قسەی دڵداری و ئەوین هەرگیز نابڕێتەوە.
وا دیارە کاتێ گڵی ئادەمیزادیان خۆش ئەکرد، ئاوی ئەوینیان لێ پژاند یا گڵی ئادەمیزادیان بە ئاگری ئەوین هەڵگیرساند.
ئەوینی ئینسان، تەنیا برووسکەیەکی یەزدانییە کە مرۆڤ ئەباتە لای سەرتری بارەگای فریشتەی خواوە. ئەوین هەوێنی هەست و هان و هەناسە و هەبوونی ئینسانە.
ئەوین پەرەدارترە لەوە کە تەنیا لە نیگای حەزلێکارییا، یا لە شۆر و شەوقی بەیەکگەیشتنی پیاوێک و ئافرەتێکا بگونجێ.
ئەوین نەفسی ژیانە؛ جوانییە، چاکییە، خۆبەختکردنە، ڕەنجکێشان و لەگەڵ دەردا جووتبوونە.
تەنیا لە هەرێمی ئەویندا ئەم ڕازە بەرزە یەزدانییە مانای هەیە. بژی بۆ ئەوین، بمرە بۆ ئەوین.
✍#سوارە_ئێلخانیزادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

❤1