ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
Audio
 ژین بە یەخسیری و دیلی بێ کەڵکە
بۆیە لەمێژە لە ژینم تێرم
گوزەران بۆ من لەناو ئەم خەڵکە
سەختە، ناخۆشە، چۆنی ڕابوێرم

ھێزم لێ بڕا تاکەی دەربەرم
لەناو مەینەت و دەردی سەرزەمین
ئەوە بەینێکە کەوتۆتە سەرم
بیری ئازادی و ئارەزووی فڕین

بەڵام داخەکەم نیمە باڵ و پەڕ
کە بفڕم، بڕۆم خۆم بدەم نەجات
بچمە شوێنێکی لێی نەبێ بەدفەڕ
لەباوەش بگرم نۆبووکی ئاوات

ئەی سروە باکەی بەیانی! وەرە
بە شنەشن و پشووی خۆت توندکە
لەسەر ئەو دونیا نەویەم لابەرە
ھەتا دەتوانی ئەمن بڵندکە

نانا ھەورەڕەش! ئەوڕۆ نەوی بە
لەو بەرزانەوە وەرە بەرەو خوار
کەم کەمە وەرە ڕێکی زەوی بە
لەسەر پشتی خۆت ئەمن بکە سوار

ئەوجار ھەستەوە بڕۆ بەرەو ژوور
مەوێستە ھەتا تەشکی ئاسمان
بمبەرە نیزیک ئاسۆی جوان و سوور
نەجاتم بدە لە کاولی خەمان

#ئارەزووی_فڕین

هۆنراوە: #هێمن
دەنگ: #فرمێسک

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
3