پێم وت ، جێژنانە گیانەکەم
فەرمووی نابێ باوانەکەم
پێم وت جێژنم لێ تاڵ مەکە
چییە جورم و تاوانەکەم؟
یا خۆ دەکوژم یا دەمهەوێ
تەنیا ماچێک، با وا نەکەم!!!
.............................
پێم پێکەنی وتی شێتە
هەر بۆ ماچێ تاو و توێتە
مەنعی ماچت بۆیە دەکەم
چونکە گازندەم زۆر لێتە
مانگی چاردەت لەبەر چاوەو
حەولی دیتنی مانگی نوێتە
.........................
زۆر ڕوون بوو هۆی دڵگرانی
حەق بەوی بوو من نەمزانی
مانگی خۆم لە بیر چوو بۆوە
لە مانگی خەڵکیم دەڕوانی
داوای لێبووردنم لێکرد
فەرمووی دیارە پەشیمانی
..................
ئەوجار داوات بە سەر ناچێ
ڕووحم دەدەم نەک هەر ماچێ
#هەڵگورد_پەسوی
جێژنی هەموو لایەکتان پیرۆز بێت
فەرمووی نابێ باوانەکەم
پێم وت جێژنم لێ تاڵ مەکە
چییە جورم و تاوانەکەم؟
یا خۆ دەکوژم یا دەمهەوێ
تەنیا ماچێک، با وا نەکەم!!!
.............................
پێم پێکەنی وتی شێتە
هەر بۆ ماچێ تاو و توێتە
مەنعی ماچت بۆیە دەکەم
چونکە گازندەم زۆر لێتە
مانگی چاردەت لەبەر چاوەو
حەولی دیتنی مانگی نوێتە
.........................
زۆر ڕوون بوو هۆی دڵگرانی
حەق بەوی بوو من نەمزانی
مانگی خۆم لە بیر چوو بۆوە
لە مانگی خەڵکیم دەڕوانی
داوای لێبووردنم لێکرد
فەرمووی دیارە پەشیمانی
..................
ئەوجار داوات بە سەر ناچێ
ڕووحم دەدەم نەک هەر ماچێ
#هەڵگورد_پەسوی
جێژنی هەموو لایەکتان پیرۆز بێت
❤3