ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
#بلوێری_شوان:

نیوەشەوە، دنیا خامۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش

ئاهەنگێکی گیان پەروەرە
شادی هێنە، خەفەت بەرە

ئاهەنگێکی دڵ نەوازە
تارە؟ ویۆڵۆنە؟ یا سازە؟

نا...نا... ئاهەنگی بلوێرە
جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە

هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە
کە بەو مانگەشەوە جوانە

دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر
پەنجە دەبزێوی لە بلوێر

دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی
شادی، بە کەیفی، بێ خەمی

ئاغاش بە نۆکەر ناگری
وەک من لە داخا نامری

وەرە شوانە هەموو شەوێ
نیوەشەوێ، کاتی خەوێ

لەو کێو و نواڵە و زەنوێرە
تێ تووڕێنە لەو بلوێرە

لە سەر ترۆپکی ئەو کێوە
پەنجە لە بلوێر ببزێوە

با کێوەکە دەنگ داتەوە
شاعیریش خەو بیباتەوە

👤شاعر: #هێمن
📕کتێب: #تاریک_و_ڕوون



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍21👏1
پێشەوا قازی محەممەد

حەسەن دەرزی/ شەوانە
#پارێزەری_کلتوری_کوردی

شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووستوون، لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکووتێکی بە سام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێ
لە هیچ لا خشپەیەک نایە، چرای ماڵێکی ناییسێ
بە ئەسپایی لە ماڵ دێمە دەرێ، دەخوشێم وەکوو نیسێ
تەک و تەنیا بە ئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ
بە دڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لە سەر بەردێ
دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوبا
شەو و بێدەنگی چەن خۆشە، هەمیشە خۆزگە هەر شەو با
وەکوو ئاواڵی چاک، ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم
هەتا بۆیان بەیان کەم مووبەموو ڕازی دەروونی خۆم
کوڵم هەڵدەستێ ئەوجارە و لەبەر دەردم دەناڵێنم
هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە، ئەسرین دەبارێنم
شەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانە
دەسووتێنێ وجوودم ئاگری ئەم جەرگە بریانە
بەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ، مەرهەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم..

#گریانی_نیوەشەو
شاعیر:
#هێمن_موکریانی
📚لە کتێبی:
#تاریک_و_ڕوون
🎙گۆرانیبێژ:
#حەسەن_دەرزی



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
1