نامەیەکی دڵشکاوانەی ''سیمۆن دی بۆڤوار''
[ئەم نامەیە کە ''سیمۆن دی بۆڤوار'' لە ساڵی ١٩٥٠دا نووسیویەتی هیی ئەو کاتەیە کە لە لای ''ئاڵگرین'' و لە شیکاگۆوە دەگەڕێتەوە پاریس.]
دەقی نامەکە:
من لە غەمگینییەکی وشکدا باشترم وەک لە تووڕەییەکی سارد، هێشتاش چاوم هەر بە وشکی ماوەتەوە، وشک وەک ماسییەکی برژاو و بەچیلکەبووی سەر خەڵووز، بەڵام دڵم چەشنی تێکەڵەی شیر و هێلکەیە لە ناوەوە. غەمگین نیم. زیاتر وڕم. زۆر دوورم لە خۆمەوە، ڕاستییەکەی هەتا ئێستاش باوەڕ بە دووریت ناکەم، بەوەی زۆر دوور بیت، تۆ زۆر نزیکیت. پێش ڕۆیشتن دەمەوێ تەنها دوو شتت پێ بڵێم، دوای ئەوە ئیتر قەت لەبارەی ئەو مەسەلەیەوە هیچ ناڵێم، بەڵێن بێ. یەکەم؛ زۆر هیوا دەخوازم، دەمەوێ و زۆریش پێویستمە جارێکی دیکە بتبینمەوە، ڕۆژێک لە ڕۆژان. بەڵام، تکات لێ دەکەم، لە بیرت بێ، هیچکات داوای بینینەوەت لێ ناکەمەوە – ئەمە لە لووتبەرزییمەوە نییە، کە هیچکات لەگەڵ تۆدا نەمبووە، خۆت ئەوە باش دەزانیت، بەڵام یەکبینینەوەمان تەنها ئەو کاتە مانا دەدات کە بە تاسەیەوە بیت، سا بۆیە، چاوەڕوانم. هەر کات بە تاسەیەوە بوویت و ئاواتت بۆی خواست، تەنها بیڵێ. بەو جۆرە تێناگەم کە سەرلەنوێ عاشقم بوویتەتەوە، تەنانەت بەو جۆرەیش تێناگەم کە مەبەستتە لەگەڵم بخەویت، هەروەتر ئێمە ناشبێ چیتر ئەو ماوە زۆرە پێکەوە بمێنینەوە. بەڵام ئەم ماوەیە بەردەوام پەرۆشی ئەوەم هەواڵپرسیم بکەیت. نا، ناتوانم وا بیر بکەمەوە کە جارێکی دیکە ناتبینمەوە. ئەڤینتم لە کیس چووە و بەئازار بوو (بەئازارە)، بەڵام ناکرێ تۆ لەدەست بدەم. نێڵسن، هەرچۆنێک بێ، تۆ زۆرت پێبەخشیووم، ئەوەی تۆ بە منت بەخشیووە مانای زۆرە، کە قەت نابیتەوە خاوەنی. دوای ئەوەیش نەرمونیانی و هاوڕێیەتیت زۆر بەبەها بوون کە هێشتاش بە هۆیەوە هەست بە گەرمی و دڵخۆشی دەکەم و بە ڕق و تووڕەییەوە سوپاست دەکەم کاتێک لە ناوەوەمدا سەیرت دەکەم. بە جیددی هیوادارم ئەم نەرمونیانی و هاوڕێیەتییەت قەتاوقەت سایەیان لەسەرم دوور نەبێ. ئەوانە بۆ من- کە دەمەوێ شتێ بڵێم سەرم لێ دەشێوێ و هەست بە شەرم دەکەم- دەی تەنها حەقیقەتێکی ڕاستە: ڕێک هەمان ئەو خۆشەویستییەی ئەو کاتانەم بۆت هەیە کە دەهاتمە مابەینی قۆڵە هیوابڕەکانتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە بە تەواوی بوونمەوە و بەو دڵە پۆخڵەیەمەوە؛ ناتوانم لەوە کەمتر خۆشم بوێی کە خۆشم ویستوویت. بەڵام شیرینم ئەم نامەیە وەڕزت نەکا، لەبەر ئەوە نامە مەنووسە کە دەبێ وەڵام بدەیتەوە، تەنها کاتێ کە هەستێکی لەم شێوەیەت هەبوو؛ وەختێ دەزانیت ئەو نامەیەی دەینووسیت زۆر دڵخۆشم دەکات، نامە بنووسە. دەی، وشەکان توڕەهاتانە دێنە پێشچاو. زۆر نزیک دیاریت، زۆر نزیک، لێگەڕێ با منیش نزیکت بم. لێشمگەڕێ، وەک چۆن لە ڕابردوودا لێم دەگەڕای، لێگەڕێ با تا هەتایە لە دڵی خۆمدا بمێنمەوە. سیمۆنی خۆت.
لە ئینگلیزییەوە: #هەژار_عوسمان
مۆنتاژ: #وەرزێر_عەبدوڵلا
▫️#ڕاوێژیسم
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

Telegram
attach 📎
👍2