Forwarded from 🍀کاناڵی سروە🍀 (↩ سەلاح کوردی ↪)
[ کوتوپڕشێعری عەفرین ]
تا لە { عەفرین } ناڵە دوورکەم هەر دەڕۆم
تابە خوێن ئەوناوە سوور کەم هەر دەڕۆم
ڕێ دەپێوم هەر وەکوو کۆڕی خەبات
تاکە {تەییب}چاوی کوور کەم هەر دەڕۆم
#قەلەندەر
ئەگەر شیرین و ڕەنگین خوێن نەبا کورد
ئەوەندەی بۆ دەبوو دژمن هەبا کورد
لە سەر حەق هێندە پێداگر دەوەستێ
لە ئەهریمەن دەمامک لادەبا کورد
#سۆران_حوسێنی
ئەگەر مێژووتان بیر مابێ
فاشیستەکان ،
لە دوای مەهاباد و قازی
نەیانتوانی ڕێگە بگرن
لە بەرخودان و ئازادی
هەلبجە ، کۆبانی ، شنگاڵ ، ...
ئەمجار عەفرین بۆتە مەکۆ
بۆ گەلی کورد ، بۆ مرادی
بەخێرهاتی
ئەی کارنەواڵی ئازادی
#تێکۆشەر
پەپوولە باڵ زێڕینەکە
داگیر کەران
لەسەر نەخشەی جوغڕافیا
بەچوار مێخەیان کێشاوی
دەسا هەوڵێ هێمەتێ خۆت ڕاچڵەکێنە داوی دیلی بپسێنە
چاوی فرمێسکاوی هەڵێنە
لەم پەڕ هەتا ئەو پەڕی کوردوستان گۆمێ خوێنە عەفرین
#مەهدی_گەردیگلانی_زریان
ئافەرین عەفرین،تۆ نامری، نابەزی
چونکە تۆ شاری شەرەف،شاخی حەزی
دڵگەشی دیکتاتوران:بارووتە هەر
تۆ هەتاوێکی کە قەت بەفر ناگەزی.
#بێوەر
هەڤاڵان شەڕڤاڵان
ئەمڕۆ ڕۆژی هەستانە
عەفرین پێوویستی پێمانە
ئاڵای حیزبی بە لا بنێن
بە یەک ئاڵا هەنگاو بنێن
عەفرین بکەین بە گۆڕستان
بۆ دووژمنانے کوردستان
#ئاسۆ_مەریوان
عەفرینی چاوم
ئەدوورم
بە تاقی ئاسمانەوە
شایەد خوا
دەیان فڕینی
شەڵاڵ لە خوێنی دی و
داری زەیتوونی
لە دەشتێ ئەستێرە چاند
بۆ داچڵەکاندنی
ویژدانی خەوتووی جیهان
لە هەورەکان
سووری باراند...
#هەڵگورد_حەقپەرەست
کەرکووک نییە عەفرینە لاوانی لە سەرهەستن
مـەسئوولی بـەیەک دەنگی ئامادەنـە راوەستن
شێرەکچی لە مەیدانێ دەروەستی هەزار زۆڵە
حاڵین کـە هـەموو زاڵم داگیرکەرو بەد مەستن
#پارێزەر
ئەردوغانی نەزان ئەی بێ ئەقڵی بێ دین
پەت پساوی شێت نەتزانیوە کە کورد چین ؟
شەرت بێ بە تۆڵەی ئەو هێرشەی سەر عەفرین
لە تەرمو و سنور ساز کەین وەک دیواری چین
#نادرمستەفازادە_ڕەحیم_خان
نەخۆش کەوتم و چوومه دکتۆرگووتی پێم:
زامم و ناسۆڕی ئەمجارەت گەلێڬ سەخته
پێی نیشان دام وێنەی جەرگم
کون کون بووە بەو شێوەیه،
من خۆم زانیم و پێکەنیم
نه کەرکووڬ و نه کۆبانی
نه شەنگاڵ و خوورماتووە
خوێن و زامی جەرگم ئەمجار
بۆ ئێوەیه،عەفرینەکەم،بۆ ئێوەیه.
#شێرکۆجاویدفەر
گەر دەپرسن بۆچی وا مات و کزم؟
بۆ بە دایم خەم دەخۆم و عاجزم؟
چونکە پارەی جەرگی من خوێنی ڕژا
هەرچی لەولا هات دەڵێ با بیدزم!
#م_ع_هێرش
نامەوێت کەس تەنکەی برینی چڕمان بکات؛
باشە بە چ تاوانێک،
بەڕەی بەختم هەر لەلای تەنکییەەوە دەدڕێت؛
عەفرین!
بۆ تۆ،
من هەر دەتوانم شێعرم هەنیسک بدات؛
ڕووڕەشم لە ماڵی غەزەلی خۆم؛
ئەگەر دیسان گوێ ئاسمان گرانە
#_مستەفاهوشیار
لە بۆ شەنگال و کۆبانی
خۆمان کردوە بە قوربانی
ئێستاش ، عەفرین
بۆ تۆ دەمرین
#خۆشناو
گوڵەکانی عەفرین چەکدارن
بە تاڵە تاڵەی،
بسکی خاویان
سێدارەی ئەهریمەن
ئەهۆنن
#کازیوە_س_م
🍀کاناڵی سروە🍀
بەرهەمی هاوبەشی شاعیرانی گرووپی سروەی هێمن
https://tttttt.me/SirweyAdab

[کوتوپڕی زستانە شێعر]
( بەفر )
لەسەر ئەرکی: مامۆستا قەلەندەر
بە چاودێری: گرووپی سروە
✅ 1
دەروون سارای سەهۆڵ بەندان
بەروو سینگ و کەمەر ڕێک
کولووی بەفرێنە دایپۆشی
مەمی سینەی کەنیشکێک
#قەلەندەر
✅ 2
سەهۆڵی بەستووە دڵم
لە هەوای
ساردی دووریت.
#فەرید_ڕاژین
✅ 3
زستانە و قەندیلی تەمەن
بەفری زۆر لێ دەبارێ
داخم چۆڕەوی شاخ
گەرووی ویشکم تێراو ناکا.
#خۆشناو
✅ 4
بەستەڵەک وێنای لە ناخی دڵڕەقی
خێڵی نەیار!
تاجی لووتکەی کێوەکانە وڕەنگی
هەرمانە بەفر
#لەتیف_عەلەوی
✅ 5
بهفر ....
تکا دهکهم دابباره
ههمو خاکم دابپؤشه
ئاخر ئهوسال
ههموو جهستهی
نیشتمانی من زامداره...
#ع_ا_هاوار
✅ 6
تەمەن گەیشت بە زستان و بەفر باری بە سەرما
تەنم لەرزی دەردی پیری ، دەڵێن لەرزی لە سەرما
#شوان_کوردستانی
✅ 7
بیر لە سووڕی وەرزەکان ناکەمەوە
کاتێک لە شەقامی بێ وەفایی
لەگل بەفری پار توامەوە
#محەمەد_حاجی
✅ 8
بهفری تهم گرتی
کویستانی عهفرین
پیشکهش به رهجهب
سهد تف و نفرین
#مام_خەیاڵ
✅ 9
کلووی بەفری خەیاڵت،
بەم وەرزی زستانە،
پاش کۆچی دڵڕەقانەت،
ئاگردانی دڵتەنگیم دائەمرکێنێت.
#ڕێژنه
✅ 10
بەفر و زستان دوو هاواڵی هاوپەیمانن
وەک من و تۆ لە خۆشەویستی دەڕوانن
#تێکۆشەر
✅ 11
کوندە پەپوی سەر تاکە دارێکی زستانم
بە کۆڵەواری غەم لە نێو سەرما وەیلانم
#کازیوە_س_م
✅ 12
بەفری زستان وای سپی کرد زۆربەی جیهان
بەس عەفرین و گشت کوردستان
دیسان ڕەش پۆش بۆ شەهیدان
#خورۆش
✅ 13
بە بەفر تۆم بیر دێتەوە
بووکە بەفرینە چێ دەکەم
لێم ون دەبێ دەتوێتەوە
#یووسف_نەسروڵاهی
✅ 14
ئاخری زستان بەفر و شڵێوە
مۆژدەی هاتنی بەهاری پێوە
#زریان
✅ 15
وەک من ئەویش لە ناخی دڵەوە دەگری
خۆشەویستیت چەن ساتێ بوو
بۆ من و بۆ بووکەبەفری؟
#فەرەیدوون_فیرووز
✅ 16
نەبوو بەفرێکی شادی بێ بەسەر کوێستانی ئەم ژینە
نساری نیشتمانی من, سەراسەر ماتەم و شینە
#پەژار_شەریفی
✅ 17
بالاپوشی ئه ندامی بوکی کویستانی
قه ندیل
مه یگیری داربه روه کان میوانیکی
بی به دیل
#ئیبڕاهیم
✅ 18
مانگی ڕێبەندان،بەفر و سەرمایه
یادی پێشەوا له دڵمان دایه
#شێرکۆجاویدفەر
✅ 19
بەفر و کڕێوەی زستان
جوانە شەو دەگەڵ دۆستان
دانیشی بە قسەی خۆش
خەمی دڵ بێ فەرامۆش
#نادرمستەفازادە
✅ 20
سارده، وەرزی زستانه
بەفره، دەگرێ بەهانە
گەر شەو، دڵیشی سارده
لەشی ڕوون وەک بەیانه
#ئەحمەد_ئیسمەعیلی
✅ 21
بۆ دڵی بەفرینی من ئەو دەردی دووریت ئاگرە
تک تکەی مەرگم دەبینی هەندێ دەستت ڕاگرە
#یوسف_ئیسماعیلی
✅ 22
لە سی بڕگە چۆن ئەدرکێ
ڕازی بەفر
سی هەزاریش هێشتا کەمە
کەیلە دڵم، پر لە غەمە
#ئەمیر_قیاسی_جاوید
✅ 23
زستانە، کڕێوە و بایە
وەرزی بەفر و سەرمایە
بەختی منی لێ دەرچێ،
سپی سپیە ئەو دنیایە!
#ل_چۆمان
✅ 24
بەزستان وبەسەرما
من دەکەم بیری گەرما
ساردی بەفرو کڕێوە
چوو بە ناخی جگەرما
#وەستاقەڵاڕەشی_سەردەشت
✅ 25
له چلەی زستانی دڵدا
من پەشێوی یادی تۆم
بەفر و سەرماش نەیتوانی
کەم بکا عیشقی دڵم
#مونیرە_عەبدوڵلاپوور
✅ 26
دوکتورەکەم...
بێ تۆیی ئەتۆ بەسەرگەلم دا
ئەوەندە ساردە
خەیاڵی بوونت کڕێوە دەکا
#مامەخەمە
✅ 27
لە مندا بەهیوای چرۆ مەبە
بەفری خەم ناتوێتەوە
بڕۆ ...
خۆر دەمێکە گوزەری کردووە
#هەڵگورد_حەقپەرەست
✅ 28
بەفری جارانم دەوێ
ئاخۆچاوم پێ کەوێ
بەم جۆرەبڕوا زستان
غەم لە دڵم ناڕەوێ
#زەمان
✅ 29
بەفر! مزگێنێ سەوزی خودابە
بۆ خاکەلێوەی ئاواتم
تاقە دیاریی ئاسمانە
بەفر! بۆنی خەم نادات
#_مستەفاهوشیار
✅ 30
سڵاوی زستان بەدەم کڕێوە
پیڕۆز بێ لێتان سەردی و شڵێوە...
#سوڕەییا_ئەفشارنیا
✅ 31
ببارە بەفری زستان تۆم کەمە و بەس
هەموو دەردی جیهانم ها لە بەر دەس
#ئێقباڵ_محەمەدی
✅ 32
هەتا سەمای کلۆبەفران
لەئاسمان بەگوڕتر بێت
تێخزانی لابەلای کورسی
گەرمتر و گەڕالاوژە بەگەڕتر
و شەوچەلە بەتامتر دەبێت
#سولەیمان_پیرۆتی
✅ 33
ئەگەر زستانی دڵی من
بەفری نەبێ و
بەهاری دڵت بارانە
چلۆن سەروی خۆشەویستی
سەر دەکێشێ بە ئاسمانا؟
#ناسر_خزرپوور
✅ 34
بەفری چەند ساڵەی کەژی خەم هەر نەتواوە سروە گیان
گەر زەویم سەر بەست نەبێ بۆ چیمە دیاری هەورەکان
#سیامەند_خزری_لاچینی
✅ 35
باڵات کوێستانەو
منیش لە خەیاڵما
ڕاوچیێکی ماندوو،
تینووی بەفراوی لێوەکانت...!
#ع_قادری
✅ 36
هەم چلورە و هەڵمی زار و
بەفری زستان وە بیر دێنێ
پشودان وهەناسەی
سەردی کوردان
#تەها_دەریا
✅ 37
بەرۆکت ئاوەڵایە
سینەکەت بەفری نشێو
کوردم و هانا و ئەوینم
بەفر و قەندیلە
#بێخیش
✅ 38
سەرماو زستان بەفرو باران
هێزی نابێ
چاوکاڵی من کە تۆم هەبێ
#حەسەن_ڕەویش_پارێزەر
✅ 39
بەفرانبارە
هەتاو کزە مانگ نادیارە
دڵی منیش لە دووری تۆ
پڕ لە دەرد و لە ئازارە
#ئاسۆ_مەریوان
✅ 40
سەر و دڵم سپی،
بەفری سەرم لەداخی غایەن
دڵم لە داخی نەیار،
دڵی کوردستانیان بڕی
#هێرش_شۆڕەسوار

🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃🌸
کە تۆ ڕۆیی دڵم شێوا بەجارێ
لە ناخـم دا بە دایــم گڕ دەبـــارێ
لە تەنیایــــی ژیـــانـم دا کـــــەژاڵێک
دڵی بردم ،کەوی کردم ، عەیارێ
#قەلەندەر
🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃🌸
کە تۆ ڕۆیی لە من تۆراوە خـۆشی
ژیانم مەینەتە و دەردە و پـەرۆشی
جلی سەوزی بەهاری ژین دڕا لێــم
ڕەزی عومرم خەزانی زەردی پۆشی
#هەڵگورد
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

Telegram
قه له نده ر .:
بـە دەنگ پێشەنگی کاروان بـووم نەگۆڕام
لە یاد ناچم کە من مەستانە
چۆڕام
لە شـاڵاوی گڕی دوژمن نەتاسام
چ سەربـەرزم شــەهیدیش بـووم
نەدۆڕام
#ڪوتوپڕ_قەلەندەر
بە شاڵاوی برۆت بۆ سینه قوربان
دڵم دۆڕاو ، جگەر خوێنینه قوربان
بە دەنگت چوومە یادی ئەو شەوانەی
وتت ڕێگای ئەوین بەردینە قوربان
#هەڵگورد" پەسوێ
دەنگت خۆشی بۆ دڵ دێنێ
شاڵاوی خەم دەوەستێنـــێ
وەهـــا گۆڕاو و خۆشحاڵـم
یاد کردنت دەم هـەژێنـــــێ
#حسن ڕەوێش
شاڵاوی یادەڪانت
ڕێگەی ئومێدی بەستم
دەر نایە دەنگم ئەمشەو
دۆڕا ژیان و هەستم
#تێڪۆشەر ڪوتوپڕ
لە بێدەنگیت دڵـــم تۆقـــی دەبێژە
ژیان دەڕوا وەکــــــو شاڵاو لە لێژە
هـەتا کەنگێ بە یادی تۆ بسووتێم
ببە مـــاڵــم دەنا ژەهـــــــرت بڕێژە
#حەسەن_رەوێش(پارێزەر)
بـــە شـــــــــــــاڵاوی بـرۆت جـــەرگم بڕاوە
پـــەڕی شێــــــــــــــــــــعری ژیانیشم دڕاوە
هــەتاڪـــــەنـگێ دەڕێــژی خوێن بە ناهەق
هەموو جەستەم بە خوێن سوور هەڵگەڕاوە
✍ #بێ_بەش
کوتوپڕ
کاتێ کە دوژمن شاڵاوی دێنا
زۆر کەس دۆڕان و بارگەیان لێنا
بەس لە یاد و بێ لەیلای قارەمان
شێر ئاسا دەنگی زیاتر هەڵێنا
شێعری کوتووپڕ # خورۆش
لەشکری مژوڵت شاڵاوی کردە دڵی من
نەم ما دەرفەتێ جگە لە بێ دەنگی گوڵی من
ئێستاش وا دەکەم یادت لە دوا هەناسەی ژینم
کە چی نا ئومێدی بوو داهات و حاسڵی من
#نادر مستەفازادە
کـەشـاڵاوت هـەڵێنـا تـۆ بـەرەو دڵ
هـەموو دەردی دڵم گـۆڕا وەکو گـوڵ
شـەوانەیش هەر کە یادی تۆ دەکەم من
لـە بیـنیـنـت ئـەزیزم مـن دە کـەم سڵ
ئەمیر ئەحمد (غائیب)

ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
چراکان کوژانەوە
جادە
سامی کوچکەڕەش گرتی
ئەمشەو
ئاویەر
هەسێرە بانگ ئەکا
۹۷/۴/۲۰

شێعرێکی چوار قۆڵـی
شەڵماش
هەوارگەی عالەمی ئەشقەو بەهاری ناخە شەڵماش
مەکۆ و ژوانگەی هەڵۆی ئاشق بە دوندی شاخه شەڵماش
لەداوێنا بەرەو لوتکەی کە بڕوانی دەزانی
لە سەر قوللەی قەڵای مەردی وەکوو بەیداخە شەڵماش
#هەڵگورد_پەسوێ
لە مانگی خاکەلێوەت دا خەرامانە حەوت گوڵ
سـەمای هەوری بنارانە و کەشی پەرداخە شەڵماش
منم بولبول کە مەستی شەونمی هاڵاوی شەوتم
لە ڕاخی خەمڕەوێنت سفرەکەی گوڵ ڕاخە شەڵماش
#قەلەندەر
عەجەب مەحوی تماشای بوم لە ڕەوتی دیدەکانم...
وەکو ڕۆینی خەباتگێڕان، گەلێ قۆچاخە شەڵماش
وڵاتی ئەشق و ئاوارەن ، قەڵەمبازی کە داوێ
فڕینی وەک شەهیدانی، هەزاران داخە شەڵماش
#تەها_دەریا
خرۆشی قەڵبەزەی کوردە لە دوندی بەرزی باوەڕ
پڕیشکتی بێ ئەمانی دەمپڕی چەخماخە شەڵماش
لە هەڵگورد تاکوو دەریا با قەلەندەر بم بەکوردی
دڵم وەک تۆ ڕەهێڵەی بێ وچانی ئاخە شەڵماش
#سەلاح_کوردی
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...

"تەلەسمی ئەوین"
هیچ دەزانی چاوی مەستت چۆن تەلەسمی کردوو وم ؟؟
چۆن لە هۆز و زێد و خێش و خزم و کەسمی کردوو وم؟
خوو و خدەم گرتبوو بە گۆشەی خانەقا و زیکری شەوان
گۆشەیی چاوت لە دین و ڕێ و ڕەسمی کردوو وم
حەوتەوانەی بەرقی گەردەن دای لە سەنگی سینەکەت
بۆیە شێتی سەنگی خارا و کێلی یەشمی کردوو وم
هێن پشوو گیرە تەلانی بەر مل و چێنکی چەنەت
تووشی هانکە و ئێشی سینە و دەردی ئەسمی کردوو وم
من کە "هەڵگورد" بووم بە ئەشقی نیشتمان و زێدەکەم
ئەڕبەبای ئەشقت لە نێو و جاه و ئیسمی کردوو وم
دژ شکێن بوو هێزی پێنووسم لە مەیدانی غەزەل
لشکری چاوت ئەسیر و کۆت و لەسمی کردوو وم
با ڕەدیفیش وەک ورەم بشکێنی پێشمەرگەی موژەت
بەر لە تیری، من بە زەخمی ناز و کەشمی مردوو وم
#هەڵگورد_پەسوێ
یەشم= جۆرە بەردێکی سەوزە کە حەوت ڕەنگ دەنوێنی
ئەسم= ئاسم ، تەنگەنەفەسی
لەسم= زەمین گیر، فەلەج
کەشم= ناز و عیشوه
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
هیچ دەزانی چاوی مەستت چۆن تەلەسمی کردوو وم ؟؟
چۆن لە هۆز و زێد و خێش و خزم و کەسمی کردوو وم؟
خوو و خدەم گرتبوو بە گۆشەی خانەقا و زیکری شەوان
گۆشەیی چاوت لە دین و ڕێ و ڕەسمی کردوو وم
حەوتەوانەی بەرقی گەردەن دای لە سەنگی سینەکەت
بۆیە شێتی سەنگی خارا و کێلی یەشمی کردوو وم
هێن پشوو گیرە تەلانی بەر مل و چێنکی چەنەت
تووشی هانکە و ئێشی سینە و دەردی ئەسمی کردوو وم
من کە "هەڵگورد" بووم بە ئەشقی نیشتمان و زێدەکەم
ئەڕبەبای ئەشقت لە نێو و جاه و ئیسمی کردوو وم
دژ شکێن بوو هێزی پێنووسم لە مەیدانی غەزەل
لشکری چاوت ئەسیر و کۆت و لەسمی کردوو وم
با ڕەدیفیش وەک ورەم بشکێنی پێشمەرگەی موژەت
بەر لە تیری، من بە زەخمی ناز و کەشمی مردوو وم
#هەڵگورد_پەسوێ
یەشم= جۆرە بەردێکی سەوزە کە حەوت ڕەنگ دەنوێنی
ئەسم= ئاسم ، تەنگەنەفەسی
لەسم= زەمین گیر، فەلەج
کەشم= ناز و عیشوه
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
ئازادیم خۆشدەوێ وەکوو
ئەو کچەی کە
سات بە سات بە کەیفی خۆی
لە نیشتمانی چاوم دا
دێت و دەڕوا ...
بۆ ساتێکیش ئۆقرە ناگرێ
لە خەریتە
بێ نازەکەی دڵی مندا
#هەڵگورد_حەقپەرەست
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان
ئەو کچەی کە
سات بە سات بە کەیفی خۆی
لە نیشتمانی چاوم دا
دێت و دەڕوا ...
بۆ ساتێکیش ئۆقرە ناگرێ
لە خەریتە
بێ نازەکەی دڵی مندا
#هەڵگورد_حەقپەرەست
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان
شێعری ئاسۆ مەڵحەمی ناسۆر و ژان و مەینەتە
سەیید و سالاری تەبعە، گەرچی ئەو شاڵی نییه
شاهەڵۆی ئاسمانی شیعرە ئەو لە قەڕنی بیست و یەک
کوا دەچێژێ تامی بەرزی؟ ئەو کەسەی باڵی نییه
چاوی هەڵگوردە دەبینێ زینەتی هەست و وشەی
مونکیری جوان نووسی ئاسۆ، چاوی قرژاڵی نییه
#هەڵگورد_پەسوێ کوتووپڕ

"ئەردوغان"
ئەردوغان ئەو پیری ئاخر شەڕ، شیاوی لەعنەتە
ئاخیر و ئاکامی زاڵم ئاقیبەت هەر نەگبەتە
خوێنی سەدها لاوی کورد و پیر و زارۆکی ڕژاند
دینی کردە دەستەچیلەی ئەو هرووژم و هەڵمەتە
دین کە سەرچاوەی تەبایی و ژین و سوڵح و ئاشتییه
دینی کردە گاڵتەجاڕی هەرچی خوێڕی خەسڵەتە
سووڕەتی فەتحێ دەخوێنن موفتییانی مفتە خۆر
دەک خودا هەڵنەگرێ لێیان ئەو هەمۆ جینایەتە
داغی زۆر گەورەم لە داخی کوردی خائین هاتە دڵ
هەر دەڵێی توتکن لە دەوری ئەو سەگە بێ قیمەتە
هەر کەسێ کوردە و بە زوڵمی ئەردوغان ڕانەچڵەکێ
جاش و خۆفرۆش و نەزان و ئەحمەق و بێ عیزرەتە
تا بەکەی ئاو کەینە ئاشی دوژمنانی میللەتن
تا بەکەی بێگانەگر بین، بەسیەتی ئەو زیللەتە
جەرگی لەت بووی دایکی کوردم دی لە تاوی ڕۆڵەکەی
دەمهەژێنێ ئاخ و ئۆفی ئەو برین و حەسڕەتە
دەس لە دەستی یەک لە بەرچی بەردەدن کوردی فەقیر
ئیتتحادە ڕەمز و هێمای هەرچی فەخر و شەوکەتە
چاری کاری تێکشکانی دوژمنانی ئەم گەلە
وەحدەتە، هەر وەحدەتە، هەر وەحدەتە، هەر وەحدەتە
یەک شوعارە بۆ شعووری هەرچی کوردی بێ غەشە
تف لە خوێڕی ، تف لە خۆفرۆش، تف لەوەی بێ غیرەتە

تەخمیسی #مامۆستا_ئاسۆ لە سەر غەزەلی سیحری جوانی #هەڵگورد_پەسوێ
کێ بێ لە جوان پەرستان عەقڵی هەبێ لە کارا
ئەو نوکتە جوان ببیسێ وەک زێڕی گەردی زارا
کێ چاوەڕێی هەتاوە لە تاری شاری مارا
""یارم که ڕووی وەدەر خست وەک ڕۆژ لە سەر مەدارا
پەی تاوی گەردشی ڕووی تاری لە شاری تارا""
لەو ڕۆژەوە کە ئادەم چەشتی لە ئاوی زەمزەم
هەر تاکوو ئێستە بەرزە تەواوی قەڕنی بیستەم
نەیدیوە کەس ئەوەندە کوڵمی بسووتێ وەک شەم
""هۆشی ستان لە عەلەم پەروا بڕا لە ئادەم
چەشنی حەوا کە دەم دەم، غەمزەی دەخستە کارا""
ئیدی ئەوە کە دیتی نە شامی ما نە شێوی
دەهاتە سەیری باڵای چ دەستەمۆ چ کێوی
گش چاویان دەرپەڕی بوو نەبات و دار و چێوی
""پەیوەندی باخی سێوی، گەر دا لە بەژنی مێوی
خەندەی بڕی لە لێوی، سەروی چیا و چنارا"""
سەرما نەبوو کە پەنجەم بۆ شەرحی بەژنی سڕ ما
چووم بۆ غەزەل، قەسیدە وەک پارچەیێکی شڕ ما
سەنعات هەموو هەڵاتن، نە شێعر و سۆز و گڕ ما
""سەروا لە شێعری سووڕ ما، واقی لە مەکری وڕ ما
شاعیر لە سێحری کڕ ما، سوحبەت بڕا لە زارا""
شەیتان کە ڕێی نەبوو بێ جا کەوتە سەر خەیاڵی
دی تاووسێ بە لەنجە هەڵنیشتووە لە پاڵی
یارم بە ماری کەزیەی لەعنەتی کرد لە حاڵی
""تاووس کە دی جەماڵی، دندووکی دا لە باڵی
باڵی لە خوێن شەڵاڵی، دادا به بەردی خارا""
لاچن بڕۆن ئەدیبان وەسفی کەن ئەو تورەنجەی
کوا یاری ئێوە ئاوا دەڕوا بە لار و لەنجەی
کاتێ بە حاڵ بزاوتی ئەو لێوە نوکتە سەنجەی
""نۆ بووک لە داخی لەنجەی، بەو بەهرە پڕ لە ڕەنجەی
پای کرد حەنا لە پەنجەی، تۆرا لە تۆڕ و تارا""
سی ساڵ لە شاری بۆکان دوو ساڵ لە شاری سەقز
یەک دوو چەلیش لە خانێ، بووم یاری پەنجە قرمز
دیم یاری مامە هەڵگورد ساکت بوو مات و مل کز
""ڕەوتی سڵی چو مامز، شاعیر دەخاتە تۆرمز
لایدا لە سەبکی "حافز"، نەیگرت ڕەهی مودارا""
رو راه خویشتن گیر دریاب هرچە هستی
زیرا در این شرایط از دام طعمە رستی
دۆڕاوی گەر وەک #ئاسۆ" دەرکی غروور نەبەستی
""#هەڵگورد" و هەست و نەستی، دۆڕا بە چاوی مەستی
کی این همای هستی، قارون کند گدا را؟؟؟""
#هەڵگورد_پەسوێ
خوێندنەوە:: بە دەنگی پیرۆز و پڕ سۆزی مامۆستا #ئاسۆ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷

attach 📎
شا پەری بازاری ئەشقە زینەتی گوڵزارە کچ
خەم ڕەوێنه تەم پەڕێنە لابەری ئازارە کچ
گەرچی هەرچی شێتییە حاسڵ لە مەککاری کچه
من دەڵێم بۆ دەردی شێتیش هەر بە تەنیا چارە کچ
#هەڵگورد_پەسوێ
چاوی ستایشم بۆ ماچ بکە😘😘
خەم ڕەوێنه تەم پەڕێنە لابەری ئازارە کچ
گەرچی هەرچی شێتییە حاسڵ لە مەککاری کچه
من دەڵێم بۆ دەردی شێتیش هەر بە تەنیا چارە کچ
#هەڵگورد_پەسوێ
چاوی ستایشم بۆ ماچ بکە😘😘
چۆن ڕووتێ کە خۆ دەکوتێ لە تاو تینی هەتاوێ
چۆن مەل بە ئەمەل دانە سەری گیرە بە داوێ
ئەوها دڵەکەم بەندە لە نێو داوی خەیاڵت
لەو ڕۆژەوە کردووتە لە ئەو ڕووتە سڵاوێ
لەو کاتەوە لێوت بە خەیاڵ ناوەتە گۆنام
سپحێدە و شام دێتە مەشام بۆنی گوڵاوێ
بۆ ڕازی نەفیست نەفەسم هیس و قەتیس ما
چاو کوێر بوو لە حەسەرەت نەزەرت، سیلەیی چاوێ
#هەڵگورد وەرە با مڵکی دڵت نەزری خەوێ بێ
یارت لە کەنارت بە خەون تێپەڕێ تاوێ
#هەڵگورد_پەسوێ
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چۆن مەل بە ئەمەل دانە سەری گیرە بە داوێ
ئەوها دڵەکەم بەندە لە نێو داوی خەیاڵت
لەو ڕۆژەوە کردووتە لە ئەو ڕووتە سڵاوێ
لەو کاتەوە لێوت بە خەیاڵ ناوەتە گۆنام
سپحێدە و شام دێتە مەشام بۆنی گوڵاوێ
بۆ ڕازی نەفیست نەفەسم هیس و قەتیس ما
چاو کوێر بوو لە حەسەرەت نەزەرت، سیلەیی چاوێ
#هەڵگورد وەرە با مڵکی دڵت نەزری خەوێ بێ
یارت لە کەنارت بە خەون تێپەڕێ تاوێ
#هەڵگورد_پەسوێ
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
پێم وت ، جێژنانە گیانەکەم
فەرمووی نابێ باوانەکەم
پێم وت جێژنم لێ تاڵ مەکە
چییە جورم و تاوانەکەم؟
یا خۆ دەکوژم یا دەمهەوێ
تەنیا ماچێک، با وا نەکەم!!!
.............................
پێم پێکەنی وتی شێتە
هەر بۆ ماچێ تاو و توێتە
مەنعی ماچت بۆیە دەکەم
چونکە گازندەم زۆر لێتە
مانگی چاردەت لەبەر چاوەو
حەولی دیتنی مانگی نوێتە
.........................
زۆر ڕوون بوو هۆی دڵگرانی
حەق بەوی بوو من نەمزانی
مانگی خۆم لە بیر چوو بۆوە
لە مانگی خەڵکیم دەڕوانی
داوای لێبووردنم لێکرد
فەرمووی دیارە پەشیمانی
..................
ئەوجار داوات بە سەر ناچێ
ڕووحم دەدەم نەک هەر ماچێ
#هەڵگورد_پەسوی
جێژنی هەموو لایەکتان پیرۆز بێت
فەرمووی نابێ باوانەکەم
پێم وت جێژنم لێ تاڵ مەکە
چییە جورم و تاوانەکەم؟
یا خۆ دەکوژم یا دەمهەوێ
تەنیا ماچێک، با وا نەکەم!!!
.............................
پێم پێکەنی وتی شێتە
هەر بۆ ماچێ تاو و توێتە
مەنعی ماچت بۆیە دەکەم
چونکە گازندەم زۆر لێتە
مانگی چاردەت لەبەر چاوەو
حەولی دیتنی مانگی نوێتە
.........................
زۆر ڕوون بوو هۆی دڵگرانی
حەق بەوی بوو من نەمزانی
مانگی خۆم لە بیر چوو بۆوە
لە مانگی خەڵکیم دەڕوانی
داوای لێبووردنم لێکرد
فەرمووی دیارە پەشیمانی
..................
ئەوجار داوات بە سەر ناچێ
ڕووحم دەدەم نەک هەر ماچێ
#هەڵگورد_پەسوی
جێژنی هەموو لایەکتان پیرۆز بێت
❤3
بۆ بەهاری ساڵی تازە دەمهەویست دیاریت دەمێ
چیم نەماوە غەیری ئەشک و خەم بە یادگاریت دەمێ
گوند و شار ڕەشپۆشی زامی بەژنی "ئاوێستا"ن، مەگەر
قەڵبەزەی ئەسرینی گوند و سۆی دڵی شاریت دەمێ
سوور خەڵاتی بۆتە مافی کوردی ماڵوێران، دەبێ
کفنی "بارین"ی شەهیدی دەستی تاتاریت دەمێ
لالە سیس و نێرگس و شللێرە زەرد و مل بە کوێن
جا مەگەر نەغمەی قەناری تێکەڵی زاریت دەمێ
دەسر و دەسماڵی ئەوین و ئەشقی هەورامیش نەما
با دڵی برژاو و هەسری کیژی هەوشاریت دەمێ
سەردەمێ "هەڵگورد" مەکۆگەی ژوانی ئاشقان بوو کەچی
دیلە ئێستا، مەگ هەواڵی دەرد و ئازاریت دەمێ
گەر شنەی سروەی خەباتی ئەو چەلەم بشنێ دەبێ
(ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی) شێعری "دڵدار"یت دەمێ
#هەڵگورد_پەسوێ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2

👍3🕊1