ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
‍ دەتهەوێ هەر چی هەمە و وەڵڵاهی غەیری ئەو غەمە
هەر دڵێکە نازەنینی من ئەوەی نیمە و هەمە

گەر لە بن ئەو بارە نەخزێ شانی بەرزم، زەحمەتە
گەر لە پێی ئەو یارە نەبزێوم سەری دڵ، ئەستەمە

دەچمە نێو هەر ئاگرێ بۆ ئاوی تۆ؛ شۆخی نییە
خۆ لە هەر بەحرێ دەدەم بۆ چاوی تۆ؛ ناکەم گەمە

سەیری هەم جیرانی مەی، هەم خەڵکی کۆڵانێ تری
چاو لە چاوی ئێمە دای و گوێت لە زاری عالەمە

خاوەنی هیچم وەلی ئەو مڵکە نرخی هێندەیە
دوو جەهانی پێبدەی ناکەی زەرەر؛ هێشتا کەمە

پێشەوام ئەو یارە پەرچەمدارەیە لەو ژیانەدا
سەربەرز بۆ داری مەرگە و سەرنەوی بۆ پەرچەمە

گیانە ڕازێکم هەیە و بۆتی دەدرکێنم، دڵم
قەت قسەی تیا ڕانەوەستاوە و هەمیشەش مەحرەمە

شەو شەوەت میوانە گۆیا ئەو پەپوولە عاشقەی
ڕۆژگارێ خاوی گوڵ بوو، ئێستێ سووتاوی شەمە

دەس بنێ سەر جەرگی زامارم بە ئەزموونێ تەبیب
خوێنی من دەتکێ لە پەنجەی وەی کە زامی مەڵحەمە

گەردم و پاییزە سەرگەردانی دەشتم ، چاوەڕێم
تا بەهارانم دڵۆپی دیدە سەرباری چەمە

چەن بە چاوانت دەپێوم دوورە لێوت ناگەمێ
تۆ لە سەر هەوران و من ماڵم لە بن باری تەمە

هەر بە پێیان و بە هەنگاوێکی وا هێور بڕۆم
چاترە ، سواری بەلەز دەگلێ کە ڕێ پێچ و خەمە

سەردەمت شیرینه، دەورەت گوڵ، وەکوو شێعری هونەر
روونترین بەڵگەی غەمی دەوران و دەردی سەردەمە


ع‌ـ‌گ(هونەر)/۱۲ی ڕەزبەری۹۷/مهاباد


🆔 @Abdolla_Golabi

#هونەر
#عەبدوڵڵاگولابی
غەزەل

دڵێ دیتم بەیانی هاتە بەر دەرکێ پەری مەست
سەبووحی بوو بە دیداری بەهەشتی دڵبەری مەست
سەفا وەک سودفە دەس نادا نەبینی گەر تەدارەک
لە سایەی جیلوەدا نەمدیوە جوانێ سەرسەری مەست
لە تەنگی هەورەبانی دڵ گەلێ ئەستێرەناسن
بە سەربانی نەزەر ناگەن کە هەڵدێ ئەختەری مەست
شەوی شێعرێ بە حەشری شەوچراغێ چاوی جادوو
وەدی دێ ئارەزووی ماچێ لە دیوی مەحشەری مەست
دەکەم کۆچێ بەرەو سەحرایە زەمزەم لێی دەزێ راز
کە سارا پەردەداری رەمزە نازێ هاجەری مەست
لە تەک من ڕامەنێ غەم، شێخی تەکیەی نامرادیم
بدەم پاڵێ وە دیواری سەما، دەڕمێ سەری مەست
کچی سەیر و سەمەر خەو چاوی بەرنادا دەنا ڕۆژ
دەمێکە پەنجەرەی کردۆتەوە بۆ ئەسمەری مەست
نەوێرام ئاشنا سینەم سپەر کەم چون غەریبم
چ دەتزانی دەکەوتم گەر بە تیغی خەنجەری مەست؟
دەچینە شەرعی چاوت با حەقم کا بێ‌گوناهم
کەچی وادیارە مەحکوومم لە دیدی داوەری مەست
دەبارێ تا دەبارێنم لەکۆسار و کەژا دڵ
لە سەرچاوەی ئەوینم ماوە زیندوو کەوسەری مەست
هونەر ماڵت نەشێوێ، بۆ دڵی ئەو عەشقە نەفڕێ؟
هەتا ماوی لە باڵت دایە رووح و جەوهەری مەست

ع‌ـ‌گ(هونەر)/۲۰ی سەرماوەزی ۹٦/مهاباد

#عەبدوڵڵاگولابی
#هونەر

فەرهەنگۆک

سودفە ــ تەسادووف

🆔 @Abdolla_Golabi
شێعرەکانت وە سەما خستم و خۆمت وە تەما
وەی به گۆرانی ئەوێ شاغەزەلت بم سەنەما

قەرزی عومرێ نەفەسم ماوە لە سەر، بێنە دەمت
لە خوداشم بوو تەڵەب، یەک نەفەسم دڵ نەدەما

شادی! حاڵی نییە دەریا کە لە بەستێنی حەزت
سەر دەدا؛ بەڵکوو شەپۆلانی ببینی لە غەما

شەمێ چەن ساڵە لە پەیوەندی مە تێپەڕ بووە، شەو
هەر بە ماهێکەوە سووتاوە لە دەم خاوی شەما

ناز و ئازایەتی ڕانابوو ئەگەر سەروی گەڕەک
کۆڵەکەی بەختی ترازا بە بزەت پشتی چەما

من ئەوەی هەم هەم و بێچارە رەقیبم نییە ئەو
هەمهەمەی زۆرە کوتم چاکە بمێنێ؛ ئەوە ما

باوی هەنگاوی تەمەن خۆشە دڵم کەوتووە پاش
تۆزی نەشکاوە، سەرم بەردە لە پێشی قەدەما

چ دەمارێکی هەبوو پیری فەلەک، بووکی هەتاو
دابەزی هێندی بە زاوایی زەوی کەوتە سەما

چاوی ئەو خەڵکە لە زاری منە، چاوت لە خەڵەک
تا هەڵێنا بە فەنا چووم و بەقا بەو گەلە ما

هەر گوڵەی باس و حەدیست بە زمانێکی دەکەن
کە لە زانستی نەزەر کێشەیە بەینی عولەما

ماڵەکەم ڕووگە فڕی مەسڵەحەتی نوێژی هونەر
لەوەدا بوو لە شەقەی باڵی بدا قوبڵە نەما

#عەبدوڵڵاگولابی
#هونەر
/٥ی خەرمانانی ۹۷/مهاباد

کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ لەخۆبایی نەبی کاتێ غەزەل رەمزێکی جوانیتە
شێعر ڕازی دەمی خۆتە و ئەدەب شێوەی زمانیتە

وەکوو من عاشقێ نیتە و هەودارێ هەتە و یارێ
لە سەر عەرزی بەشەر هەتبێ لە ئەفلاکی خودا نیتە

چ دەریایەک لە چاوتدا دەڕوانم پڕ بە دڵ بگرێ
گڕێ جەرگم کە چاوم کانیاوی چاوەڕوانیتە

ژنانە و شاعیرانەت سازی پیری دڵ ژەنی نازێ
ئەگەر ئەو پیاوە بی لێدەی دڵا! ڕۆژی جەوانیتە

دەگەڵ ئیحساسی من کردت شه‌وێ سۆحبەت،کوتت هەڵدێ
هەسارەی چاوی مەستم، هەستە کازیوەی بەیانیتە

دەپێوێ شێخی گوڵ دەشتی وجوودت تا مریدی با
لە کۆساری سەمادا گوڵبژێری کامەرانیتە

بە ئایاتی مەمت نەرمێ قەسەم، زینی هەوەس دەخزێ
حودوودی خانی سەرکەش مەستی تۆڕی خانومانیتە

غەریبستانە بێ تۆ نیشتمانی خۆشەویستی من
دڵم خۆشخوانەکەی کۆڕی سروودی نیشتمانیتە

بەړۆکی دادڕی گوڵ بۆ شنە و گیانی هەوا دەرچوو
بەهاری ئێرەیی‌ شینی هەوادارانی گیانیتە

دەخوازم گەردن‌ئازایی لە دڵ پێکام و مەغڵووبم
عەزیزم لەو هەڵەش بووردن سرووشتی سەیدەوانیتە

تەواوی سووچی من دەستێ بوو بۆ سێوێ دەچوو چ بکەم
دەبەخشی، نازەنین چاوم لە دەستی مێهرەبانیتە

وەکوو تۆ هۆنەرێ پیاڵەی هونەر پڕ کا بە ئازادی
دڵە و مەیگێڕی وێرانیم و ساقی ئاوەدانیتە


ع‌ـ‌گ(هونەر)/ ۲۲ی ڕێبەندانی ۹٦/مهاباد


#عەبدوڵڵاگولابی
#هونەر

کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ غەزەل:

گوڵغەزەل لەو حەوشە داخوازی لقێ شەوبۆ دەکەم
شاهیدی، عومرێکە لەو کۆڵانە هاتووچۆ دەکەم

دەمهەوێ گۆرانییەک بۆ پەنجەرەی تاسەم بڵێم
ئارەزووی ئەو دیوی پەردەی گیانی تامەزرۆ دەکەم

بەرزە بارانێ لە وەرزی داغی کۆچت دادەکا
بۆنی خاکی کووچە، ئێستاکەش بە یادی تۆ دەکەم

ریش‌سپی چاورەش‌پەرەستم، پرسی عیشقم پێدەکەن
تۆ خودایی خۆ بکە و من کەیخودایی خۆ دەکەم

دەستەمۆتن بولبول و بازی غەزەل تۆ چی دەکەی
من غەریبی وەک مەلێکی کۆچەری نامۆ دەکەم

نامەکانت رووحی شەیدایی کوڕێکی سادە بوون
یادی تۆ لەو ڕووحە سووتاوەم کە دێ بۆسۆ، دەکەم

زایەڵەی (خۆشم دەوێی)( خۆشم دەوێی) ناگاتە گوێت؟
چەندی هاوارێ لە ئەشکەوتی غەمی بەشکۆ دەکەم؟!!

چاوەکانت شاعیرانی ژین و خاکن من لە وان
دیارە داواکاری شێعری بەردی سەر گڵکۆ دەکەم

سەر لە سیوادی بەیانی بەزمی هێڕۆم گرتووە
ڕوو لە دەشتێکی شەڵاڵی خوێنی تا ئاسۆ دەکەم

خەڵکی شێعری من دەناسن چوونکە باسی تۆ دەکەن
گەر بە عینوانی هونەر جوانی بە دڵ واژۆ دەکەم

۹ی گەلاوێژی ۹٦/مهاباد/هونەر

#عەبدوڵڵاگولابی
#هونەر
🆔

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شێعرەکانت وە سەما خستم و خۆمت وە تەما
وەی به گۆرانی ئەوێ شاغەزەلت بم سەنەما
قەرزی عومرێ نەفەسم ماوە لە سەر، بێنە دەمت
لە خوداشم بوو تەڵەب، یەک نەفەسم دڵ نەدەما
شادی! حاڵی نییە دەریا کە لە بەستێنی حەزت
سەر دەدا؛ بەڵکوو شەپۆلانی ببینی لە غەما
شەمێ چەن ساڵە لە پەیوەندی مە تێپەڕ بووە، شەو
هەر بە ماهێکەوە سووتاوە لە دەم خاوی شەما
ناز و ئازایەتی ڕانابوو ئەگەر سەروی گەڕەک
کۆڵەکەی بەختی ترازا بە بزەت پشتی چەما
من ئەوەی هەم هەم و بێچارە رەقیبم نییە ئەو
هەمهەمەی زۆرە کوتم چاکە بمێنێ؛ ئەوە ما
باوی هەنگاوی تەمەن خۆشە دڵم کەوتووە پاش
تۆزی نەشکاوە، سەرم بەردە لە پێشی قەدەما
چ دەمارێکی هەبوو پیری فەلەک، بووکی هەتاو
دابەزی هێندی بە زاوایی زەوی کەوتە سەما
چاوی ئەو خەڵکە لە زاری منە، چاوت لە خەڵەک
تا هەڵێنا بە فەنا چووم و بەقا بەو گەلە ما
هەر گوڵەی باس و حەدیست بە زمانێکی دەکەن
کە لە زانستی نەزەر کێشەیە بەینی عولەما
ماڵەکەم ڕووگە فڕی مەسڵەحەتی نوێژی هونەر
لەوەدا بوو لە شەقەی باڵی بدا قوبڵە نەما

#عەبدوڵڵاگولابی
#هونەر


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1