#تەنز
دەردم لە دەسی نانە ، وە دەرمانیشم
قوربانی دەکەم ماڵ و دڵ و گیانیشم
هەر ئەونە حەزم هەس لە سەموونی تازە
قازێکی لەگەڵ خەن لە پەنای دانیشم
لەووانەیە دڵ بێتەدەرێ بۆ قازێ
وەیلانی ڕوب و گوێزی فیسینجانیشم
ئەڵڵا لە کەباب خۆشە بە نان و ترشۆ
ئاشق بە سماق و دۆ وو ڕەیحانیشم
ئەسڵەن نیە هیچ تاقەتی کار و بارم
تابێژی مل ئەستوور و زل و پانیشم
هەرچی غەمی نانە ، بە دڵم پێشکەش بێ
بەم وەزعەوە دێ ، دائیمە مێهمانیشم
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ😝
🆔@malbandihonrawa
دەردم لە دەسی نانە ، وە دەرمانیشم
قوربانی دەکەم ماڵ و دڵ و گیانیشم
هەر ئەونە حەزم هەس لە سەموونی تازە
قازێکی لەگەڵ خەن لە پەنای دانیشم
لەووانەیە دڵ بێتەدەرێ بۆ قازێ
وەیلانی ڕوب و گوێزی فیسینجانیشم
ئەڵڵا لە کەباب خۆشە بە نان و ترشۆ
ئاشق بە سماق و دۆ وو ڕەیحانیشم
ئەسڵەن نیە هیچ تاقەتی کار و بارم
تابێژی مل ئەستوور و زل و پانیشم
هەرچی غەمی نانە ، بە دڵم پێشکەش بێ
بەم وەزعەوە دێ ، دائیمە مێهمانیشم
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ😝
🆔@malbandihonrawa
#مودیر
هەمیشە قۆز و شاز و با کلاسم
عەیانە خەتتی ئووتووی سەر کراسم
لە تارانا چەلەنگ و سەر شناسم
لە هەر جێدا بە نەفعم بێ پەڵاسم
ئەوینداری دۆلار و ئێسکیناسم
سەرم قاڵە مودیری ئیختلاسم
😝😝😝
بەتاڵی سوفرە وو خوانت بە من چی؟ا
زەعیفی جەندەک و گیانت بە من چی ؟
دڵۆپەی سەقفی سەر بانت بە من چی؟
لە داخان شین و گریانت بە من چی ؟
برا پەرتی ئەتۆ نابێ حەواسم
سەرم قاڵە مودیری ئیختلاسم
😝😝😝
دەڵێن حاڵی وەڵاتی من خراوە ؟
دەڵێن مەجلیس هەمیشە وا لە خاوە ؟
دەڵێن ئابووری ئێمە ڕوو بە ئاوە
دە بۆچی بێ حیساب و بێ کیتاوە ؟
لە گۆتەی قۆڕی ئێوە نین هەراسم
سەرم قاڵە مودیری ئیختلاسم
😝😝😝
حقووقم زۆرە چەن میلیۆن دۆلارە
بە کەیفی خۆم دەڕۆم تاکوو ئیدارە
ئەگەرچی بەندە پیرم ، ڕووم سەلارە
لە مردن زۆر دەترسم نالەبارە
مەبێژن من لە بۆچی ناسوپاسم
سەرم قاڵە مودیری ئیختلاسم
😝😝😝
دەبێ ڕۆژێ لە نێو مەحفەل یەیتما
بدەم نەزری لە ڕێی خوایی کەریما
نیشانی دەم بە شاشەی سەوت و سیما
نەماوم لەو هەلاکاتەی قەدیما
ئەوێستا کوا فەقیر و ئاس و پاسم ؟
سەرم قاڵە مودیری ئیختلاسم
😝😝😝
ئەمن زێو و تەڵا و دۆلار پەرەستم
بەڵام پاکە بەگشتی چاو و دەستم
شەقامی موشکڵات هەمووی دەبەستم
لە تۆ پەنهان کە من ، خەندان و مەستم
بە وەعدەی هیچ و پووچان بێ ئەساسم
سەرم قاڵە مودیری ئیختلاسم
😝😝😝
هەموو ئێژن کە مەسئوول بێ بوخارە
چەوەیلی بۆ وەڵاتی کۆر و تارە
لە سەر شان و ملی خەڵکی سەوارە
ئەمن خزمەت دەکەم بەو گوند و شارە
خەیاڵت وا نەبێ گەر بێ خەواسم
سەرم قاڵە مودیری ئیختلاسم
✍وەرگێڕ :
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ🤣
🆔
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

#خاڵچین
کەس نەبوو ئەمشەو لە ماڵێ ، من بە تەنیا ، ..... نوقتەچین
هاتە ژوورێ دانەیەک شێوازی ڕۆئیا ، ...... نوقتەچین
چاوەکانم هەڵکڕاند و جا لە بەر خۆوە گوتم
ئەم کەنیشکەت تۆ لە کوێ ناردۆ خودایا ، ......نوقتەچین
ئەو ئەگەر کیژێ لە کۆمەڵگایی خۆمە ئەی لە بۆ
دامەنی هەڵداوەتەو ئاخەر لە بۆ تا ، ...... نوقتەچین؟
یا جل و بەرگی لە لۆنگی گشتیا لێ ون بووە
یانە خۆی کردۆ بە قەستی وەک زوڵەیخا ، ...... نوقتەچین
من چەنێ تامازرۆ بووم ، ئەو زیاتر بوو لە من
ئەووەڵی شەو تا بەیان ، لێویم مژی ، جا ..... نوقتەچین
عیشرەتی ئەوڕۆ بە بێ ئەندێشەیی سوح چاترە
جێگەتان خاڵی عەجەب ، شەوگارێ بوو با ، ...... نوقتەچین
دوور لە هەرچی شاوی دەهر و ، دوور لە شێخ و مێخی شار
شەو لە ئێرە نوقتەچین ..... و ، سوح لە ئەو لا ، ...... نوقتەچین
شێخە من زانیومە گەر تۆ، چەندە خاڵت چەشتووە🧐
سەیری لێوت پێیوە ماوە ، شوێنی سەدها ، ..... نوقتەچین
دەورەیی حافیز لە خەڵوەت ، کاری دیت کردۆ بەڵام
دەورەیی من ، هەر لە پێشی چاوی خەڵکا ، ..... نوقتەچین
نوقتەچینت هێندە زۆرە ، بێت و گەر حیسابی کەم
ڕاس دبێتە شاری هەولێر تا ئەرووپا ، ...... نوقتەچین
باسی دۆزەخ بۆ دەکەی بۆم ، خۆم کە نوقمی دۆزەخم
سوور دەزانم هەر وەکوو ئەو ، ئێمەش ئاوا ..... نوقتەچین🧐
وەر:
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ😂
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی

کام شاعیرە وا خۆش سوخەنە ئاسۆیە
کێ ناوی لە هەر ئەنجومەنە ئاسۆیە
عاجز مەبە وەڵڵاهی لە دونیا تاکی
کێ شاعیری بەرزی وەتەنە ئاسۆیە
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ
کێ ناوی لە هەر ئەنجومەنە ئاسۆیە
عاجز مەبە وەڵڵاهی لە دونیا تاکی
کێ شاعیری بەرزی وەتەنە ئاسۆیە
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ
ئازیزی دڵم هەڵسە وەرە نێو کۆشم
با لیکی خەسی ئەو دەم و زارەت نۆشم
مەی دەس نەکەوێ تازە غەمی بۆ ناخۆم
وەک عارەقی چەن ساڵە دەکا سەرخۆشم
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ😝
🆔@malbandihonrawa
با لیکی خەسی ئەو دەم و زارەت نۆشم
مەی دەس نەکەوێ تازە غەمی بۆ ناخۆم
وەک عارەقی چەن ساڵە دەکا سەرخۆشم
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ😝
🆔@malbandihonrawa
#قەرفەی_بە_سەرهاتی_بانگهێشتی_جنۆکە 😝
لە بۆکانا لە کن شێخێ ، کڕیم کیتابی میرداماد
گوتم ئێحازار بکەم جننێ ، لە گۆشە و قوژبنی هاڵم
کیتابم برد و ڕۆییشتم ، گوتم ماڵێ بە کار نایا
لە ئەشکەوتی کەرەفتوودا ، دەمێ نووستم لە سەر شاڵم
کە هەڵسام خوێندمۆ عیلم و فنوونی ئینس و جندۆکان
تەزێکم هات بە سەر شانا ، گوتم وێڵی کە عەوداڵم
حدوودەن پازدە ڕۆژێ من ، لە نێو ئەو غارەدا نوستم
وەیان زانی کە مردوومە ، کەسێ نەیزانی هاواڵم
شەوی ئاخیر کە دانیشتم ، گڕ و تینێ لەشی گرتم
ئەجننێ ناحەزم بینی ، کە گرتی نێو دەس و باڵم
دەم و چاوی وەکوو مەیموون ، دەسی باریک وەکوو شەمچە
سەری ئەستوور وەکوو کەپسوول ، هەر ئان باسی دەکەم لاڵم
وتووێژی لەگەڵ کردم ، بە زاراوەی جن و شەیتان
وتی هۆ هۆ ، ئەها هاها ، وە هێ هێ هێ وەرە پاڵم
بە هەرچی هێزی تێمدا بوو ، هەڵاتم تا نەجاتم بێ
وەخت بوو دەر بچێ ڕۆحم ، هەتا خۆم خستە نێو ماڵم
بەڵێ وابوو بەسەرهاتی ، منی داماو لە بۆ کیژێ
وەکوو شەیتان بە لەعنەت بێ ، ئەوەی بۆی گرمەوە فاڵم
بەڵێ هەر کۆڵنەدەر ماوم ، ئەوێستاش عاشقی ڕانم
وەکوو گورگی زگان برسی لە سەر دوند و کەپی یاڵم
نەڕەخسا بۆم شەوێ بێژێ ، لە کوێی ؟ هەڵسە وەرە بۆ لام
لەبی بگرم کەویکەم سا ، وەشی کا حاڵ و ئەحواڵم
بە هیوام دەرفەتێ بلوێ ، جنێ بگرم ، چکێ شل وێ
قەڵەو و قەد بڵیند بێ جا ، وەکوو لاولاوە لێی ئاڵم
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ😂
🆔
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀

ئەو مێردە گولەت کاتێ ئەگەر دەیبینم
هەرچەن بەشەرە ، من وەکوو کەر دەیبینم
کاتێ کە لە ماڵ دێتە دەرێ بۆ مەزرا
کورتانی لەسەر شانە پەکەر دەیبینم
هەرچێکی هەبێ ، بی بەشەریکی ژینی
نەفعیشی هەبێ ، من بە زەرەر دەیبینم
شووت کردووە بەو چڵکنە وەڵڵاهی من
وەک مێشێ لەسەر قەند و شەکەر دەیبینم
#ئەحمەو وەکوو ڤایرۆسی کۆڕۆنا وایە
هەر ڕۆژە لە کاناڵی خەبەر دەیبینم
نارنجەک و تۆپیش بەسەریدا بارێ
ناتۆپێ هەمووی بە بێ ئەسەر دەیبینم

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
#قەرفە
خودایا کەی تەقاویت بم ، بڕۆم بۆ جادەکەی بانە
لەوێ دانیشم و بێژم ڕەسووڵ بۆم بێنە سوبحانە
سەد و پەنجا کەلانەم بۆ بهێنێ تاقی ناهێڵم
دڵم تۆقاوە بۆ دۆغاو و ئەو پیوازە سەوزانە
ئەوە دوو ڕۆژە فیساوە کونای لووتی چەپ و ڕاسم
لە کۆڕۆنا دەترسم بمکوژێ لەم شارە وێرانە
شەوێ پژمام لە ماڵی کا عەتای مێردی کچی پوورم
هەموو هەڵسان و ڕۆییشتن ، ئەوانیش بوون بە بێگانە
گەرم پێوم لە دەمدایە ، تەبم خوارە ، لە سەر بیسە
دەڵێم بەشکەم هەڵامەت بێت و بڕوا ئەم غەم ژانە
ئەگەر چاوم دەرێنن سەر بە لانەی دوکتوورا ناکەم
ئەرێ یاران بڵێن تۆخوا ، چییە بۆو دەردە دەرمانە
نەخۆشخانەی شەهیدانیش ، نزیکە و ها لە تەجریشا
چەنێ لە خوا دەترسم ، سەد بەرابەر لەو نەخۆشخانە
دەترسێم گەر کۆڕۆنا بێ و قەرنتینەم کەن و بمبەن
کەوا زیندە بە چاڵم کەن ، لە نێو ئەو گۆڕە تەنگانە
بەڵام تۆ خوا ئەگەر مردم لە جێی قورائان و فاتیحا
بە ڕەسووڵی حەمەی حاجی بڵێن لێی دا هەزار دانە
بە ماشینێ بەرەو قەبری #بەڵاچێژ بێت و ڕایگوێزێ
بە کوللێرە و کەلانە ، دامبپۆشن مەرد و مەردانە
#بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ 😂