#دەمێکە.....
------------------------------------------
غەمت کەوتۆتە سەر شانم دەمێکە
بە قەد زولفت پەرێشانم دەمێکە
بزەی سەر لێوی سوورم لێ بزر بوو
زمانی خەستی گریانم دەمێکە
تەوژم و تینی جارانت نەماوە؟
کەسیرەی بەفری کوێستانم دەمێکە
کەشی تۆفان و لافاوە دەروونم
بریسکەی هەور و بارانم دەمێکە
وەکوو خێڵی غەریبی ئاشقانت
بە سەرگەردانی شارانم دەمێکە
بە ئاواتێ کە بێی پێ نێی لە چاووم
لە دەرکەت تۆزی کۆڵانم دەمێکە
بەهەشتم دا لە سەودای باوەشی تۆ
بە تامەزرۆی هەنارانم دەمێکە
لە تاریفی جوانی و شۆخ و شەنگیت
وتار و شێعر و پەخشانم دەمێکە
بە ڕۆژ ئەژمێر ئەگەر چوار وەرزە ساڵێک
لە بەندی تۆفی زستانم دەمێکە
دەروونی خاڵیە بلوێری دووریت
لە بێدەنگی پڕە ژوانم دەمێکە
عەزیزی میسری دڵمی نووری دیدەم
لە سۆز و ناڵە کەنعانم دەمێکە
لە گەڵ ئاوێنە بۆ دیمانە ناکەی؟
تریفەی مانگی هەیوانم دەمێکە
قەدەم دانێ و کەرەم کە بانی چاووم
ڕوحی من تۆیی و بێ گیانم دەمێکە
کوتی زریان گلەیی بەس کە فەرموو
لە مزگێنیت چراغانم دەمێکە..........
---------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١٥ ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
------------------------------------------
غەمت کەوتۆتە سەر شانم دەمێکە
بە قەد زولفت پەرێشانم دەمێکە
بزەی سەر لێوی سوورم لێ بزر بوو
زمانی خەستی گریانم دەمێکە
تەوژم و تینی جارانت نەماوە؟
کەسیرەی بەفری کوێستانم دەمێکە
کەشی تۆفان و لافاوە دەروونم
بریسکەی هەور و بارانم دەمێکە
وەکوو خێڵی غەریبی ئاشقانت
بە سەرگەردانی شارانم دەمێکە
بە ئاواتێ کە بێی پێ نێی لە چاووم
لە دەرکەت تۆزی کۆڵانم دەمێکە
بەهەشتم دا لە سەودای باوەشی تۆ
بە تامەزرۆی هەنارانم دەمێکە
لە تاریفی جوانی و شۆخ و شەنگیت
وتار و شێعر و پەخشانم دەمێکە
بە ڕۆژ ئەژمێر ئەگەر چوار وەرزە ساڵێک
لە بەندی تۆفی زستانم دەمێکە
دەروونی خاڵیە بلوێری دووریت
لە بێدەنگی پڕە ژوانم دەمێکە
عەزیزی میسری دڵمی نووری دیدەم
لە سۆز و ناڵە کەنعانم دەمێکە
لە گەڵ ئاوێنە بۆ دیمانە ناکەی؟
تریفەی مانگی هەیوانم دەمێکە
قەدەم دانێ و کەرەم کە بانی چاووم
ڕوحی من تۆیی و بێ گیانم دەمێکە
کوتی زریان گلەیی بەس کە فەرموو
لە مزگێنیت چراغانم دەمێکە..........
---------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١٥ ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
🕊1