ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
#مورتەزا_موسەدیق
فارسێکی کوردیزان
ئەویش چ کوردیزانێک
لە ژیانمدا ھیچ کوردێکم نەدیوە کە بەمشێوەیە ڕەوان،جوان،پاراو و شارەزایانە و بە تایبەتی شیرین و لەبەردڵان بە زمانی کوردی قسە بکات!
ئێمەی کورد کاتێک قسە دەکەین، لە نێو قسەکانمان دا یان وشەی فارسی، تورکی یان عەڕەبی بەکار دەبەین، تەنانەت کەسە کوردی زانەکانیشمان واتا نووسەرو ھەر کەسە شارەزاکانی زمانی کوردیش ئەم کێشەیەیان ھەیە!
بەڵام مورتەزا ئەوەندە جوان قسە دەکات کە مرۆڤ ھەرگیز ھەست بەوە ناکات کە ئەم کوڕە فارس بێ!
ئەوەندە بەلامەوە سەرنجڕاکێشە کە دوو جارم چاو لێ کردووە.

لە ھەمووی گرینگتر چەندە شارەزایانە لەسەر شێعری #پیرە ھەڵۆی مامۆستا #ھەژار و مامۆستا #سوارە قسە دەکات و ھەروەھا چەندە بە چێژەوەو ھاوشێوەی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس شێعرەکانی دەڵێتەوەو لاسایی دەکاتەوە.
تۆش چاوی لێبکە دڵنیام ھەم شتی لێ فێر دەبی و ھەمیش چێژ لە ئاخاوتنەکەی دەبینی
دەسخۆشی لە بەڕێزانی کوردستان ٢٤ دەکەم.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2