#ئاخر_گەڵا
----------------------------------------
بەڵێنیت بوو هەتا مەرگم لە لا بی
کچێ نەدبردە سەر هەی بێ بەڵا بی
بە گیرۆدەی دڵەڕاوکەی ئەوینم
گرفتاری بەڵای وا لابەلا بی
دەبا یەکسانی جارێک بێتە کایە
تەڵەبمە وا بە دەردم موبتەلا بی
بە سەد ساڵم تەمەن با بۆ بنوسن
بگونجێ گەر بە یەک چرکەم لە لا بی
گەڵای عومرم وەری یەک یەک بە بێ تۆ
مەگەر هۆی مانەوەی ئاخر گەڵا بی
دڵم زیندانی بێ دەروازەیە بۆت
بە دیلی بەندی دەرگای ئاوەڵا بی
وەکوو ئاوێنە شەرتە بێ ڕیا بم
لە پشتی شوشەی عومرم جەلا بی
جەماڵی بێ وەفا بێ نرخە هەرچەند
لە تۆرمەی دوڕ و ئەڵماس و تەڵا بی
هەموو هەر دانەیی تەسبێحی چەرخین
فەرق ناکا فەقێ و شێخ و مەلا بی
بە وەرزی ڕوانەوە "زریان" دەڵێی چی؟
ڕەجامە توشی زیندانی قەڵا بی
-------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٢٢ ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
----------------------------------------
بەڵێنیت بوو هەتا مەرگم لە لا بی
کچێ نەدبردە سەر هەی بێ بەڵا بی
بە گیرۆدەی دڵەڕاوکەی ئەوینم
گرفتاری بەڵای وا لابەلا بی
دەبا یەکسانی جارێک بێتە کایە
تەڵەبمە وا بە دەردم موبتەلا بی
بە سەد ساڵم تەمەن با بۆ بنوسن
بگونجێ گەر بە یەک چرکەم لە لا بی
گەڵای عومرم وەری یەک یەک بە بێ تۆ
مەگەر هۆی مانەوەی ئاخر گەڵا بی
دڵم زیندانی بێ دەروازەیە بۆت
بە دیلی بەندی دەرگای ئاوەڵا بی
وەکوو ئاوێنە شەرتە بێ ڕیا بم
لە پشتی شوشەی عومرم جەلا بی
جەماڵی بێ وەفا بێ نرخە هەرچەند
لە تۆرمەی دوڕ و ئەڵماس و تەڵا بی
هەموو هەر دانەیی تەسبێحی چەرخین
فەرق ناکا فەقێ و شێخ و مەلا بی
بە وەرزی ڕوانەوە "زریان" دەڵێی چی؟
ڕەجامە توشی زیندانی قەڵا بی
-------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٢٢ ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👍2