
بەقەد قووڵی گشت دەریاکان
خۆشم دەوێی...
گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چەن ساڵە دەتخوێنمەوە
چەن باڵی بیرم لێک دەدەم
نە تێر دەبم،
نە تێت دەگەم
زۆر دەترسێم
لە ناو دێڕی شێعرەکانما
شار بتناسێ،
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ
زۆر دەترسێم گەر بتناسن
پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن
بەڵام هێشتاش من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە
نایشارمەوە،
تا چۆک بدا لە دەروونتا
دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی
سەد بارتەقای دووری ئاسمان...
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
☑️
خۆشەویستم...
بیستووتە ئاسمان چەن دوورە؟
من بارتەقای دووری ئاسمان
خۆشم دەوێی...
بیستووتە دەریا چەن قووڵە؟
بەقەد قووڵی گشت دەریاکان
خۆشم دەوێی...
گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چەن ساڵە دەتخوێنمەوە
چەن باڵی بیرم لێک دەدەم
نە تێر دەبم،
نە تێت دەگەم
زۆر دەترسێم
لە ناو دێڕی شێعرەکانما
شار بتناسێ،
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ
زۆر دەترسێم گەر بتناسن
پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن
بەڵام هێشتاش من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە
نایشارمەوە،
تا چۆک بدا لە دەروونتا
دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی
سەد بارتەقای دووری ئاسمان...
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
خۆشەویستم...
بیستووتە ئاسمان چەن دوورە؟
من بارتەقای دووری ئاسمان
خۆشم دەوێی...
بیستووتە دەریا چەن قووڵە؟
بەقەد قووڵی گشت دەریاکان
خۆشم دەوێی...
گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چەن ساڵە دەتخوێنمەوە
چەن باڵی بیرم لێک دەدەم
نە تێر دەبم،
نە تێت دەگەم
زۆر دەترسێم
لە ناو دێڕی شێعرەکانما
شار بتناسێ،
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ
زۆر دەترسێم گەر بتناسن
پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن
بەڵام هێشتاش من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە
نایشارمەوە،
تا چۆک بدا لە دەروونتا
دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی
سەد بارتەقای دووری ئاسمان...
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
خۆشەویستم...
بیستووتە ئاسمان چەن دوورە؟
من بارتەقای دووری ئاسمان
خۆشم دەوێی...
بیستووتە دەریا چەن قووڵە؟
بەقەد قووڵی گشت دەریاکان
خۆشم دەوێی...
گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چەن ساڵە دەتخوێنمەوە
چەن باڵی بیرم لێک دەدەم
نە تێر دەبم،
نە تێت دەگەم
زۆر دەترسێم
لە ناو دێڕی شێعرەکانما
شار بتناسێ،
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ
زۆر دەترسێم گەر بتناسن
پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن
بەڵام هێشتاش من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە
نایشارمەوە،
تا چۆک بدا لە دەروونتا
دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی
سەد بارتەقای دووری ئاسمان...
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قەفەزپەرەست!!
مەلێک هەیە سەیر و سۆبەت.
کێ ناوەکەی بۆم هەڵدێنێ؟
باڵدارێکە،
بێ قەفەز و قەفەزەوان
نە هیچ دەچێ بە قوڕگیدا، نە دەخوێنێ.
باڵدارێکە،
شووڵەکانی قەفەزیشی بۆ هەڵبڕیت،
ڕەهاشی کەی،
هێندە نابا، هەر خۆی... بەلەز...
فڕکە دەکا،
پێچێک دەدا و دەچێتەوە بۆ ناو قەفەز!
بیر لە هەموو باڵدارانی ئەم دنیایە بکەنەوە:
باڵداری دەشت،
باڵداری شاخ،
باڵداری ناو دەوەنجاڕ و مێشە و چوغورد...
هی بەرزەفڕ،
هی نەویفڕ،
هی گۆشتخۆرە،
هی دانخۆرە،
یەکە یەکە... درشت و ورد...
مەڵێن نییە!
من مەلێکی وا دەناسم،
کە پێی دەڵێن سەرکردەی کورد!
مامۆستا: #عەبدوڵڵا پەشێو
مەلێک هەیە سەیر و سۆبەت.
کێ ناوەکەی بۆم هەڵدێنێ؟
باڵدارێکە،
بێ قەفەز و قەفەزەوان
نە هیچ دەچێ بە قوڕگیدا، نە دەخوێنێ.
باڵدارێکە،
شووڵەکانی قەفەزیشی بۆ هەڵبڕیت،
ڕەهاشی کەی،
هێندە نابا، هەر خۆی... بەلەز...
فڕکە دەکا،
پێچێک دەدا و دەچێتەوە بۆ ناو قەفەز!
بیر لە هەموو باڵدارانی ئەم دنیایە بکەنەوە:
باڵداری دەشت،
باڵداری شاخ،
باڵداری ناو دەوەنجاڕ و مێشە و چوغورد...
هی بەرزەفڕ،
هی نەویفڕ،
هی گۆشتخۆرە،
هی دانخۆرە،
یەکە یەکە... درشت و ورد...
مەڵێن نییە!
من مەلێکی وا دەناسم،
کە پێی دەڵێن سەرکردەی کورد!
مامۆستا: #عەبدوڵڵا پەشێو
هۆنراوەی: #عەبدوڵڵا_پەشێو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە دوورەوە ناوت بیستووم
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی
شەوەهای شەو؛
تەزووی شیرینیان پێ داوی....
نەتناسیوم؛
بڕوا بکە نەتناسیوم...
ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ.
جیهانی من هەمووی خەمە
زەردەخەنەی یەکجار کەمە
تەلاری من کەلاوەیە
جێی پەڕتووک و هۆنراوەیه.
ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە
تەنیا بتێکی شکاوە....
دوور بە لە من
لە ژینی من
لە چاوانی بەدبینی من
دوور بە لە من، لە هەڵبەستم،
لەو چەپکانەی
بۆ شاچەپکێک دەیانبەستم...
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە دوورەوە ناوت بیستووم
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی
شەوەهای شەو؛
تەزووی شیرینیان پێ داوی....
نەتناسیوم؛
بڕوا بکە نەتناسیوم...
ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ.
جیهانی من هەمووی خەمە
زەردەخەنەی یەکجار کەمە
تەلاری من کەلاوەیە
جێی پەڕتووک و هۆنراوەیه.
ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە
تەنیا بتێکی شکاوە....
دوور بە لە من
لە ژینی من
لە چاوانی بەدبینی من
دوور بە لە من، لە هەڵبەستم،
لەو چەپکانەی
بۆ شاچەپکێک دەیانبەستم...
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بە قەرا سەبرە دڵ و قەولە کە بیدەم بە نیگارم
تا هەتا گیانە دەکەم سەبر و لە سەر قەول و قەرارم
سەد بریا هێندە نەبا باری تەمەن تا کەم و زۆری
پێ ببەخشم؛ مەگەرم رازی ببێ یاری لەبارم
مۆمی دڵ، ماڵە! دەکووژێتەوە گەر بیخەمە بەحرت
وەک پەپوولەی لە چراخانی بەڵادا نییە چارم
چاوی ئەستێرە لە زارم نییە گوێی لێ نییە جارێ
بەڵکوو هەڵبێ کە دەپاڕێمەوە شەوگاری جخارم
گەورەیی خەرجی هەیە یا مەبە چووکەی حەسەناتی
یا دەفەرمێ: ئەوی دەخڵی هەتە دڵ! بیکە خەسارم
ئەو گوڵەی ڕواوە لە حەوشێ تەوەرەی رازی جەهانە
گوڵ دەڵێ ساتێ بە بێ پەردە وەرە دەرک و حەسارم
چۆنی پێکاوە جگەر نایە دڵۆپێ مەیی سوکنا
وەکوو مەڵحەم لە سەر ئەو زامە بڕێژێ لە کەنارم
سەیری باغاتی دەکەم ئەو دەمە تێیکردووە جامێ
دەگەڕێ بۆ گوڵێ نەیگرتبێ مەیگێڕی بەهارم
جڵەوم داوە بە دەس ئەو دڵە شێتە و نیگەرانم
کە نەخا لەو دەر و کۆسارە سەری چووکەڵەسوارم
یادی تۆ ئاوی رەوانە و گوزەرانی منە گیانا
دەگوزەرێ چۆنی کە ویستووتە لە سەیران و گوزارم
هەر چی شەیدایە لە چاوی منی بینیوە گڕی دڵ
دەیهەوێ بۆیە ببینێ وەکوو من حەزرەتی یارم
وەی دە سەر شێعری گەڕێم و لە دەم ئاوازی مرم من
چ ژیان بەخشە دەمی یەک #هونەر و دەنگی هەزارم
ع‌ـ‌گ(هونەر)/۱٤ی سەرماوەزی ۹۷/مهاباد
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
تا هەتا گیانە دەکەم سەبر و لە سەر قەول و قەرارم
سەد بریا هێندە نەبا باری تەمەن تا کەم و زۆری
پێ ببەخشم؛ مەگەرم رازی ببێ یاری لەبارم
مۆمی دڵ، ماڵە! دەکووژێتەوە گەر بیخەمە بەحرت
وەک پەپوولەی لە چراخانی بەڵادا نییە چارم
چاوی ئەستێرە لە زارم نییە گوێی لێ نییە جارێ
بەڵکوو هەڵبێ کە دەپاڕێمەوە شەوگاری جخارم
گەورەیی خەرجی هەیە یا مەبە چووکەی حەسەناتی
یا دەفەرمێ: ئەوی دەخڵی هەتە دڵ! بیکە خەسارم
ئەو گوڵەی ڕواوە لە حەوشێ تەوەرەی رازی جەهانە
گوڵ دەڵێ ساتێ بە بێ پەردە وەرە دەرک و حەسارم
چۆنی پێکاوە جگەر نایە دڵۆپێ مەیی سوکنا
وەکوو مەڵحەم لە سەر ئەو زامە بڕێژێ لە کەنارم
سەیری باغاتی دەکەم ئەو دەمە تێیکردووە جامێ
دەگەڕێ بۆ گوڵێ نەیگرتبێ مەیگێڕی بەهارم
جڵەوم داوە بە دەس ئەو دڵە شێتە و نیگەرانم
کە نەخا لەو دەر و کۆسارە سەری چووکەڵەسوارم
یادی تۆ ئاوی رەوانە و گوزەرانی منە گیانا
دەگوزەرێ چۆنی کە ویستووتە لە سەیران و گوزارم
هەر چی شەیدایە لە چاوی منی بینیوە گڕی دڵ
دەیهەوێ بۆیە ببینێ وەکوو من حەزرەتی یارم
وەی دە سەر شێعری گەڕێم و لە دەم ئاوازی مرم من
چ ژیان بەخشە دەمی یەک #هونەر و دەنگی هەزارم
ع‌ـ‌گ(هونەر)/۱٤ی سەرماوەزی ۹۷/مهاباد
#عەبدوڵڵا_گولابی
#هونەر
🆔کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
من ھەڵە بووم .
لە ڕۆژانی گەنجی و جوانی... بە پەلە بووم ....
ھەر نەسرەوتم ...
بە شوێن ھەستێکی ون کەوتم ...
تاکوو لەسەر سنگی نەرمی خەیاڵی پووچ
کپ بووم ، خەوتم
ڕابرد گەنجی ...
تاوێک نەمدی بەری ڕەنجی .
زۆر بەر دەرگەی نازدارێکم کوتایەوە ،
تاکوو چڵی ژینی گەنجیم ڕووتایەوە .
ئەوسا مۆمی ھەستی تەزیو ،
بۆ ژیانی پڕشنگ بەزیو ،
داگیرسا، درەوشایەوە .
بۆی دەرخستم ڕێی سەرەو ژوور ،
ڕێگەی کۆشکی ئامانجی دوور ...
بەڵام پاش چی ؟!
پاش ئەوەی خەم گەرای دانا
لە دڵی شێت و مەستمدا ،
ھەرچی جوانی و ڕۆشنایی بوو ،
سەد مخابن ، لە دەستم دا .
✍️ #عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
لە ڕۆژانی گەنجی و جوانی... بە پەلە بووم ....
ھەر نەسرەوتم ...
بە شوێن ھەستێکی ون کەوتم ...
تاکوو لەسەر سنگی نەرمی خەیاڵی پووچ
کپ بووم ، خەوتم
ڕابرد گەنجی ...
تاوێک نەمدی بەری ڕەنجی .
زۆر بەر دەرگەی نازدارێکم کوتایەوە ،
تاکوو چڵی ژینی گەنجیم ڕووتایەوە .
ئەوسا مۆمی ھەستی تەزیو ،
بۆ ژیانی پڕشنگ بەزیو ،
داگیرسا، درەوشایەوە .
بۆی دەرخستم ڕێی سەرەو ژوور ،
ڕێگەی کۆشکی ئامانجی دوور ...
بەڵام پاش چی ؟!
پاش ئەوەی خەم گەرای دانا
لە دڵی شێت و مەستمدا ،
ھەرچی جوانی و ڕۆشنایی بوو ،
سەد مخابن ، لە دەستم دا .
✍️ #عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👏1
مناڵەکان
ئێوە زەلکاو دەشڵەقێنن
ئێوەن ئەو بوومەلەرزانەی
سبەی کانی دەتەقێنن.
ئێوەن سبەی
سنووری دەستکرد دەشکێنن
قەفی زنجیری لێکپچڕاو
بە یەکترەوە دەلکێنن.
ئێوەن سبەی
لە قامیشلی
لە دیاربەکری شێخ سەعیدا
لە سلێمانیی بریندارا
لە مەهابادی "قازی" دا
بە یەک فەلسەفە پێدەگەن:
گشت تێدەگەن
ئەوەی کورد بێ، نەوەی نوێ بێ
دەبێ تێشووی،
ڕێی یەکیەتیی کوردی پێ بێ!
✍️ #عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
ئێوە زەلکاو دەشڵەقێنن
ئێوەن ئەو بوومەلەرزانەی
سبەی کانی دەتەقێنن.
ئێوەن سبەی
سنووری دەستکرد دەشکێنن
قەفی زنجیری لێکپچڕاو
بە یەکترەوە دەلکێنن.
ئێوەن سبەی
لە قامیشلی
لە دیاربەکری شێخ سەعیدا
لە سلێمانیی بریندارا
لە مەهابادی "قازی" دا
بە یەک فەلسەفە پێدەگەن:
گشت تێدەگەن
ئەوەی کورد بێ، نەوەی نوێ بێ
دەبێ تێشووی،
ڕێی یەکیەتیی کوردی پێ بێ!
✍️ #عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👏2🕊1
"کەڕەنای جەنگ"
گوێتان لێمە،
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم،
جەنگێکی پیرۆز و نەمر.
گوێتان لێمە؟
من مژدەی جەنگێکم پێیە،
لە هەموو جەنگێ گەورەتر!
گوێتان لێمە؟
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم.
بێ ئەو جەنگە پەست و سووکین.
بێ ئەو جەنگە،
هەڵۆی چیا نین: نێرەمووکین.
بێ ئەو جەنگە،
ئەگەر مێژوو زەڕەبینیش لە چاو بکا
نامانبینێ، هێند بچووکین!
گوێتان لێمە؟
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم.
جەنگێکی وا کە بۆنی ئاهەنگی لێ بێ
من نەفرەت لە جەنگێک دەکەم،
بۆ ئەوە بێ،
دنیا وەک پێش جەنگی لێ بێ!
✍️ #عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
گوێتان لێمە،
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم،
جەنگێکی پیرۆز و نەمر.
گوێتان لێمە؟
من مژدەی جەنگێکم پێیە،
لە هەموو جەنگێ گەورەتر!
گوێتان لێمە؟
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم.
بێ ئەو جەنگە پەست و سووکین.
بێ ئەو جەنگە،
هەڵۆی چیا نین: نێرەمووکین.
بێ ئەو جەنگە،
ئەگەر مێژوو زەڕەبینیش لە چاو بکا
نامانبینێ، هێند بچووکین!
گوێتان لێمە؟
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم.
جەنگێکی وا کە بۆنی ئاهەنگی لێ بێ
من نەفرەت لە جەنگێک دەکەم،
بۆ ئەوە بێ،
دنیا وەک پێش جەنگی لێ بێ!
✍️ #عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👍2
Sabir_Kurdistani_-_La_Durawa_Xoshm_Wisti
<unknown>
لە دوورەوە ناوت بیستووم
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی
شەوەهای شەو؛
تەزووی شیرینیان پێ داوی...
نەتناسیوم؛
بڕوا بکە نەتناسیوم...
ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ
جیهانی من هەمووی خەمە
زەردەخەنەی یەکجار کەمە
تەلاری من کەلاوەیە
جێی پەرتووک و هۆنراوەیه
ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە
تەنیا بتێکی شکاوە...
دوور بە لە من
لە ژینی من
لە چاوانی بەدبینی من
دوور بە لە من، لە هەڵبەستم،
لەو چەپکانەی
بۆ شاچەپکێک دەیانبەستم...
#بۆ_کچێکی_کاڵ
هۆنراوە: #عەبدوڵڵا_پەشێو
دەنگ: #سابیر_کوردستانی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی
شەوەهای شەو؛
تەزووی شیرینیان پێ داوی...
نەتناسیوم؛
بڕوا بکە نەتناسیوم...
ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ
جیهانی من هەمووی خەمە
زەردەخەنەی یەکجار کەمە
تەلاری من کەلاوەیە
جێی پەرتووک و هۆنراوەیه
ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە
تەنیا بتێکی شکاوە...
دوور بە لە من
لە ژینی من
لە چاوانی بەدبینی من
دوور بە لە من، لە هەڵبەستم،
لەو چەپکانەی
بۆ شاچەپکێک دەیانبەستم...
#بۆ_کچێکی_کاڵ
هۆنراوە: #عەبدوڵڵا_پەشێو
دەنگ: #سابیر_کوردستانی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤1
خۆشەویستم !
کە رۆژێک هات
وەڵامی خۆمان دایەوە
خوێنی تووڕەی ئاگرینمان
لە دەمارا جوڵایەوە
ئەو ڕۆژە خۆت مەشارەوە
تاکوو پێکڕا
یەک دەنگ ، یەک ڕا
لەناو شریخەی تفەنگا
لەژێر چەتری شەوەزەنگا
کوردستانی ملیۆنەها لەناحەزان
بکەین بە کێڵگەی کارەبا
بە گۆرستانێکی هەرزان
لەپاڵ تاوێرە بەردێکا سەنگەر بگرین
یا دێینەوە دەست لە گەردن
یا دەست لەسەر تفەنگ دەمرین
#عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
کە رۆژێک هات
وەڵامی خۆمان دایەوە
خوێنی تووڕەی ئاگرینمان
لە دەمارا جوڵایەوە
ئەو ڕۆژە خۆت مەشارەوە
تاکوو پێکڕا
یەک دەنگ ، یەک ڕا
لەناو شریخەی تفەنگا
لەژێر چەتری شەوەزەنگا
کوردستانی ملیۆنەها لەناحەزان
بکەین بە کێڵگەی کارەبا
بە گۆرستانێکی هەرزان
لەپاڵ تاوێرە بەردێکا سەنگەر بگرین
یا دێینەوە دەست لە گەردن
یا دەست لەسەر تفەنگ دەمرین
#عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
❤3👍1
کیژۆڵەی دڵگیر، ئەی لەخۆبایی
بۆچی ئەمکوژیت، به ناڕەوایی؟
بۆچی دڵڕەقی، بەرامبەر به من؟
که بتپەرەستم، هەتاکوو مردن
دەزانم بۆچی دڵ پڕ له قینی
له چەقی ڕێگا، چاوت نامبینی
چونکه دڵپاک و وەفادارم بۆت
شەوانی تاریک، له ئازارم بۆت
چونکه لاوێکم، ڕاستم، فێڵباز نیم
چونکه چاوباز نیم، به فیز و ناز نیم!
#عەبدوڵڵا پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
بۆچی ئەمکوژیت، به ناڕەوایی؟
بۆچی دڵڕەقی، بەرامبەر به من؟
که بتپەرەستم، هەتاکوو مردن
دەزانم بۆچی دڵ پڕ له قینی
له چەقی ڕێگا، چاوت نامبینی
چونکه دڵپاک و وەفادارم بۆت
شەوانی تاریک، له ئازارم بۆت
چونکه لاوێکم، ڕاستم، فێڵباز نیم
چونکه چاوباز نیم، به فیز و ناز نیم!
#عەبدوڵڵا پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
پشت لە نەوا و ڕوو لە کڕێوە.pdf
3.7 MB
پشت لە نەوا و ڕوو لە کڕێوە
📚نووسەر: #عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
📚نووسەر: #عەبدوڵڵا_پەشێو
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
❤2
#عەبدوڵڵا_پەشێو
کێ بێ لە من ماندووتر بێ؟!
من خۆشەویستێکم هەبوو،
وەکوو دڵۆپە فرمێسکێک
لە گلێنەی چاوەکانما قەتیس مابوو.
لە ڕۆژێکی بەهاری ساڵی حەفتادا
لە چاوەکانم جیا بۆوە.
لەو ڕۆژەوە تاکوو ئەمڕۆ
من دێوانەی
ئەو دڵۆپە فرمێسکە بێ سەروشوێنەم.
هەرچەند دەکەم، جارێکی دی،
بۆم ناکرێ بیگێڕمەوە ناو گلێنەم.
کێ بێ لە من ماندووتر بێ؟
من خۆشەویستێکم هەبوو،
وەکوو هەناسەیەکی پاک
لە سینگمدا
هێلانەی خۆی چێکردبوو.
لە ڕۆژێكی بەهاری ساڵی حەفتادا،
وەک باڵندە
تۆرا و سییەکانمی بەجێهێشت...
لەو ڕۆژەوە تاکوو ئەمڕۆ
هەرچەند دەکەم، ئاخ، ناتوانم
ئەو هەناسە ئاوارەیە
بدۆزمەوە...
کۆی کەمەوە...
بیگێڕمەوە ناو سییەکانم!
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
کێ بێ لە من ماندووتر بێ؟!
من خۆشەویستێکم هەبوو،
وەکوو دڵۆپە فرمێسکێک
لە گلێنەی چاوەکانما قەتیس مابوو.
لە ڕۆژێکی بەهاری ساڵی حەفتادا
لە چاوەکانم جیا بۆوە.
لەو ڕۆژەوە تاکوو ئەمڕۆ
من دێوانەی
ئەو دڵۆپە فرمێسکە بێ سەروشوێنەم.
هەرچەند دەکەم، جارێکی دی،
بۆم ناکرێ بیگێڕمەوە ناو گلێنەم.
کێ بێ لە من ماندووتر بێ؟
من خۆشەویستێکم هەبوو،
وەکوو هەناسەیەکی پاک
لە سینگمدا
هێلانەی خۆی چێکردبوو.
لە ڕۆژێكی بەهاری ساڵی حەفتادا،
وەک باڵندە
تۆرا و سییەکانمی بەجێهێشت...
لەو ڕۆژەوە تاکوو ئەمڕۆ
هەرچەند دەکەم، ئاخ، ناتوانم
ئەو هەناسە ئاوارەیە
بدۆزمەوە...
کۆی کەمەوە...
بیگێڕمەوە ناو سییەکانم!
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
💔1
هەرکات مێژوو دەخوێنمەوە
بە هەر دوو دەست چاوم دەگرم
دەڵێم نەکا لە شەرمانا
لەبەر دەمی دێڕێک بمرم
پەڕەی مێژووی کورد هەر وایە
تا سەیری کەی شەرمی تیایە
یان زێدی خۆی فرۆشتووە
یان کورد خودی خۆی کوشتووە!
🍁🍁
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
بە هەر دوو دەست چاوم دەگرم
دەڵێم نەکا لە شەرمانا
لەبەر دەمی دێڕێک بمرم
پەڕەی مێژووی کورد هەر وایە
تا سەیری کەی شەرمی تیایە
یان زێدی خۆی فرۆشتووە
یان کورد خودی خۆی کوشتووە!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
🍁🍁
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
💔4❤1