Audio
#دێموکراسی
بشمکوژی بە پێخواسی ئەمن دێم
بە تەمرینی دێموکراسی ئەمن دێم
لە ئاسمان و زەوی بگری سەری ڕێم
لە بن دەریا وەکو ماسی ئەمن دێم
ئەگەر بمکەی بە بێ هۆ تیرە باران
لە سێدارەش هەڵمواسی ئەمن دێم
بەڕەی سووری حەزم بۆ ڕابخەی یا
ئەگەر بێت و نەشمناسی ئەمن دێم
ئەگەر تێدا بچم زیاتر لە ئێستاش
لە ژێر تیغی برۆی داسی ئەمن دێم
شەوی تاریک و سەرما ڕێگە ون کەم
لە شوێنی بۆنی ئەنفاسی ئەمن دێم
قوماری چاوی ڕەش ئاکامی دەردە!
بە هیوای دوو شەشی تاسی ئەمن دێم
بە بێ تۆ با ئەجەل بێت و دەنا نا
هەبێ بڕوات کە بەسپاسی ئەمن دێم
کوتی:زریان لە کاتی خەو سبەی شەو
بە ئەو مەرجە نەکەی باسی ئەمن دێم
#زریان
#مەهاباد
#٢_ڕێبەندانی_٢٧٢٣
بشمکوژی بە پێخواسی ئەمن دێم
بە تەمرینی دێموکراسی ئەمن دێم
لە ئاسمان و زەوی بگری سەری ڕێم
لە بن دەریا وەکو ماسی ئەمن دێم
ئەگەر بمکەی بە بێ هۆ تیرە باران
لە سێدارەش هەڵمواسی ئەمن دێم
بەڕەی سووری حەزم بۆ ڕابخەی یا
ئەگەر بێت و نەشمناسی ئەمن دێم
ئەگەر تێدا بچم زیاتر لە ئێستاش
لە ژێر تیغی برۆی داسی ئەمن دێم
شەوی تاریک و سەرما ڕێگە ون کەم
لە شوێنی بۆنی ئەنفاسی ئەمن دێم
قوماری چاوی ڕەش ئاکامی دەردە!
بە هیوای دوو شەشی تاسی ئەمن دێم
بە بێ تۆ با ئەجەل بێت و دەنا نا
هەبێ بڕوات کە بەسپاسی ئەمن دێم
کوتی:زریان لە کاتی خەو سبەی شەو
بە ئەو مەرجە نەکەی باسی ئەمن دێم
#زریان
#مەهاباد
#٢_ڕێبەندانی_٢٧٢٣
👍3❤2🕊1