ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
قه له نده ر .:
بـە دەنگ پێشەنگی کاروان بـووم نەگۆڕام
لە یاد ناچم کە من مەستانە
چۆڕام


لە شـاڵاوی گڕی دوژمن نەتاسام

چ سەربـەرزم شــەهیدیش بـووم
نەدۆڕام

#ڪوتوپڕ_قەلەندەر


بە شاڵاوی برۆت بۆ سینه قوربان
دڵم دۆڕاو ، جگەر خوێنینه قوربان

بە دەنگت چوومە یادی ئەو شەوانەی
وتت ڕێگای ئەوین بەردینە قوربان

#هەڵگورد" پەسوێ


دەنگت خۆشی بۆ دڵ دێنێ
شاڵاوی خەم دەوەستێنـــێ

وەهـــا گۆڕاو و خۆشحاڵـم
یاد کردنت دەم هـەژێنـــــێ

#حسن ڕەوێش

شاڵاوی یادەڪانت
ڕێگەی ئومێدی بەستم

دەر نایە دەنگم ئەمشەو
دۆڕا ژیان و هەستم


#تێڪۆشەر ڪوتوپڕ


لە بێدەنگیت دڵـــم تۆقـــی دەبێژە
ژیان دەڕوا وەکــــــو شاڵاو لە لێژە

هـەتا کەنگێ بە یادی تۆ بسووتێم
ببە مـــاڵــم دەنا ژەهـــــــرت بڕێژە

#حەسەن_رەوێش(پارێزەر)


بـــە شـــــــــــــاڵاوی بـرۆت جـــەرگم بڕاوە

پـــەڕی شێــــــــــــــــــــعری ژیانیشم دڕاوە

هــەتاڪـــــەنـگێ دەڕێــژی خوێن بە ناهەق

هەموو جەستەم بە خوێن سوور هەڵگەڕاوە

#بێ_بەش
کوتوپڕ


کاتێ کە دوژمن شاڵاوی دێنا
زۆر کەس دۆڕان و بارگەیان لێنا
بەس لە یاد و بێ لەیلای قارەمان
شێر ئاسا دەنگی زیاتر هەڵێنا

شێعری کوتووپڕ # خورۆش


لەشکری مژوڵت شاڵاوی کردە دڵی من
نەم ما دەرفەتێ جگە لە بێ دەنگی گوڵی من
ئێستاش وا دەکەم یادت لە دوا هەناسەی ژینم
کە چی نا ئومێدی بوو داهات و حاسڵی من


#نادر مستەفازادە


کـەشـاڵاوت هـەڵێنـا تـۆ بـەرەو دڵ

هـەموو دەردی دڵم گـۆڕا وەکو گـوڵ

شـەوانەیش هەر کە یادی تۆ دەکەم من

لـە بیـنیـنـت ئـەزیزم مـن دە کـەم سڵ

ئەمیر ئەحمد (غائیب)


کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2