#به‌سه‌رهاتى_ماچى_خودايى
🔹ئه‌حلام مه‌نسوور:
"ڕۆژێكیان به ته‌نها له ده‌زگاى ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى بووم، ئه‌و ڕۆژه فه‌رمانبه‌ران نه‌هاتبوون، مامۆستا هێمن له پڕ به مه‌ستییه‌كى زۆره‌وه هات بۆ ژووره‌كه‌م و پێى وتم: ئه‌م شه‌و تا به‌یانى نه‌خه‌وتووم، هه‌ر بیرم له تۆ كردۆته‌وه! گوتى: نه‌ڵێى پیرى! منیش گوتم: ناتوانم پێت بڵێم پیر، بەڵام ناتوانم عه‌شقى تۆ بم، چونكه تۆ هاوڕێمى و زۆریش ئازیزى له لام، ئه‌و كه‌سه‌ى عاشقیشى ده‌بم له تۆ ئازیزتر نییه. مامۆستا هێمن گوتى: ئه‌حلام گیان ماچێكم بدەرێ، منیش گوتم به سه‌ر چاو! ئه‌و گوتى:"نه‌ک ماچى سینه‌مایى، به‌ڵكوو ماچى خودایى" و ماچى كردم.
ئه‌م ماچه‌م هه‌ر بیر ماوه‌و؛ ئه‌مه‌م به كه‌س نه‌گوتووه، ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره بووە کەوا باسى ده‌كه‌م."
هه‌روه‌ک ئه‌و گێڕایەوە، مامۆستا هێمن بۆ به‌یانییه‌كه‌ى دیار نامێنێ، دواى دوو رۆژ كه دێته‌وه، ئەحلام لای وایە دیسان هاتووە بۆ ماچ؛ بەڵام به ئه‌حلام ده‌ڵێت: "وه‌ره ماچم ناوێ و ئه‌م قه‌سیده‌یه‌م بۆت نووسیوه". ئه‌حلام شیعره‌كه‌ى لێوه‌رده‌گرێت، كه مامۆستا هێمن به ده‌ستوخه‌تى خۆى بۆى نووسیوه و گوتى: "له كۆتایى ئه‌م قه‌سیده‌یه‌دا كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دێڕێک هه‌ڵگیراوه و بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌و دێڕه ناوى منى تێدایه".
ئه‌و كه هه‌واڵى مه‌رگى ئه‌و پیاوه‌ى "ماچى خودایى" لێكردووه، ده‌بیسێت، هه‌ست به بێ كه‌سى ده‌كات، تاكوو ئێستاش له دووریی هێمن ئه‌و هه‌سته‌ى هه‌یه و ده‌ڵێت: "هه‌زار برا و خوشكم هه‌بێت، هه‌موو میللـەت منیان خۆش بوێت، بێ هێمن، هه‌ست به بێكه‌سى ده‌كه‌م، ئه‌و كه‌سێكى به‌هێز و پاڵه‌وان بوو، كه‌سایه‌تییه‌كى زۆر به‌رزى هه‌بوو، ڕه‌وشت به‌رز و قسەخۆش بوو، درۆى نه‌ده‌كرد و فیتنه‌ى نه‌ده‌نایه‌وه".
به بڕواى ئه‌حلام مه‌نسوور ئه‌دیب و گه‌وره نووسه‌ران كه موڵكى نه‌ته‌وه‌كه‌یانن، به جه‌سته و یاده‌وه‌ریش ده‌مرن و كه‌سیش گوێیان پێ نادات، ته‌نانه‌ت ناویشیان ده‌ڕوات. مه‌گه‌ر ته‌نیا یادى كۆچى دوایییان بۆ بكه‌ن. ئه‌و ده‌یگوت: "كاتێک له ژیانن ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، كه مردیشن یادیان ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه مام هه‌ژار ڕاست ده‌كات، كه گوتوویه‌تى "ئێمه زیندووكوژى مردوو په‌رستین."
ئاماژه‌ى دا به‌وه‌ى ئه‌و له دواى مردنی نایه‌وێت كه‌س كۆڕى بۆ بگرێت و گوتى: "دوو كوڕم ڕاسپاردوون بۆ ئه‌وه‌ى دواى مردنم كۆڕم بۆ نه‌گێڕن، كه‌سانێک كه ئێستا سه‌ردانم نه‌كه‌ن، حه‌زناكه‌م له دواى مردنیشم بێن كۆڕ و قسه‌م بۆ بكه‌ن".
ئه‌حلام ده‌یگوت: "میللـە‌تى خۆم خۆش ده‌وێت و ده‌یپه‌رستم، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ش نیم كه‌سێک پاداشتم بداته‌وه، هه‌ندێ كه‌س كه ده‌ڵێن ئه‌م وتاره‌ت جوان بوو و ئه‌و نووسینه‌ت باش بوو و ده‌ست خۆشیم لێده‌كه‌ن، به‌خه‌یاڵمدا نایه‌ت و حه‌زى لێناكه‌م، من له‌ززه‌ت له‌وه ده‌بینم كه به ڕاستگۆیی ده‌نووسم"
#ماچی_خودایی
وه‌ره یارم، وه‌ره ئه‌ی تازه‌یارم
وه‌ره ئه‌ستێره‌که‌ی شه‌وگاری تارم
وه‌ره ئه‌ی شاپه‌ڕی باڵی خه‌یاڵم
وه‌ره ئه‌ی شه‌وچرای ڕووناکی ماڵم
وه‌ره خاسه‌که‌وی ڕام و که‌ویی من
وه‌ره ئیلهامه‌که‌ی نیوه‌شه‌وی من
وه‌ره ئۆخژ‌نی سینه‌ی پڕ گڕی من
وه‌ره پیرۆزه‌که‌ی به‌رزه‌فڕی من
وه‌ره ئاونگی سه‌ر په‌لکی گوڵی سوور
وه‌ره ئاورینگی گه‌رم و مه‌شخه‌ڵی نوور
وه‌ره ئه‌ی ڕێژنه‌بارانی به‌هاری
وه‌ره شێعری ته‌ڕی پڕ ورده‌کاری
وه‌ره ئه‌ی نه‌ونه‌مامی باغی ژینم
وه‌ره ئه‌ی شاگوڵی مێرگی ئه‌وینم
وه‌ره کاروانکوژه‌ی کاتی به‌یانیم
وه‌ره بیره‌وه‌ری و ئاواتی جوانیم
وه‌ره ئه‌ی بوت هه‌تاکوو بتپه‌رستم
وه‌ره مه‌مکۆڵه‌که‌ت بگرم لە مستم
وه‌ره ئه‌ی "خه‌ج"، وه‌ره ئه‌ی "خاتووزین"م
وه‌ره با به‌ژن وباڵا‌که‌ت ببینم
وه‌ره با دامرکێ ئاوات و تاسه‌م
وه‌ره با بسکه‌که‌ت لادا هه‌ناسه‌م
وه‌ره به هه‌ڵمژم ئه‌و لێوه گه‌رمه!
وه‌ره با هه‌ڵگوشم ئه‌و ڕانه نه‌رمه
وه‌ره جوانێ، وه‌ره نازت بکێشم
وه‌ره وه‌ک ده‌سته‌گوڵ داتنێم له پێشم
وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە
وەرە با بێن بکەم ئەو بسکە خاوە
وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کورد بە و مەکە پەیمانشکێنی
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەرە با هەست بکەم گەرمیی لەشی تۆ
وەرە ماچم دەیە، ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
#هێمن
#ئەحلام_مەنسوور
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2