#ئازادی
------------------------------------------------------
من هاواری دیلی
ناخی ڕەشە شاعیرێکی دۆم بووم...
من زامداری خەنجەری دەستی مێژوو نا،
پەنجەی براکانی خۆم بووم...
من ئەوینی گوڵ نا،
جەزرەبەی ڕوحی پەپولەی
درۆی خۆشەویستی گڕی مۆم بووم...
توانەوەی دڵۆپێک فرمێسک نا،
من هەڵچوونی گۆمی خوێن بووم....
کە بە دەماری پێنووس دا
خزامە سەر تاسەی سپی دەفتەرێک و
لە قورگی پەرتووکێک ڕا
بووم بە تیشک و
پڕژامە تاریکی ژاکاوی مروڤێکی یاخی...
نا ئازادی،
ماف نێ بدرێ بە کەس...
پرستێژ نێ
ڕەسمی پێوە بگرن کەس و ناکەس...
ناوی شەقامێک بۆ ئیسپاتی نوێخوازی شارەوانی نێ
پەیکەریەک نێ بوو نەتەوە دۆڕاوەکان.....
تابڵۆیەک نێ
بۆ ژیوارە گۆڕاوەکان.....
یا جێژوانی بێ ڕەگەزی نیوە شەوانەی دیسکۆ نێ
بۆ هەتوانی بێ کلتووری.....
مەیخانە نێ لە هەندەران
بۆ سارێژی دەردی دووری.....
ئازادی،
چرای بیر و
زایەلەی تیشکی مێشکێکی تینووی نوێیە
کە لە ئاستی داکۆکی بە تاریکی خۆی
وشە و ڕستە و زانست و مانا دەنۆشێ و
هەر تەنانەت
لە چاڵی بەندیخانەش دا
دەدرەوشێ....
----------------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٣٠ ڕەزبەری ٢٧٢٣
@Mostafazadeh2

❤2👍1
#گوڕنەتەڵە
--------------------------------------------
زستان بە کڕێوەی سەری کوێستانێ ڕنەی کرد
زنجیر بە سەما هات و نەیارانە بنەی کرد
دای گوڕنەتەڵەی شەو لە ڕکێفی ڕەشی زریان
چی بەستەڵەک و سەخڵەت و سەرما بوو کە نەیکرد؟
کێو تۆقی سپی بەفرە بە ئەستۆیەەوە بەستۆ
مانگ بەستی لە پشت هەوری سیا و تۆزێ نمەی کرد
شۆڕ بۆتەوە پەیکانی چلورەی سەری گوێسوان
کات هات و لە دەرکەی شەوی یەڵدایە جەنەی کرد
تارای سپی هاڵاوەتە سەر دیمەنی کوێستان
بوکی تەرە سورئاوی لە ئاسۆ بە خەنەی کرد
شوان کەوتەوە بیری ئەوێ بێری دەمی لاوی
ئاوازێ کە نەی کرد بوو ئاهەنگی بە نەی کرد
متمانەیەکی سەیری سەقامگیرە بە ساقی
ئەسپاردەی هەر دەردی بەمەی، چارە بەمەی کرد
بیرم وەکو دەریایەکی بێ ماسیە بێ تۆ
قوللاپێ خەیاڵ گیری لە یادت بە شنەی کرد
ئەمشەو کوت و پڕ خدری وەلی هاتە خەیاڵم
داخوازی قومێک ئاوی حەیاتی لە چەنەی کرد
گوی بگرە لە تاریکی دەروون دەنگی هەرا دێ
وا کۆنە برینی دڵی "زریان" تەشەنەی کرد
-------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١٤٠١/٦/١١
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

❤1🙏1
#سەما
----------------------------------------
لە ئەڵقەی ماری ڕەش وا باشە ڕاکەین
نیە سوودی لە پاشان چی هەرا کەین
دەزانم دەمکوژێ چاووت بەیانی
لە لێوت شەو مەگەر دوعای شیفا کەین
بە ڕوحمت گەر موژەش دڵمی نەپێکا
تەنافی داری کەزیەت بۆ بینا کەین؟
بەرانبەر مێزەر و میحڕابی ئەبرۆ
بە ئەلفی قامەتی تۆ ئیقتیدا کەین
ئەگەر مایەی بەڵایە خۆشەویستیت
دوعا با بۆ بەڵای وا لابەلا کەین!
لە کوشتەت کاریگەر نابێ تەلاوەت
ئەگەر پێخواسی بانگهێشتی مەلا کەین
مەلی کۆچەر بەرەو ئاسۆ دەچێ وا
بینای دواڕۆژ بە خشتی چاکە چاکەین
وەکو قیسمەت نەبوو ئامێز و ماچی
سکاڵای چی لە عەرشی کیبریا کەین؟
بەرامبەر ئایەتی ڕووخساری ڕۆژت
ئیزن نادا عەقڵ ڕوو لە *چرا* کەین
لە گوێم دێ زایەڵەی دەنگی "ئەرانی"
کیفایەی "لەن تەرانی" جوابی ناکەین
ئەوا کەوتۆتە پاییز باخی عومرم
بە بای "زریان" دەبا دەورێ سەما کەین
--------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١٤٠١/٦/١٠

❤2
#غەزەل
---------------------------------------
پڕ شەرابی ئاڵە پیاڵەی چاوەکەت
مەستی لێ دیارە هەوای هەنگاوەکەت
قاسیدی مەرگە ئەگەر تیری موژەت!
کانی ژینە لێوە بێ سوراوەکەت
پرچی خاوت بۆنی سەربەستی دەدا
تەیری زیرەک کەوتە تاڵی داوەکەت
ڕۆژهەڵاتی ڕووتە مانای بەر بەیان
ڕێچکەی بەرزاییە ڕووداوەکەت!
بۆکڕوزی ناخی من دێ و تێکە دەی
جامێ لەو هەتوانە بۆ سووتاوەکەت
کورتە بەژنی هەست و سۆزی ناسکم
دەستی ناگاتە خەیاڵە خاوەکەت
ئاهی تیژی حەسرەتت جەرگی بڕیم
دڵ دەلەرزێنێ بزە ژاکاوەکەت!
هەڵکە "زریان" چاوەڕێتە باخی بەی
وا درەنگە هەستە بۆ شەوڕاوەکەت
ناوەرۆکی شێعری شازت هەر کەسە
بارەقەڵڵا بۆ دەقی هۆنراوەکەت!
---------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٢٨ سەرماوەزی ٢٧٢٣

❤3
Audio
#موبتەلا
----------------------------------------
دڵم ئەمشەو بە چاووت موبتەلا دێ
کەلار و مەست و خوار و لابەلا دێ
بە غەمزەت بێ بەڵابی، کوا ڕەوایە؟
کە پەیکانی بەڵا پشتی بەڵا دێ
ئەگەر بێدەنگییە ڕاوێژی لێوت
لە میحرابی برۆت بانگ و سەڵا دێ
شەوی یەڵدا بەقەت زولفت درێژە
پرچ لادەی ئەویش کۆتایی لادێ
لە چاوی تۆم نەزەر بۆچی حەرامە؟
بەرەوپیری شەرابی وا مەلا دێ
لە شەرمت خۆر کشا ئاسۆ بە پڕتاو
کە سینەی دی بە دوگمەی ئاوەڵا دێ
دەڵێن هەولێریە ئەو نەو نەمامە
بە پێشوازی مینارە تا قەڵا دێ
لە تۆقی سەر هەتا خاکی بەری پێ
چناری بەرزی بە کراسی گەڵا دێ
پەرەی داوە بە "زریان" جوانی یارم
له ئاوایی و لە شار و گوند و لادێ
-------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١ بەفرانباری ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

#دەزانی؟
-----------------------------------------------------------
خۆشەویستی من دەزانی: پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی
وەک زوڵاڵی ئاوی کانی، پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی
لەنجە و لارت کلیلی سۆلی دەسپێکی ئەوین
ڕوحی موسیقی و گۆرانی، پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی
ئەی چرۆی زەردەخەنەت ئاواتی کۆنی ڕۆژهەڵات
گوڵپەڕی بژوێنی جوانی، پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی
شەو جریوەی دێ کە ئەستێرە لە ئاسمان بێ وچان
هەر تروکەی چاوی یانی: "پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی"
جوانە ماڵی مەمم لە ئاوینەی دووچاوی زینی تۆ
دەفتەری نوێی شێعری خانی، پڕ بەدڵ خۆشم دەوێی
چەشنی قەترەی خوێن لە مەودای مێشک و دڵ
هەڵوەدای کۆڵانی گیانی پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی
پەیکەرەی هارموونی ناز و بەرهەمی ئەشقی خودا
ئاخرین شاکاری مانی پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی
سواری ئەسپی کوێتی ڕێبازی هەتاو دێی و دەڕۆی
بووکی پەردەی شادومانی، پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی
هەر لە ئەغیاری هەتا خولیا و خەو و خەون و خەیاڵ
تۆ هەمان بووی و هەمانی پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی
کاروانچی سەر لێ شێواووی دڵم بۆ کۆ دەچێ؟
ئەی هەسارەی بەربەیانی، پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی
بەڵگەیە ڕاوێژی زریان تا مسەوگەر بێ ئەوەی:
تێکەڵاوی شێعری ژیانی، پڕ بە دڵ خۆشم دەویی
----------------------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١٢ بەفرانباری ٢٧٢٣

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
❤4
#مەشموول
----------------------------------------
بە مەشموولی ئەوین ئیجباری کردم
قوماری دەستی ئیستیعماری کردم
بە مەی لاواندمی و سەرخۆشم ئەمشەو
لە دەردی ئەشق ئەگەر بێماری کردم
دڵم هێشاوی وادەی بێ بەڵێن بوو
بە موژگانی سیا تیماری کردم
لە بێ لوتفی مەخابن هەر وەکو خەس
ڕواوەی خاکی سەر دیواری کردم
دوانەی چاوی وانەی پێ فڕێ دام
لە بەندی ئەلف و بێ ڕزگاری کردم
شەوێکی تا بەیانی مەرحەمەت کرد
بە ماڕانگازی دوو ڕەشماری کردم
لە تەنیایی ئەگەر ئازادم ئێستێ
گرفتاری پەتی سەرداری کردم
ئەگەر بێگانە بوو جاران بە تەنیا
لە جوملەی ئاشنا ئەغیاری کردم
لە بێ تۆیی هەناسەی نایە "زریان"
بە ئەوکی مۆسیقی هاواری کردم
---------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١٩ بەفرانباری ٢٧٢٣

#ماڵی_بابم
-----------------------------------------------
ماڵی بابم؛ گوایە فەرمووتە مەیە!
گەر نەیەم ئەی چۆن بنۆشم لەو مەیە؟
کێ سەخی تەبعە وەکوو بووکی بەهار؟
بێ یەک و دوو ماچێ لەو شێوەم دەیە
دەردی لێوی ویشک و هەتوانی برین
بەو شەرابە کاری دوو سێ جورعەیە
مەرگی پیرۆزە پەتی سێدارە بۆم
ئەرکی ئەگریجەی لە سەر شانی هەیە؟
تابیعی حاڵی ڕەشی من زولفی تۆ
گەر پەرێشان بێ بە بەختی شانەیە
زایەڵەی بارانی خەم دەڕژێ لە شەو
سۆزی گریانی من و ناڵەی نەیە
تینی گەرمی باوەشت ناکەم بەدی!
دەردی قورسی بێ وڵاتیم پێوەیە
تێ بگە و وریا بە "زریان" ئەو هەلە
سوچ و تاوانی ڕنینی دوو بەیە!
------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١ پووشپەڕی ٢٧٢١

👌1
Audio
#دێموکراسی
بشمکوژی بە پێخواسی ئەمن دێم
بە تەمرینی دێموکراسی ئەمن دێم
لە ئاسمان و زەوی بگری سەری ڕێم
لە بن دەریا وەکو ماسی ئەمن دێم
ئەگەر بمکەی بە بێ هۆ تیرە باران
لە سێدارەش هەڵمواسی ئەمن دێم
بەڕەی سووری حەزم بۆ ڕابخەی یا
ئەگەر بێت و نەشمناسی ئەمن دێم
ئەگەر تێدا بچم زیاتر لە ئێستاش
لە ژێر تیغی برۆی داسی ئەمن دێم
شەوی تاریک و سەرما ڕێگە ون کەم
لە شوێنی بۆنی ئەنفاسی ئەمن دێم
قوماری چاوی ڕەش ئاکامی دەردە!
بە هیوای دوو شەشی تاسی ئەمن دێم
بە بێ تۆ با ئەجەل بێت و دەنا نا
هەبێ بڕوات کە بەسپاسی ئەمن دێم
کوتی:زریان لە کاتی خەو سبەی شەو
بە ئەو مەرجە نەکەی باسی ئەمن دێم
#زریان
#مەهاباد
#٢_ڕێبەندانی_٢٧٢٣
بشمکوژی بە پێخواسی ئەمن دێم
بە تەمرینی دێموکراسی ئەمن دێم
لە ئاسمان و زەوی بگری سەری ڕێم
لە بن دەریا وەکو ماسی ئەمن دێم
ئەگەر بمکەی بە بێ هۆ تیرە باران
لە سێدارەش هەڵمواسی ئەمن دێم
بەڕەی سووری حەزم بۆ ڕابخەی یا
ئەگەر بێت و نەشمناسی ئەمن دێم
ئەگەر تێدا بچم زیاتر لە ئێستاش
لە ژێر تیغی برۆی داسی ئەمن دێم
شەوی تاریک و سەرما ڕێگە ون کەم
لە شوێنی بۆنی ئەنفاسی ئەمن دێم
قوماری چاوی ڕەش ئاکامی دەردە!
بە هیوای دوو شەشی تاسی ئەمن دێم
بە بێ تۆ با ئەجەل بێت و دەنا نا
هەبێ بڕوات کە بەسپاسی ئەمن دێم
کوتی:زریان لە کاتی خەو سبەی شەو
بە ئەو مەرجە نەکەی باسی ئەمن دێم
#زریان
#مەهاباد
#٢_ڕێبەندانی_٢٧٢٣
👍3❤2🕊1
Audio
#ماڵی_بابم
-----------------------------------------------
ماڵی بابم؛ گوایە فەرمووتە مەیە!
گەر نەیەم ئەی چۆن بنۆشم لەو مەیە؟
کێ سەخی تەبعە وەکوو بووکی بەهار؟
بێ یەک و دوو ماچێ لەو شێوەم دەیە
دەردی لێوی ویشک و هەتوانی برین
بەو شەرابە کاری دوو سێ جورعەیە
مەرگی پیرۆزە پەتی سێدارە بۆم
ئەرکی ئەگریجەی لە سەر شانی هەیە؟
تابیعی حاڵی ڕەشی من زولفی تۆ
گەر پەرێشان بێ بە بەختی شانەیە
زایەڵەی بارانی خەم دەڕژێ لە شەو
سۆزی گریانی من و ناڵەی نەیە
تینی گەرمی باوەشت ناکەم بەدی!
دەردی قورسی بێ وڵاتیم پێوەیە
تێ بگە و وریا بە "زریان" ئەو هەلە
سوچ و تاوانی ڕنینی دوو بەیە!
------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١ پووشپەڕی ٢٧٢١
✳️کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

🕊1
Audio
#غەزەل
---------------------------------------
بەیانی پێکەنی و دونیا گەشاوە
دڵم گیرا بوو یەک چرکە کراوە
لە جوانکاری ئەگەر پسپۆری ئاوا
ژومارەی هێڵەکەت بۆ داخراوە؟
بەرەو زانکۆت هەتا هەنگاو هەڵگرت
کەژاوەی خۆر بەرەو ئاسۆ کشاوە
بەڕواڵەت ڕۆژ هەڵات ئەمما بە بێ شک
شەوی مەینەت لە زەردەی تۆ بڕاوە
گەلێک پرچی خەوم بۆ شانە کردی
خەیاڵی شەو حەیف ئاکامی خاوە
لە باری شەرعی دڵداری دروستە؟
بە ماچێکت زەکاتی جوانی داوە!
گرێوی ئێمە ڕۆیی و زۆری خایاند
کە ئەڵقەم کردە ئەنگوستت براوە
لە زێڕ دێڕ و لە گوڵ داڕێژی ڕستە
بە بەژنی یاری "زریان" ناتەواوە
----------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٩ ڕێبەندانی ٢٧٢٣

❤1

#ئاخر_گەڵا
----------------------------------------
بەڵێنیت بوو هەتا مەرگم لە لا بی
کچێ نەدبردە سەر هەی بێ بەڵا بی
بە گیرۆدەی دڵەڕاوکەی ئەوینم
گرفتاری بەڵای وا لابەلا بی
دەبا یەکسانی جارێک بێتە کایە
تەڵەبمە وا بە دەردم موبتەلا بی
بە سەد ساڵم تەمەن با بۆ بنوسن
بگونجێ گەر بە یەک چرکەم لە لا بی
گەڵای عومرم وەری یەک یەک بە بێ تۆ
مەگەر هۆی مانەوەی ئاخر گەڵا بی
دڵم زیندانی بێ دەروازەیە بۆت
بە دیلی بەندی دەرگای ئاوەڵا بی
وەکوو ئاوێنە شەرتە بێ ڕیا بم
لە پشتی شوشەی عومرم جەلا بی
جەماڵی بێ وەفا بێ نرخە هەرچەند
لە تۆرمەی دوڕ و ئەڵماس و تەڵا بی
هەموو هەر دانەیی تەسبێحی چەرخین
فەرق ناکا فەقێ و شێخ و مەلا بی
بە وەرزی ڕوانەوە "زریان" دەڵێی چی؟
ڕەجامە توشی زیندانی قەڵا بی
-------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٢٢ ڕێبەندانی ٢٧٢٣

👍2
Audio
#مۆسیقی_بێ_کەلام
--------------------------------------------
شەقەی ماچی دەمت گەرچی بەتامە
بەڵام مۆسیقی چاووت بێ کەلامە
بەیان هات و خەیاڵت خەونی ون کرد
شەوی مەینەت لە کەزیەت بەردەوامە
بە قەدری چاوو تروکانێ بە چاووت
بفەرموو بۆم بنێرێ کورتە نامە؟
گەلێک خۆشە هەوای ئازادی ئەمما
لە زنجیرت نەجاتم فکری خامە!
هەور دووگیانی بارانە و دەبارێم
لە بەر هەیوانی چاوی ڕەش تکامە
کراسی گوڵ چرۆی کردوە و دەپشکوێ
بە باڵای ناسکی ئەو نەو نەمامە
پەپولە پاییزەی پرسیاری لێوم
لە بای وادەت دەسووڕێ و بێ وەڵامە
سوراحی گەردنت بۆ بێ وەباڵە؟
شکاوە دەستی ئاشق یا جەمامە؟
بە تاقانەم براوەی نەردی عەشقەت
ئەگەر دەستم کەوێ جووتێ شەمامە
خوناوی گەردنت گەر شێخ بنۆشێ
یەقین ئاوی لە زمزم پێ حەرامە
قەتم بۆ ماچێ داوا لێ نەکردی!
بەڵام ئەوجارە بت بینم تەمامە
هیلالی قەوسی ئەبرۆت گەرچی نوێیە
مەهی هەنیەت بەڵام چاردەی تەمامە
ئەگەر تاریفی تۆ بێ شێعری "زریان"
لە جوانی بێ گومان خەتمی کەلامە
----------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٢٦ ڕێبەندانی ٢٧٢٣

#دەمێکە.....
------------------------------------------
غەمت کەوتۆتە سەر شانم دەمێکە
بە قەد زولفت پەرێشانم دەمێکە
بزەی سەر لێوی سوورم لێ بزر بوو
زمانی خەستی گریانم دەمێکە
تەوژم و تینی جارانت نەماوە؟
کەسیرەی بەفری کوێستانم دەمێکە
کەشی تۆفان و لافاوە دەروونم
بریسکەی هەور و بارانم دەمێکە
وەکوو خێڵی غەریبی ئاشقانت
بە سەرگەردانی شارانم دەمێکە
بە ئاواتێ کە بێی پێ نێی لە چاووم
لە دەرکەت تۆزی کۆڵانم دەمێکە
بەهەشتم دا لە سەودای باوەشی تۆ
بە تامەزرۆی هەنارانم دەمێکە
لە تاریفی جوانی و شۆخ و شەنگیت
وتار و شێعر و پەخشانم دەمێکە
بە ڕۆژ ئەژمێر ئەگەر چوار وەرزە ساڵێک
لە بەندی تۆفی زستانم دەمێکە
دەروونی خاڵیە بلوێری دووریت
لە بێدەنگی پڕە ژوانم دەمێکە
عەزیزی میسری دڵمی نووری دیدەم
لە سۆز و ناڵە کەنعانم دەمێکە
لە گەڵ ئاوێنە بۆ دیمانە ناکەی؟
تریفەی مانگی هەیوانم دەمێکە
قەدەم دانێ و کەرەم کە بانی چاووم
ڕوحی من تۆیی و بێ گیانم دەمێکە
کوتی زریان گلەیی بەس کە فەرموو
لە مزگێنیت چراغانم دەمێکە..........
---------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١٥ ڕەشەمەی ٢٧٢٣

#قسمەت
--------------------------------------------------------------
گەر بەقسمەت بێ کە ڕۆژێ بێی و زولفت شانەکەم
ڕۆژ و شەو تێکەڵ دەبێ هەر باشە کاری وانەکەم
وا تەمەن ڕۆیی لە کوێستانیخەم و بێ مەیلیتۆ
سەردەمێکیش با لە گەرمێنی دڵت هێلانەکەم
بازنەی پشتێندی پشتم جەغزی توندی تۆڵەیە
بیری سووری ئاشقی دایە لە سەر جامانەکەم
دیارە بڕیارە شەمت گڕ دا لە پەروانەی دەروون
لەو عەزابە خۆشە تا ماووم دەبێ پەڕوانەکەم
شەرتە ئاواتت نەکەم ئازادی ئیتر تاکوو هەم
بسکی گەر لوتفێ بکا جارێکی تر شاجوانەکەم
چی لە ڕاستی مردنم پێ ناکرێ تیغی ئەجەل
تابیعی مەیلی برۆی تۆیە کەمانی مانەکەم !
خەون و خولیا یا خەیاڵە چی هەیە پیرۆزە لام
قەولی داوە بێتە جێژوانێ شەوێ تاقانەکەم
دەنگ و ئاوازێکی سێحراوی دەچرپێنێ لە گوێم
"بەو شەوی بارانەکەی دەخزێتەوە هەیوانەکەم"
گۆایە فەرمووتە لە شەوکۆڕی بریندارانی خۆت
شێعری "زریان" بۆیە ئاڵۆزە شکاوە شانەکەم
--------------------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٣ خاکەلێوەی ٢٧٢٤

🗓 ئەوڕۆ یەکشەمبە
🍂 ۲۰ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۰ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۰ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۸ی جەمادیولئەووەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🟣 #وێنەی_مێژوو
🔻دەسپێکی خوێندنی زمانی کوردی له قوتابخانەی شاری #مەهاباد لە سەردەمی کۆماری کوردستان، ساڵی ١٩٤٦ زایینی؛

🗓 ئەمڕۆ سێشەممە
💫 ۱۳ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۱۳ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۳ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۱ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
🔻وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری #مەهاباد، ساڵی ١٩٧٩ی زایینی، خوالێخۆشبوو مامۆستای بەتوانای شمشاڵ ژەن #قالەمەڕه، ئەم وێنە لە لایەن #هێلا_شولمبێرگ گیراوە
پێگەی هەواڵنێری ناڵەشکێنە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#کێشی خەیاڵ
---------------------
خۆری مەڵبەندی ئەوین پێت وایە قەت ئاوا دەبێ؟
خۆشەویستی تۆ لە شێوەی خۆر و هەر ئاوا دەبێ
دابمرکێ و تێ بگە دێوەزمەیی ڕەشپۆشی شەو
چی نهێنت کردووە کەڕڕەی بەیان ڕیسوا دەبێ
دابڕێژم شەرتە شێعرێکی لە سەر کێشی خەیاڵ
لار و لەنجەی وا ڕەدیفە و بەژنی بۆ سەروا دەبێ
سا وەرە با تاوێ هەڵڕێژم کوڵ و دەردی دەروون
هەوری کۆچەر دێتە ڕوو گەر کاتی ماڵئاوا دەبێ
چاوەکانی دوێشەوێ پڕ بۆ لە بڕیار و بەڵێن
مەستی شەوگەڕ وادەیی لێم ڕوونە بۆ بڕوا دەبێ
دڵمی هاڕی ژانی بێ دەرمانی دووری ڕۆژگار
چەرخی چەپگەردی فەلەک هەر وا بووه و هەر وا دەبێ
لێم بە تاوان مەگرە شێخ ئەو نوکتەیە و لۆمەم مەکە
باخی سەوزی باوەشی بۆ جەننەتولمەئوا دەبی!
دڵنیابە گەر سەری نەبڕی، سەرت دەبڕێ تەماح
سەر بەڵا گەردانی هێڵی بازنەی داوا دەبێ
هێشتێ ساڕێژی برینی کۆنی بۆ نەکراوە دڵ
دێت و گیرۆدەی بە زامێکی تری ساوا دەبێ
پۆلی ئەستێرە کش و ماتن لە ئاسمان شەو درەنگ
خەونی لە جریوەی جم و جۆڵی پڕی نەجوا دەبێ
ڕوو لە ئاسۆ سەردەمێکە چاوەڕوانم بەڵکوو بێ
کۆچی "زریان" دڵنیام ئەمجارە ڕوو لە دوا دەبێ
#زریان
#مەهاباد
١٤ خاکەلێوە ٢٧٢٥
@dangi_rozhan