پرسیاریان لێڪردم:
وتیان ئەتۆ کێیت؟
وتم:
من شاعیرێڪی بێ ناو نیشانم
له وڵاتی بێ دەنگی و خەمدا
به تەنیا ماوم
له ڪۆڵانی وشەڪاندا سەرگەردانم
لەگەڵ هەور هاوڕێم
لەگەڵ بارانی خەزان
لەگەڵ ڕەشایی شەو ژیاوم
له نێو دەریای بێ بنی ئاوات
به تەنیا خنڪاوم.
✍#بەهار_ناهیــدی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بەهار🌹
#بەحر : هەزەجی هەشتیی ئەخرەبی مەکفوف مەحذوف
#کێش : مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
#هێما : – –∪ / ∪– –∪ / ∪– –∪ / ∪– –
____
خوێندنەوەی خاتوو ئاسۆ
واسارە گوڵم دار و دەوەن سەوزە گەڵای دا
بەو دەشت و دەر و دیمەنە سەیران و سەفای دا
بنواڕی لە هەر لایەکی وەک جەننەتی مەئوا
خەمڵاوە بە گوڵ عەتری ڕژاون بە سەرای دا
چەن مانگ بوو کە بوڵبوڵ نەبوو ئاوازێ ببێژێ
ئەمڕۆکە ئەویش هاتەوە پەیمانی وەفای دا
وا بادی سەحەرگاهی لە ئەم سوبحی وەهارە
پەیغامی بزە و عەیش و نیشاتی بە هەرای دا
دیدەم لە دیەن ، دیمەنی پڕ چیمەنی زێدم
ڕووناکە لە ژێر تۆف و تەم و هەور و هەڵای دا
گوێچکەم بە چریکەی مەلی خۆش خان ئەزرینگێ
ڕۆح تازەیە ، لەم مەنتەقە خۆش ئاو و هەوای دا
ئەو کاتە کە چەشتم قومە ئاوێک لە دیارم
پێچایەوە دەردی دڵ و بۆ دوورگەیێ ڕای دا
هەرگیزە کە "هێور" بە مەی و بادە ببێ مەست
مەر عەتری گوڵی نێرگز و بەیبوون بێ بەلای دا !
#بەهرووز_ئەحمەدی_هێور
🆔کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

👍1👏1
کز و کەلەلا گیانە وێرانە ماڵم
کوا بۆ دڵسۆزێ گیانا شەو بێتە پاڵم
بەهار هاتەوە گیانا بەهار هاتەوە
دۆست و دهزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە
بێنە بۆ خاتر گیانا تاقە براکەت
ئەولام ماچ کردووی جوانێ بێرە ئەملاکەت
بەهار هاتەوە گیانا بەهار هاتەوە
دۆست و دهزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە
بێنە سەر دڵم جوانێ پەنجەی شمشاڵت
بێنە و بیمژم دوو ڵێوی ئاڵت
بەهار هاتەوە گیانا بەهار هاتەوە
دۆست و دهزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە
بازرگانەکەی گیانە بێ سەرمایە خۆم
ئاخر پەشیمان چبکەم ڕەنج بە زایە خۆم
بەهار هاتەوە گیانا بەهار هاتەوە
دۆست و دهزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە
دەتبینم شەرمێ دەکەم ناتبینم تەگبیر دەکەم
جا لە دوێنێوە لێم زیزە سۆفیمە نەزەرێ ناکەم
جا ئەگەر هی خۆمە نازک تازە حەز لە کەس ناکەم
شەرتێ بچمە زەنبیلێ تەوبە و ئیستیغفارێ بکەم
زێدە لە عالەمی دی قوربانت بێ ڕۆحەکەم
بەسەر عەرزیدا مەڕۆ فەرموو لە باوەشت کەم
ئەی نازار عەمرم نازار نازکۆڵەی نازەنینم
بەو پەنجانەت بمشێلە با ساڕێژ بێت برینم
حەوت ساڵان پێش تۆ بمرم یا ڕەبی مەرگت نەبینم
گوێت لە من بێ بابەکەم بۆت دەڵێم گەعد و بەندان
کەلیمەت بۆ جووت دەکەم وەک مەلای فاتیحە ڕەوان
ئەو حەرفەم باڵات نەبێ جا بە شایەتی هەمووتان
ئەگەر ئەو مەیلە کۆر کەم وەی بە نەحلەت بم وەک شەیتان
لەسەر چاوی بازی تۆ پێنج فەرزەی نوێژیم چووان
چۆن ئەگەر لێم دوور کەوی وەڵا دەمرم ناسک گیان
ئەی نازار عەمرم نازار نازکۆڵەی نازەنینم
بەو پەنجانەت بمشێلە با ساڕێژ بێت برینم
حەوت ساڵان پێش تۆ بمرم یا ڕەبی مەرگت نەبینم
#بەهار_هاتەوە
#شۆڕش_مەحموودی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

Telegram
attach 📎
👍1
ـ🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
ـ🌺🌺🌺
ـ🌺🌺#کاناڵ_فەرهەنگی_ژان
ـ🌺
لەبەر پەنجەرەی ژوورەڪەم تەماشای
سەر سەوزی بەهارم دەڪرد.
قەڵەمی پڕ لە ڕازم
بەدەستەوە بوو .
پرسیارم لێ ڪرد:
ئەتۆ قەڵەم
بۆچی ئێستە بە ڕەنگی سەوز دەنووسی ؟!
بێ دەنگ بوو
هیچی نەگوت .
وتم :
تۆ قەڵەم شاهیدی ڕابردووی
ژینی منی
بە سووڪێ جولاێەوە و نووسی...
ڕۆژێڪ
بە ڕەنگی سوورت نووسینی شێعرت هەڵبژارد
لە بیرتە
ئەتوت :
ئەمەوێت بە رەنگی خوێنی دڵ
بنووسم ڪە ژیانی خۆش دەوێت؟
له بیرم دێت
ڪاتێک ڪە بە ڕەنگی ڕەش ئەتنووسی و
دڵۆپی فرمێسڪت لە چاوانت ئەڕژانـد و
ئەتگوت:
ژیانم ڕەش هەڵگەڕاوە وەڪ ڕەشایی شەو
ڕەنگی سەوز نووسینی ئێستەیشم
بە حەزی تۆێە
وەرزی سەرما تێپەر بووە
سەر سەوزی کوێستانان و
جل و بەرگی شاخەڪان ئەبینی
بۆێە رەنگی سەوزت بۆ نووسینی شێعرەکان هەڵبژارد
✍️ #بەهار_ناهیدی
🌺
🌺🌺
🌺🌺🌺
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن