Audio
#موبتەلا
----------------------------------------
دڵم ئەمشەو بە چاووت موبتەلا دێ
کەلار و مەست و خوار و لابەلا دێ
بە غەمزەت بێ بەڵابی، کوا ڕەوایە؟
کە پەیکانی بەڵا پشتی بەڵا دێ
ئەگەر بێدەنگییە ڕاوێژی لێوت
لە میحرابی برۆت بانگ و سەڵا دێ
شەوی یەڵدا بەقەت زولفت درێژە
پرچ لادەی ئەویش کۆتایی لادێ
لە چاوی تۆم نەزەر بۆچی حەرامە؟
بەرەوپیری شەرابی وا مەلا دێ
لە شەرمت خۆر کشا ئاسۆ بە پڕتاو
کە سینەی دی بە دوگمەی ئاوەڵا دێ
دەڵێن هەولێریە ئەو نەو نەمامە
بە پێشوازی مینارە تا قەڵا دێ
لە تۆقی سەر هەتا خاکی بەری پێ
چناری بەرزی بە کراسی گەڵا دێ
پەرەی داوە بە "زریان" جوانی یارم
له ئاوایی و لە شار و گوند و لادێ
-------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١ بەفرانباری ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
----------------------------------------
دڵم ئەمشەو بە چاووت موبتەلا دێ
کەلار و مەست و خوار و لابەلا دێ
بە غەمزەت بێ بەڵابی، کوا ڕەوایە؟
کە پەیکانی بەڵا پشتی بەڵا دێ
ئەگەر بێدەنگییە ڕاوێژی لێوت
لە میحرابی برۆت بانگ و سەڵا دێ
شەوی یەڵدا بەقەت زولفت درێژە
پرچ لادەی ئەویش کۆتایی لادێ
لە چاوی تۆم نەزەر بۆچی حەرامە؟
بەرەوپیری شەرابی وا مەلا دێ
لە شەرمت خۆر کشا ئاسۆ بە پڕتاو
کە سینەی دی بە دوگمەی ئاوەڵا دێ
دەڵێن هەولێریە ئەو نەو نەمامە
بە پێشوازی مینارە تا قەڵا دێ
لە تۆقی سەر هەتا خاکی بەری پێ
چناری بەرزی بە کراسی گەڵا دێ
پەرەی داوە بە "زریان" جوانی یارم
له ئاوایی و لە شار و گوند و لادێ
-------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١ بەفرانباری ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
❤2👍1