ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
بە هاڵاوی دەمی دەستەکانی گەرم دەکردەوە
دەستم کرد بە وێنەگرتن،کوتی:دەستەکانی
من چی‌وا نەماوە بیبەستن و ببنە یەک پارچە سەهۆڵ تۆش خەریکی وێنەم لێ هەڵدەگری؟؟؟!!!
لە جێی وێنە گرتن وەرە پێشێ و یارمەتیم بدە کوتم:بە چاوان،لێی چوومە پێش کە
یارمەتی بدەم،
بزەیەکی هاتێ و کوتی:گاڵتەم لە گەڵ کردی، ئەوە ئەوڕۆش تۆ یارمەتیت دام،سبەی و
دووی کێ یارمەتیم‌ دەدا؟؟؟!!!
وێنەم لێ هەڵگرە و بڵاوی کەوە،گاهەیە یەکێ بە هاواری چارەڕەشی ئێمە بگا...!!!

سروش شعبانلو
#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە
.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍3
ڕۆژێ لە ناو گۆڕستانێک دەگەڕام !

لە سەر گۆڕی بێ‌ماڵێک نووسیبوویان:بە شوکری خودا ئاخری بووم بە خاوەن ماڵی
خۆم...

لە سەر گۆڕی هەژارێ نووسیبوویان: بە پێخاوسی هاتمە سەر دنیا، بە پێخاوسی
ژیام و بە پێخاوسیش گەڕامەوە بۆ ئەو
دنیا...

لە سەر گۆڕی ساماندارێک خوێندمەوە نووسرابوو:هەموو کەسم بە پووڵ ڕازی
کرد، بەڵام فریشتە مەرگم هیچکات بۆ
ڕازی نەکرا...!!!

لە سەر قەبری دڵشکاوێک نووسرابوو:
قیامەتێک هەیە، لەوێ تۆڵەت لێ دەکەمەوە.

لە سەر گۆڕی تازە لاوێک خوێندمەوە کە نووسرابوو: یەکتر ناڕاحەت مەکەن و دڵی یەکتر مەشکێنن سوێند بە،خودا پەشیمان دەبنەۆە.

لە سەر گۆڕی منداڵێ نووسیبوویان: شاد و خۆشحاڵم کە گەورە نەبووم تاکوو ببم بە
دڕندە و دێوەزمەیەک...!!!

لە کێلی دایکێک نووسرابوو:بە خاتری خودا وریای منداڵەکانم بن...

لە سەر قەبری شێتێک نووسیبوویان: بە ژیری لە دایک بووم و بە ژیری ژیام بەڵام لە داخی کردەوەکانتان،خۆم لە شێتی دابوو...

لە کێلی دوکتوورێ ئاوام خوێندەوە:هەموو
شتێک ڕێگەی دەرمان و چارەی هەیە جگە
مردن!!!

وە بەڵام بڵێی لە سەر قەبری ئێمە چ بنووسن
؟؟؟!!!!


#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍3🕊1
شێعر
قازانجی چییە
ئەگەر نەتوانێ
خەواڵووێک
لە خەو
ڕاپەڕێنێ؟
یا تەختی
زاڵم و زۆرداران
وەرگەڕێنێ؟

قازانجی کۆا
ئەو شێعرە
گەر نەتوانێ
لە کاتی پێویست‌دا
گڕکانێ
دابگیرسێنێ؟
یا تاج
لە سەری شاهانی
زاڵم
لەو دنیایە
بڕفنێ؟

شێعر
ئەگەر نەبێتە ئاوردووی
سۆبە
بۆ پێرێ‌ژنێکی بێ کەس
یا لێفە
بە سەر هەتیوێ دانەدا
هەر چۆن ئەوە شێعرە
مانای دەمێنێ؟؟؟!!!

#نزار_قبانی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازاده


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
2👍1🕊1
ڕوێ و دلێ قەبرستانێویەنە گێڵای‌گێڵێنێ!

سەروو قەبرەو بێ یانێویەنە نویسیابێ:  شوکروو خودٚای ئاخرش بیانێ ساحێبوو یانەو وێم...

سەروو قەبرەو هەژارێویەوە نویسیابێ:  پاوروا ئامانێ ڕوۆ دنیای، پاوروا ژیوانێ و بە پاوروایی گێڵانێوە پەی ئەو دنیای...

سەروو قەبرەو دەوڵەتمەندێویەوە وانامەوە نویسیابێ: بە زەڕ گرد کەسم  ڕازی کەرد، فریشتەو مەرگی نەبۆ کە حیچ وەخت پەیم ڕازی نەکریا...

سەروو قەبرەو کەسێویەوە کە دڵش مەڕیا بێ، نویسیابێ: قیامەتێ و هەن، چاگە تۆڵەو وێم کەروەوە.

سەروو قەبرەو جوانێویەوە وانتمەوە کە نویسیابێ: هەنترینی ناڕەحەت مەکەردێ و دڵوو هەنترینی مەماڕدێ، قەسەم بە خودٚا پەشیمانێ بیدێوە.

سەروو قەبرەو زاڕۆڵێویەوە نویستەبێشا: شاد و وەشحاڵەنا کە گەورە نەبیانێ تا بوو بە دڕندەو دێوەزمێو...!!!

سەروو قەبرەو شێتێ و یەوە نویستەبێشا: بە ژیری جە ئەدٚای بیانێ و بە ژیری ژیوانێ بەڵام، جە داخیێ کردەوەکاتانە، وێم دابێ شێتیەرە...

سەروو کێلۆ دکتۆرێویەوە پاسەمە وانتەوە: گرد چێوێو ڕاو دەرمانی و چارەیش هەنە بێجگە مەردٚەی!!!

داخۆم ، سەروو قەبرەو ئێمەوە چێش بنویسا؟؟؟ٚ !!!!



وەرگێڕان بە هەورامی خاتوونی بەڕێز ڕەعنا ؟ەریوان

🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀


ڕۆژێ لە ناو گۆڕستانێک دەگەڕام !

لە سەر گۆڕی بێ‌ماڵێک نووسیبوویان:بە شوکری خودا ئاخری بووم بە خاوەن ماڵی
خۆم...

لە سەر گۆڕی هەژارێ نووسیبوویان: بە پێخاوسی هاتمە سەر دنیا، بە پێخاوسی
ژیام و بە پێخاوسیش گەڕامەوە بۆ ئەو
دنیا...

لە سەر گۆڕی ساماندارێک خوێندمەوە نووسرابوو:هەموو کەسم بە پووڵ ڕازی
کرد، بەڵام فریشتە مەرگم هیچکات بۆ
ڕازی نەکرا...!!!

لە سەر قەبری دڵشکاوێک نووسرابوو:
قیامەتێک هەیە، لەوێ تۆڵەت لێ دەکەمەوە.

لە سەر گۆڕی تازە لاوێک خوێندمەوە کە نووسرابوو: یەکتر ناڕاحەت مەکەن و دڵی یەکتر مەشکێنن سوێند بە،خودا پەشیمان دەبنەۆە.

لە سەر گۆڕی منداڵێ نووسیبوویان: شاد و خۆشحاڵم کە گەورە نەبووم تاکوو ببم بە
دڕندە و دێوەزمەیەک...!!!

لە کێلی دایکێک نووسرابوو:بە خاتری خودا وریای منداڵەکانم بن...

لە سەر قەبری شێتێک نووسیبوویان: بە ژیری لە دایک بووم و بە ژیری ژیام بەڵام لە داخی کردەوەکانتان،خۆم لە شێتی دابوو...

لە کێلی دوکتوورێ ئاوام خوێندەوە:هەموو
شتێک ڕێگەی دەرمان و چارەی هەیە جگە
مردن!!!

وە بەڵام بڵێی لە سەر قەبری ئێمە چ بنووسن
؟؟؟!!!!


#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
4
لە قوتابخانەیەک مامۆستا بۆ زەنگی ئینشا
لە قوتابیەکانی ویست ئاواتەکانیان بنووسن
پاشان نووسراوەکانی کۆکردەوە و بردێوە
ماڵێ کە چاویان لێ کا.
یەکێ لە نووسراوەکان مامۆستای زۆر پەرۆش
کرد،لە کاتی خوێندنەوە دابوو کە مێردەکەی
هاتەژوورێ و دیتی ئەسرین بە چاوەکانی خێزانی دا دێتە خوارێ،لێی پرسی:چ بۆ
بۆچی وا ناڕەحەتی؟؟!!
خێزانی لە وەڵامدا کوتی:ئەو ئینشایە بخوێنەوە،یەکێ لە قوتابیەکانم نووسیویەتی
داوام لێ کردن ئاواتەکانیان بنووسن و
ئەویش ئاوای نووسیوە،کابرا کاغەزی لێ وەرگرت و خوێندێوە،ناوەرۆکی ئینشاکە
ئاوا بوو:
خودایا دەمهەوێ ئاواتێکم بێ،کە وەکوو هەموو کات نەبێ،دەمهەوێ بمکەی بە تەلەویزیون و جێی تەلەوزیونی ماڵەکەمان بگرمەوە و دەمهەوێ جێی تایبەتی خۆم بێ
بنە ماڵەمان لە دەورم کۆبنەوە و کاتێ قسە
دەکەم،باوەڕم پێ‌بکەن و جێی سرنج بم و
بێ ئەوەی پرسیارێکم لێ بکەن،یا قسەکەم
ببڕن لێم گەڕێن قسەکانم بکەم.
وە هەر چۆنی کە تەلەویزیون خراپ دەبێ
و پێی ڕادەگەن و چاکی دەکەنەوە پێم
ڕابگەن و سرنجم دەنێ،بە دڵ دەمهەوێ
کاتێ باوکم لە سەر کار دەگەڕێتەوە،
تەنانەتی کاتێ گەر ماندوویە،هێندێکم
لە گەڵ بێ وە دایکم کاتێ غەمگین و
ناڕاحەتە،بە جێی کەمتەر خەمی بێتە
لای من.
پێم خۆشە براکانم بۆ لە گەڵ بوونم
،کێ بەر کێیان بێ و پێکەوە شەڕ بکەن.
پێم خۆشە بنە ماڵەمان جار نا جارێ
هەموو شت وەلا نێن و تەنیا کاتیان لە
گەڵ من تێپەڕ کەن.
کۆتا قسەم ئەوەیە کە بمکەی بە
تەلەویزیونێک تاکوو بتوانم ئەوان شاد
و سەرقاڵ کەم،خودایا پێم وانیە شتێکی
زۆرم لێت ویستبێ،تەنیا پێم خۆشە وەک
تەلەویزیونێک گرینگیم پێ بدەن و بژیم...
ئینشا تەواو بوو. کابرا چاوێکی لە خێزانی
کرد و کوتی:سەیرە ئەو دایک و بابە چەند
دڵ‌ڕەق و ترسناکن؟؟
ژنە سەری بەرز کردەوە و کوتی: بەڵێ بەڵام
دەزانی ئەو ئینشایە کچەکەی خۆمان کە وا نووسیویەتی؟؟؟!!!

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆا کێ دەڵێ:
کە گرانی هاتۆتە ناومان
دەور دەوری ئەرزانییە
لێرە دڵ دزین ئەرزانە !
بە خۆاڕییە دڵ شکان!
دۆستایەتی بایەخی نەماوە!
دوژمنایەتی کردن زۆر ئاسان!!
ئای شەڕافەت چەندە ئەڕزانە!
لەش ڕووتی بێ بایەخترە لە گشت دەوران!
ڕاستی و دروستی باویان نەماوە
درۆ هەر یەکجار زۆر بۆ ئەرزان
نرخی ئەوین کەمترە لە دڵۆپێ ئاوی چۆمی!
بایەخی ئابڕوو هاتۆتە سەر لەتێک نان
ئەوەی لە هەمووان زیاتر داشکاوە
هەر بۆتە خۆڕایی نرخی ئینسان...


#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
ئێمە لێرە نیشتەجێین
لەو خاکە دا ماوین
کە بە دەستبەندی گڵ
کەلەبچە کراوین
ئێرە وەتەنی ئێمەیە
لە بەر بەیانی
تەمەنەوە
تاکوو ئێستا
لە کاتی منداڵی و
کاتی لاوی دا
لێرە بووین
لێرە کایەمان کرد
شێعرمان نووسیوە
ئەویندار بووین
ڕەگمان داکوتاوە
لە سەر جۆگەکانی
لە گەڵ مێژووی تێکەڵین
وەک گیای قەراغ دەریا
لە بۆن و بەرامەی
نانی تازەی
لە زەیتوونی
لە گەنمی وەکوو زێڕ جوانی
ڕەگمان لە ویژدانی دایە
لێرە ماوینەتەوە
لە بەهار و زستانی

#نزار_قبانی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە
🤍🕊🕊

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‎‌‌‎
‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەڕ بوەستێنن
پۆتینە پڕ زامەکانتان
لە لاق دەربێنن و
لە دەریایان هاوێن!
لێیان گەڕێن
با لە پشت دەلاقەی
چاوەدێری
لە جێی لوولەی تفەنگ
کۆترە
سپی باڵەکانی ئاشتی
هێلانە بکەن
باهەر لەوێ
جێژنی دایک بوونیان بگرن
مزگێنی ئاشتی و ئازادی
بە تەواوی دنیا بدەن

تفەنگەکان
بشکێنن
بیانکەن بە
ئاوردووی ناو سۆبەی زستان
ژووری سارد و سڕی
هەتیویەکیان
پێ گەرم دابێنن

باڕووتەکان
لەچاڵ هاوێن
مینەکان
لە پاناوەکان‌دا
بخنکێنن

گۆڕەپانی شەڕ
بە جێ‌بێڵن!
بیکەنەوە کێڵگە
بۆ برسییەکانی سەر زەوی
گەنمی
لێ بچێنن

لێیان گەڕێن
با منداڵە
ڕەش و ڕووتەکانی
دنیا
جارێکی تر
کایەی مەڕ و گورگێن
بژێننەوە و
شوانەکانیش
بە بێ ترسی
گورگانی دڕندە
ڕانە مەڕیان
بەرنە بانگێشتنی
دەشتی بژوێنی کوێستان و
ئاوی باران

ڕق و قین وەلانێن
لە سەر مەزرای دڵتان‌
تۆوی ئینسانێت بڕوێنن


‌#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

🌷🌷🌷🌷🌷

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍5
ئێمە لێرە نیشتەجێین
لەو خاکە دا ماوین
کە بە دەستبەندی گڵ
کەلەبچە کراوین
ئێرە وەتەنی ئێمەیە
لە بەر بەیانی
تەمەنەوە
تاکوو ئێستا
لە کاتی منداڵی و
کاتی لاوی دا
لێرە بووین
لێرە کایەمان کرد
شێعرمان نووسیوە
ئەویندار بووین
ڕەگمان داکوتاوە
لە سەر جۆگەکانی
لە گەڵ مێژووی تێکەڵین
وەک گیای قەراغ دەریا
لە بۆن و بەرامەی
نانی تازەی
لە زەیتوونی
لە گەنمی وەکوو زێڕ جوانی
ڕەگمان لە ویژدانی دایە
لێرە ماوینەتەوە
لە بەهار و زستانی

#نزار_قبانی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە
🤍🕊🕊

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‎‌‌‎
‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔1
🌷🌷🌷🌷🌷🌷

دەڵێن پادشایەک مەملەکەتێکی شێواوی بوو کە کەس خەتی کەسی نەدەخوێندەوە،لەوێ دزی و بەرتیل و خراپەکاری و داگیرکردنی ماڵ و سامانی خەڵک و بێ‌عەداڵەتی وە هەر چەشنە خراپە و زوڵمێکی کۆمەڵایەتی دەهاتە بەر چاو...
ڕۆژێ پادشا لە سەفەر دا ڕێی کەوتە داوێنی کێوێک کە بە سەر گۆلێک  دا زاڵ بوو،شوانێکی دی،کە مێگەلە مەڕێکی زۆری پێ بوو،بە فیتەیەک هەموو مەڕەکان بە توندی دەچوونە سەر کێوی و بە فیتویەکیش بە خێرایی دەگەڕانەوە داوێن کێو و سەر گۆلەکە وهیچ مەڕێکیش سەر بزێوی نەدەکرد...
لای سەیر بوو،شوانەکەی بانگ کرد و هۆی دەسەڵاتداری ئەوی بە سەر ڕانە مەڕەکە دا
پرسی...
شوانە کوتی: سێ هۆی سەرەکی هەیە
یەکەم شارەزایی لە کارەکەمدا
دووهەم بارهێنانی ڕاستی مەڕەکان
سێهەم سزا دانیان لە کاتی خۆی دا...
پادشا کە قسەکانی بە دڵ بوو کوتی:تکات
لێ دەکەم وەرە کۆشکی من و لە کار و باری مەملەکەت و وڵات‌داری دا یاڕمەتی دەرم بە...
شوان کوتی:بەو مەرجە دێم کە دەبێ دەسەڵاتی تەواوم دەیەی!!
پادشاکوتی:قەبووڵمە.
شوان وەکوو وەزیرێک چوو بۆ دەربار و لەوێ
جێگیر بوو، لە پێشدا کێشەکانی ڕیز کرد
یەکەم نۆبەی بۆ چاوەدێری کردن لە دزەکان دانا دزیەکیان گرت و هێنانە لای دەستووری
دا دەستی بپەڕێنن،جەلاد بە سرتە بە پادشای کوت:ئەو دزە لە تایفەی فڵانە وەزیرە!!!
شوان گوڕاندی کوتی: تۆ دەستوور بەڕێوە
بەرە وەزیر خۆی گەیاندێ تا نێونجی بکا، دیسان شوانە دەستووری بەڕێوەبردنی حوکم و لە سەرکار لابردنی وەزیر و گرتن و زیندانی کردنی دا.
ڕۆژی دووهەم قاتڵێکیان هێنا دەستووری دا
بیکوژنەوە۰
سەرۆک وەزیر هات کوتی:ئەوە برازای منە.
شوان کوتی:جەلاد کاری خۆت بکە،سەد قامچیش لە سەرۆک وەزیر دەن و دەبێ
لە سەر کاریش نەمێنێ،تاکوو وای لێهات بۆ ڕۆژی پێنجەم کار بەو جێگایە گەیشت،کە سفرەی هەموو کارەساتە ناڕەوا و کێشە کۆمەڵایەتییەکان کۆ کراوە و دز و خراپەکار
و داگیرکەران و گەورەدزان هەر هەموویان
لە ترسان لە قوژبنێ خزابوون،شوێنەواریان
لێ نەما و لە هیچ کوێ نەدەبینران،پادشا کە وای دیت کوتی:بە ڕاستی ئاغا تۆ شیاوی مەملەکەت داری و پادشایەتی و ئەگەر لە
حەق لانەدەین ئەوە منم کە دەبێ بڕۆم مەڕ ببمە شوان و مەڕ بلەوەڕێنم....
بەڵێ هێمنایەتی و ئاسوودەیی وڵاتێک لە
گرەوی بەڕێوەبردنی بێ جیاوازی دانانی یاسایه،نەک لە کاکە و برا خۆش بوون...

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍7
بۆم بنووسە
کە ژیان
فریشتەیەکی جوانە
بە دوو گۆارەی
ئاورینەوە
کە دایم دێ
لە هاوتەریبی بەیانی و
نیوەڕۆ دا

بۆم بنووسە
گریان و دڵتەنگی
چەندە باشە
دوعا خوێندن
بە خەبەر بوون و دانیشتن
نەقڵوو بەستەنی دان
بە منداڵە هەژارەکان
لێو بە سەر داری بەر
داهێنان و
دەست ڕاوشان
بۆ مسافیری ناو
ئوتووبووسەکان

بۆم بنووسە
گەر ژیان شەربەتێکی،
ئاناناسە
چێژی
هەنجیرە کێوی و
زەیتوونی خۆشکراوە

بۆم بنووسە
تۆفان و تەرزەی بەهاری
خراپ نین
هەر دەکرێ
شەوێک بێ ئاو و کراس
لە سەر بەرزترین
داری ئەو ناوە
ڕۆژ کەێوە

بنووسە
خۆشم دەوێی
تاکوو بەفرەچاڵەکانی
هیمالایا
درەنگتر بتوێنەوە

#دکتر_وسعت_اله_کاظمیان_دهکردی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

👏👏👏👏👏👏👏👏👏👏

برایم بنویس
زندگی
پری قشنگی ست
با دو گوشواره ی آتش
که همیشه می آید
از موازی صبح و ظهر
برایم بنویس
دلتنگی و گریه چقدر خوب است
دعا خواندن و بیدار نشستن
به بچه ها ی فقیر
آب نبات و بستنی دادن
به درخت های میوه
لب کشیدن
به مسافران اتوبوس
دست تکان دادن
برایم بنویس
زندگی، شربت آناناس ست
طعم زیتون پرورده و
انجیر کوهی
برایم بنویس
توفان و تگرگ بهاری
بد نیست
و می شود شبی را بی پیراهن و آب
روی بلند ترین درخت این حوالی، صبح کرد
بنویس
دوستت دارم
تا یخچال ها ی هیمالیا
دیر تر، آب شوند...

#دکتر_وسعت_اله_کاظمیان_دهکردی

👏👏👏👏👏👏👏👏👏👏

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
🟣 هەڵپەڕکێی جوانی خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان بە تایبەت ورمییە، پێکەنینی ژیار و شارستانێتی،وڵاتێک

🔻لە تەواوی داب و نەریت و ئاهەنگەکانی نەورۆز ئێوە شایەدی بێ‌ڕێزی کوڕدەکان بە
هیچ کەس یا هیچ نیژاد و نەتەوەیەکی تر نەبوون و نابن بۆچی:
🔻بیستووتانە کە دەڵێن: لە گۆزە دەدەڵێ هەر چی کە تێی دایە،لە بەر ئەوەیە کە کوردەکان،خاوەنی بێڕێزی و سووکایەتی کردن
نین

🔻بیستووتانە کە دەڵێن:"ماف وەردەگیرێ  و نادرێ "کوردەکان پێویستییان بەوە نەبۆ کە کەسێک بەزەیی پێیان دابێ و حەق یان شتێکیان پێ ببەخشێ،ئەوان ئەگەر
بە پێویستی بزانن مافی خۆیان بە دەستی
خۆیان دەستێنن.

🔻بیستووتانە کە دەڵێن: ڕەسەن لە ئەسپ دەکەوێ،بەڵام لە ڕەچەڵەک و ڕەسەنایەتی نا.؛
ڕەنگە بە ڕووخانی دەسەڵاتداریەتی ئەردشیری
ساسانی و هاتنی عەڕەبەکان لە ئەسپ کەوتبین  بەڵام ئاکار و چاند و مێژووی ئێمە
کوردەکان هەر وا، بەڵگەنامەیەکی باڵابەرز لە ئینسانێت و ڕەسەنایەتی نەتەوەی ئێمە بۆ و
هەر دەشبێ.

🔻بیستووتانە کە دەڵێن: دەنگی داگیرکەر لە  خاوەن ماڵ بەرزترە؟؟!!
هیچکات کوردەکان ترس و خۆفێکیان لە ڕوونکردنەوە نیە، چونکێ هیچ مێژوو و چاند و فەرهەنگێکیان بە ناوی خۆیان داگیر یا دروست نەکردۆ، بوونەکانمان سەروەت و سامان و ناسنامەی ئێمەن و جێی شانازیمانن...

بە پێنووسی
#پیمان_مکری؛ پارێزەری وەزارەتی داد و سەرنووسەری  کاناڵی هەواڵی ناڵەشکێنە

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍3
.


ویژدان
دەنگێکی کووژاەی،بێ هەست و خوستە کە
هیچکات نامرێ، لە تاریکی شەو
لەو ساتانەی کە هیچ کەس نابینێ
لە سەر خۆ
دەنگی دێ
ئەو کاتەی کە لە ناخی خۆت‌
لە بێ دەنگیەکی قووڵ دانیشتووی
هاواری ویژدان دەبیستی
کە ناو دڵی تاریکی
ڕێی ڕووناک بەرەو ڕاستی
و ڕاستەقینە دەدۆزێتەوە
ئەو جگە لە ڕاستی شتێکی‌تری
لە ئێمە ناوێ
ڕوانینێکی ڕاستی بە خۆت
و بڕیارێک بەپێی تێگەیشتنی
تەواو کە لە دڵی هەموو
ئینسانێک‌دا جێی هەیە
ویژدان
ئەودستە نادیارانەن کە دایم
لە شانت دەدەن و
وەبیرت دێننەوە
کە هەموو کات و هەر دەمێک
لە گەڵ خۆت ڕاست بی

۵ آوریل ڕۆژی جیهانی #ویژدان
وەرن ئەمڕۆ گوێ بەو دەنگە نەرمە بدەین
کە دایم لە ناخی دڵمان باوەڕی بە ڕاستی
و دروستییە...

#ڕوویا_زەینەڵی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

ـــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

وجدان،
صدای خاموشی است که هیچ‌گاه نمی‌میرد،
در دل شب،
در لحظه‌هایی که هیچ‌کس نمی‌بیند،
به آرامی درون‌مان می‌غرد.

هنگامی که در درون خود نشسته‌ای،
در سکوتی عمیق،
فریاد وجدان را می‌شنوی
که از میان تاریکی
راهی روشن به سوی حقیقت می‌سازد.

او از ما چیزی نمی‌خواهد جز یک لحظه حقیقت،
یک نگاه صادقانه به خود،
و تصمیمی بر اساس درک عمیق
که در دل هر انسان جا دارد.

وجدان،
دست‌های نادیده‌ای است که به شانه‌ات می‌زنند،
و تو را به یاد می‌آورند
که همیشه
در هر گام،
با خود صادق باشی...

#رویا_زینلی💙

@Royahaye_Abi
۵ آوریل روز جهانی #وجدان
بیایید امروز به این صدای نرم گوش دهیم، که همیشه در دل‌مان به راستی و درستی باور دارد.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر تۆ نەتوانی پێبکەنی و سەما بکەی و
گۆرانی بڵێی،ژیانت هەر وەکوو بیابانێکی
قاقڕی ویشک و بێ‌ئاوە.
ژیان دەبێ وەک باغێکی لێ بێ کە لەو دا
گوڵان دەپشکوێن و مەلان دەخوێنن و دارکان
دەکەونە سەما،
وە شوێنێ کە هەتاو کاتێ لە خەو هەڵدەستێ بەشادی بەڕووی ژیان پێدەکەنێ.

ئەوە یەکێ لە گەورەترین بێ‌‌ئەقڵی و گەمژەیی
بەشەرە،کە لە دنیا دا هیچ زانکۆێک هوونەری
ژیان کردن و ئەوینداری و شاد بوون و چاوەدێری لە خەڵکی فێری خوێندکارەکانی ناکا، تەواوی ئەو شتانەی لە زانکۆ دەخوێندرێن
ناتوانن ساتێ هەستی خۆش زەوقی و قسە خۆشیت دەنێ، جگە ئەوین هیچ دوعا و پاڕانەوەیەک نیە...

#اوشو

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
هیچ غەڵەتێک ناتۆانی بکەی..

سەرەتای خوێندن: ﺗۆ ئیتر هاتووی بۆ قوتابخانه! ناتۆانی هەر غەڵەتێکی بتهەوێ بیکەی!!!


پۆلی یەکەمی ناوەندی:ئیتر تۆ لە قوتابخانەی سەرەتایی نی،تاکوو هەر
غەڵەتێکی بتهەوێ بیکەی!!!!

ساڵی یەکەمی دوا ناوەندی:ئێرە ئیتر قوتابخانەی ناوەندی نیە،کە هەر خەتا و
غەڵەتێکی دڵت بیهەوێ بیکەی!!!

یەکەم ساڵی زانکۆ: ﺗۆ ئیتر منداڵی
قوتابخانە نی،هەر غەڵەت و هەڵەیەکی
پێت خۆش بێ و دڵت بیهەوێ بیکەی!!!!

لە سەربازی: ئێرە ماڵی بابت نیە هەر غەڵەتێکی پێت خۆش بێ بیکەی!!!

کاتی ڕەبەنی: ﺗۆ تازە منداڵ نی،کە هەر غەڵەتێکی پێت خۆش بێ بیکەی!!!!

کاتی ژن و منداڵداری: ﺗۆ ئیتر سەڵەت و ڕەبەن و بەڕەڵا نی تاکوو هەر غەڵەتێکی
پێت خۆش بێ بیکەی!!!

کاتی پیری: ﺗۆ تازە پێت لە سەر لێوی
قەبرە ﻮ ئیتر ناتوانی هەر غەڵەتێکی پێت
خۆش بێ بیکەی!!!

لەو دنیا: ئێرە ئەو دنیا نیە،تا هەر هەڵە و
غەڵەتێکی بتهەوێ بیکەی
وە بەو چەشنە بوو،کە هیچکاتێ نەمانتۆانی
هیچ غەڵەتێک بکەین،تەنانەت لە مردنیش دا
هیچ غەڵەتێکمان پێ نەکرا
….!!!


#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊3
ئازادی
ئەی ئاواتی ون بووی ژینم
گوڵ بدە
تاکوو بولبولی تۆ
لە باغی دەرکە‌شکاو
هەناسەیەکی دێ
ئاخر
گەر تۆ نەبی لێرە
ترسی
خوو گرتنی بە قەفەس هەیە
ببیستە!
تۆ داد و هاوار و
ناڵەی بەر بەیانی
ببیستە
دەنگی زڕەی زەنجیری لاقەکانی
ئێستا وەرە
بگە بە فریای ئازادی
بۆ هاتنت
درەنگ مەکە
ئەو جار ئەگەر هاتی
تۆ ئەی ساتی
پیرۆزی ئازادی
من کۆ دەکەمەوە
بە گشت هێز و توانا و
گوڕ و تینم
بە هەرچی گڕ و بڵێسەی
کە لە گیانم دایە
ئاورێک هەڵدەکەم کە وەکوو
مەشغەڵێ ببێتە
شەو چرا
بۆ ڕووناکی
شەوانی تاریکی ژینم ...

#سیاوش_کسرایی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊3
دەبێ دەستی ئەو دزانە ببڕی!

کوتی: لە هەواڵەکان هاتبوو کە چوار کیف
چەک پووڵ،700 سکّە ۆ هێندێ دراوی
دەرەوە سەرجەم بە بایەخی40 میلیارد
تمەن لە ماڵی شارەدار و سەرۆکی پێشووی
شوڕای شاری لەواسانی تاران دۆزراوەتەوە!

کوتم: زۆر جێگەی داخ و سەیرە!!!
کوتی:جێگەی داخ کە هەیە،بەڵام
سەیرەکەی لە کوێ دایە؟؟!!!
کوتم:ئەز قەزا ئەو بابەتە گەندەڵێ لە دادگادا
لە کاتی پێ‌ڕاگەیشتنن و خەریکی دادگایی کردنی هۆکار و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕووداوەن.
دەستی ئەو دزانە دبێ ببڕدرێ!
کوتی: من لە تۆم هۆی سەیر بوونم پرسی
نەک بڕیار و دادوەری کردن!!!
دەڵێن مەلای مەزبوورە چوو بۆ لای حاکمی
شار و کوتی:قوربان من بە خەیاڵم بچمە
دیدەنی و زیارەتی ماڵی خودا.
حاکم کوتی: بە هیوای خودا مەبارەکە!
مەلا کوتی: بەڵام کێشە لەوە دایە کە
پووڵم نیە.
حاکم کوتی:ئەگەر پووڵت نەبێ بە پێی
شەرع و یاسای ئیسلام، حەجت لە سەر
واجب نیە.
مەلا کوتی: من داوای پووڵم لە تۆ کرد
نەک بڕیار وفتوا دان.

#مطهر

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1👍1
تۆ ئازارت دام
کە بۆ خۆم
لە شارەکەت بڕۆم،
خەیاڵت ڕاحەت!
من وا
ڕۆیشتم لە شاری دڵت
تاکوو ببمە
بیرەوەری
دووری
شەوەکانت
تۆ پێم‌پێدەکەنی!
وە بە خۆت دەڵێی:
دیسان دێتەوە
بە ئەوینم‌
دەسووتێتەوە
بەڵام
دڵنیا بە
ناگەڕێمەوە نا!
دەڕۆم دەڕۆم
بۆ ئەو شوێنەی
دڵ بۆ دڵ بسووتێ
ئەوین جوان بێ و
ڕێزی لێ بگیرێ...


سهراب سپهری


#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌2
پێم کوت؛
کە شیرین‌ترین گۆرانی
چیە؟
چاوە غەمبارەکانی
بە سەر سوڕمانەوە
بڕێ چاوم
دڵۆپ دڵۆپ
ئەسرین
بە مژۆڵی دا هاتنە خوار
پرچی
درێژی کەوتنە لەرزین
لە ژێر لێوی
وتی:بەغەمباری
زڕە و ناڵەی
زەنجیری سەر دەستی منە ...
لە ناو فرمێسک وگرین؛
پرسیم لێی
ئەی کامەیە
خۆشترین، پێکەنین
بڵێسەیەک
لە چاوەکانی پشکوت
بەگەرمی خوێن
سوور بوون کوڵمەکانی
کوتی هەر ئەو پێکەنینەی
کە ئەوینی سەربەرز
کاتی مردن
دەیخاتە سەر لێوی پیاوان
خێرا
هەستام لە جێم
ماچم کرد ناو دەمی و
هەر دوو چاوان


#هوشنگ_ابتهاج
#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
پاش شەڕ
بە دار دەستەکەم
هەنجیرە تازەکانت
بۆ دەتەکێنم
لە گەڵ تۆ دەمێنم
لە گەڵ تۆ دەخوێنم
وە تۆ
لە داهێزراوترین
کاتی بەر هەتاوا
ماچ دەکەم
ئەگەر هەورەکان لێ‌گەڕێن...

محمد ابراهیم جعفری

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

ـــ❤️🌸🌷🌹🌸
بعد از جنگ
با چوبدستم
انجیرهای تازە را
برای تو خواهم چید
با تو خواهم ماند
با تو خواهم خواند
و تورا در بهت آفتابی‌ات خواهم بوسید
اگر ابرها بگذارند...

#محمد‌ابراهیم_جعفری


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1