ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
Audio
🆔@Radio_kurdish📻
📻 #ڕادیۆ_کوردستان

👥 وتووێژی ڕادیۆ کوردی تاران

لەگەڵ : مامۆستا #هەژار
عبدالرحمان شرفکندی

سەبارەت بە مەرگی مامۆستا
هێمن

ژیان جوانە تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کەوتە ناو گێژی خەیاڵات و خەمان

مان ئەگەر وا بێ چ شیرینە نەمان

وتی: پیرۆز بێ لە خۆت ئەم ژینە

جەژنی تۆ بۆ مە شەپۆڕ و شینە...

مامۆستا #هەژار
‍ ‍ سڵاو

🌅ڕۆژتان بـــــاش خۆشەویستان

🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
۴ی ڕەزبەری ساڵی ۲۷۱۸ی کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەناو گەلاندا خۆمان دەنوێنین
بە سەربڵندی سەرمان ھەڵدێنێن
یاری ئازادی دەگرینە باوەش
ڕۆژی ڕوون ھەڵدێ
لەپاش شەوی ڕەش

ـــــــــــــــــ
#هەژار📚

کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Audio
🆔@Radio_kurdish📻
👥 وتووێژی #نەبیسراوەی گۆڤاری سروە لەگەڵ:
مامۆستا #هەژار
(عبدالرحمان شرفکندی)

سەبارەت بە زمانی کوردی و ئسوولی وەرگێڕان (بەشی1)


ناردنی بەڕێز حسێن چاک

http://telegram.me/Mostafazadeh2
Audio
🆔@Radio_kurdish📻
👥 وتووێژی #نەبیسراوەی گۆڤاری سروە لەگەڵ:
مامۆستا #هەژار

سەبارەت بە زمانی کوردی و ئسوولی وەرگێڕان (بەشی2)

دیاری بەڕێز حسێن چاک

http://telegram.me/Mostafazadeh2
عبدالرحمان_شرفکندی_ویکی‌پدیا،_دانشنامهٔ.pdf
353.4 KB
نرم افزار (نەرمەواڵە‌‌‌) مامۆستا هەژار
تەواوی شێعرەکانی #مامۆستا #هەژار
بە شێوازی مەتن و دیکلەمە
و ژیاننامەی ئەو گەورەپیاوە
Audio
🆔@Radio_kurdish📻
📻 #ڕادیۆ_کوردستان


چوارینەکانی عومەری خەییام بە کوردی

بەشی یەکەم ١

🎙خوێندنەوە ، وەڕگێڕان:

مامۆستا #هەژار

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Audio
🆔@Radio_kurdish📻
📻 #ڕادیۆ_کوردستان


چوارینەکانی عومەری خەییام بە کوردی

بەشی دووهەم٢

🎙خوێندنەوە ، وەڕگێڕان:

مامۆستا #هەژار


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
جا چبکەین؟

لە هەوار ماملێ مریەم بێنێ
هێند بە ئارامی کە شیر نەڕژێنێ

جوانە چارۆکە بە دابی بڵباس
لە پەڕی مێشێ تەنکتر بێ کراس

ڕەنگی خۆش بێتە پەنای دەنگی خۆش
شێت و شوورن دەمی خۆش بیر و هۆش

بەستەیێکی من و ئاوازی ئەو
ڕازی دڵخوازی من و سازی ئەو

وەرگرین بادە لە دەست مەیگێڕێ
خۆش و مەستانە بڵێین چەند دێڕێ

مامۆستا#هەژار



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کەرێک لە ناو پووش لە لێژ و زەنوێر
تووشی بوو بە تووش کەوڵی شێری نێر

کەوڵی کردە بەر هاتەوە ماڵان
چۆڵیان گرتە بەر ژن و مناڵان

کەس نەما لە گوند هەریەک بە لایە
ڕادەکەن بە توند شێرە و بەڵایە

کەر کەوتە گەشە وتی سامەوە
کوا تێڕ و ڕەشکە بێن بەلامەوە

دەیان دڕێنم ، دەیان چڕێنم
چنگاڵ بە خوێنم ، مرۆ گوڕێنم

کەڵ دەترسێنم ، ڕەنگم ڕەنگی شێر
با بشنەڕێنم بەو دەنگی دلێـر

لە سەر سم سەما بە جیفرک دان
بە یادی کەما دایگرتە بەندان

شیو و دوڵ و دەر دەنگی دایەوە
زەڕەی شینەکەر زوو ناسرایەوە

کەوڵەشێر کرا لوڕ و جل و بەڕ
سەر پشتی خرا باراشی زمهەڕ

دەیکرد وتوو وێژ لەو سەر ڕێبازە
کەر نابێ بە شێر بە بەرگی تازە

👤شاعر: #هەژار
📕کتێب: #بۆ_کوردستان


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
برا زۆر سەیرە زوو نەمناسی،من هەر زۆر لە زوو کوردم
کە تۆ پێنج شەش کەڕەت گۆڕاوی و من بێ سێ و دوو کوردم

لە تەکیە بوویە جێگر، ڕێگر و مێگر لە بن بەرماڵ
ئەمن لەوساوە جێ و بانم لە بانی بێشکە بوو کوردم

عەجەم بووی بوویە تورک و بوویە عارەب ئێستە سەرشێواو
ئەمن بێ گێڵمە گێڵم و کەشمەکەش، بێ چاشنوو کوردم

سپی بووی بوویە شین و بوویە سوور و ئێستە ڕوو زه‌ردی
ئەمن یەک ڕەنگ و ڕوو، وەک پیاوی خاوەن ئابڕوو کوردم

کە تۆ بۆ مز لە ناو مزگەوتی، کوردستانە ڕووگەی من
کە تۆ دەروێشی زەرگ و مەرگی من بێ هایوهوو کوردم

کە تۆ پەل بۆ هەموو جێیەک ئەکێشی و بێ ڕەگ و بنجی
ئەمن گەر پەل پەلیشم کەن لەسەر یەک ڕێگەم و کوردم

دڵت بۆ پارە، پارە، بیر لەلیرە گیرە، دەم بۆ دەم
سەراپا، ڕەگ بە ڕەگ، ئێسقان بە ئێسقان موو بە موو کوردم

کە تۆ دەرپێت فڕێدا و چاکەتی چاکت دەبەر خۆ کرد
ئەمن شەرمم لە تۆ و شاییم بە خۆمە جل شڕ و کوردم

کە تۆ گیرفان پڕی، گیرفان بڕی من هەر هەژار ماوم
کە تۆ خۆت دا بە خواردن، من لەگەڵ گاڵ و بەڕوو کوردم

هۆنراوەی مامۆستا | #هەژار_موکریانی
دیزاین | #خالید_گرافیک


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
دوو که‌سی ڕاوکه‌ر چووبوونه‌ جه‌نگه‌ڵ
یه‌کێ ترسه‌نۆک، یه‌کێڪی ته‌نبه‌ڵ

ترسه‌نۆک وتی: ورچێ ڕاو ئەکەین                                        
پێستی ئه‌و ورچه‌ له‌ شار قاو ئه‌که‌ین 
           
به‌ پووڵی ورچه‌ زۆر کاڵا ئه‌کڕم
بۆ تۆش کراسێک له‌ جاو دائه‌دڕم

ورچێک ده‌رکه‌وت له‌ سای نزارێک
ترسه‌نۆک ڕای کرد، په‌ڕیه‌ سه‌ر دارێک

ته‌نبه‌ڵ خۆی خست، وات ئه‌زانی مرد
ورچه‌ی هاته‌ سه‌ر بۆنی پێوه‌ کرد

به‌ مردووی زانی و هێشتی بێ‌گێچه‌ڵ
کابرای له‌ سه‌ر دار وتی به‌ ته‌نبه‌ڵ:

ورچه‌ چی ئه‌گوت به‌خوا زۆر ترسام
وتی: دوو په‌ندی زۆر باشی پێ‌دام؛

له‌گه‌ڵ ترسنۆک مه‌به‌ به‌ هاوکار
تۆ به‌جێ‌دێڵێ و خۆی ده‌چێته‌ سه‌ر دار

دۆشت پێ‌خۆش بێ، به‌ران مه‌دۆشه
ورچی نه‌کوژراو پێستی مه‌فرۆشه‌‌  
                                           

#هەژار

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
تا بیرم لەخۆم و مناڵم دەکردەوە ، دڵم تەنگ دەبوو؛نەخوازا ڕۆژانی جێژن کەبەبیرمدا دەهات کەس نیە جێژنانەیان بداتێ و دڵیان خۆش کا و ژن، بێوەژن و مناڵ، بێ بابن.
بەڵام دیسان دڵم بەکۆشان لەڕێگەی ئازادی میلەتەکەم سەبوری دەهات و هەموو لاوە کوردێکم بەمناڵی خۆم دەزانی. زۆر کەسی وا هەبوون لایان وابو من قەت خەم ناخۆم ؛بەڵام ئەوان ئاگایان لەدڵ و دەروونی من نەبوو .من پێکەنینم کردبووە سواغی خەم خواردن و هەمیشە گاڵتە و قسەی قۆڕم دەکرد و خەم و کوڵی دڵی خۆم پێ دادەپۆشی. ئەمما پیاو لەهەق لا نەدا ، هونەری گەورە، هونەریی مەعسومی خێزانم بوو ، دەکرێ بڵێم فریشتەیەکی خودایی ببوە ڕەفیقم... برسی باین، ڕووت باین، بەوپەڕی ڕەزایەتەوە ، بێ ئەوەی گلە لە بەخت و زەمانە بکا ، وەک دایکی هەرە دڵ نەرم و بابی هەرە دڵسۆز ، چاوەدێری مناڵی خۆی دەکرد و دوور لەمێرد دەژیا و قەت گلە و لۆمەیەکم لێ نەبیست. ئەگەر تەنیا نانی ویشک هەبا، یان ساز و تەیار با و بیتوانیبا زۆر خەرج کا ، هەرگیز فەرقت پێ نەدەکرد و هەمیشە ڕووخۆش و شوکرانە بژێربوو .هەر ژنێکی دیکە لەجێگەی ئەو با ، ساڵێکیشی دەگەڵ دەرنەدەبردم.

#هەژار

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان...

@Mostafazadeh2
1
زمانی زگماک مەنع کراوە
دەرکی خوێندنمان لێ داخراوە
دەرمان و دکتۆر بۆتە ئەفسانە
لێدان و قامچی لە جێی دەرمانە
سێڵاوی نەوتم، پەیدابووی خاکم
تووتنم، گەنمم، خەرجم، پیتاکم
دەچێتە سیتی و واڵ ستریتەوە
سەدیەکی بۆ من دەگەڕێتەوە
ئەویش دەستبەندی بۆ من پێ دەکڕن
یاخۆ تیغێکە سەرمی پێ دەبڕن


#هەژار_موکریانی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
1💯1
کوڕێک دەچی بۆ لای مامۆستای ژنی لێ مارە بکات، مامۆستا دەڵێ وەرە لێرە دانیشە هەرچی من گوتم تۆش دووبارەی بکەوە.
مامۆستا، دەی جا بڵێ
زاوا،  دەی جا بڵێ
مامۆستا، جارێ ڕاوەستە
زاوا، جارێ ڕاوەستە
مامۆستا، بەخوا سەگبابێکی کەرە
زاوا،  بەخوا سەگبابێکی کەرە
مامۆستا توڕە دەبێت لینگە کەوشێک تاو دەداتێ لە لوتی زاوای ڕادەکێشیت.
زاواش لینگەکەی تر تاو دەداتێ لە لوتی مامۆستای ڕادەکێشیت.
مامۆستا دەڵێ هەستە سەگباب تەواوە.
زاوا دێتە دەرەوە، خەڵک لێی دەپرسێ ژنەکەت مارە کرد؟
دەڵێ بەڵێ مارەم کرد، نەمزانی ژن مارەکردن ئاوایە، کوڕە خۆ نیوەشەڕەێکی تەواوە.😂

مامۆستا
#هەژار
🍁🌹🌸🌻


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
3
نامەیەکی دڵشکاوانەی ''سیمۆن دی بۆڤوار''


[ئەم نامەیە کە ''سیمۆن دی بۆڤوار'' لە ساڵی ١٩٥٠دا نووسیویەتی هیی ئەو کاتەیە کە لە لای ''ئاڵگرین'' و لە شیکاگۆوە دەگەڕێتەوە پاریس.]

دەقی نامەکە:
من لە غەمگینییەکی وشکدا باشترم وەک لە تووڕەییەکی سارد، هێشتاش چاوم هەر بە وشکی ماوەتەوە، وشک وەک ماسییەکی برژاو و بەچیلکەبووی سەر خەڵووز، بەڵام دڵم چەشنی تێکەڵەی شیر و هێلکەیە لە ناوەوە. غەمگین نیم. زیاتر وڕم. زۆر دوورم لە خۆمەوە، ڕاستییەکەی هەتا ئێستاش باوەڕ بە دووریت ناکەم، بەوەی زۆر دوور بیت، تۆ زۆر نزیکیت. پێش ڕۆیشتن دەمەوێ تەنها دوو شتت پێ بڵێم، دوای ئەوە ئیتر قەت لەبارەی ئەو مەسەلەیەوە هیچ ناڵێم، بەڵێن بێ. یەکەم؛ زۆر هیوا دەخوازم، دەمەوێ و زۆریش پێویستمە جارێکی دیکە بتبینمەوە، ڕۆژێک لە ڕۆژان. بەڵام، تکات لێ دەکەم، لە بیرت بێ، هیچکات داوای بینینەوەت لێ ناکەمەوە – ئەمە لە لووتبەرزییمەوە نییە، کە هیچکات لەگەڵ تۆدا نەمبووە، خۆت ئەوە باش دەزانیت، بەڵام یەکبینینەوەمان تەنها ئەو کاتە مانا دەدات کە بە تاسەیەوە بیت، سا بۆیە، چاوەڕوانم. هەر کات بە تاسەیەوە بوویت و ئاواتت بۆی خواست، تەنها بیڵێ. بەو جۆرە تێناگەم کە سەرلەنوێ عاشقم بوویتەتەوە، تەنانەت بەو جۆرەیش تێناگەم کە مەبەستتە لەگەڵم بخەویت، هەروەتر ئێمە ناشبێ چیتر ئەو ماوە زۆرە پێکەوە بمێنینەوە. بەڵام ئەم ماوەیە بەردەوام پەرۆشی ئەوەم هەواڵپرسیم بکەیت. نا، ناتوانم وا بیر بکەمەوە کە جارێکی دیکە ناتبینمەوە. ئەڤینتم لە کیس چووە و بەئازار بوو (بەئازارە)، بەڵام ناکرێ تۆ لەدەست بدەم. نێڵسن، هەرچۆنێک بێ، تۆ زۆرت پێبەخشیووم، ئەوەی تۆ بە منت بەخشیووە مانای زۆرە، کە قەت نابیتەوە خاوەنی. دوای ئەوەیش نەرمونیانی و هاوڕێیەتیت زۆر بەبەها بوون کە هێشتاش بە هۆیەوە هەست بە گەرمی و دڵخۆشی دەکەم و بە ڕق و تووڕەییەوە سوپاست دەکەم کاتێک لە ناوەوەمدا سەیرت دەکەم. بە جیددی هیوادارم ئەم نەرمونیانی و هاوڕێیەتییەت قەتاوقەت سایەیان لەسەرم دوور نەبێ. ئەوانە بۆ من- کە دەمەوێ شتێ بڵێم سەرم لێ دەشێوێ و هەست بە شەرم دەکەم- دەی تەنها حەقیقەتێکی ڕاستە: ڕێک هەمان ئەو خۆشەویستییەی ئەو کاتانەم بۆت هەیە کە دەهاتمە مابەینی قۆڵە هیوابڕەکانتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە بە تەواوی بوونمەوە و بەو دڵە پۆخڵەیەمەوە؛ ناتوانم لەوە کەمتر خۆشم بوێی کە خۆشم ویستوویت. بەڵام شیرینم ئەم نامەیە وەڕزت نەکا، لەبەر ئەوە نامە مەنووسە کە دەبێ وەڵام بدەیتەوە، تەنها کاتێ کە هەستێکی لەم شێوەیەت هەبوو؛ وەختێ دەزانیت ئەو نامەیەی دەینووسیت زۆر دڵخۆشم دەکات، نامە بنووسە. دەی، وشەکان توڕەهاتانە دێنە پێشچاو. زۆر نزیک دیاریت، زۆر نزیک، لێگەڕێ با منیش نزیکت بم. لێشمگەڕێ، وەک چۆن لە ڕابردوودا لێم دەگەڕای، لێگەڕێ با تا هەتایە لە دڵی خۆمدا بمێنمەوە. سیمۆنی خۆت.

لە ئینگلیزییەوە: #هەژار_عوسمان
مۆنتاژ: #وەرزێر_عەبدوڵلا
▫️#ڕاوێژیسم


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍2
🟣 مێژوو؛

🔻ئەمه وێنەی ئەو ماڵەیه که مامۆستای نەمر #هەژار_موکوریانی چەندین ساڵ لەمەوپێش کاتێک ڕادەکات بەرەو باشوور، شەویک وچانێکی تێدا داوه و تۆزە هەناسەیەکی بێ ترس و لەرزی تێدا هەڵکێشاوه.

🔻گوندی ئەنجینەی"بەری مێرگ" سەر به ناوچەی شاری #بانە لە رۆژهەڵاتی #کوردستان، ماڵی مامه خەلیفه. ئەو ماڵەی وا منداڵەکە مستێک مێوژ بە خەڵات له دایکی وەردەگرێت چونکه میوانی بردۆتەوه ماڵێ. ئیتر لێرە بوو کە هەژار گوتەنی :"حاتەمی تایی چ شەکرێەکی خواردووه" لە ئاستی #کورد!

🔻ئێمه ئەمرۆ بۆ نوێژی #هەینی (جومعه) ڕێمان کەوته ئەو گونده و بووینه میوانی مامۆستای گوند و ئەو وێنەشمان به یادی ئەو گەورەپیاوەی مێژووی #کوردەواری لەو ماڵه هەڵگرت.

مامۆستا ئەحمەد عەباسی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
1
کۆشکی_بلوورین-مامۆستا_هەژار_موکریانی-بە_دەنگی_خۆی(128k)
<unknown>
کۆشکی بلوورین...

مامۆستا #هەژار


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1