@sene_music
شنو احمدی(دڵم تەنگەو)
#شنۆ_ئەحمەدی
دڵم تەنگە و پەرێشانم دەمێکە
خەیاڵم هەر دەمهی لانەی خەمێکە
ئەوەندە دڵ پرم پێم خۆشە بگریم
کە فرمێسک و هەناسەش مەرهەمێکە
دەمێنی، ههر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ
ئەگەر چی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێکنا گوڵی من
شکا ئەستووندەگی تاڵیی مورادم
دەمێنی، ههر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامورادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێن تەنگە هەر جێی تۆی دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
دەمێنی، ههر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ
هۆنراوە: #هێمن و #شەریف
دڵم تەنگە و پەرێشانم دەمێکە
خەیاڵم هەر دەمهی لانەی خەمێکە
ئەوەندە دڵ پرم پێم خۆشە بگریم
کە فرمێسک و هەناسەش مەرهەمێکە
دەمێنی، ههر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ
ئەگەر چی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێکنا گوڵی من
شکا ئەستووندەگی تاڵیی مورادم
دەمێنی، ههر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامورادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێن تەنگە هەر جێی تۆی دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
دەمێنی، ههر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ
هۆنراوە: #هێمن و #شەریف
;
فرمێسکی ڕنوو...
تۆ گوتت: "من ئاشقی سەوداسەر و دینم دەوێ"
من گوتم: "تاکو به ئاواتت بگەی دینم دەوێ"
هەڵکەوێ تاوێکی چاوێکی له دیدارت بکەم
تا بزانی کوانێ بۆ جوانی دڵ و دینم دەوێ ؟
بزگوڕی ڕەش دابپۆشێ ڕوومەتی گەش تا بەکەی ؟
شاعێری گەش بینم و کوا چاوی ڕەش بینم دەوێ ؟!
ئەی پەریزادی مهابادی ئەتۆ ون بووی له من
تۆم هەبێ له کوێ پەریزاده و پەری چینم دەوێ
ڕوت و یاقوت و ئاوریشمم له بیر ناچێتەوە
لێوی سوور و ئاڵ و بسکی خاو و چین چینم دەوێ
تۆ نەدیوی بۆیه شەو چاوم له ئاسمانێ بڕی
تۆ بەدی کەم، گرشه گرشی مانگ و پەروینم دەوێ ؟!
تا وەکو ساقی ئەجەل نەمداتێ تاڵاوی نەمان
چاوەبڕکه، دەس بزێوی، ماچی شیرینم دەوێ
ژوانی بن سیلەو پەسیوی لاوەتی یادی بەخێر
بۆ ئەوەی پیرانه نەمرم یادی دێرینم دەوێ
کوانێ ئەو شەوگاره بێدەنگه له ژوانگەی جێ هەوار؟
کچ ڕەوەک بوو من گوتم: هێدی به ! حەجمینم دەوێ
کوانێ ئەو ڕۆژەی که سەرچۆپیم ده گرت، بانگم دەکرد
دۆم دەوێ، دۆی قۆڵ به بازن و پەنجه نەخشینم دەوێ؟
شاعیرم، جوانی پەرستم، دڵتەڕم، شێتم، له شۆق
کێوی بژوێن، دیمەنی جوان، دەشتی ڕەنگینم دەوێ
من به فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد پەروەرده بووم
کوڵمی ئاڵ و چاوی کاڵ و سینگی به فرینم دەوێ
خۆشه ویستی من کچه کوردێکه پاک و نازەنین
باخەوانه پیرەم و باخی به پەرژینم دەوێ
نامەوێ ڕوو بگرێ تا دەمرێ به فڵێبازی و درۆ
یاری نازداری له باری دیاری شەرمینم دوێ
من تەشی ڕێسێکی وەک شیرنی وفاییم بۆچیه ؟
کیژی وریای چاوکراوەی فێره زانینم دەوێ
بۆ دەبێ زێندین له زیندانم بکا چونکه گوتم:
" ئەز مەمم، خەستەی خەمم، کوشتەی ئه مم، زینم دەوێ؟"
نایەڵن قەت چێژی ئازادی بچێژم من، دەنا
خوێنی شیرینم دەوێ، کوا تەرمی خوێنینم دەوێ ؟!
بواری وەم نادەن له نێو مێرگۆڵەیەک هەڵتووتەکێم
چونکه پرسەی دایکی مل به کوێن و سه رشینم دەوێ
نایەڵن ئاسووده دانیشم له داوێنی چیام
قاسپه قاسپی کەو بێ! کوا گرمەیی مینم دەوێ ؟!
ئارەزوومه هەرچی ئینسانه به ئازادی بژی
چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دوێ
نامەوێ خوێن بڕژێ، یا بۆنی کەلاکی کۆن بکەم
ڕەنگی مێلاقه و گوڵاڵه و بۆنی نەسرینم دەوێ
هەڵپەڕین و پێکەنین دەبزێوێ هەستی ناسکم
کوا دڵی پڕ ئێش و ئۆف و جەرگی به برینم دەوێ؟
دەرزی ئاژن بوو دڵم له سوێی شەهیدانی نەمر
بەس نییه؟ مەودام بدەن! تۆزکاڵێ تەسکینم دەوێ
جێی گەرم، پاروی نەرم خۆشه، بەڵام بۆ مافی خۆم
سێبەری ئەشکەوتی سارد و نوێنی بەردینم دەوێ
بۆ به زاری مەزنیخوازی تاڵه وەک کەکره و زەرەند
گەر بڵێم من پاسەوانی قەسری شیرینم دەوێ؟
دێوی شەڕ سمکۆڵ دەکا لێم و دەبۆڵێنێ، دەڵێ
بۆ له سەر دانی هەموو ئێوه ، تەوەرزینم دەوێ
بۆ فریشتەی داد به سینەی پڕ له کینه و داخەوه
هاته کوردستان گوتی: ڕەجمی شەیاتینم دەوێ؟
سەقز و سەردەشت و سابڵاغ و سنەی کرد غەرقی خوێن
سێی تری ویستن، گوتی: بۆ سفره حەو سینم دەوێ
کەی ڕەوایه بمدەنه بەر گوڵله، یا ڕاوم بنێن ؟
گەر گوتم کوردم له کوردستانی خۆم ژینم دەوێ
کورد مەگەر کونده که هەر وێرانه بێ هێلانەکەی؟
نیشتمانی ئاوەدانی جوان و ڕەنگینم دەوێ
زۆر به ئاواتم که کوردستانەکەم بێ کێشه بێ
ئاشتیخوازم، کوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم دەوێ؟
تا نەهێڵم شوێنەواری نالەباری پەهلەوی
نەگبەتی زۆردارەکان و خۆشی مسکینم دەوێ
لاشەڕم، کوا بەدفەڕم، ئەمما لە سەر مافی ڕەوام
دەست و چەک، ئیمان و هیوا و هەستی ئاورینم دەوێ
بۆ نەجاتی ئەم گەله کۆیله و هەژار و بێکەسه
گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگه ناسینم دەوێ
بۆ به گژ داچوونی زۆرداری و هەژاری و ناهەقی
کارگەر و جوتێری ئاگا و مستی ئاسنینم دەوێ
سەخت و ناهەمواره ئەم ڕێگایه کوردی کۆڵنەدەر
بۆ خەباتێکی درێژ خایەن گوڕ و تینم دەوێ
دوای نەجات بۆ ئاودانی و خۆشی خاپوره وڵات
کۆمەڵێکی چاک و پاک و ڕاست و وردبینم دەوێ
بۆ خەباتی هاوبەشی یەکسانی توند و تیژی کورد
لاوی کارامەی به جەرگ و کیژی سەنگینم دەوێ
کیژ و کوڕ بگرن له دەوری گۆڕی هێمن ڕه شبەڵەک
من که شینگێڕی شەهیدانم، له کوێ شینم دەوێ؟
#هێمن
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

سڵاو
بەیانیتان باش
شەنگەبێری
ساڵی ساڵان لە کوێستانێ، لەناو مەڕی
بۆ مەڕدۆشین ھەڵت دەکرد ئەو باسکی سپی مەڕمەڕی
لەبەر ھاڕەی گۆبەرۆک و گوارە و کرمەک و ژێرچەنە
نیوەڕۆیە لەبەر بێری کۆڕی مەڕی ڕادەپەڕی
#هێمن
ئەمڕۆ پێنج شەممە
5/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/5هەتاوی

چوومه لای دوڪتۆ ، گوتی :
نەخۆشی دەردەڪەت سەخته
گوتم: تۆ پێت وایه دەمرم؟
بەداخەوه ، گوتی: وەخته
ئه و دڵەڪوتەی گرتووته
پیاوی بەهێزیش بیگرێ
بێتوو ئاگای لەخۆی نەبێ
هێندەی پێ ناچێ، دەمرێ
پێڪەنیم و گوتم دوڪتۆر
ناڵێم زانا و شارەزا نی
بەڵام تۆ پزیشڪی ویشڪی
باری دڵداری نازانی
دڵەڪوتەم نییه، دڵم
جێی ڪێژێڪی خانومانه
منداڵه ، ئۆقره ناگرێ
بۆم دروست ڪردووه جۆلانە
#هێمن
┄┅┅✿🍃❀💜♥️❀🍃✿┅┅┄┄
╭━━⊰✹💞✹⊱━━╮
❤️ ❤️کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
╰━━⊰❀💞❀⊱━━╯

من گوتم: "تاکوو به ئاواتت بگەی دینم دەوێ"
هەڵکەوێ تاوێکی چاوێکی له دیدارت بکەم
تا بزانی کوانێ بۆ جوانی دڵ و دینم دەوێ ؟
بزگوڕی ڕەش دابپۆشێ ڕوومەتی گەش تا بەکەی ؟
شاعێری گەشبینم و کوا چاوی ڕەشبینم دەوێ ؟!
ئەی پەریزادی خانەیی ئەتۆ ون بووی له من
تۆم هەبێ له کوێ پەریزاده و پەری چینم دەوێ
ڕووتم و یاقووت و ئاوریشمم له بیر ناچێتەوە
لێوی سوور و ئاڵ و بسکی خاو و چین چینم دەوێ
تۆ نەدیوی بۆیه شەو چاوم له ئاسمانێ بڕی
تۆ بەدی کەم، گرشه گرشی مانگ و پەروینم دەوێ ؟!
تا وەکوو ساقی ئەجەل نەمداتێ تاڵای نەمان
چاوەبڕکە، دەس بزێوی، ماچی شیرینم دەوێ
ژوانی بن سیلەو پەسیوی لاوهەتی یادی بەخێر
بۆ ئەوەی پیرانه نەمرم یادی دێرینم دەوێ
کوانێ ئەو شەوگاره بێدەنگه له ژوانگەی جێ هەوار؟
کچ ڕەوەک بوو من گوتم: هێدی به ! حەجمینم دەوێ
کوانێ ئەو ڕۆژەی که سەرچۆپیم دەگرت، بانگم دەکرد
دۆم دەوێ، دۆی قۆڵ بەبازن و پەنجه نەخشینم دەوێ؟
شاعیرم، جوانی پەرستم، دڵتەڕم، شێتم، له شۆق
کێوی بژوێن، دیمەنی جوان، دەشتی ڕەنگینم دەوێ
من به فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد پەروەرده بووم
کوڵمی ئاڵ و چاوی کاڵ و سینگی بەفرینم دەوێ
خۆشه ویستی من کچه کوردێکه پاک و نازەنین
باخەوانه پیرەم و باخی به پەرژینم دەوێ
نامەوێ ڕوو بگرێ تا دەمرم به فڵێبازی و درۆ
یاری نازداری لەباری دیاری شەرمینم دەوێ
من تەشی ڕێسێکی وەک شیرنی وفاییم بۆچیه ؟
کیژی وریای چاوکراوەی فێره زانینم دەوێ
بۆ دەبێ زێندین له زیندانم بکا چونکه گوتم:
" ئەز مەمم، خەستەی خەمم، کوشتەی ئه مم، زینم دەوێ؟"
نایەڵن قەت چێژی ئازادی بچێژم من، دەنا
خوێنی شیرینم دەوێ، کوا تەرمی خوێنینم دەوێ ؟!
بواری وەم نادەن له نێو مێرگه (چەکۆ) هەڵتووتەکێم
چونکه پرسەی دایکی مل به کوێن و سەرشینم دەوێ
نایەڵن ئاسووده دانیشم له داوێنی چیام
قاسپه قاسپی خاسەکەو بێ! گرمەیی مینم دەوێ ؟!
ئارەزوومه هەرچی ئینسانه به ئازادی بژی
چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دەوێ
نامەوێ خوێن بڕژێ، یا بۆنی کەلاکی کۆن بکەم
ڕەنگی مێلاقه و گوڵاڵه و بۆنی نەسرینم دەوێ
هەڵپەڕین و پێکەنین دەبزێوێ هەستی ناسکم
کوا دڵی پڕ ئێش و ئۆف و جەرگی به برینم دەوێ؟
درزی ئاژن بوو دڵم له سوێی شەهیدانی نەمر
بەس نییه؟ مەودام بدەن! تۆزکاڵێ تەسکینم دەوێ
جێی گەرم، پاروی نەرم خۆشه، بەڵام بۆ مافی خۆم
سێبەری ئەشکەوتی سارد و نوێنی بەردینم دەوێ
بۆ به زاری مەزنیخوازی تاڵه وەک کەکره و زەرەند
گەر بڵێم من پاسەوانی قەسری شیرینم دەوێ؟
دێوی شەڕ سمکۆڵ دەکا لێم و دەبۆڵێنێ، دەڵێ
بۆ له سەر دانی هەموو ئێوه ، تەوەرزینم دەوێ
بۆ فریشتەی داد به سینەی پڕ له کینەو داخەوه
هاته کوردستان گوتی: ڕەجمی شەیاتینم دەوێ؟
سەقز و سەردەشت و سابڵاغ و سنەی کرد غەرقی خوێن
سێی تری ویستن، گوتی: بۆ سفره حەو سینم دەوێ
کەی ڕەوایه بمدەنه بەر گولله، یا ڕاوم بنێن ؟
گەر گوتم کوردم له کوردستانی خۆم ژینم دەوێ
کورد مەگەر کونده که هەر وێرانه بێ هێلانەکەی؟
نیشتمانی ئاوەدانی جوانی ڕەنگینم دەوێ
زۆر به ئاواتم که کوردستانەکەم بێ کێشه بێ
ئاشتیخوازم، کوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم دەوێ؟
تا نەهێڵم شوێنەواری نالەباری پەهلەوی
نەگبەتی زۆردارەکان و خۆشی مسکینم دەوێ
لاشەڕم، کوا بەدفەڕم، ئەمما لە سەر مافی ڕەوام
دەست و چەک، ئیمان و هیوا و هەستی ئاورینم دەوێ
بۆ نەجاتی ئەم گەله کۆیله و هەژار و بێکەسه
گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگەناسینم دەوێ
بۆ بەگژداچوونی زۆرداری و هەژاری و ناهەقی
کارگەر و جوتێری ئاگا و مستی ئاسنینم دەوێ
سەخت و ناهەمواره ئەم ڕێگایه کوردی کۆڵنەدەر
بۆ خەباتێکی درێژخایەن گوڕ و تینم دەوێ
دوای نەجات بۆ ئاودانی و خۆشی خاپوره وڵات
کۆمەڵێکی چاک و پاک و ڕاست و وردبینم دەوێ
بۆ خەباتی هاوبەشی یەکسانی توند و تیژی کورد
لاوی کارامەی بەجەرگ و کیژی سەنگینم دەوێ
کیژ و کوڕ بگرن له دەوری گۆڕی هێمن ڕەشبەڵەک
من که شینگێڕی شەهیدانم، له کوێ شینم دەوێ؟
#هێمن ـ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️❤️❤️

ئاواتی ژینم
@snaawatijinm
@snaawatijinm
عەتا چاوشین
شینم گێڕاوە شادیم کەم دیوه
خۆشی دەڵێن هەیه، بەڵام نەمدیوه
✍شێعر#هێمن✨
🎙گۆرانی بێژ :عەتا چاوشین🪐
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
خۆشی دەڵێن هەیه، بەڵام نەمدیوه
✍شێعر#هێمن✨
🎙گۆرانی بێژ :عەتا چاوشین🪐
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
#بهسهرهاتى_ماچى_خودايى
🔹ئهحلام مهنسوور:
"ڕۆژێكیان به تهنها له دهزگاى ڕۆشنبیری و بڵاوكردنهوهى كوردى بووم، ئهو ڕۆژه فهرمانبهران نههاتبوون، مامۆستا هێمن له پڕ به مهستییهكى زۆرهوه هات بۆ ژوورهكهم و پێى وتم: ئهم شهو تا بهیانى نهخهوتووم، ههر بیرم له تۆ كردۆتهوه! گوتى: نهڵێى پیرى! منیش گوتم: ناتوانم پێت بڵێم پیر، بەڵام ناتوانم عهشقى تۆ بم، چونكه تۆ هاوڕێمى و زۆریش ئازیزى له لام، ئهو كهسهى عاشقیشى دهبم له تۆ ئازیزتر نییه. مامۆستا هێمن گوتى: ئهحلام گیان ماچێكم بدەرێ، منیش گوتم به سهر چاو! ئهو گوتى:"نهک ماچى سینهمایى، بهڵكوو ماچى خودایى" و ماچى كردم.
ئهم ماچهم ههر بیر ماوهو؛ ئهمهم به كهس نهگوتووه، ئهوه بۆ یهكهمجاره بووە کەوا باسى دهكهم."
ههروهک ئهو گێڕایەوە، مامۆستا هێمن بۆ بهیانییهكهى دیار نامێنێ، دواى دوو رۆژ كه دێتهوه، ئەحلام لای وایە دیسان هاتووە بۆ ماچ؛ بەڵام به ئهحلام دهڵێت: "وهره ماچم ناوێ و ئهم قهسیدهیهم بۆت نووسیوه". ئهحلام شیعرهكهى لێوهردهگرێت، كه مامۆستا هێمن به دهستوخهتى خۆى بۆى نووسیوه و گوتى: "له كۆتایى ئهم قهسیدهیهدا كه بڵاوكراوهتهوه، دێڕێک ههڵگیراوه و بڵاو نهكراوهتهوه، لهو دێڕه ناوى منى تێدایه".
ئهو كه ههواڵى مهرگى ئهو پیاوهى "ماچى خودایى" لێكردووه، دهبیسێت، ههست به بێ كهسى دهكات، تاكوو ئێستاش له دووریی هێمن ئهو ههستهى ههیه و دهڵێت: "ههزار برا و خوشكم ههبێت، ههموو میللـەت منیان خۆش بوێت، بێ هێمن، ههست به بێكهسى دهكهم، ئهو كهسێكى بههێز و پاڵهوان بوو، كهسایهتییهكى زۆر بهرزى ههبوو، ڕهوشت بهرز و قسەخۆش بوو، درۆى نهدهكرد و فیتنهى نهدهنایهوه".
به بڕواى ئهحلام مهنسوور ئهدیب و گهوره نووسهران كه موڵكى نهتهوهكهیانن، به جهسته و یادهوهریش دهمرن و كهسیش گوێیان پێ نادات، تهنانهت ناویشیان دهڕوات. مهگهر تهنیا یادى كۆچى دوایییان بۆ بكهن. ئهو دهیگوت: "كاتێک له ژیانن دهچهوسێنرێنهوه، كه مردیشن یادیان دهكهنهوه، بۆیه مام ههژار ڕاست دهكات، كه گوتوویهتى "ئێمه زیندووكوژى مردوو پهرستین."
ئاماژهى دا بهوهى ئهو له دواى مردنی نایهوێت كهس كۆڕى بۆ بگرێت و گوتى: "دوو كوڕم ڕاسپاردوون بۆ ئهوهى دواى مردنم كۆڕم بۆ نهگێڕن، كهسانێک كه ئێستا سهردانم نهكهن، حهزناكهم له دواى مردنیشم بێن كۆڕ و قسهم بۆ بكهن".
ئهحلام دهیگوت: "میللـەتى خۆم خۆش دهوێت و دهیپهرستم، چاوهڕوانى ئهوهش نیم كهسێک پاداشتم بداتهوه، ههندێ كهس كه دهڵێن ئهم وتارهت جوان بوو و ئهو نووسینهت باش بوو و دهست خۆشیم لێدهكهن، بهخهیاڵمدا نایهت و حهزى لێناكهم، من لهززهت لهوه دهبینم كه به ڕاستگۆیی دهنووسم"
#ماچی_خودایی
وهره یارم، وهره ئهی تازهیارم
وهره ئهستێرهکهی شهوگاری تارم
وهره ئهی شاپهڕی باڵی خهیاڵم
وهره ئهی شهوچرای ڕووناکی ماڵم
وهره خاسهکهوی ڕام و کهویی من
وهره ئیلهامهکهی نیوهشهوی من
وهره ئۆخژنی سینهی پڕ گڕی من
وهره پیرۆزهکهی بهرزهفڕی من
وهره ئاونگی سهر پهلکی گوڵی سوور
وهره ئاورینگی گهرم و مهشخهڵی نوور
وهره ئهی ڕێژنهبارانی بههاری
وهره شێعری تهڕی پڕ وردهکاری
وهره ئهی نهونهمامی باغی ژینم
وهره ئهی شاگوڵی مێرگی ئهوینم
وهره کاروانکوژهی کاتی بهیانیم
وهره بیرهوهری و ئاواتی جوانیم
وهره ئهی بوت ههتاکوو بتپهرستم
وهره مهمکۆڵهکهت بگرم لە مستم
وهره ئهی "خهج"، وهره ئهی "خاتووزین"م
وهره با بهژن وباڵاکهت ببینم
وهره با دامرکێ ئاوات و تاسهم
وهره با بسکهکهت لادا ههناسهم
وهره به ههڵمژم ئهو لێوه گهرمه!
وهره با ههڵگوشم ئهو ڕانه نهرمه
وهره جوانێ، وهره نازت بکێشم
وهره وهک دهستهگوڵ داتنێم له پێشم
وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە
وەرە با بێن بکەم ئەو بسکە خاوە
وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کورد بە و مەکە پەیمانشکێنی
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەرە با هەست بکەم گەرمیی لەشی تۆ
وەرە ماچم دەیە، ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
#هێمن
#ئەحلام_مەنسوور

« گریانی نیوەشەو »
شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووست و لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکووتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێ
لە هیچ لا خشپەیەک نایە، چرای ماڵێکی ناییسێ
بەئەسپایی لە ماڵ دێمە دەرێ دەخوشم وەکوو نیسێ
تەک و تەنیا بەئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ
بەدڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لەسەر بەردێ
دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوبا
شەو و بێدەنگی چەند خۆشە، هەمیشە خۆزگە هەر شەو با
وەکوو ئاواڵی چاک ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم
هەتا بۆیان بەیان کەم موو بەموو ڕازی دەروونی خۆم
کوڵم هەڵدەستێ ئەو جارە و لەبەر دەردم دەناڵێنم
هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنم
شەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانە
دەسووتێنێ وجوودم ئاگری ئەم جەرگە بریانە
بەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرهەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم

💠🕊💠
عیشق و ئازادی
ئهگهرچی شهو درهنگه ساقی بۆم تێکه کهمێکی تر
که وا ئهمشهو سهری ههڵدا له ناخم دا خهمێکی تر
له باده ئهم ژهمه تێرکه منی تینووی جگهر سووتاو
به چی دیاره که دهی بینم، شهوێکی تر، ژهمێکی تر
ئهوهنده دهردهدار و بێ پهرستارم که پێم وایه :
لهسهر کهیکی تهمهن ههڵناکرێ تازه شهمێکی تر
گهلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد ، ئاخۆ
مهرگ مهودا دهدا دیسان ببینم سهردهمێکی تر !
گهیشتمه سهر ترۆپکی ئارهزوو ڕۆژێ، کهچی ڕوانیم :
له پێشمدایه زهرد و ماه و سهخت و ئهستهمێکی تر
ههتا چارشێو به سهر تۆوه دهبینم نازهنینی کورد
به سهر بیبیلهکهی چاوی منا دهکشێ تهمێکی تر
نهما (خانی) ههتا چیرۆکی عیشقی من و تۆ داڕێژێ
دهنا هێشتا له کوردستان دهژین (زین و مهم)ێکی تر
پهپوولهی خۆشهویستی من له شوێنێ ناگرێ ئارام
دهنیشێ و باڵی دهبزێوێ له سهر سینه و مهمێکی تر
ههزار هێنده پهرێشان و سیاچاره بژیم هێشتا
له نێو دڵدا ههمه ئاواتی خاڵ و پهرچهمێکی تر
ههتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئهگهر بێجگه له ناکامی نەیبینم بهرههمێکی تر
که فرمێسکم له سهر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی ،
گوتم : یاخوا له سهر سوورگوڵ نهبینم شهونمێکی تر
شهوێکی چاوهنواڕت بووم، نههاتی گیانهکهم ، ویستت
منی دڵ ناسکی شاعیر بگێڕم شیوهنێکی تر
خدر نیم بۆ تهمهن شێت بم به کانیی ژینێدا نووسێم
ئهوهندهم ژین دهوێ تا دهم دهنێمه نێو دهمێکی تر
به تۆ چارهی چلۆن دهکرێ دهروونی پڕ له ناسۆرم
خهساری بۆ دهکهی دوکتۆری زانا مهرههمێکی تر
بههار و گوڵ، کچ و مانگه شهو و، شیعری تهڕ و باده
لهوهی زیاتر جهنابی شێخ گهرەکتە عالەمێکی تر؟
#هێمن
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

ڕۆژی جێژن و خۆشییە تێپەڕ بوو ڕۆژی دەرد و خەم
هات شنەی ڕەحمەت بەجارێک ڕای ڕفاند و بردی تەم
دێ لە هەر لایێکی قاقای پێکەنینی کیژ و کوڕ
دێ لە هەر سووچێکی نەغمەی ساز و تار و زیل و بەم
گەرچی زستانە بەفر دایپۆشی ئەوڕۆ گشت وڵات
خاکی پاکی ئێمە خەمڵیوە وەکوو باخی ئیرەم
جێژنی ئیستیقلالی کوردستانە، ڕۆژی شادییە
جێژنە پیرۆزە لە لاوی هاووڵاتی خۆم دەکەم
نۆجوانان! دەی بەقوربانتان دەبم کارێ بکەن
بۆ تەرەققی کورد و بۆ پاراستنی خاک و عەلەم
بۆ نەجاتی نیشتمانی خۆشەویست کارێ بکەن
زوو دەری بێنن لە چەنگی دوژمن و دەستی ستەم
هەر کەسێ بۆ لای سنووری نیشتمانی ئێوە بێ
بیکوژن، وردی بکەن، بینێرنە موڵکی عەدەم
لاوەکان! دڵپاکەکان! چاڵاکەکان! پێشمەرگەکان!
ئێوە شیری لێ بسوون و ئێمە پڕدەینە قەڵەم
هەر بەیەکگرتن لە دەست بێگانە دێنینە دەرێ
خاکی پاکی کوردەواری، نایەڵین بۆ کەس ئەلەم
جێژنە پیرۆزە دەکەم لێت و دەڵێم خۆش بی، بژی
ئەی ڕەئیس جەمهووری کورد و پیاوی زانا و موحتەرەم
تۆم بەخوا ئەسپارد و ئەسپاردم بە تۆ ئەی «پێشەوا»
میللەتی دڵپاک و چاک و نیشتمانە جوانەکەم
1946/02
مەهاباد
#هێمن
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من تەشی ڕێسێکی وەک شیرینی وەفاییم بۆ چییە؟
کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ
#هێمن
شیرین ته شی ده ر ێسێ )
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ
#هێمن
شیرین ته شی ده ر ێسێ )
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤1
#بلوێری_شوان:
نیوەشەوە، دنیا خامۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی گیان پەروەرە
شادی هێنە، خەفەت بەرە
ئاهەنگێکی دڵ نەوازە
تارە؟ ویۆڵۆنە؟ یا سازە؟
نا...نا... ئاهەنگی بلوێرە
جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە
هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە
کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر
پەنجە دەبزێوی لە بلوێر
دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی
شادی، بە کەیفی، بێ خەمی
ئاغاش بە نۆکەر ناگری
وەک من لە داخا نامری
وەرە شوانە هەموو شەوێ
نیوەشەوێ، کاتی خەوێ
لەو کێو و نواڵە و زەنوێرە
تێ تووڕێنە لەو بلوێرە
لە سەر ترۆپکی ئەو کێوە
پەنجە لە بلوێر ببزێوە
با کێوەکە دەنگ داتەوە
شاعیریش خەو بیباتەوە
👤شاعر: #هێمن
📕کتێب: #تاریک_و_ڕوون
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
نیوەشەوە، دنیا خامۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی گیان پەروەرە
شادی هێنە، خەفەت بەرە
ئاهەنگێکی دڵ نەوازە
تارە؟ ویۆڵۆنە؟ یا سازە؟
نا...نا... ئاهەنگی بلوێرە
جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە
هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە
کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر
پەنجە دەبزێوی لە بلوێر
دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی
شادی، بە کەیفی، بێ خەمی
ئاغاش بە نۆکەر ناگری
وەک من لە داخا نامری
وەرە شوانە هەموو شەوێ
نیوەشەوێ، کاتی خەوێ
لەو کێو و نواڵە و زەنوێرە
تێ تووڕێنە لەو بلوێرە
لە سەر ترۆپکی ئەو کێوە
پەنجە لە بلوێر ببزێوە
با کێوەکە دەنگ داتەوە
شاعیریش خەو بیباتەوە
👤شاعر: #هێمن
📕کتێب: #تاریک_و_ڕوون
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
👍2❤1👏1
شەوگاری تەنیایی
هەتا نێڵەی نەیه ئاورگی دڵ، چەم پڕ له نەم نابێ
هەتا نەم دانەبارێ تینی ئەم ئاورگه کەم نابێ
لەناو ئاورینگ و ئاونگا شەوم ڕادەبڕێ بێ هەمدەم
بەڵێ شەوگاری تەنیایی بهبێ فرمێسک و خەم نابێ
ستەمکاری منی دوور خستەوه لەو یاره شیرینەم
ئیتر من چۆن ڕقی زۆرم له ئازار و ستەم نابێ؟
ئەوی سەربەرزه لەم وێرانەدا تووشی خەم و دەرده
چیای سەرکەش ببینه قەت سەری بێ هەور و تەم نابێ
لەناو دەریای خەیاڵم دیمەوه من گەوهەری نایاب
هەمه گەوهەر، ئیتر چاوم له دینار و درەم نابێ
وەره ناو باوەشی گەرموگوڕ و پڕ تاسه و مەیلم
ڕەدیفیش تێک بچێ پێم خۆشه من دەستم له مەمدا بێ
وەره با هەڵمژم ئەو لێوه شیرینە به کەیفی خۆم
لەپاش ئەو تاڵییه با من دەمێک شەکرم له دەم نابێ
پەلەت بێ، چاوەڕێتم، زوو وەره، بەس خۆت بخافڵێنه
هەزار جار «هێمن»یش بم بۆ ویسالت چۆن پەلەم نابێ؟

لە شاییدا، لە وەختی هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا، لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
بە شەو تاکوو بە سەرما زاڵ دەبێ خەو
بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
زەمانێکی کە دەچمە سەیری گوڵزار
لەگەڵ پۆلی ڕەفیقانی وەفادار
تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
لە کوێستانێ دەمی ڕاو و شکارێ
لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ
لە جێژوانێ کە دەگوشم مەمکی یارێ
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆدا ژیانم
لە سەنگەردا بەرەو ڕووی دوژمنانم
بە خاکی تۆ دمی ئاویلکەدانم
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
«هێمن»
#مامۆستاهێمن#هێمن#نیشتمان#کوردستان

❤3👍1
Audio
ژین بە یەخسیری و دیلی بێ کەڵکە
بۆیە لەمێژە لە ژینم تێرم
گوزەران بۆ من لەناو ئەم خەڵکە
سەختە، ناخۆشە، چۆنی ڕابوێرم
ھێزم لێ بڕا تاکەی دەربەرم
لەناو مەینەت و دەردی سەرزەمین
ئەوە بەینێکە کەوتۆتە سەرم
بیری ئازادی و ئارەزووی فڕین
بەڵام داخەکەم نیمە باڵ و پەڕ
کە بفڕم، بڕۆم خۆم بدەم نەجات
بچمە شوێنێکی لێی نەبێ بەدفەڕ
لەباوەش بگرم نۆبووکی ئاوات
ئەی سروە باکەی بەیانی! وەرە
بە شنەشن و پشووی خۆت توندکە
لەسەر ئەو دونیا نەویەم لابەرە
ھەتا دەتوانی ئەمن بڵندکە
نانا ھەورەڕەش! ئەوڕۆ نەوی بە
لەو بەرزانەوە وەرە بەرەو خوار
کەم کەمە وەرە ڕێکی زەوی بە
لەسەر پشتی خۆت ئەمن بکە سوار
ئەوجار ھەستەوە بڕۆ بەرەو ژوور
مەوێستە ھەتا تەشکی ئاسمان
بمبەرە نیزیک ئاسۆی جوان و سوور
نەجاتم بدە لە کاولی خەمان
#ئارەزووی_فڕین
هۆنراوە: #هێمن
دەنگ: #فرمێسک

❤3
muhamadi_mamle-nalai_juday
<unknown>
بەشێک لە: #ناڵەی_جودایی
هۆنراوە: #هێمن_موکریانی
دەنگ: #محەمەد_ماملێ🎤
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
هۆنراوە: #هێمن_موکریانی
دەنگ: #محەمەد_ماملێ🎤
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤1
"ناسۆری تەشەنا"
وهره مەیگێڕ دهمەوێ ئەوشۆ خەمی دڵ کەم کەم
لووزهوم بەرده سەرێ نامەوێ جورعەی کەم کەم
تەشەنا بۆتەوه ناسۆری دهروونم دیسان
زامی کۆنە و بە مەیی کۆنی دهبێ مەڵهەم کەم
مشت و ماڵی دهوێ ئاوێنەیی ژهنگاوی خەیاڵ
مەست و گێژم کە، هەتا گاڵە بە جامی جەم کەم
ئێستە بۆ چاری خەمم گۆشەیی مەیخانەیە جێم
من کە ڕۆژێک دهمەویست میللەتەکەم بێخەم کەم
تا نەڕووخاوه، بڵا پڕ بێ لە خۆشی و مەستی
تازه پێی ناوێ ئەمن هۆدهیی خۆم مەحکەم کەم
چۆن نەبەم بۆ مەی و مەیخانە پەنا تێ گەییوم
لەو وڵاتە هەموو شت زۆره، بەنی ئادهم کەم
پیر و زورهانم و ئێستاش دڵەکەم هەر دهیەوێ
سەر و ماڵم بە فیدای خاڵ و خەت و پەرچەم کەم

پێشەوا قازی محەممەد
حەسەن دەرزی/ شەوانە
#پارێزەری_کلتوری_کوردی
شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووستوون، لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکووتێکی بە سام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێ
لە هیچ لا خشپەیەک نایە، چرای ماڵێکی ناییسێ
بە ئەسپایی لە ماڵ دێمە دەرێ، دەخوشێم وەکوو نیسێ
تەک و تەنیا بە ئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ
بە دڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لە سەر بەردێ
دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوبا
شەو و بێدەنگی چەن خۆشە، هەمیشە خۆزگە هەر شەو با
وەکوو ئاواڵی چاک، ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم
هەتا بۆیان بەیان کەم مووبەموو ڕازی دەروونی خۆم
کوڵم هەڵدەستێ ئەوجارە و لەبەر دەردم دەناڵێنم
هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە، ئەسرین دەبارێنم
شەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانە
دەسووتێنێ وجوودم ئاگری ئەم جەرگە بریانە
بەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ، مەرهەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم..
#گریانی_نیوەشەو
✍شاعیر: #هێمن_موکریانی
📚لە کتێبی: #تاریک_و_ڕوون
🎙گۆرانیبێژ: #حەسەن_دەرزی

❤️ وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی!
وەرە کورد بە و مەکە پەیمان شکێنی #هێمن
☀️ڕۆژبـاش کـوردستان
🗓 ئەمـڕۆ هـەیـنـی
❄️ ۲۶ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲۶ی بەهمەنی ۱۴۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۴ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
✍🏻 سێوی مێخەکڕێژ هێمای ئەوین و ئاشتی و خۆشەویستی کوردەواریە
سێوی مێخەکڕێژ نەریتێکی کۆنی کوردە لەنێوان خۆشەویستەکان و هاوسەرەکان. کاتێک خۆشەویستەکان دەیانویست خۆشەویستی خۆیان بەیەکتری نیشان بدەن سێوێکیان بەگوڵی مێخەکی وشک کراوە ڕووپۆش دەکرد و وەکو هێمایەک بۆ خۆشەویستی بەیەکتریان دەدا.
ئەم سێوە دوو تایبەت مەندی هەیە؛
یەکەمیان بۆنێکی زۆر خۆشی هەیە، دووەمیان کاتێک سێو بە گوڵی مێخەک ڕووپۆش دەکرێت تەمەنی بۆ زیاتر لەسەد ساڵ درێژ دەبێت، وەکو هێمایەک بۆ خۆشەویستی هەتا هەتایە.
لە ماوەی بیست ساڵەی ڕابردوودا لە لایان بەرێز سەیوان سەعیدیان زیندوو کراوەتەوە و هەوڵی داوە وەک بەرهەمێکی نەتەوایەتی لە ئاستی نێودەوڵەتی بناسێندرێت.

👍2❤1
🌌 #شەوانی_کلاسیک
🔖هێلانەی بەتاڵ
نییه باکم ئەگەر زاڵم شکاندوویەتی باڵی من
ئەوە سەختە کە وا ناگاتە گوێی کەس ناڵەناڵی من
بەهار هات و تەبیعەت حوکمی ئازادی مەلانی دا
لە ناو کونجی قەفەزدا دیارە چۆنە ئێستە حاڵی من
لە گوڵزارێ ورینگەی بلبلی سەرمەست و شەیدا دێ
بەڵام نایە جریوێکیش لە هێلانەی بەتاڵی من
لەسەر ناچێتە دەر ساتێ خەیاڵی بسکی خاوی تۆ
ئەگەر چی تێگەییشتم چاوەکەم، خاوە خەیاڵی من
ئەرێ ئەی ئاسکی ناسک، هەتا کەی دەستەمۆ نابی؟
ئەرێ پیرۆزەکەی خۆشفەڕ هەتا کەی نایە ماڵی من؟
گوتت بۆت دێمە چێژوانێ، هەزار سوێندت بە شاڵم خوارد
لە ئاهی ئاشقانەی من بترسە، نەک لە شاڵی من
کە ماڵت بێ، کەماڵت بۆ چییە لەو شارە وێرانە؟
کە ماڵی دەوڵەمەندی دی، گوڵم نەیویست کەماڵی من
ئەگەر دەیزانی مانای خۆشەویستی ئەم کچە کوردە
بە سەد یاقووت و گەوهەر نەیدەدا فرمێسکی ئاڵی من
ڕەش و تار و درێژ و پڕ لە ئازار و خەم و دەردە
بەڵێ شەوگاری دووری بوو، سەراسەر ژینی تاڵی من
✍🏻 #هێمن_موکریانی
📚 تاریک و ڕوون
📚کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن