ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
کز و کەلەلا گیانە وێرانە ماڵم
کوا بۆ دڵسۆزێ گیانا شەو بێتە پاڵم
بەهار هاتەوە گیانا بەهار هاتەوە
دۆست و ده‌زگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە

بێنە بۆ خاتر گیانا تاقە براکەت
ئەولام ماچ کردووی جوانێ بێرە ئەملاکەت
بەهار هاتەوە گیانا بەهار هاتەوە
دۆست و ده‌زگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە

بێنە سەر دڵم جوانێ پەنجەی شمشاڵت
بێنە و بیمژم دوو ڵێوی ئاڵت
بەهار هاتەوە گیانا بەهار هاتەوە
دۆست و ده‌زگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە

بازرگانەکەی گیانە بێ سەرمایە خۆم
ئاخر پەشیمان چبکەم ڕەنج بە زایە خۆم
بەهار هاتەوە گیانا بەهار هاتەوە
دۆست و ده‌زگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە

دەتبینم شەرمێ دەکەم ناتبینم تەگبیر دەکەم
جا لە دوێنێوە لێم زیزە سۆفیمە نەزەرێ ناکەم
جا ئەگەر هی خۆمە نازک تازە حەز لە کەس ناکەم
شەرتێ بچمە زەنبیلێ تەوبە و ئیستیغفارێ بکەم
زێدە لە عالەمی دی قوربانت بێ ڕۆحەکەم
بەسەر عەرزیدا مەڕۆ فەرموو لە باوەشت کەم
ئەی نازار عەمرم نازار نازکۆڵەی نازەنینم
بەو پەنجانەت بمشێلە با ساڕێژ بێت برینم
حەوت ساڵان پێش تۆ بمرم یا ڕەبی مەرگت نەبینم

گوێت لە من بێ بابەکەم بۆت دەڵێم گەعد و بەندان
کەلیمەت بۆ جووت دەکەم وەک مەلای فاتیحە ڕەوان
ئەو حەرفەم باڵات نەبێ جا بە شایەتی هەمووتان
ئەگەر ئەو مەیلە کۆر کەم وەی بە نەحلەت بم وەک شەیتان
لەسەر چاوی بازی تۆ پێنج فەرزەی نوێژیم چووان
چۆن ئەگەر لێم دوور کەوی وەڵا دەمرم ناسک گیان
ئەی نازار عەمرم نازار نازکۆڵەی نازەنینم
بەو پەنجانەت بمشێلە با ساڕێژ بێت برینم
حەوت ساڵان پێش تۆ بمرم یا ڕەبی مەرگت نەبینم

#بەهار_هاتەوە
#شۆڕش_مەحموودی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍1