This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
برا زۆر سەیرە زوو نەمناسی،من هەر زۆر لە زوو کوردم
کە تۆ پێنج شەش کەڕەت گۆڕاوی و من بێ سێ و دوو کوردم
لە تەکیە بوویە جێگر، ڕێگر و مێگر لە بن بەرماڵ
ئەمن لەوساوە جێ و بانم لە بانی بێشکە بوو کوردم
عەجەم بووی بوویە تورک و بوویە عارەب ئێستە سەرشێواو
ئەمن بێ گێڵمە گێڵم و کەشمەکەش، بێ چاشنوو کوردم
سپی بووی بوویە شین و بوویە سوور و ئێستە ڕوو زهردی
ئەمن یەک ڕەنگ و ڕوو، وەک پیاوی خاوەن ئابڕوو کوردم
کە تۆ بۆ مز لە ناو مزگەوتی، کوردستانە ڕووگەی من
کە تۆ دەروێشی زەرگ و مەرگی من بێ هایوهوو کوردم
کە تۆ پەل بۆ هەموو جێیەک ئەکێشی و بێ ڕەگ و بنجی
ئەمن گەر پەل پەلیشم کەن لەسەر یەک ڕێگەم و کوردم
دڵت بۆ پارە، پارە، بیر لەلیرە گیرە، دەم بۆ دەم
سەراپا، ڕەگ بە ڕەگ، ئێسقان بە ئێسقان موو بە موو کوردم
کە تۆ دەرپێت فڕێدا و چاکەتی چاکت دەبەر خۆ کرد
ئەمن شەرمم لە تۆ و شاییم بە خۆمە جل شڕ و کوردم
کە تۆ گیرفان پڕی، گیرفان بڕی من هەر هەژار ماوم
کە تۆ خۆت دا بە خواردن، من لەگەڵ گاڵ و بەڕوو کوردم
هۆنراوەی مامۆستا | #هەژار_موکریانی
دیزاین | #خالید_گرافیک
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2

زمانی زگماک مەنع کراوە
دەرکی خوێندنمان لێ داخراوە
دەرمان و دکتۆر بۆتە ئەفسانە
لێدان و قامچی لە جێی دەرمانە
سێڵاوی نەوتم، پەیدابووی خاکم
تووتنم، گەنمم، خەرجم، پیتاکم
دەچێتە سیتی و واڵ ستریتەوە
سەدیەکی بۆ من دەگەڕێتەوە
ئەویش دەستبەندی بۆ من پێ دەکڕن
یاخۆ تیغێکە سەرمی پێ دەبڕن
#هەژار_موکریانی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

❤1💯1