🦅 پیرە هەڵۆ 🦅
پاییزە، دار و دەوەن بێ بەرگە
دڵ پەشۆكاوی خەیاڵی مەرگە
هەر گەڵایێ كە لە دارێ دەوەرێ
نووسراوێكە بە ناخۆش خەوەرێ
تاو هەناوی نیە وا مات و پەشێو
لەشی زاماری دەكێشێتە نشێو
ڕۆژپەڕە، ساردە كزەی بای زریان
كاتە بۆ ژینی لە دەس چوو، گریان
دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ
ژینی خۆی هاتەوە بیر پیرەهەڵۆ!
بە قسە خۆشە مەترسی مردن
تاڵە ئەو هەستی بە مردن كردن
كاتی كۆچ كردنە، وەختی سەفەرە
داخەكەم، سەختی نەمانم لە بەرە
هەر بینا هات ئەجەل و من مردم
با لە شیوێ پەڕ و باڵی بردم
ـ🦅
تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ؟
بۆ لەشی ساردەوەبوو تینێ بێ؟
تۆ بڵێی ئەو خەوە هەستانی بێ؟
یا نە، ئەو قافڵە وەستانی بێ؟
مەرگە دێ و دوا بە هەموو شت دێنێ
هەموو ئاواتێ لە دڵ دەستێنێ
پاشەرۆكێكی بكەم لەو باخە
تاكوو باڵ و پەڕی من پەرداخە
هەر بڕۆم نابەڵەد و بێ سەر و شوێن
دیار نیە خێڵی هەڵۆیان لە كوێن
شارەزای ڕێگەی مردن كێیە؟
چیە ئەو مەنزڵە، كوێنەی جێیە؟
نابمە ڕێبواری كەلی هات و نەهات
چارەكەم بەشكوو ئەوا هات و نەهات
خۆی بە خۆی گوت كە دەچم بۆ لای قەل
كەیخودای پیر و بەبیری گەلی مەل
ـ🦅
هەڵفڕی ڕاوكەری زاڵی كەژ و كێو
لە چیای بەرزەوە ڕووی كردە نشێو
كەوتە ئەو دەشتە لە ترسا تەق و ڕەو
دەرپەڕی كوڕكوڕ و كڕ مایەوە كەو
هاتە لای قەل بە كزی و بێ وازی
قەل گوتی: مامە هەڵۆ، ناسازی؟
گوتی قاڵاوە ڕەشەی پسپۆڕم
پیرم و پێیێ لە لێوی گۆڕم
باخی ژینم بە خەزان ژاكاوە
كاتی مەرگە و ئەجەلیش ناكاوە
پێم بڵێ، چۆنە كە تۆ هەر لاوی؟
زۆر بە ساڵ پیری بەڵام چا ماوی!
هێزی ئەژنۆم نیە، باڵ بێ هێزە
هەموو گیاندارێ ژیانپارێزە
ـ🦅
قەل گوتی: باشە كە گوێ ڕادێری
پەندی من پاكی بە دڵ بسپێری
ئەو دەمەی بابی بەهەشتی من مرد
دوور لە تۆ، دەرد و بەڵای ئێوەی برد
پێی گوتم ڕۆڵە، هەوای ڕاز و نزار
هەیەتی دەرد و نەخۆشی بە هەزار
دیق و زەردوویی و ئاهۆ و وەرهەم
بە گژەی بای بەقەوەت دێن بەرهەم
گۆشتی كەو چەندە كە تامدارە بە ناو
هەنگ و هاڵاوێ دەهەنوێتە هەناو
تا وزەی بیر و خەیاڵ سەر دەكەوی
كە لە گۆڕ كەوتی وەها وەر دەكەوی
پەین و پاڵێ كە لە پاڵی دێیە
مەنزڵی نۆكەری خۆتی لێیە
كەرە تۆپیو و كەلاكی گوێلـک
هەڵمی دڵ، ڕوونكەرەوەی سەر گوێلـک
پێكەوە چینە بكەین لەو پەینە
بۆی سنێر مەڵحەمی بیر و زەینە
ورد بەوە، چەندە بە مانا قووڵە!
مەسەلە و گوفتی قەلی ماقووڵە!
بیكە سەرمەشقی ژیان ئەو ئیشە
هەر لەسەر داری نەوی هەڵ نیشه
ـ🦅
هاتەوە بیری هەڵۆ ڕابردووی
پاكی بووژانەوە یادی مردووی
گوڵ كرا ڕایەخ و پایەندازم
چەندە ئاژوا لەشی كێو ئاوازم
چەندە ڕوانیمە زەوی لەو بانە
كێو و دەشت لەو سەرەوە چەن جوانە
چەن چكۆڵەن پەلەوەر لەو بەرزە
ئاخ كە چەن خوێڕیگرە ئەم عەرزە
چەندە ڕاوی كەو و كەوباڕم كرد
دوژمنی تاقمی شمقاڕم كرد
كۆڵكەزێڕینە وەكوو تاقی زەفەر
ئاسمان بۆ منی بەست كاتی سەفەر
حەوتەوانان بوو میداڵی شەڕی من
چەندە شۆراوە بە خوێن شاپەڕی من
ئێستە بۆ وا ڕەبەن و داماوم!؟
من هەڵۆ، چاو لە دەمی قاڵاوم!؟
سا كە ئەو كارە وەها ساكارە
مەرگە میوانی گەدا و خونكارە
هەوری ئاسمان بێ خەڵاتم باشە
یا لەشم خاشە بكێشن واشە!؟
ـ🦅
كوتی وا ژینی درێژ پێشكەشی خۆت
گۆشتی مندارەوەبوو هەر بەشی خۆت
ژینی كورت و بە هەڵۆیی مردن
نەک پەنا بۆ قەلی ڕووڕەش بردن
لای هەڵۆی بەرزەفڕی بەرزەمژی
چۆن بژی شەرتە، نەوەک چەندە بژی!
#سوارە_ئیلخانیزادە
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
پاییزە، دار و دەوەن بێ بەرگە
دڵ پەشۆكاوی خەیاڵی مەرگە
هەر گەڵایێ كە لە دارێ دەوەرێ
نووسراوێكە بە ناخۆش خەوەرێ
تاو هەناوی نیە وا مات و پەشێو
لەشی زاماری دەكێشێتە نشێو
ڕۆژپەڕە، ساردە كزەی بای زریان
كاتە بۆ ژینی لە دەس چوو، گریان
دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ
ژینی خۆی هاتەوە بیر پیرەهەڵۆ!
بە قسە خۆشە مەترسی مردن
تاڵە ئەو هەستی بە مردن كردن
كاتی كۆچ كردنە، وەختی سەفەرە
داخەكەم، سەختی نەمانم لە بەرە
هەر بینا هات ئەجەل و من مردم
با لە شیوێ پەڕ و باڵی بردم
ـ🦅
تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ؟
بۆ لەشی ساردەوەبوو تینێ بێ؟
تۆ بڵێی ئەو خەوە هەستانی بێ؟
یا نە، ئەو قافڵە وەستانی بێ؟
مەرگە دێ و دوا بە هەموو شت دێنێ
هەموو ئاواتێ لە دڵ دەستێنێ
پاشەرۆكێكی بكەم لەو باخە
تاكوو باڵ و پەڕی من پەرداخە
هەر بڕۆم نابەڵەد و بێ سەر و شوێن
دیار نیە خێڵی هەڵۆیان لە كوێن
شارەزای ڕێگەی مردن كێیە؟
چیە ئەو مەنزڵە، كوێنەی جێیە؟
نابمە ڕێبواری كەلی هات و نەهات
چارەكەم بەشكوو ئەوا هات و نەهات
خۆی بە خۆی گوت كە دەچم بۆ لای قەل
كەیخودای پیر و بەبیری گەلی مەل
ـ🦅
هەڵفڕی ڕاوكەری زاڵی كەژ و كێو
لە چیای بەرزەوە ڕووی كردە نشێو
كەوتە ئەو دەشتە لە ترسا تەق و ڕەو
دەرپەڕی كوڕكوڕ و كڕ مایەوە كەو
هاتە لای قەل بە كزی و بێ وازی
قەل گوتی: مامە هەڵۆ، ناسازی؟
گوتی قاڵاوە ڕەشەی پسپۆڕم
پیرم و پێیێ لە لێوی گۆڕم
باخی ژینم بە خەزان ژاكاوە
كاتی مەرگە و ئەجەلیش ناكاوە
پێم بڵێ، چۆنە كە تۆ هەر لاوی؟
زۆر بە ساڵ پیری بەڵام چا ماوی!
هێزی ئەژنۆم نیە، باڵ بێ هێزە
هەموو گیاندارێ ژیانپارێزە
ـ🦅
قەل گوتی: باشە كە گوێ ڕادێری
پەندی من پاكی بە دڵ بسپێری
ئەو دەمەی بابی بەهەشتی من مرد
دوور لە تۆ، دەرد و بەڵای ئێوەی برد
پێی گوتم ڕۆڵە، هەوای ڕاز و نزار
هەیەتی دەرد و نەخۆشی بە هەزار
دیق و زەردوویی و ئاهۆ و وەرهەم
بە گژەی بای بەقەوەت دێن بەرهەم
گۆشتی كەو چەندە كە تامدارە بە ناو
هەنگ و هاڵاوێ دەهەنوێتە هەناو
تا وزەی بیر و خەیاڵ سەر دەكەوی
كە لە گۆڕ كەوتی وەها وەر دەكەوی
پەین و پاڵێ كە لە پاڵی دێیە
مەنزڵی نۆكەری خۆتی لێیە
كەرە تۆپیو و كەلاكی گوێلـک
هەڵمی دڵ، ڕوونكەرەوەی سەر گوێلـک
پێكەوە چینە بكەین لەو پەینە
بۆی سنێر مەڵحەمی بیر و زەینە
ورد بەوە، چەندە بە مانا قووڵە!
مەسەلە و گوفتی قەلی ماقووڵە!
بیكە سەرمەشقی ژیان ئەو ئیشە
هەر لەسەر داری نەوی هەڵ نیشه
ـ🦅
هاتەوە بیری هەڵۆ ڕابردووی
پاكی بووژانەوە یادی مردووی
گوڵ كرا ڕایەخ و پایەندازم
چەندە ئاژوا لەشی كێو ئاوازم
چەندە ڕوانیمە زەوی لەو بانە
كێو و دەشت لەو سەرەوە چەن جوانە
چەن چكۆڵەن پەلەوەر لەو بەرزە
ئاخ كە چەن خوێڕیگرە ئەم عەرزە
چەندە ڕاوی كەو و كەوباڕم كرد
دوژمنی تاقمی شمقاڕم كرد
كۆڵكەزێڕینە وەكوو تاقی زەفەر
ئاسمان بۆ منی بەست كاتی سەفەر
حەوتەوانان بوو میداڵی شەڕی من
چەندە شۆراوە بە خوێن شاپەڕی من
ئێستە بۆ وا ڕەبەن و داماوم!؟
من هەڵۆ، چاو لە دەمی قاڵاوم!؟
سا كە ئەو كارە وەها ساكارە
مەرگە میوانی گەدا و خونكارە
هەوری ئاسمان بێ خەڵاتم باشە
یا لەشم خاشە بكێشن واشە!؟
ـ🦅
كوتی وا ژینی درێژ پێشكەشی خۆت
گۆشتی مندارەوەبوو هەر بەشی خۆت
ژینی كورت و بە هەڵۆیی مردن
نەک پەنا بۆ قەلی ڕووڕەش بردن
لای هەڵۆی بەرزەفڕی بەرزەمژی
چۆن بژی شەرتە، نەوەک چەندە بژی!
#سوارە_ئیلخانیزادە
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
attach 📎
Audio
🆔@Radio_kurdish📻
📻 #ڕادیۆ_کوردستان
🎙دەنگێکی دەگمەن لە شاعیری جوانەمەرگ:
#سوارە_ئیلخانیزادە
کە بە دڵسۆزیەوە بۆ هاوڕێیەکەی باس لە ژیان و دونیا دەکات
کاناڵی ژیان جوانە،
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🎙دەنگێکی دەگمەن لە شاعیری جوانەمەرگ:
#سوارە_ئیلخانیزادە
کە بە دڵسۆزیەوە بۆ هاوڕێیەکەی باس لە ژیان و دونیا دەکات
کاناڵی ژیان جوانە،
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Audio
🆔t.me/Aso_Najjari🌹
ئاسۆ لەسەر خەوە بەردینە
شرۆڤەی شێعری خەوە بەردینەی مامۆستا #سوارە (بەشی دووهەم)
لە مامۆستا #ئاسۆ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شرۆڤەی شێعری خەوە بەردینەی مامۆستا #سوارە (بەشی دووهەم)
لە مامۆستا #ئاسۆ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاسۆ لەسەر خەوە بەردینە
شرۆڤەی شێعری خەوە بەردینەی مامۆستا #سوارە (بەشی سێهەم)
لە مامۆستا #ئاسۆ
کاناڵی ڕەسمی:
#موحەمەد_سەعید_نەجاڕی
#ئاسۆ
🆔 @Aso_Najjari
شرۆڤەی شێعری خەوە بەردینەی مامۆستا #سوارە (بەشی سێهەم)
لە مامۆستا #ئاسۆ
کاناڵی ڕەسمی:
#موحەمەد_سەعید_نەجاڕی
#ئاسۆ
🆔 @Aso_Najjari
#مورتەزا_موسەدیق
فارسێکی کوردیزان
ئەویش چ کوردیزانێک
لە ژیانمدا ھیچ کوردێکم نەدیوە کە بەمشێوەیە ڕەوان،جوان،پاراو و شارەزایانە و بە تایبەتی شیرین و لەبەردڵان بە زمانی کوردی قسە بکات!
ئێمەی کورد کاتێک قسە دەکەین، لە نێو قسەکانمان دا یان وشەی فارسی، تورکی یان عەڕەبی بەکار دەبەین، تەنانەت کەسە کوردی زانەکانیشمان واتا نووسەرو ھەر کەسە شارەزاکانی زمانی کوردیش ئەم کێشەیەیان ھەیە!
بەڵام مورتەزا ئەوەندە جوان قسە دەکات کە مرۆڤ ھەرگیز ھەست بەوە ناکات کە ئەم کوڕە فارس بێ!
ئەوەندە بەلامەوە سەرنجڕاکێشە کە دوو جارم چاو لێ کردووە.
لە ھەمووی گرینگتر چەندە شارەزایانە لەسەر شێعری #پیرە ھەڵۆی مامۆستا #ھەژار و مامۆستا #سوارە قسە دەکات و ھەروەھا چەندە بە چێژەوەو ھاوشێوەی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس شێعرەکانی دەڵێتەوەو لاسایی دەکاتەوە.
تۆش چاوی لێبکە دڵنیام ھەم شتی لێ فێر دەبی و ھەمیش چێژ لە ئاخاوتنەکەی دەبینی
دەسخۆشی لە بەڕێزانی کوردستان ٢٤ دەکەم.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
فارسێکی کوردیزان
ئەویش چ کوردیزانێک
لە ژیانمدا ھیچ کوردێکم نەدیوە کە بەمشێوەیە ڕەوان،جوان،پاراو و شارەزایانە و بە تایبەتی شیرین و لەبەردڵان بە زمانی کوردی قسە بکات!
ئێمەی کورد کاتێک قسە دەکەین، لە نێو قسەکانمان دا یان وشەی فارسی، تورکی یان عەڕەبی بەکار دەبەین، تەنانەت کەسە کوردی زانەکانیشمان واتا نووسەرو ھەر کەسە شارەزاکانی زمانی کوردیش ئەم کێشەیەیان ھەیە!
بەڵام مورتەزا ئەوەندە جوان قسە دەکات کە مرۆڤ ھەرگیز ھەست بەوە ناکات کە ئەم کوڕە فارس بێ!
ئەوەندە بەلامەوە سەرنجڕاکێشە کە دوو جارم چاو لێ کردووە.
لە ھەمووی گرینگتر چەندە شارەزایانە لەسەر شێعری #پیرە ھەڵۆی مامۆستا #ھەژار و مامۆستا #سوارە قسە دەکات و ھەروەھا چەندە بە چێژەوەو ھاوشێوەی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس شێعرەکانی دەڵێتەوەو لاسایی دەکاتەوە.
تۆش چاوی لێبکە دڵنیام ھەم شتی لێ فێر دەبی و ھەمیش چێژ لە ئاخاوتنەکەی دەبینی
دەسخۆشی لە بەڕێزانی کوردستان ٢٤ دەکەم.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Telegram
attach 📎
🌼بۆ کچە کوردێ🌼
دزەی نیگای ژێر تارای شەرم و ناز
سەرەنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ
ئەی پەریزادەی ئەوپەڕی جوانی
لەو ساوە کە تۆ
بازی نازی چاو
بۆ منی کڵۆڵ ئەنێریتە ڕاو؛
دڵ وەک دوو تەپڵەی سوارەی کوردی
جوانوی نەگیراو
مەیل ئەخاتە باڵ!
خەرمانەی بۆنی زولفت لەسەر شان
بۆی کێوی شەوبۆ، فەسڵی درەنگان
تێریته بیرم.
چاوە کاڵەکەت
هەسارەکەی ڕۆژ بۆ ڕێبواری شەو
یا خۆ قاسپەی کەو لە دەم بەیانا
بۆ هەوارنشین، هەوارگەی شاهۆ
تێریتە بیرم.
کە ڕووی وتارت ئەکەیتە لای من
سروەی بەیانی، ئازیز شنەشن
تێریتە بیرم.
🍁 #سوارە_ئیلخانیزادە 🍁
🔹دزە: پنهانی، یواشکی
🔹کڵۆڵ: بدبخت، سیە روز
🔹جوانو: کرە اسب
🔹خەرمانە: دایرە نورانی کە گاه گاه گرداگرد ماه ظاهر میشود.
🔹شەوبۆ: گل شب بو
🔹درەنگان: هنگام غروب
🔹چاو کاڵ: چشم آبی
🔹شاهۆ: نام کوهی
🔹وتار: گفتار
🔹شنەشن: صدای وزیدن نسیم
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دزەی نیگای ژێر تارای شەرم و ناز
سەرەنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ
ئەی پەریزادەی ئەوپەڕی جوانی
لەو ساوە کە تۆ
بازی نازی چاو
بۆ منی کڵۆڵ ئەنێریتە ڕاو؛
دڵ وەک دوو تەپڵەی سوارەی کوردی
جوانوی نەگیراو
مەیل ئەخاتە باڵ!
خەرمانەی بۆنی زولفت لەسەر شان
بۆی کێوی شەوبۆ، فەسڵی درەنگان
تێریته بیرم.
چاوە کاڵەکەت
هەسارەکەی ڕۆژ بۆ ڕێبواری شەو
یا خۆ قاسپەی کەو لە دەم بەیانا
بۆ هەوارنشین، هەوارگەی شاهۆ
تێریتە بیرم.
کە ڕووی وتارت ئەکەیتە لای من
سروەی بەیانی، ئازیز شنەشن
تێریتە بیرم.
🍁 #سوارە_ئیلخانیزادە 🍁
🔹دزە: پنهانی، یواشکی
🔹کڵۆڵ: بدبخت، سیە روز
🔹جوانو: کرە اسب
🔹خەرمانە: دایرە نورانی کە گاه گاه گرداگرد ماه ظاهر میشود.
🔹شەوبۆ: گل شب بو
🔹درەنگان: هنگام غروب
🔹چاو کاڵ: چشم آبی
🔹شاهۆ: نام کوهی
🔹وتار: گفتار
🔹شنەشن: صدای وزیدن نسیم
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Wtarek le Swara
????@Radio_kurdish????
🎙دەنگێکی دەگمەن لە شاعیری جوانەمەرگ:
#سوارە_ئیلخانیزادە
کە بە دڵسۆزیەوە بۆ هاوڕێیەکەی باس لە ژیان و دونیا دەکات.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#سوارە_ئیلخانیزادە
کە بە دڵسۆزیەوە بۆ هاوڕێیەکەی باس لە ژیان و دونیا دەکات.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
http://telegram.me/Mostafazadeh2
گیانەکەم
جاران کە ئەتگوت
پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسیی زەرد و سووری بەر ھەتاوە
ئێستە بۆ وا
شۆڕەبی برژانگی نەرمت دەوری داوە؟
بۆ چی گەرمای ڕوانینت نەماوە؟
#سوارە_ئیلخانیزادە
جاران کە ئەتگوت
پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسیی زەرد و سووری بەر ھەتاوە
ئێستە بۆ وا
شۆڕەبی برژانگی نەرمت دەوری داوە؟
بۆ چی گەرمای ڕوانینت نەماوە؟
#سوارە_ئیلخانیزادە
نهجمهدین غوڵامی
تۆ وەکوو سروەی بەیانان
سوارە › خەوە بەردینە › ٨. سروەی بەیانی
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری
***
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟
#سوارە_ئیلخانیزادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری
***
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟
#سوارە_ئیلخانیزادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
#سوارە_ایلخانیزادە
پاییزە دار و دەوەن بێ بەرگە
دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە
هەر گەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ
نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ
تاو هەناوی نییە وا مات و پەشێو
لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو
ڕۆژ پەڕە، ساردە کزەی بای زریان
کاتە بۆ ژینی لە دەس چوو، گریان
دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ
ژینی خۆی هاتەوە بیر پیرەهەڵۆ
بە قسە خۆشە مەترسیی مردن
تاڵە ئەو هەستی بە مردن کردن
کاتی کۆچ کردنە وەختی سەفەرە
داخەکەم سەختیی نەمانم لە بەرە
هەر بینا هات ئەجەل و من مردم
با لە شیوێ پەڕ و باڵی بردم
تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ؟
بۆ لەشی ساردەوە بوو تینێ بێ؟
تۆ بڵێی ئەو خەوە هەستانی بێ؟
یا نە ئەو قافڵە وەستانی بێ؟
مەرگە دێ و دوا بە هەموو شت دێنێ
هەموو ئاواتێ لە دڵ دەستێنێ
پاشەرۆکێکی بکەم لەم باخە
تاکوو باڵ و پەڕی من پەرداخە
هەر بڕۆم نابەڵەد و بێ سەر و شوێن
دیار نییە خێڵی هەڵۆیان لە کوێن
شارەزای ڕێگەیی مردن کێیە
چییە ئەو مەنزڵە کوێنەی جێیە
نابمە ڕێبواری کەلی هات و نەهات
چارە کەم بەشکوو ئەوا هات و نەهات
خۆی بەخۆی گوت کە دەچم بۆ لای قەل
کەیخودای پیر و بەبیری گەلی مەل
هەڵفڕی ڕاوکەری زاڵی کەژ و کێو
لە چیای بەرزەوە ڕووی کردە نشێو
کەوتە ئەو دەشتە لە ترسا تەق و ڕەو
دەرپەڕی کوڕکوڕ و کڕ مایەوە کەو
هاتە لای قەل بە کزی و بێ وازی
قەل کوتی: مامە هەڵۆ ناسازی؟
کوتی قاڵاوە ڕەشەی پسپۆڕم
پیرم و پێیە لە لێوی گۆڕم
باخی ژینم بە خەزان ژاکاوە
کاتی مەرگە و ئەجەلیش ناکاوە
پێم بڵێ چۆنە کە تۆ هەر لاوی
زۆر بە ساڵ پیری بەڵام چا ماوی
هێزی ئەژنۆم نییە باڵ بێ هێزە
هەموو گیاندارێ ژیان پارێزە
قەل کوتی باشە کە گوێ ڕادێری
پەندی من پاکی بە دڵ بسپێری
ئەو دەمە بابی بەهەشتی من مرد
دوور لە تۆ دەرد و بەڵای ئێوەی برد
پێی کوتم ڕۆڵە هەوای ڕاز و نزار
هەیەتی دەرد و نەخۆشی بە هەزار
دیق و زەردوویی و ئاهۆ و وەرهەم
بە گژەی بای بەقەوەت دێن بەرهەم
گۆشتی کەو چەندە کە تامدارە بە ناو
هەنگ و هاڵاوێ دەهەنوێتە هەناو
تا وزەی بیر و خەیاڵ سەردەکەوی
کە لە گوڕ کەوتی وەها وەردەکەوی
پەین و پاڵێ کە لە پاڵی دێیە
مەنزڵی نۆکەری خۆتی لێیە
کەرە تۆپیو و کەلاکی گوێلک
هەڵمی دڵ ڕوون کەرەوەی سەرگوێلک
پێکەوە چینە بکەین لەو پەینە
بۆی سەنێر مەڵحەمی بیر و زەینە
ورد بەوە چەندە بە مانا قووڵە
مەسەلە و گفتی قەلی ماقووڵە
بیکە سەرمەشقی ژیان ئەو ئیشە
هەر لەسەر داری نەوی هەڵنیشە
هاتەوە بیری هەڵۆ ڕابوردووی
پاکی بووژانەوە یادی مردووی
گوڵ کرا ڕایەخ و پایەندازم
چەندە ئاژوا لەشی کێو ئاوازم
چەندە ڕوانیمە زەوی لەو بانە
کێو و دەشت لەو سەرەوە چەند جوانە
چەن چکۆلەن پەلەوەر لەو بەرزە
ئاخ کە چەن خوێڕی گرە ئەم عەرزە
چەندە ڕاوی کەو و کەوباڕم کرد
دوژمنی تاقمی شمقاڕم کرد
کۆلکەزێڕینە وەکوو تاقی زەفەر
ئاسمان بۆ منی بەست کاتی سەفەر
حەوتەوانان بوو میداڵی شەڕی من
چەندە شۆراوە بە خوێن شاپەڕی من
ئێستە بۆ وا ڕەبەن و داماوم
من هەڵۆ چاو لە دەمی قاڵاوم
سا کە ئەو کارە وەها ساکارە
مەرگە میوانی گەدا و خونکارە
هەوری ئاسمان بێ خەڵاتم باشە
یا لەشم خاشە بکێشن باشە
کوتی وا ژینی درێژ پێشکەشی خۆت
گۆشتی مندارەوە بوو هەر بەشی خۆت
ژینی کورت و بە هەڵۆیی مردن
نەک پەنا بۆ قەلی ڕوو ڕەش بردن
لای هەڵۆی بەرزە فڕی بەرزە مژی
چۆن بژی خۆشە نە وەک چەندە بژی
#سوارە_ایلخانیزادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
پاییزە دار و دەوەن بێ بەرگە
دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە
هەر گەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ
نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ
تاو هەناوی نییە وا مات و پەشێو
لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو
ڕۆژ پەڕە، ساردە کزەی بای زریان
کاتە بۆ ژینی لە دەس چوو، گریان
دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ
ژینی خۆی هاتەوە بیر پیرەهەڵۆ
بە قسە خۆشە مەترسیی مردن
تاڵە ئەو هەستی بە مردن کردن
کاتی کۆچ کردنە وەختی سەفەرە
داخەکەم سەختیی نەمانم لە بەرە
هەر بینا هات ئەجەل و من مردم
با لە شیوێ پەڕ و باڵی بردم
تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ؟
بۆ لەشی ساردەوە بوو تینێ بێ؟
تۆ بڵێی ئەو خەوە هەستانی بێ؟
یا نە ئەو قافڵە وەستانی بێ؟
مەرگە دێ و دوا بە هەموو شت دێنێ
هەموو ئاواتێ لە دڵ دەستێنێ
پاشەرۆکێکی بکەم لەم باخە
تاکوو باڵ و پەڕی من پەرداخە
هەر بڕۆم نابەڵەد و بێ سەر و شوێن
دیار نییە خێڵی هەڵۆیان لە کوێن
شارەزای ڕێگەیی مردن کێیە
چییە ئەو مەنزڵە کوێنەی جێیە
نابمە ڕێبواری کەلی هات و نەهات
چارە کەم بەشکوو ئەوا هات و نەهات
خۆی بەخۆی گوت کە دەچم بۆ لای قەل
کەیخودای پیر و بەبیری گەلی مەل
هەڵفڕی ڕاوکەری زاڵی کەژ و کێو
لە چیای بەرزەوە ڕووی کردە نشێو
کەوتە ئەو دەشتە لە ترسا تەق و ڕەو
دەرپەڕی کوڕکوڕ و کڕ مایەوە کەو
هاتە لای قەل بە کزی و بێ وازی
قەل کوتی: مامە هەڵۆ ناسازی؟
کوتی قاڵاوە ڕەشەی پسپۆڕم
پیرم و پێیە لە لێوی گۆڕم
باخی ژینم بە خەزان ژاکاوە
کاتی مەرگە و ئەجەلیش ناکاوە
پێم بڵێ چۆنە کە تۆ هەر لاوی
زۆر بە ساڵ پیری بەڵام چا ماوی
هێزی ئەژنۆم نییە باڵ بێ هێزە
هەموو گیاندارێ ژیان پارێزە
قەل کوتی باشە کە گوێ ڕادێری
پەندی من پاکی بە دڵ بسپێری
ئەو دەمە بابی بەهەشتی من مرد
دوور لە تۆ دەرد و بەڵای ئێوەی برد
پێی کوتم ڕۆڵە هەوای ڕاز و نزار
هەیەتی دەرد و نەخۆشی بە هەزار
دیق و زەردوویی و ئاهۆ و وەرهەم
بە گژەی بای بەقەوەت دێن بەرهەم
گۆشتی کەو چەندە کە تامدارە بە ناو
هەنگ و هاڵاوێ دەهەنوێتە هەناو
تا وزەی بیر و خەیاڵ سەردەکەوی
کە لە گوڕ کەوتی وەها وەردەکەوی
پەین و پاڵێ کە لە پاڵی دێیە
مەنزڵی نۆکەری خۆتی لێیە
کەرە تۆپیو و کەلاکی گوێلک
هەڵمی دڵ ڕوون کەرەوەی سەرگوێلک
پێکەوە چینە بکەین لەو پەینە
بۆی سەنێر مەڵحەمی بیر و زەینە
ورد بەوە چەندە بە مانا قووڵە
مەسەلە و گفتی قەلی ماقووڵە
بیکە سەرمەشقی ژیان ئەو ئیشە
هەر لەسەر داری نەوی هەڵنیشە
هاتەوە بیری هەڵۆ ڕابوردووی
پاکی بووژانەوە یادی مردووی
گوڵ کرا ڕایەخ و پایەندازم
چەندە ئاژوا لەشی کێو ئاوازم
چەندە ڕوانیمە زەوی لەو بانە
کێو و دەشت لەو سەرەوە چەند جوانە
چەن چکۆلەن پەلەوەر لەو بەرزە
ئاخ کە چەن خوێڕی گرە ئەم عەرزە
چەندە ڕاوی کەو و کەوباڕم کرد
دوژمنی تاقمی شمقاڕم کرد
کۆلکەزێڕینە وەکوو تاقی زەفەر
ئاسمان بۆ منی بەست کاتی سەفەر
حەوتەوانان بوو میداڵی شەڕی من
چەندە شۆراوە بە خوێن شاپەڕی من
ئێستە بۆ وا ڕەبەن و داماوم
من هەڵۆ چاو لە دەمی قاڵاوم
سا کە ئەو کارە وەها ساکارە
مەرگە میوانی گەدا و خونکارە
هەوری ئاسمان بێ خەڵاتم باشە
یا لەشم خاشە بکێشن باشە
کوتی وا ژینی درێژ پێشکەشی خۆت
گۆشتی مندارەوە بوو هەر بەشی خۆت
ژینی کورت و بە هەڵۆیی مردن
نەک پەنا بۆ قەلی ڕوو ڕەش بردن
لای هەڵۆی بەرزە فڕی بەرزە مژی
چۆن بژی خۆشە نە وەک چەندە بژی
#سوارە_ایلخانیزادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤3👍1
قسەی دڵداری و ئەوین هەرگیز نابڕێتەوە.
وا دیارە کاتێ گڵی ئادەمیزادیان خۆش ئەکرد، ئاوی ئەوینیان لێ پژاند یا گڵی ئادەمیزادیان بە ئاگری ئەوین هەڵگیرساند.
ئەوینی ئینسان، تەنیا برووسکەیەکی یەزدانییە کە مرۆڤ ئەباتە لای سەرتری بارەگای فریشتەی خواوە. ئەوین هەوێنی هەست و هان و هەناسە و هەبوونی ئینسانە.
ئەوین پەرەدارترە لەوە کە تەنیا لە نیگای حەزلێکارییا، یا لە شۆر و شەوقی بەیەکگەیشتنی پیاوێک و ئافرەتێکا بگونجێ.
ئەوین نەفسی ژیانە؛ جوانییە، چاکییە، خۆبەختکردنە، ڕەنجکێشان و لەگەڵ دەردا جووتبوونە.
تەنیا لە هەرێمی ئەویندا ئەم ڕازە بەرزە یەزدانییە مانای هەیە. بژی بۆ ئەوین، بمرە بۆ ئەوین.
✍#سوارە_ئێلخانیزادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
وا دیارە کاتێ گڵی ئادەمیزادیان خۆش ئەکرد، ئاوی ئەوینیان لێ پژاند یا گڵی ئادەمیزادیان بە ئاگری ئەوین هەڵگیرساند.
ئەوینی ئینسان، تەنیا برووسکەیەکی یەزدانییە کە مرۆڤ ئەباتە لای سەرتری بارەگای فریشتەی خواوە. ئەوین هەوێنی هەست و هان و هەناسە و هەبوونی ئینسانە.
ئەوین پەرەدارترە لەوە کە تەنیا لە نیگای حەزلێکارییا، یا لە شۆر و شەوقی بەیەکگەیشتنی پیاوێک و ئافرەتێکا بگونجێ.
ئەوین نەفسی ژیانە؛ جوانییە، چاکییە، خۆبەختکردنە، ڕەنجکێشان و لەگەڵ دەردا جووتبوونە.
تەنیا لە هەرێمی ئەویندا ئەم ڕازە بەرزە یەزدانییە مانای هەیە. بژی بۆ ئەوین، بمرە بۆ ئەوین.
✍#سوارە_ئێلخانیزادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤1
☀️ تۆ بڵێے ئەو خەوە هەستانے بێ؟
یـا نـە ئـەو قـافـڵە وەستانے بێ؟
لاے هـەڵـۆے بـەرزە فـڕے بـەرزە مـژے
چۆن بژے خۆشە نە وەڪ چەندە بژے
#سوارە
🗓 ئەمـڕۆ پێنجشەممە
🌻۲٦ڕەزبەری ۲۷۲۴ی کوردی
🌻۲٦ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاوی
🌻۱۷ئووکتۆبری۲۰۲۴ی زایینی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
یـا نـە ئـەو قـافـڵە وەستانے بێ؟
لاے هـەڵـۆے بـەرزە فـڕے بـەرزە مـژے
چۆن بژے خۆشە نە وەڪ چەندە بژے
#سوارە
🗓 ئەمـڕۆ پێنجشەممە
🌻۲٦ڕەزبەری ۲۷۲۴ی کوردی
🌻۲٦ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاوی
🌻۱۷ئووکتۆبری۲۰۲۴ی زایینی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
❤1
🟣 ئەوڕۆ یەکشەممە
❄️ ۲۸ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲۸ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۶ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱۷ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی
خۆشەویستەکەم!
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژهەڵات،
ڕۆژهەڵاتی سووری ئاگرین،
فێر نەبووین بەزین و دابەزین!
ڕانەهاتووە چاوی قارەمانی کورد،
بە شەونمی گرین...
#کچی_بەیان
#سوارە_ئیلخانیزادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❄️ ۲۸ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲۸ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۶ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱۷ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی
خۆشەویستەکەم!
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژهەڵات،
ڕۆژهەڵاتی سووری ئاگرین،
فێر نەبووین بەزین و دابەزین!
ڕانەهاتووە چاوی قارەمانی کورد،
بە شەونمی گرین...
#کچی_بەیان
#سوارە_ئیلخانیزادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤3
🗓 ئەوڕۆ چوارشەمبە
🌱 ۲۹ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۲۹ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۱۹ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۱۹ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
🔻کاتی نەورۆزە بەهارە، وەرە گوڵزاری دڵم!
بە نەسیمی نەفەست، کەم کەوە جۆشان و کوڵم
🔻تاکوو یەک زەردە لەسەر لێوی گوڵت دێتە سەما
پڕ بە دڵ دێتەوە بیر، زەردەخەنەی خونچەگوڵم
#کاتی_نەورۆزە
#سوارە_ئیلخانیزادە
#بۆکان
وێنە نەورۆزی 2725 ئاوایی ڕەحیمخان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
🌱 ۲۹ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۲۹ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۱۹ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۱۹ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
🔻کاتی نەورۆزە بەهارە، وەرە گوڵزاری دڵم!
بە نەسیمی نەفەست، کەم کەوە جۆشان و کوڵم
🔻تاکوو یەک زەردە لەسەر لێوی گوڵت دێتە سەما
پڕ بە دڵ دێتەوە بیر، زەردەخەنەی خونچەگوڵم
#کاتی_نەورۆزە
#سوارە_ئیلخانیزادە
#بۆکان
وێنە نەورۆزی 2725 ئاوایی ڕەحیمخان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤1
خەوە بەردينە
سوارە ئيلخانيزادە
✍🏻 #سوارە_ئیلخانیزادە
خوێندنەوەی: #عەلی_خزری
⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀
"هەتا جۆگە ئاوێ بە وشکی دەبینم
ئەڵێی مێرگی ڕوخساری کیژێکی کاڵ و مناڵە
بەکووزی تەمەن جاڕەجوانێکی پڕ خەوش و خاڵە،
تەشەندارە جەرگی برینم.
بەڵێ: دوورە گەرمێنی دەریا
بەڵێ: وایە کانی هەژارن
ئەزانم
ئەوانەی کە پاراوی ئاون بژارن.
ئەزانم لە ڕێگا،
مەترسی گەلێ ژەنگ و ژارن.
بەڵام کاکە ئەو گشتە عەقڵی خەسارن
لە ناو ئەو هەموو ئاوە هەر چاوەیەک
باوی هەنگاوی خۆشە
بە تەنیا ئەوە شارەزای کۆسپ و کەنداڵی ڕێیە
هەوەڵ مەنزڵی زێیە، ئاواتی بەرزی زرێیە
ئەزانێ لە هەڵدێرە هانی بەهێزی
لە ئەسکوند و چاڵایە هەڵدان و گێژی
پەڕۆی شینی سەرشانی دەریایە ژینی کەرێزی
ئەزانێ لەپێ ناکەوێ پێیە پێڵاوی تاسەی پیاسەی لە پێ بێ
نەوەستان دەوەستێ بە دەستێ
کە خاراوی ئیش و سواوی سوێ بێ
لە هەر شوێنێ ڕاماوە، داماوە، کاری تەواوە
ئەزانێ ئەبێ هەر بژێ و باژوێ، تا بژی تا بمێنێ
هەناوی بە هەنگاوە، نەسرەوتنە کوولەکەی ڕووحی ئاوە".
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
خوێندنەوەی: #عەلی_خزری
⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀
"هەتا جۆگە ئاوێ بە وشکی دەبینم
ئەڵێی مێرگی ڕوخساری کیژێکی کاڵ و مناڵە
بەکووزی تەمەن جاڕەجوانێکی پڕ خەوش و خاڵە،
تەشەندارە جەرگی برینم.
بەڵێ: دوورە گەرمێنی دەریا
بەڵێ: وایە کانی هەژارن
ئەزانم
ئەوانەی کە پاراوی ئاون بژارن.
ئەزانم لە ڕێگا،
مەترسی گەلێ ژەنگ و ژارن.
بەڵام کاکە ئەو گشتە عەقڵی خەسارن
لە ناو ئەو هەموو ئاوە هەر چاوەیەک
باوی هەنگاوی خۆشە
بە تەنیا ئەوە شارەزای کۆسپ و کەنداڵی ڕێیە
هەوەڵ مەنزڵی زێیە، ئاواتی بەرزی زرێیە
ئەزانێ لە هەڵدێرە هانی بەهێزی
لە ئەسکوند و چاڵایە هەڵدان و گێژی
پەڕۆی شینی سەرشانی دەریایە ژینی کەرێزی
ئەزانێ لەپێ ناکەوێ پێیە پێڵاوی تاسەی پیاسەی لە پێ بێ
نەوەستان دەوەستێ بە دەستێ
کە خاراوی ئیش و سواوی سوێ بێ
لە هەر شوێنێ ڕاماوە، داماوە، کاری تەواوە
ئەزانێ ئەبێ هەر بژێ و باژوێ، تا بژی تا بمێنێ
هەناوی بە هەنگاوە، نەسرەوتنە کوولەکەی ڕووحی ئاوە".
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤1👍1