ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بە عەرەبێکیان گوت: تۆ پیر بووی و تەمەنت بەفیڕۆ چووە، تۆبە بکە و بڕۆ بۆ حەج.

گوتی: خەرجیی سەفەری حەجم نییە.
گوتیان: خانووەکەت بفرۆشە و خەرجی کە.
گوتی: ئەگەر گەڕامەوە لە کوێ دانیشم؟ ئەگەریش نەگەڕامەوە ناچارم لە نزیکیی کەعبە دانیشم، دەی خوا نافەرمێ ئەی گێل و گەوج بۆچی خانووەکەی خۆتت فرۆشتووە و لە ماڵەکەی من دانیشتووی؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📙"رسالەی دلگشا"
#عوبەید_زاکانی
و. #زاهێد_بابامیری

ناردنی بەڕێز عەلی قادری


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#چیرۆک

ڕێوییەک گازی لە عەرەبێک گرت. جادووگەریان هێنا.
پرسی: چ گیانەوەرێ گازی لێگرتووی؟
کوتی: سەگێک، پێی شەرم بوو لە ڕووی هەڵنەهات بڵێ ڕێوی.
کە جادووگەر دەستی بە سێحر کرد کوتی شتێکیش لە سێحر و جادووی ڕێوی گەستەی پێوە زیاد کە!

#عوبەید ـــ زاکانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۴ی جۆزەردانی۲۷۲۳ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
#چیرۆک

کەسێ بۆ چارەسەری ئازار و دەردی ڕۆیشتە لای دوکتور.
دوکتور پرسی: کوێت دێشێ؟
وەڵامی داوە: مووی ڕیشم !
دوکتور پرسی: چت خواردووە؟
نەخۆش کوتی: نان و سەهۆڵ!!
دوکتور کوتی: بڕۆ بمرە کە نە دەردت لە دەردی بەشەر دەچێ نە خواردنت!

#عوبەید ــــ زاکانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۷ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍2