ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
‍ گەورە مەبە
لەگەڵ منا گەورە نابیت.
مناڵی لێت نابێتەوە.
لەگەڵ منا 
تا هەتایێ
بێ بووکۆکە خەوت نایێ!

گەوره مەبە!
کزەی جەرگم گەورە مەبە!
تا من مابم،
لە مناڵیت وەڕس نابم،

شەو ساماڵ بێ
وەک تۆ، دێمە بەر پەنجەرە،
ئەستێرەی ئاسمان دەژمێرم
کە بارانیش دەئاخەوێت-
بە کڕوکپیت دەسپێرم!

گەورە مەبە!
کزەی جەرگم گەورە مەبە!
دە قیروسیا،
بەیانییان،
شیر بۆ من و بنکڕ بۆ تۆ.
کە ئاگرۆکە دەکەیتەوە،
دووکەڵ بۆ من و گڕ بۆ تۆ!

گەورە مەبە!
هەموو شەوێ،
بە کەژاوەی
هەقایەتی ئەندرسن و شیعری مارشاک
خۆم بۆ خەوت بە بووک دەبەم
کە نووستیشی
مۆر لە دەمی سروشت دەدەم!

گەورە مەبە!
 کزەی جەرگم گەورە مەبە!
ئەگەر وەڕس بووی. پێم بلێ
خانووچکەی شووشەت بۆ دەکەم:
ئەگەر برسی بووی پێم بڵێ
چنگۆڵانت،
پڕ باسووق و گەزۆ دەکەم

گەورە مەبە!
کزەی جەرگم گەورە مەبە!
هەموو ڕۆژێ شقارتەیەک لە منەوە:
دەنک دەنک دایگیرسێنە
تیشک و پرشەی چراخانی لێ بسێنە
گەرم و گوڕی ئاتەشکەدەی زەردەشتیانی لێ بسێنە

گەورە مەبە!
کزەی جەرگم، گەورە مەبە
تا من مابم
لە مناڵیت وەڕس نابم!

 

#عەبدوڵڵا_پەشێو



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

☑️

خۆشەویستم...
بیستووتە ئاسمان چەن دوورە؟
من بارتەقای دووری ئاسمان
خۆشم دەوێی...
بیستووتە دەریا چەن قووڵە؟
بەقەد قووڵی گشت دەریاکان
خۆشم دەوێی...

گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چەن ساڵە دەتخوێنمەوە
چەن باڵی بیرم لێک دەدەم
نە تێر دەبم،
نە تێت دەگەم

زۆر دەترسێم
لە ناو دێڕی شێعرەکانما
شار بتناسێ،
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ
زۆر دەترسێم گەر بتناسن
پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن

بەڵام هێشتاش من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە
نایشارمەوە،
تا چۆک بدا لە دەروونتا
دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی
سەد بارتەقای دووری ئاسمان...

🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2


خۆشەویستم...
بیستووتە ئاسمان چەن دوورە؟
من بارتەقای دووری ئاسمان
خۆشم دەوێی...
بیستووتە دەریا چەن قووڵە؟
بەقەد قووڵی گشت دەریاکان
خۆشم دەوێی...

گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چەن ساڵە دەتخوێنمەوە
چەن باڵی بیرم لێک دەدەم
نە تێر دەبم،
نە تێت دەگەم

زۆر دەترسێم
لە ناو دێڕی شێعرەکانما
شار بتناسێ،
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ
زۆر دەترسێم گەر بتناسن
پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن

بەڵام هێشتاش من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە
نایشارمەوە،
تا چۆک بدا لە دەروونتا
دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی
سەد بارتەقای دووری ئاسمان...

🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قەفەزپەرەست!!

مەلێک هەیە سەیر و سۆبەت.
کێ ناوەکەی بۆم هەڵدێنێ؟
باڵدارێکە،
بێ قەفەز و قەفەزەوان
نە هیچ دەچێ بە قوڕگیدا، نە دەخوێنێ.
باڵدارێکە،
شووڵەکانی قەفەزیشی بۆ هەڵبڕیت،
ڕەهاشی کەی،
هێندە نابا، هەر خۆی... بەلەز...
فڕکە دەکا،
پێچێک دەدا و دەچێتەوە بۆ ناو قەفەز!
بیر لە هەموو باڵدارانی ئەم دنیایە بکەنەوە:
باڵداری دەشت،
باڵداری شاخ،
باڵداری ناو دەوەنجاڕ و مێشە و چوغورد...
هی بەرزەفڕ،
هی نەویفڕ،
هی گۆشتخۆرە،
هی دانخۆرە،
یەکە یەکە... درشت و ورد...
مەڵێن نییە!
من مەلێکی وا دەناسم،
کە پێی دەڵێن سەرکردەی کورد!


مامۆستا: #عەبدوڵڵا پەشێو
هۆنراوەی: #عەبدوڵڵا_پەشێو

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە دوورەوە ناوت بیستووم
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی
شەوەهای شەو؛
تەزووی شیرینیان پێ داوی....

نەتناسیوم؛
بڕوا بکە نەتناسیوم...
ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ.
جیهانی من هەمووی خەمە
زەردەخەنەی یەکجار کەمە
تەلاری من کەلاوەیە
جێی پەڕتووک و هۆنراوەیه.
ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە
تەنیا بتێکی شکاوە....

دوور بە لە من
لە ژینی من
لە چاوانی بەدبینی من
دوور بە لە من، لە هەڵبەستم،
لەو چەپکانەی
بۆ شاچەپکێک دەیانبەستم...

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
من ھەڵە بووم .
لە ڕۆژانی گەنجی و جوانی... بە پەلە بووم ....
ھەر نەسرەوتم ...
بە شوێن ھەستێکی ون کەوتم ...
تاکوو لەسەر سنگی نەرمی خەیاڵی پووچ
کپ بووم ، خەوتم
ڕابرد گەنجی ...
تاوێک نەمدی بەری ڕەنجی .
زۆر بەر دەرگەی نازدارێکم کوتایەوە ،
تاکوو چڵی ژینی گەنجیم ڕووتایەوە .
ئەوسا مۆمی ھەستی تەزیو ،
بۆ ژیانی پڕشنگ بەزیو ،
داگیرسا، درەوشایەوە .
بۆی دەرخستم ڕێی سەرەو ژوور ،
ڕێگەی کۆشکی ئامانجی دوور ...
بەڵام پاش چی ؟!
پاش ئەوەی خەم گەرای دانا
لە دڵی شێت و مەستمدا ،
ھەرچی جوانی و ڕۆشنایی بوو ،
سەد مخابن ، لە دەستم دا .

✍️ #عەبدوڵڵا_پەشێو


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👏1
مناڵەکان
ئێوە زەلکاو دەشڵەقێنن
ئێوەن ئەو بوومەلەرزانەی
سبەی کانی دەتەقێنن.
ئێوەن سبەی
سنووری دەستکرد دەشکێنن
قەفی زنجیری لێکپچڕاو
بە یەکترەوە دەلکێنن.

ئێوەن سبەی
لە قامیشلی
لە دیاربەکری شێخ سەعیدا
لە سلێمانیی بریندارا
لە مەهابادی "قازی" دا
بە یەک فەلسەفە پێدەگەن:
گشت تێدەگەن
ئەوەی کورد بێ، نەوەی نوێ بێ
دەبێ تێشووی،
ڕێی یەکیەتیی کوردی پێ بێ!

✍️ #عەبدوڵڵا_پەشێو


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👏2🕊1
"کەڕەنای جەنگ"

گوێتان لێمە،
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم،
جەنگێکی پیرۆز و نەمر.

گوێتان لێمە؟
من مژدەی جەنگێکم پێیە،
لە هەموو جەنگێ گەورەتر!

گوێتان لێمە؟
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم.
بێ ئەو جەنگە پەست و سووکین.
بێ ئەو جەنگە،
هەڵۆی چیا نین: نێرەمووکین.
بێ ئەو جەنگە،
ئەگەر مێژوو زەڕەبینیش لە چاو بکا
نامانبینێ، هێند بچووکین!


گوێتان لێمە؟
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم.
جەنگێکی وا کە بۆنی ئاهەنگی لێ بێ
من نەفرەت لە جەنگێک دەکەم،
بۆ ئەوە بێ،
دنیا وەک پێش جەنگی لێ بێ!

✍️ #عەبدوڵڵا_پەشێو

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
Sabir_Kurdistani_-_La_Durawa_Xoshm_Wisti
<unknown>
لە دوورەوە ناوت بیستووم
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی
شەوەهای شەو؛
تەزووی شیرینیان پێ داوی...

نەتناسیوم؛
بڕوا بکە نەتناسیوم...
ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ
جیهانی من هەمووی خەمە
زەردەخەنەی یەکجار کەمە
تەلاری من کەلاوەیە
جێی پەرتووک و هۆنراوەیه
ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە
تەنیا بتێکی شکاوە...

دوور بە لە من
لە ژینی من
لە چاوانی بەدبینی من
دوور بە لە من، لە هەڵبەستم،
لەو چەپکانەی
بۆ شاچەپکێک دەیانبەستم...

#بۆ_کچێکی_کاڵ
هۆنراوە: #عەبدوڵڵا_پەشێو

دەنگ: #سابیر_کوردستانی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
1
خۆشەویستم !
کە رۆژێک هات
وەڵامی خۆمان دایەوە
خوێنی تووڕەی ئاگرینمان
لە دەمارا جوڵایەوە
ئەو ڕۆژە خۆت مەشارەوە
تاکوو پێکڕا
یەک دەنگ ، یەک ڕا
لەناو شریخەی تفەنگا
لەژێر چەتری شەوەزەنگا
کوردستانی ملیۆنەها لەناحەزان
بکەین بە کێڵگەی کارەبا
بە گۆرستانێکی هەرزان
لەپاڵ تاوێرە بەردێکا سەنگەر بگرین
یا دێینەوە دەست لە گەردن
یا دەست لەسەر تفەنگ دەمرین

#عەبدوڵڵا_پەشێو


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
3👍1
کیژۆڵەی دڵگیر، ئەی لەخۆبایی
بۆچی ئەمکوژیت، به ناڕەوایی؟

بۆچی دڵڕەقی، بەرامبەر به من؟
که بتپەرەستم، هەتاکوو مردن

دەزانم بۆچی دڵ پڕ له قینی
له چەقی ڕێگا، چاوت نامبینی

چونکه دڵپاک و وەفادارم بۆت
شەوانی تاریک، له ئازارم بۆت

چونکه لاوێکم، ڕاستم، فێڵباز نیم
چونکه چاوباز نیم، به فیز و ناز نیم!

#عەبدوڵڵا پەشێو


‌‌‎‌‌‌‎‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
پشت لە نەوا و ڕوو لە کڕێوە.pdf
3.7 MB
پشت لە نەوا و ڕوو لە کڕێوە
📚نووسەر: #عەبدوڵڵا_پەشێو

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
2
#عەبدوڵڵا_پەشێو 

کێ بێ لە من ماندووتر بێ؟!
من خۆشەویستێکم هەبوو،
وەکوو دڵۆپە فرمێسکێک
لە گلێنەی چاوەکانما قەتیس مابوو.
لە ڕۆژێکی بەهاری ساڵی حەفتادا
لە چاوەکانم جیا بۆوە.

لەو ڕۆژەوە تاکوو ئەمڕۆ
من دێوانەی
ئەو دڵۆپە فرمێسکە بێ سەروشوێنەم.
هەرچەند دەکەم، جارێکی دی،
بۆم ناکرێ بیگێڕمەوە ناو گلێنەم.

کێ بێ لە من ماندووتر بێ؟
من خۆشەویستێکم هەبوو،
وەکوو هەناسەیەکی پاک
لە سینگمدا
هێلانەی خۆی چێکردبوو.
لە ڕۆژێكی بەهاری ساڵی حەفتادا،
وەک باڵندە
تۆرا و سییەکانمی بەجێهێشت...

لەو ڕۆژەوە تاکوو ئەمڕۆ
هەرچەند دەکەم، ئاخ، ناتوانم
ئەو هەناسە ئاوارەیە
بدۆزمەوە...
کۆی کەمەوە...
بیگێڕمەوە ناو سییەکانم!


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔1
هەرکات مێژوو دەخوێنمەوە
بە هەر دوو دەست چاوم دەگرم
دەڵێم نەکا لە شەرمانا
لەبەر دەمی دێڕێک بمرم
پەڕەی مێژووی کورد هەر وایە
تا سەیری کەی شەرمی تیایە
یان زێدی خۆی فرۆشتووە
یان کورد خودی خۆی کوشتووە!

#عەبدوڵڵا_پەشێو

🍁🍁



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔41